هەى لایە لایە سەرۆك لاى لایە.. بۆخۆت ریسوا كرد بۆپلەو پایە
Monday, 17/09/2012, 12:00
ئەى سەركردە نەخۆشەكە بۆ خۆت بنوو، تێر بخەوە هەڵ مەستەزوو..خەوتن بۆتۆ دەواو دەرمان و شیفایە، دەى با مەلا و خولە وقالە بۆتان بكەن لایە لایە...تۆ بخەویت یان بێداربیت چى لەسیاسەت ئەگۆڕێ، بەهینتەوە كورد با بۆخۆى هەر بدۆڕێ...،هەرلە پێنجوێن تاكو كۆڕێ، هەمووى بەفیاى سوتوى جغارەكەى قۆڕێ...كەركوك جەلەولا و سەعدیە باپێشكەشى مالیكى بێ،مادەى (140) ە كەشمان بۆموقتەدا بخە ژێرپێ... هیندە فوویایان پێدا كردیت وتیان كەوا پیاوى باشى ،لەخۆشیا ئەتكت كردین سەرو سمێڵمانت تاشى... تورك وعەرەب و فارست بەسەرماندا كردە كوێخا،بۆخۆشت بوى بە حاكمى هینەكانى شارى بەغا... حزبەكەت كرد بەقوربانى كورسى وپلە،هەمویت سپارد بە چەتیو و گەمژەى بنەماڵەى بلە. ..هیرۆ چرچەو شاناز لووت زل لەگەڵ لیلۆز ،ئەوان ئێستا بەسەرماندا لێدەدەن پۆز...قاسەو خەزنە هەمووى لەبن دەستى وانە،میللەتیشمان موحتاج بە یەك پارووە نانە...حوكمەت فاشیل حزب دۆڕاو و پەڕپوت، لێیان دەخوڕن وەكو كەرو مانگاى جووت..خولە حاكمى گەرمیانە،كۆسرەت لەهەولێر شەن ئەكات،مەلا وعیمادى لاسوتاو یەكێتیەكەت بەپەن ئەكات..،تۆش بخەوە دەى با پرخەت بگاتە ئەوسەرى زێوێ، كەمتیار پیربوو كەس گوو بەكڵاوى ناپێوێ.. من تێناگەم بەتەماى چى تازە چیت بە بەرۆ ماوە،تەمەن گوزەشت فیلمى عومرت گشت سوتاوە.. خەوى كورسى زۆر زۆرخۆشە ئەگەر كورسى دەسەڵات بێ، میللەتیش با هەربۆخۆى روت ولیقەوماو و لات بێ.. من هیچ ناڵێم بەڵام میللەت هەموویان ئاوا ئەبێژن،ئەگەر مردیش ئەو سەرۆكە بەكورسیەكەوە بینێژن.. دەى بچۆ ماڵ لەوێ بۆخۆت لەسەر سیسەمى پڕ دۆلار باش بخەوە، بێ خەبەربە مس بكە گوێت تا نەزانى دونیا رۆژ یاخود شەوە...دەربەست نایەیت كێ موحتاجە لەگەنج وپیر،گرنگ ئەوەیە سەلامەت بن ئاوەڵزاوات لەتیف لەگەڵ حەمەى سابیر...خەون ببینە لەخەونتدا پاڤیڵ بكە عالى مەقام،قوبادیشت پەروەردەكە وەك عودەى و سەیفول ئیسلام...خەون ببینە بزانە كە وەفاتت كرد،وەكو بلە ودارۆ وئەوان بت سپێرین بەكامە گرد؟..كامەگردەو تەپۆلكەیە ئەكەن بەدوا مەنزڵگا بۆت،تەمەنامە كەوا نەمرى بەتەنیا خۆت...ئازاد ،ئەرسەلان و سەعدى وفوادیش یمان بۆ بخەیتە چاڵ ،بایەكێتى مەحف بێت و تا نەیمێنێ هیچ پەڕو باڵ.. بەڵام توخوا توگیانى شێخ سەعى پیران،خەون مەبینە خەونى نەزۆكى شاعیران... نەوەك دووربا لێتان زیزیبن یابە و ئاغا یاخود قارداش ، ئیهمالتان كەن راتان نەگرن وەك توڵەو جاش
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست