لەناوەڕاست و خواروى عێراق خۆپیشاندان ڕەوایە بەڵام لە كوردستان قەدەغەیە
Tuesday, 22/01/2013, 12:00
دواى ئەوەى كە مالكى سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیرانى حكومەتى ناوەندى عێراق هەوڵى دا لەڕێگاى مەلەفى دادگاوە سەركردە دیارەكان لە عەرەبە سونیەكان كەناربخات وە لەشانۆى دەسەڵاتى سیاسى و حوكمڕانى دوریان بخاتەوە ئەوە بوو چەندجارلەڕێگاى بڕیارەكانى دادگاوە بڕیارى لەسێدارەدانى تارق هاشمى دەرچوو بەغیابى كە ئەمەش بویە هۆى توڕەبوونى شەقامى سونى لەعێراق وەدواجار هەڵكوتانە سەرپاسەوانەكانى ڕافع عیساوى وەزیرى داراى حكومەتەكەى مالكى وەدەست بەسەركردنیان كەئەمەش بویە هۆى توڕەبوونى زیاترى سونەكانى عێراق وەدواجار لەپارێزگاكانى ناوە ڕاستى عێراق كەزۆربەیان سونە نشینن وە لەئەنجامدا زۆربەى شارەكانى گرتەوە وەبەردەوامیش بوو وە واچاوەڕوان ئەكرێ بارودۆخى عێراق جۆرێك لەئاڵۆز بوون بەخۆیەوەببینێت كەدورنیە هەموومان باجى بدەین چونكە هیچ ووڵات و كەسێك سودى لە ئاژاوەو شەڕو ناخۆشى نەبینیوە وەئەوەى كەهەموومان لەسەرى كۆكین ئەوەیە پێویستە حكومەت لە خزمەت هاووڵاتیان دابێت وەهەوڵى بەردەوم بدات بۆئەوەى بەباشترین شێوە خزمەتیان بكات بەڵام ئەوەى مایەى لەسەر وەستان و جێگاى تێڕامانە حكومەتى هەرێم وسەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان پشتیوانى خۆیان بۆ خۆپیشاندەران دەربڕى وە داواشیان لە نورى مالكى كردكە بەدەم داخوازیەكانى خۆپیشاندەرانەوەبچێت وە داواكاریەكانیان جێ بەجێ بكات بەڵام ئەمە ئەوەبەهەموومان ئەڵێت كە بانێكەو دوو هەوایە لەهەرێم دەسەڵاتداران و حكومەتى هەرێمى كوردستان و سەر ۆكایەتى هەرێمى كوردستان بەهێزى سەربازى وەڵامى داخوازیەكانى هاووڵاتیانى هەرێمیان دایەوە وە چەند شەهیدو بریندارێك لەكوردستان بە گولەى هێزەچەكدارەكان شەهیدوو برینداربوون وەدواجاربەزۆرو بە هێزەى چەك شەقامەكا نیان لە خۆپیشاندەران چۆڵ كرد باشە بۆداخوازى خۆپیشاندەران لە ناوەڕاست پشتیوانى لێ بكرێت بەڵام لەهەرێمى كورد ستان ئەبێت دژایەتیان بكرێت ئایا بۆئەوەى كە داواى ئەكەین لە مالكى وحكومەتى ناوەندى بەغدا خۆمان ئامادە نین جێ بەجێى بكەین بۆیە پێویستە پێش ئەوەى دەسەڵاتدارانى هەرێم داوا لەحكومەتى ناوەندى بكەن كە داخوازیە كانى خەڵك جێ بەجێ بكەن ئەوەپێویستەخۆیان داخوازى خۆپیشاندەرانى هەرێم جێ بەجێ بكەن كە هەموومان ئەزانین زۆر بەى داخوازى و داواكاریەكانى جەماوەرى خۆپیشاندەر ڕەوایە وەتەنانەت پەڕلەمانى كوردستانیش چەند بڕیارێكى دەركردلەكاتى خۆپیشاندانەكانى 17ى شوپاتدا كە بڕیرەكان داواى لەحكومەت و دەزگا بەرپرسەكان كرد كەبەدەم داواكاریەكانى جەماوەرەوەبچن بەڵام بەداخەوە تائەم ساتەوەختەش داخوازى و داواكاریەكانیان نەهاتەدى بەڵكو دواى بەهێزو هەڕەشەو چاوسوركردنەوە بڵاوەیان پێكرا بەداخەوە ئەوەى لەم ووڵاتە دا حیسابى بۆناكرى تەنها هاووڵاتیانن وە حكومەت و داهات و دەسەڵاتى ئەم هەرێمە هەمووى لەخزمەتى حیزبەدەسەڵاتدارەكان و بەرپرسانى لایەنەكانیان دایە زۆربەى خەڵكى كوردستانیش لێى بێبەشن لەم سەردەمى گۆڕانكارى و شۆڕشى گەلانى ناوچەكان و ڕووخان و لەناو چوونى یەك لەدواى یەكى حكومەتەدكتاتۆرەكانى ناوچەكە پێویستە دەسەڵاتدارانى هەرێمیش لەبیر ئەوەدابن كەداوا كاریەكانى هاووڵاتیانى هەرێمى كوردستان جێ بەجێ بكەن چونكە ڕۆژانە ئەبیستین و ئەبینین هەرڕۆژەو توێژێك و كۆمە ڵێك و ڕێكخراوێك دێنە سەرشەقام و داوا لەحكومەتى هەرێم ئەكەن بەدەم داخوازیەكانیانەوە بچن بەڵام بەداخەوە حكومەت سیاسەتى ڕۆژ بەڕێ كردن ئەكات كە ئەمەش دواجار هاووڵاتیانى ئەم هەرێمە بێ متمانە ئەكات بەرانبەر بە حكومەت و دەسەڵاتدارن وەدواجار دورنیە كە بارودۆخە نوێكانى عێراق و ناوچەكە كاریگەرى ڕاستەو خۆشیان هەبێت لە سەرهەرێمى كوردستان چونكە ئێمەش بەشێكین لە عێراق بۆیە پێویستە ز ۆر بەهۆشیاریەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم هەلومەرج و بارودۆخەدا بكەن چونكە ئەگەر لەبیر بەدەمەوەوەچونى داخوازى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستاندا نەبین ئەو كات بەدور نازانرێ كەجارێكى تر خەڵكى هەرێمى كوردستان بێنەوەسەرشەقام و داواكار بن كەداواكاریەكانیان جێ بەجێ بكرێت وەدورنیە دۆخەكە بەرەو شێوازێكى نەخوازراو بچێت كەدواجار هەموومان باجەكەى بدەین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست