کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوڕه‌که‌ی خه‌سره‌وی ده‌زگای زانیاری جه‌لالی یه‌کان

Monday, 24/01/2011, 12:00





مسئولەکانی جلالیەکان جیا لەو پلەوو پایەیەی خۆیان هەروەک سیستەمی پاشایەتی کوڕەکانیشیان تەئهیل ئەکەن بۆ جێگرتنەوەیان چونکە بڕیاریان داوە تابەچکەیەکیان مابێ ئەوا حیزب ،حکومەت تاپۆیە لەسەر خۆیان،یەکێک لەوکوڕە مسئولانەی لەپڕێکا هەڵتۆقی بووە خاوەنی هەمووشتێک وقسە ڕۆیشتووی دەزگایە کوڕەکەی خسرەوە بەناوی زانا،دوای ئەوەی ماڵوومنداڵی خسرەو تا پێش ٣١ی ئاب لەسلێمانی بوون وبەوموچەیەی کەوەری ئەگرت لەحیزب وخێزانیشی کەپزیشکی ددان بوو عیادەیەکی بۆ پەیداکردنی پارە دانابوو وەک هاوکاریەکیش بۆ خسرەو بژێوی ژیانیان دابین ئەکردچونکە تائەوکاتە خسرەو هیچ نەبوو جێگری لێپرسراوی دەزگا بوو لەکاتی عومەر فتاح بۆی نەبوو دینارێک سەرف بکات،هەرچٶنێک بێ لەڕێی حیزبەوە ماڵوومناڵی ڕەوانەی ئەوروپا کردو مافی پەناهەندییان لەهۆڵەندا وەرگرت بەهۆی هەموو بەڵگانەی لەلایەن حیزبەوە بۆی دروست کرا کەژیانیان لەمەترسیدایە،ئەمەتەنها کاری ئەو نەبوو ئەمەلەلایەن هەموو ئەو مسئولانەوە ئەو بەڵگانە دروست ئەکران کەدوای ڕاپەڕین خێزانەکانیان ڕەوانەی ئەوروپا کرد،بەم شێوەیە خسرەوژێانێکی ئاسایی بەسەر ئەبرد تاکاتی ڕووخانی بەعس وچوونی بۆ بەغدا وەک لێپرسراوی مەڵبەند ،سەرەتای دەستکەوتنی پارەی لەوێوە بوو کە کەمال وچەند کەسێکی ترەوەکەداتر کەمالێ کردبە مسئولی محەتەی بەغدا،دوای نەمانی عومەر فتاح لەدەزگا ڕێی بۆ خۆش بوو،کرایە مسئولی دەزگا،بەجێخۆشکردنی ناردی بەدوای کوڕەکەیی وهێنایەوە وکردی بەکادر لەدەزگا کەتائێستاش نازانی یەکێتیی نیشتمایی مانای چیە،کادریشەو خوێندکاری زانکۆیە خانووشی هەیە ودوامۆدێلی سەیارە ژنی هێناو پارەیەکی باشی تێ چوو،هەرلەسەر بوودجەی دەزگاش سەردانی هۆڵەندا ئەکات وئاڵتوون کڕینەکانیش عایدی باوکێتی وەک چۆن عامری برازای لێرەوە لیرەی دوبەی هەناردەی خێزانی ئەکرد بۆ ئەوروپا،ئەم ڕاستیانەش هەموو دەزگا ئەیزانێ بەڵام پیاوەکانی خۆی ڕاسپاردوە ئەوانەی پێیان ئەڵین ئەندام دەزگا کەبڵاوی بکەنەوە دایکی پارەی بۆ ناردووە،خسرەو ئەوماستاوەو پلەوپایەی نەبوایە دەبوو ئێستابەدوای باڵندەی تووشبو بەئەنفلۆنزای باڵندە ڕایبکردایە تالەناویان بەرێ گەر بوێرێ چونکە پیاوێکی هێندە ترسنۆکە لەماڵەوەش پرسگەیەکی گەورەی داناوە،ئەمە نموونەی پیاوانی پارێزەرانی ئاسایشی خەڵکە کەلەسواڵکەرێکەوە بوونەتە خاوەنی هەمووشتێک.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە