کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی فه‌رمانی ئاغا تورکه‌کانی خۆی به‌جێ نه‌ینیت ئه‌وه‌ نانبڕاو ده‌کرێت!

Thursday, 03/11/2011, 12:00







سه‌ره‌دانی ئه‌مجاره‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ تورکیا بۆتاکید کردنه‌وه‌یه‌ له‌ دیارکردنی پالپشتی و دلسۆزی خۆی بۆ ئه‌ردوغان وجه‌نه‌راله‌ تورکه‌کان وهه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان سه‌ره‌خۆشی نواندن بۆ خانواده‌ی سه‌ربازه‌ کوژراوه‌کانی تورکه‌ له‌ شه‌ڕه‌کانیان دژی گریللای پکک. هه‌روه‌کو جاران مه‌سعود بارزانی وه‌ک که‌سایه‌تی یه‌کی قاچاخچی نه‌ک وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ ژێر ئالای تورکیا و مه‌سینه‌ گه‌وره‌که‌‌ پێشوازی لێده‌کرێت. و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت گفتوگۆکان له‌پشت په‌رده‌ بن وسه‌رکه‌وتوانه‌ وبه‌ده‌ستی پڕ بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێم ، و له‌ میدیاکانی هه‌رێم به‌سه‌ره‌دانێکی سه‌رکه‌وتوو باسی لێوه‌ بێته‌ کردن.
دیاره‌ ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ به‌توانا کورده له‌ هه‌موو بابه‌تێکدا پسپۆڕه‌، وله‌ هه‌ر گفتو گۆیه‌کدا ‌بێ ته‌ڕبوون به‌سه‌رکه‌وتوویی دێته‌ ده‌ره‌وه‌. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌ په‌وه‌ندی تورک و هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ یتر دوندو تۆل بێت له‌ هه‌هه‌موو بوارێکی بازرگانی و سه‌ربازی و هاوکاری زانیاری له‌سه‌ر گه‌لی کوردی باشور و چۆنیه‌تی ژیانیان بۆ تورکه‌کان.
مه‌سعود بارزانی دوای سه‌ره‌دانه‌که‌ی بۆ ئێران که‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو، له‌م سه‌ره‌دانه‌شدا تورکه‌کان دلنیا ده‌کاته‌وه‌ که‌ پاش کشانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریکا له‌ سه‌ر خاکی عیراق، ڕێگا نادرێت به‌ هیج لایه‌نێکی کوردی مه‌ترسی بۆ سیاسه‌تی ده‌وله‌تی تورکی دروست بکات، و ئه‌گه‌ر پێویستیش بێت ڕێگا به‌سوپای تورکیا ده‌دات بینه‌ ناوشاره‌کانی که‌رکوک و خانقین و سنجار تا ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ پوچه‌ل بکات، و نه‌وه‌که‌ گروپێکی ئاژاوه‌گێڕ دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێم و وولاتانی هاوسایه‌ تێکبدات و ببنه‌ کۆسپ بۆ له‌ده‌ست دانی ئه‌و خێر و نیعمه‌ته‌ی له‌ سنووری تورکیا ده‌گاته‌ هه‌رێم. ئه‌م ده‌ستکه‌وته‌ ی که‌ ماوه‌ی بیست سال خه‌باتی بۆ کراوه‌ و به‌هه‌زاران چه‌کدار بوونه ته‌‌ قوربانی تا ئه‌و دۆستایه‌تی یه گه‌یشتۆته ئه‌م قۆناخه‌‌ .و ئه‌وه‌ش به‌ ده‌ستکه‌وتێکی مێژوویی بۆ ده‌سه‌لاتی هه‌رێم ده‌ژمێردرێت که‌ له‌ڕیگای سیاسه‌تی حه‌کیمانه‌ی سه‌رکرده‌ به‌تواناکانی هاتوته‌ به‌رهه‌م. حکومه‌تی ئه‌دوغان ئه‌مرۆکه‌ شوێنی سه‌ددام حوسێنی باوکی گرتۆته‌وه‌. ئه‌و به‌لێنه‌ی مه‌سعود له‌کاتی خۆی دای به‌ سه‌ددام له‌ باعه‌درێ ، و سه‌دامی دلنیا کردوه‌ ئه‌گه‌ر پیویست بێت دهوکی بۆ به‌رده‌دات بۆ نواندنی وه‌فاداری له‌به‌رانبه‌ر یارمه‌تی 31 ئاب، هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ له‌گه‌ل ئه‌ردوغان ده‌خاته‌ کار.
سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ودیداره‌دا دیاری گه‌لی کوردی باشوور وێڕای هاوخه‌می خۆی به‌ ئه‌ردوغان ده‌گه‌ێنێت له‌سه‌ر بومه‌له‌رزه‌ی ناوچه‌ی وان ، و هیوادار ده‌بێت که‌ ئه‌و دیاره‌ی یه‌ی ده‌یدات به‌ ئه‌ردوغان ، ئه‌ردوغان ده‌یگه‌نێت به‌ تیمه‌ فه‌ریادره‌سه‌کانی تورکیا و ئه‌وانیش له‌ لای خۆیانه‌وه‌ ده‌یگه‌ێێنن به‌ به‌رپرسه‌کانی ده‌وله‌تی شاری وان وهه‌روه‌ها له‌وڕێگایه‌وه‌ دوایی خوابکات ده‌گات به‌ خه‌لکی بومه‌له‌رزه‌ لیدراو.
سه‌رۆکی هه‌رێم له‌و کاته‌ هه‌ستیاره‌دا که‌ نایه‌وێت سه‌ره‌دانی بنکه‌ی پزشکی مه‌لاتیا بکات ، تادلی ده‌سه‌لاتدارانی تورکیا که‌ برینداره‌ به‌ کوشتنی سه‌ربازه‌کانیان، ئه‌وه‌نده‌یتر نه‌کولێته‌وه‌. هه‌روه‌ک له‌ ڕووداوی بناری قه‌ندیل سه‌رۆکی هه‌رێم هیچ به‌لگه‌ی نی یه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ کاری فڕۆکه‌ جه‌نگی یه‌کانی تورک بوبێت ئه‌نجامیان دابێت ونه‌ له‌ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی .
ته‌وه‌رێکی تری گفتوگۆکانی ئه‌و سه‌ره‌دانه‌ له‌سه‌ر چه‌کدانانو به‌چۆکدانانی چه‌کدارانی پکک و سه‌رکرده‌کانی ده‌بێت. که‌ سه‌رۆکی هه‌رێم زۆر شاره‌زایه‌ له‌ هه‌لسوکه‌وت کردن وێڕای ئه‌و جۆره‌ گرۆپانه‌. ئه‌گه‌ر له‌رێگای ده‌ر نه‌یتوانی ، خۆ ده‌توانی له‌ سه‌ردیوار ئاوابێت و به‌ بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆ بوون و فیل فه‌رتی تربکات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌لکه‌ دژی پکک هانبدات.
دیسان سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌سه‌لاتدارانی تورکیا دوباره‌و وچه‌ند باره‌ دلنیا ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئاماده‌ ده‌بێت بۆ هه‌ر هاوکاری یه‌ک تورکیا بیه‌وێت دژی پکک وکرۆپه‌ توندڕه‌وکانی کوردی له‌ باشووری کوردستان. و ڕێگا نادات به‌ هیج جۆرێک ئه‌و ده‌ستکه‌وته‌ و ئه‌و ئه‌و ئه‌زمونه‌ له‌ده‌ست بدات ، و ده‌سه‌لاتدارانی تورکیا بخاته‌ گومان به‌رانبه‌ر به‌‌سیاسه‌ته‌کانی هه‌رێمی کوردستان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە