زۆر به‌کورتی!
Wednesday, 05/11/2014, 12:00
" یه‌که‌م"
مەرج نیە ئەوەی بە دووربین تەماشا ئەکات دووربین بێت!؟
نەک هەر نووسین..بەرگری و قوربانی دانیش سودی نیە!!
پێشمەرگە بەم موچە کەمەو مانگێک هەیەو دوان دوا ئەکەوێت و لەبەرەکانی شەڕە!!
کاتێک شەهید دەبێت، ٣ مانگ کرێ خانوو قەزدارە، ژنێکی بێوەژن و مندالەکانی سەرگەردان دەبن....
لەولاشەوە شەرڤانانی ڕۆژئاوا و کوبانی بەتایبەت جوانترین وێنەی بەرخۆدانیان نیشانی جیهاندا
لەشەنگال کارەساتێک ڕوویدا بەبارتەقای ئەنفال و هەڵەبجە گەورە بوو.
پاڵەوانە ڕاکردووەکان،چەک فرۆشەکان،بارزگانەکان و هاوپەیمانەکانی تورکیا‌و داعش
نەک خەریکە وەک بەرزەکی بابان بۆی دەرئەچن..وان لە بارەگای یەکییەتی ئەورپا بەناوی کوردەوە ووتار پێشکەش ئەکەن.
ئەگەر بەچەند دێڕێک باس لە ناوەرۆکی وتارەکەی بکەین:
زیاتر هەر گلەیی کردن بوو لە حکومەی ناوەند کە گوایە موچە و بودجە نانێرن بێ ئەوەی هۆکاری نەناردنەی لەوێ ڕون بکاتەوە!؟ لەلایەکی تریشەوە گلەیی ئەوەی ئەکرد کە گوایە حکومەتی بەغدا ڕیگرە لە ناردنی چەکی زیاتر بۆ پێشمەرگەو خۆی بەبەشێک لەو سوپای عیراق نەئەزانی، تۆ بڵێی ئاگای لەوە نەبێت کە چەند ڕۆژە حکومەتی عێراق خەرێکی دروست کردنی هێزەکانی سەحوەیە لە کوردستان.
لە کۆتایدا نوێنەری حیزبەکانی کورد لە باشور"مه‌سرور بارزانی" بە تاکە وووشەيەکیش چیە باسی لە "کوبانی" نەکرد.
"دووه‌م"
پارتی و کوبانی!!
له زاخۆ ڕێگا نه‌درا خه‌ڵک بۆ پشتیوانی له ڕۆژی کوبانی ڕێپێوان بکه‌ن
قایمقامی زاخۆ ده‌ڵێ: کێ ده‌یه‌وێت پشتیوانی له کوبانی بکات با بچێته کوبانی و شه‌ر بکات!؟
پارتی هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی خۆی ئاگادار کردۆته‌وه له ئه‌وروپاو وڵاتانی تر به‌شداری رێپێوانه‌کانی کوبانی نه‌که‌ن'
له هه‌ولێر پارتی له ڕیگای "غه‌فوور مه‌خوریه‌وه" ویستی ئه‌وه بکات که هه‌ر که‌س به ئاڵای کورستانه‌وه بێت بۆ پشتیوانی ڕۆژی کوبانی له‌به‌ر دوو هۆ:
یه‌که‌م: له‌به‌ر خاتری تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی ئاغائ ئۆرگان دڵی لێیان نه‌یه‌شێت
دووه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوره‌ک که‌مه‌که‌ی ده‌رنه‌که‌وێت
ئه‌مه پارتیه‌و ئه‌مه‌ش کوبانی رووداوه‌کان له‌به‌ر چاوی هه‌موومانن
سبه‌ی له‌کاتی سه‌رکه‌وتنی کوبانی..خۆیان ده‌که‌نه پاڵه‌وانو فریاد ڕه‌س
حیزب و حیزبۆکه‌کانی ترنقه‌یان لێوه نایه‌ت!
"سێهه‌م"
"بەرخۆدان و سەرکەوتنی کوبانی کارەساتی شەنگالمان بیر ناباتەوە"
هەواڵێکی میدیا کان کەدەڵێت: بارینی بەرانی ئەمجارە دەیان تەرمی شەنگالیەکانی دەرخستۆتەوە کەبەدستی چەکدارەکانی داعش کۆمەلکوژ کراون.
ئەم هەواڵە ڕێک لەگەڵ هەواڵی بەرخۆدانی هەموو ڕۆژەی کوبانی و کوبانیەکانە.
دەکرێت مەردووم بپرسێ گەر هێزە ٩٠٠٠ هەزار چەکدارەکەی پارتی تەنیا ٢٤ کاتژمێر بەرگریان بکردایە و پێشیان بە پێشرەوی هیزەکانی داعش بگرتایە، وەک دەڵین سەرەتا تەنیا ١٢ هامەڕ بوون!؟
ئەوا بێ گۆومان ئەم کارەساتەو کۆمەڵکوژی و ڕفاندنی ژن و کچەکانیان ڕووی نەئەدا..
سەڕای ئەمەش هەریەکە لە پەرلەمان و کۆمەڵیک چالاکوان بۆ خۆدزینەوە لە پرسە ڕاستەقینەکە و بەداگایی گەیاندنی بەرپرسانی ئەو ناچەیە و سەرۆک سەرکردەکانیان ، پەنا دەبەن بۆ بە ژینۆساید کردنی کارەساتی شەنگال و شەنگالیەکان.
لەکۆتایدا، هەموو لایەک ئەو ڕاستییە تاڵە ئەزانن، کەچ جیاوازیەک هەیە لە نێوان شەنگال و کوبانیدا
خودی بارزانیش بڕیاریدا کە لیژنەیەک پیک بهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕاکردن و ڕادەستکردنەدا،
کەچی دوای نزیکە ٣ مانگ هەواڵێک لەوبارەیەوە نابیسترێت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست