لیستى كوردستانى قسەكانى كۆمیسۆن لەپێ دەكات
Thursday, 21/05/2009, 12:00
2043 بینراوە
رۆژى (20/5 2009) چاوپێكەوتنێكى (على قادر) بەرپرسى دەستەى هەڵبژاردن لە كوردستانم خوێندەوە لە رۆژنامەى رۆژنامەدا كە ووتبوى بۆ هیچ لیست و قەوارەیەك نییە ناوى پاڵێوراوانى ئاشكرا بكات تاوەكو كۆمیسیۆن ووردبینى خۆى تەواو دەكات وە پاش ووردبینى كردن و دڵنیابوون لەو كەسانە كەمەرجى یاساییان تێدایە بۆ خۆ پاڵاوتن لە كۆنگرەیەكى رۆژنامە وانیدا ناوەكان ئاشكرا دەكەین و هەر ئەو رۆژەش دەبێتە سەرەتاى دەستپێكردنى هەڵمەتى هەڵبژاردن ، كەچى زۆر بەداخەوە یان كۆمیسیۆن نا عەدالەتانە هەڵسوكەوت دەكات یان ئاگاى لە هیچ شتێك نییە و ئاشى نەزانە ،بۆیە هەرهەمان رۆژ واتە 20/5/2009 لە سایتى چاودێرى مەلا كەمتیاردا ریكلامیان كرد بۆ پالێوراوانى لیستەكەیان و ناوو بروانامەى چەند كەسێكیان ئاشكرا كرد كە لەوانەى كاندید كراون بۆ پەرلەمانى كوردستان بەناوەكانى (فارس محمد سادق،شەم نادر حامد ، خەلیل عوسمان ،سەردار فەقێ ،سەروەر عبدالرحمن ،سەمەد محمد،گۆران ئازاد) ئادەى كۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆۆۆۆۆۆۆۆ بێلایەنى خۆت بسەلمێنەو كارى یاسایى خۆت ئەنجام بدە .......