(سەعد عەبدوڵا,خاڵە شەهاب,عومەرى خاوەر)و..... موچەكانیان
Saturday, 24/10/2009, 12:00
خاڵە شەهاب ......كچێكى پەرلەمانتارە
سەعد عەبدوڵا.......كچێكى وەزیرى شەهیدانە
عومەرى خاوەر ..........هەموو كچەكانى شەهیدن
ئەگەر عومەرى خاوەر لەلاى وەزیر بە شەهیدى سوتفە حساب نەكراوە بۆ مانگانەكەى 90 هەزار دیناى بۆ حسابكراوە؟
سوكایەتیەكانى چنار سەعد عەبدوڵا بە شەهیدان و ئەنفالكراوەكان بەردەوامە,سوكایەتیەكانى چنار سەعد عەبدوڵا بە ئێمە تەنها ئەوە نیە كە شەهیدەكانى ئێمە و بكوژى كەسوكارەكانى ئێمەیەى لە یەك لیستدا داناوە! تەنها ئەوەش نییە كە موچەى قەبە بدات بە بكوژى باوك و كەسوكارەكانى ئێمە!تەنها ئەوەش نیە كە بە عومەرى خاوەر و تەواوى شەهیدانى هەڵەبجە بڵێت (شەهیدى سوتفە),بەڵكو زۆر لەوە گەورەترە چونكە وەزیر شەهیدەكانى هەڵەبجە و گەرمیانى وەك مەڕو بزن(مێگەل)حساب بۆ كردوون لەگەڵ ڕێزم بۆ شەهیدانى هەڵەبجە و ئەنفالكراوەكان كەلاى من زۆر پیرۆزن هەزار هێندەى كوژراوەكانى شەڕى ناوخۆ پیرۆزترن,ئەو خۆڵەى دراوە بەسەر لاشەى شەهیدانى هەڵەبجە و گەرمیاندا لاى من زۆر پیرۆزترن لە وەزیرى شەهیدان و تەواوى حكومەت و بەرپرسانى كورد.
ئەوەى ئەم جارە دەمەوێت باسى بكەم موچەى مانگانەى باوكى چنارخان(چنار سەعد عەبدوڵا وەزیرى شەهیدان)و موچەى باوكى سۆزان خان(سۆزانى خاڵە شەهاب پەرلەمانتارى لیستى كوردستانى).
--چنار خانى وەزیر باوكى كراوەتە شەهید و مانگى 4500000 دینار وەردەگرێت.
--سۆزانى خانى پەرلەمانتاریش باوكى كراوەتە شەهید و مانگى 4500000 دینار وەردەگرێت .
بەڵام باوەڕ ناكەم ئێوە بزانن موچەى عومەرى خاوەر چەندە؟
تكایە پێش ئەوەى ئەو ژمارەیە بخوێننەوە هەر یەكەتان لە مێشكى خۆتاندا بڕێك پارە دابنێن بۆ موچەى عومەرى خاوەر.
--عومەرى خاوەر لەلایەن چنار خانەوە كراوەتە شەهیدى سوتفە و هەر بەسوتفەش موچەى مانگانەكەى لە 90 هەزار دینارى بریمەر كەمترە.
لێرەوە دەپرسم ئەگەر شەهیدانە بۆ جوجەڵەیەكى تیاچووى ماڵى سەعد عەبدوڵا و خاڵەشەهاب ببڕێتەوە توویژدانتان ڕازى دەبن لەبەرامبەر خوێنى جوجەڵەیەكى ماڵەكەتاندا 90هەزار دینارى بریمەرى بۆ دابنرێت؟ئەرێ چنار وەزیر و سۆزان خانى پەرلەمانتار حسابى چى بۆ عومەرى خاوەر و خێزانەكەى دەكەن؟چ جۆرە حسابێك بۆ ئەو خێزانانە دەكەن كە لە كارەساتى كیمیاویبارانى هەڵەبجەدا شەهید بوون و چۆن لێیان دەڕاونن؟
سەعد عەبدوڵا مانگى 4500000 دینار موچەكەیەتى كەى بنەماڵەى وا هەیە لە هەڵەبجە و گەرمایان زیارت لە 50 كەسى تیاچووە كەچى موچەكەیان بەهەموویانەوە ناگاتە 600000 دینار؟
عومەرى خاوەر بەپێى یاساكەى سۆزانى خاڵە شەهابى پەرلەمانتار و چنار سەعد عەبدوڵاى وەزیرى شەهیدان پاش 15 ساڵ كراوەتە شەهیدى سوتفەى دەرەجە (52 ) چونكە موچەى باوكى سۆزان و چنار سەعد عەبدوڵا 52 ئەوەندەى موچەى عومەرى خاوەرە,خێزانى عومەرى خاوەر 7 كەسن كە بەقەولى چنار خان بە (سوتفە) شەهید بوونە و بەهەر حەوتیانەوە مانگى 600 هەزار دیناریان بۆ داناون ئەمەش لەگەڵ ڕێزم بۆ عومەرى خاوەرو خێزانەكەى چنار خان و سۆزانى خاڵە شەهاب حسابى (سەرى مەڕیان) بۆ كردوون .
من لێرەوە دەپرسم عومەرى خاوەر و شەهیدانى هەڵەبجە چیان لە سەعد عەبدوڵا و خاڵە شەهاب كەمترە؟ئایا ئەوان كورد بوون شەهید بوونە و عومەرى خاوەریش عەرەب؟ئەوان پێشمەرگەن و عومەرى خاوەریش جاش ببورن ئەگەر چى جاشەكانیشبە پێى یاساكەى سۆزان ى پەرلەمانتار و و وەزارەتەكەى چنارخان دەیان هێندەى عومەرى خاوەر موچەیان هەیە!
نەك یاساكەى سۆزان و وەزارەتەكەى چنار هەموو خەڵكى دونیا و هەموو یاسا ئاسمانى و زەویەكان ناتوانن ئەوە قبوڵ بكەن كە موچەى خاڵە شەهاب و سەعد عەبدوڵا 52 هێندەى موچەى عومەرى خاوەر بێت مەگەر تەنها یاساكەى سۆزان و وەزارەتەكەى چنار نەبێت بتوانن بەم كارە هەستن.
تێبینى/
1-لە وتارى داهاتوودا نایاسایى موچەى)سەعد عەبدولا(َ و) خاڵەشەهاب(تان بۆ دەسەلمێنم.
2- بەراورد دەكەم لە نێوان (بنەماڵەى سەعد عەبدوڵا)و(بنەماڵەى عومەرى خاوەر).
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست