کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەیی چەتری ئازادی لەسەر پێشێل کاریەکانی دەسەڵات

Monday, 28/02/2011, 12:00



لەسەرەتایی ناڕەزایەتیەکانی خەلک لە کوردستان دەسەڵات دەستی کردوە بە پێشێلکاری و بەکارهێنانی هێز بۆ دامرکاندنەوەی ناڕازایەتیەکانی خەڵک بۆ ئەم مەبەستەش چی لەدەست هاتبێت درێغی نەکردوە .
لە تەقەکردنی کۆیرانەوە بگرە بەسەر خەڵکدا تا گرتن و ڕفاندن و کۆنترۆلکردنی هەموو شۆێنە گشتیەکان و دەستبردن بۆ بڕیاری داخستنی زانکۆکان ئەم ستەمکاری و بەربەریتەی ئەمان بەکاریان هێناوە لە مێژودا کەم وێنەیە.
بۆیە گرینگە لە هەر شۆێنێک بۆما ن دەکرێت ناڕەزایەتیەکان بەرفراون و گشتگیر بکەینەوە کار لەسەر بەرتەسک کردنەوەی ئەم دەسەڵاتە ملهوڕو مرۆڤ کوژە بکەینەوەوهەوڵ بدەین لە ڕێگای ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە پێشیلکاریەکانیان بناسێنین و لە سەر ئاستی نێودەولەتیدا ڕیسوایان بکەین.
بەڕیزان/ خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان دڵنیاتان دەکەینەوە کە ئێمە لە پشت داواکاریەکانتانەوین و بەردەوام دەبین لە هەولی پشتگیریە نێودەوڵەتیەکانی خۆمان بۆ کەم کردنەوەی ئەم دەسەلاتە گەندەلە. ئەم ڕەشەکوژیەی دەستیان داوەتێ نابێت لێیان قبوڵ بکەین . بەردەوام دەبین بە دوای هاوپشتی جیهانیەوە.
بەڕیزان/ سەڕەڕای تەقەکردن لە خەڵک ئەوان دەستیان داوەتە ڕەشبگیری و ڕفاندن و تۆقاندن تا ئێستا دەیان کەسیان زیندانی کردوە بە تۆمەتی ئەوەی لەم خۆپیشاندانانەدا دەورو نە خشیان بوە لە ئاستی ڕابەرایەتیدا لەوانە دەیان نمونەمان لەبەردەستدایە گرتنی دەیان گەنج لە شاری هەڵبجە فڕاندنی چوار کەس لە هەڵسوڕاوانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری تەنانەت تا ئێستاش یەکێکیان بە ناوی(نەوزاد بابان) ئازاد نەکراوە دەستگیرکردنی (دکتۆر پشتیوان عبدولا ،شێرزاد ئەبوبەکر، خالید، هونەرمەند ئسماعیل ئاکۆیی)و چەندین هەلسوراوی تر لە شاری هەولێر . دەستگیرکردنی)پشتیوان حەمە فەرەج(لە چەمچەماڵ. سەڕەڕای دەستبردن بۆ گرتنی هەڵسوڕاوانی سیاسی کوردستانی ئێران بە شێوەیەکی زۆر نامرۆڤانەو گرتنیان بە زەبری چەک نمونەی کەسانی وەک (هادی بۆ تیمار) کە ڕەگەزنامەی بەریتانی هەیە بەڵام دەسەڵات بە شێوەیەکی زۆر نا مرۆڤانە سوکایەتیان پێکردوەو دەستگیریان کردوە،تەقەکردن لە ماڵی ڕابەرانی بزوتنەوەی ناڕازی لە سلیمانی هەڕەشە کردن لەو مەلایانەی فتوای جیهادیان داوە دژ بەم دەسەلاتە، دەستگیرکردنی مەلا(کامەران علی) ئەمانە هەمویان لە ئاستێکدان کە قبول کردنیان زەحمەتە .
بۆیە ئێمە وەک چەتری ئازادی جارێکی تر ڕایدەگەیەنین هەمیشە لە پشتی داخوازیەکانی خەڵکی کوردستانەوەین و دەبێت دەسەڵاتدارانیش دەست لە سەرکوت هەلبگرن و تاوان باران بە زوترین کات ڕاپێچی دادگا بکرێن.
بژی خەباتی ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان.
چەتری ئازادی / لەندەن28/02/2011 [email protected]
تێبینی/ داوا لە هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین ئەو ناوانەمان بۆ بنێرن کە گیراون یان پێشێلکاریان لەبەرامبەردا کراوە تا بتوانین بە لیستێک بیدەین بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە