کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئایا له‌ دوای هه‌ڵبژاردن‌ کاک جه‌وهه‌ر نامیق ده‌توانێ له‌ هاوینه‌ هه‌واری پیرمام درێژه‌ به‌ ژیان بدات.

Friday, 15/05/2009, 12:00

1883 بینراوە


من له‌وه‌ دڵنیام که‌ جه‌وهه‌ر نامق سالم وه‌ک هه‌مو خه‌ڵکێکی ئه‌م کوردستانه‌ له‌ خانویه‌کی هاکه‌زایدا ده‌ژی به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرێه‌ له‌ دڵمدا تا ئێستا نازان ئه‌و خانوه‌ ی که‌ روبه‌ره‌که‌ی ته‌نها 100 مه‌تره‌ هی خۆیه‌تی یان به‌کرێ تێیدا دانیشتوه‌ ، یان هی بنه‌ ماڵه‌ی بارزانیه‌، له‌مه‌یاندا ناتوانم هیچ بریارێک بده‌م چونکه‌ ئه‌وه‌ی بۆ من به‌رچاو رونیه‌ خانوه‌که‌ی ته‌نها سه‌د میتره‌و هه‌مو مرۆڤێکی ئاسایش ره‌نگه‌ خانوه‌که‌ی له‌ وه‌ی جه‌وهه‌ر نامیق زیاتر بێت ، من ته‌نها جارێ چومه‌ته‌ ماڵه‌که‌ی ، ماڵێکی هه‌ژارانه‌ ی هه‌یه‌ ، چه‌ند قنه‌فه‌یه‌کم به‌ر چاو که‌وت له‌ ماڵه‌که‌یدا وام ده‌زانی ده‌ست دوه‌ ، ئه‌ورۆژه‌ی که‌من له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵێکی شۆرشگێرو عه‌زیزدا سه‌ردانم کرد ، هیچ شتێکم له‌ ماڵه‌که‌یدا نه‌بینی که‌ جێگای سه‌ر سورمان بوبێت ، سه‌یره‌ خه‌ڵکانێک بیر کردنه‌وه‌یان به‌ جۆرێکه‌ ره‌نگه‌ پییان وابێ ماڵه‌که‌ی جه‌وهه‌ر نامیق زۆر جیاوزتر بێت له‌ ماڵه‌ هه‌ژارێک ، به‌ڵام به‌نده‌ به‌ ئامانه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێ خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان ماڵه‌که‌ی جه‌وهه‌ر نامیق ته‌نها 100 مه‌تره‌ که‌ره‌نگه‌ یان به‌کرێ گرتبێتی یان هی بنه‌ ماڵه‌ی بارزانی بێت ، ئه‌و ۆژه‌ی که‌ من سه‌رداینم کرد له‌ گه‌ڵ ئه‌و هاورێ و هاو سه‌نگه‌ره‌ی شاخمدا واقم ورما چۆن ده‌بێ ئه‌مه‌ ماڵی که‌سێک بێت که‌ سیهه‌م شه‌خسی پارتیه‌ ،، به‌چاوی خۆم نه‌مدیبایه‌ هه‌رگیز بروام نه‌ده‌کرد ، هه‌رچه‌نده‌ ده‌موه‌یست ئه‌م پرسیاره‌ بکه‌م ، به‌ڵام وه‌ڵامه‌که‌ی لای خۆم بو، لێره‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌ڵێم ئه‌و سه‌رمایه‌ی که‌ جه‌وهه‌ر نامق هه‌یه‌تی ته‌نها خانویه‌کی 100 مه‌تریه‌ له‌ مه‌سیف سه‌لا حه‌دین ، ئیدی له‌وه‌ دڵنیا نیم که‌ ئایا دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بنه‌ ماڵه‌ی بارزانی ده‌هێڵن له‌و خانوه‌دا ژیان بگوزه‌رێنی یان ناچار ده‌بێ وه‌ک گه‌رمه‌سێریه‌ک بچێته‌وه‌ به‌رلوت . له‌ئه‌م رۆوه‌ بۆتان ده‌ر ده‌که‌وێت که‌ جه‌وهه‌ر نامق خاوه‌نی هیچ شتێک نیه‌و ئه‌وی که‌ هه‌یه‌تی ته‌نها ماڵێکی ساده‌و ساکاره‌ ، منیش ره‌نگه‌ تا ئێستا وه‌ک ئێوه‌ بیرم کردبێته‌وه‌ ، به‌ڵام دڵنیا بن که‌ جه‌وهه‌ر نامق خاوه‌نی هیچ شتێک نیه‌و ئه‌وه‌ی که‌ هه‌یه‌تی ته‌ن ها بیرو باوه‌ری کوردایه‌تیه‌ . به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ جێگای قسه‌ کردنه‌ دوای هه‌ڵبژاردن
بنه‌ ماڵه‌ی بارزانی ده‌هێڵن له‌و خانوه‌ سه‌د مه‌تریه‌دا بژی یانا ؟


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)