گەمەی دەسەڵات
Tuesday, 17/12/2013, 12:00
1423 بینراوە
لەکاتێکدا گەمەی گرتنە دەستی دەسەڵات وهەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی کورسی حوکم وەك گەمەی مووشێنی لیهاتوە هەر کەس ولایەن وحیزبێك یان هەوڵی قرچ و مسۆگەرکردنی (بەگ) یەتی یاخوود خۆی بە مووشی کەپێی دەڵێن (حەج)ەوە نووساندوە تا بەدەم مووشەکەوە بڕوات و لە حەجکەر بدات یان نزیك بیتەوە کە یان بەمووشەی خۆیەوە هەڵبسێتەوە یان نەقش بهێنێت و هەم حەجکەر دەربکات و هەم بەگێتیش بەدەست بهێنی. دیارە چارەنووسی ئەم گەمەیە تا ئێستا بەتەواوی ڕوون نەبۆتەوە هەرچەند گەمەکەرەکان زۆرن و هەرلایەن لە لاکەی تر دڵنیا نیە کێ نیازی قرچی هەیە و کێ بەمووشەی خۆی ڕازیە ئەوەی کەزۆر
ڕوون وئاشکرایە پارتی کە دەمیکە زۆری مووشەکانی بەدەست بووە و مرخی ڕفاندنی حەجیشی هەر لەمشتایە ئەوەی کەماوەتەوە یەکێتییە کە نەك بەبەگی و ناش توانێت قرچبکات تا بەگی بەدەست بهێنی کە پارتی ئەم ڕیگەیەی لا ئاستەم کردوە تەنهاو تەنها کە خۆی لە حەج نزیککردۆتەوە تا بە مووشەی خۆیەوە ئەمەش وەك ڕەحمێکك لەلایەن پارتیەوە پێی ئەبەخشرێت، هەرچی ئۆپۆزیسیونە کە چاویان بڕیوەتە حەج و بەربەستەکانیش لەبەردەمیان زۆرن کە حەج چنراوەو مەحاڵە بتوانن حەج بکەن ماوەتەوە ئەوەی کە بەسێکەسی حەج حەرام بکەن کە هەم دەوری حەج چۆڵ بکەن چونکە لەم کاتەدا هەر کەسە هەوڵی کوشتنی بەرامبەر دەدات و کە بەدوو قۆڵی حەج بکەنەوە و لای سێهەم بکەنە دەروەی یاریەکە . هەر بۆ ئەم حەج وبەگێتیە کە هەر کامێکیان جۆرە پلانێکی لە مێشکدایە زۆرجار ئەگاتە حاڵەتی کۆسە کۆسە و تا گەمەکە هەڵوەشێتەوە ، کەگەمەکەش هەڵوەشایەوە ئەوسا حەج بۆ یاری داهاتوو دوائەخرێت ..
ئومێد/ ئەلمانیا....... ١٧/١٢/٢٠١٣