کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شه‌قێك له‌م په‌رله‌مانه‌ بده‌ و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌ژاران بگره‌ ده‌ست

Saturday, 23/06/2012, 12:00


له‌ په‌رله‌مانی كوردستاندا چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی به‌هه‌ڵوێست و ئه‌كتیڤ هه‌ن كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ لانی كه‌م دڵسۆز بن بۆ ئه‌و ده‌نگانه‌ی پێیان دراوه‌, به‌شی ئه‌وه‌ی كه‌له‌وێن وله‌ بودجه‌ی میلله‌ت مه‌عاشێكی باش وه‌رده‌گرن دڵسۆزانه‌ له‌سه‌ر داخوازیه‌كانی میلله‌ت وه‌ده‌نگ بێن و هه‌ڵوێستیان هه‌بێت, یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ عه‌بدوڵای مه‌لا نورییه‌,ئه‌مرۆ له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ فه‌یسبوك عه‌بدوڵای مه‌لا نوری نوسیویه‌تی (هەژارانی‌ وڵاتەکەم، پەرلەمانێکی‌ دیکە بۆ خۆتان هەڵبژێرن!
سەدان هەزار خەڵکی‌ هەژار هەیە، لە ناو چین و توێژەکانی‌ کرێکاران و جوتیاران و گوندنیشینان و کرێنیشینان و ژنان و خوێندکاران و ئەوانەش کە موچەخۆری‌ حکومەت نین، لە بودجە سودمەند نابن.
کاتێک لە پەرلەماندا دەپرسین بەشە بودجەی‌ بۆیاخچیەک لە کوێیە؟ پێمان دەڵێن ئەی‌ قوتابخانە و ڕێگاوبان و نەخۆشخانە بۆ هەژاران نیە؟! بەڵام باسی‌ ئەوە ناکەن سەدان ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ میوانداریی‌ و جونکاری‌ و شتی‌ بێ بایەخ.
بە داخەوە پەرلەمان لەوە تێناگات کۆشک و تەلار و ڕێگاو بان و جرتوفرتی‌ قافڵەی‌ ئۆتۆمبێلی‌ بەرپرسان، زەڕەیەک لە باری‌ قورسی‌ سەرشانی‌ کەسێکی‌ هەژار کەم ناکاتەوە.
بۆیە پێشنیار دەکەم خەڵکی‌ هەژار و ڕەشوڕوت و ئەوانەی‌ موچەخۆری‌ حکومەت نین، پەرلەمانێکی‌ دیکە بۆ خۆیان هەڵبژێرن، چونکە ئەم پەرلەمانەی‌ ئێستا نوێنەرایەتی‌ ئەوان ناکات.) ووته‌كان جوانن, په‌رله‌مانتارێك وێنای دیوه‌خانه‌كه‌ی كوردایه‌تیمان بۆ ده‌كات و كورت وپوخت پێمان ده‌ڵێت: خۆتان له‌مه‌ زیاتر مه‌خه‌ڵه‌تێنن,ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای ئه‌م په‌رله‌مانه‌ بن به‌بێ شێو سه‌رده‌نێنه‌وه‌, بۆیه‌ ئاقڵانه‌تره‌ مشوری خۆتان بخۆن وپه‌رله‌مانێكی تر هه‌ڵبژێرن كه‌ نوێنه‌رایه‌تیتان بكات, راستگۆیانه‌ په‌رله‌مانی میلله‌ت بێت وچیتر په‌رله‌مانی ته‌قاویتان نه‌بێت, تا ئێره‌ زۆر جوانه‌, به‌ڵام كێشه‌ له‌ فه‌رمانی برۆنه‌كه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات, كاك عه‌بدوڵا دێت وئامۆژگاری هه‌ژاران ده‌كات كه‌ ئه‌م په‌رله‌مانه‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان ناكات و با برۆن په‌رله‌مانێكی تر هه‌ڵبژێرن, جێی خۆیه‌تی وه‌ڵامی پرسیاری هه‌ژارانیش بداته‌وه‌ ئایا كاك عه‌بدوڵا هه‌ر له‌و په‌رله‌مانه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ ئیتر جێی نوێنه‌ری هه‌ژاران نیه‌و ته‌نها جێگه‌ی نوێنه‌ر سه‌رمایه‌دارانه‌؟ یان ئه‌ویش ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه‌و واز له‌ ئه‌ندامێتی ئه‌و په‌رله‌مانه‌ ده‌هێنێ؟ به‌ درێژایی مێژوو زۆرینه‌ی سیاسیه‌كان هه‌میشه‌ یاریان به‌ وه‌ته‌ری خه‌ڵكی داماوو هه‌ژار كردوه‌و بۆ شه‌ڕ و هوتاف كێشان و سنگ دانه‌ به‌ر فیشه‌ك هه‌ڵیان ناون, هه‌میشه‌ له‌به‌رگی داكۆكیكار له‌ چینی هه‌ژاراندا خۆیان نواندوه‌و له‌ناخه‌وه‌ گورگایه‌تیان له‌ گورگه‌ ئاشكراكان كه‌متر نه‌بوه‌. من ناڵێم عه‌بدوڵای مه‌لا نوری له‌و سیاسیانه‌یه‌ كه‌ یاری به‌ وه‌ته‌ری هه‌ژارانی كورد ده‌كات, به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌ جوانه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵانی رابوردودا له‌ په‌رله‌مان تۆماری كردوه‌و شێرانه‌ به‌ره‌و رووی ناحه‌قیه‌كان وه‌ستاوه‌ته‌, ئه‌وا بۆ خۆی گه‌شته‌ ئه‌و باوه‌ره‌ی كه‌ ئه‌و په‌رله‌مانه‌ جێی هه‌ژاران ونوێنه‌ری هه‌ژاران نیه‌, جا یان با ئه‌و سه‌روه‌ریه‌ بۆ خۆی تۆمار بكات و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌ژاران بگرێته‌ ئه‌ستۆ, یان ئیتر له‌مه‌ودوا جه‌نابی نوێنه‌ری هه‌ژاران نیه‌و چی تر یاری به‌ وه‌ته‌ری خه‌ڵكی داماوو كڵۆڵ نه‌كات و قسه‌ نه‌فرۆشێته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە