پرسیارێك له سه رۆك و ده سته ی نه زاهه ت
Friday, 01/05/2009, 12:00
چه ند ڕۆژێكه سایده ئه لكترۆنیه كان و كه ناڵه كوردیه كان له باسی ئه وه دان، كه گوایه سه رۆك تاڵه بانی سه روه ت و سامانی خۆی بۆ ده سته ی نه زاهه ت ئاشكرا كردووه..
سه یرو سه مه ره یی ئه م ووڵاته ی ێمه له وه دایه كه ده سته ده سته لێپرسراوانی عێراق و كوردستان، نمونه ی مالكی و به رهه م سالح و سه رۆكیش به م دوواییه سه روه ت و سامانه كانیان بۆ دهسته ی نه زاهه ت ئاشكرا ده كه ن، له كاتێك دا باس له دزی و گه نده ڵی له ترۆپكدایه !!
زۆر هه و ڵم دا و گه ڕام تا بگه مه وه ڵامی ئه و پرسیاره ی، كه ئه و سه روه ته ی جه نابی سه رۆك ئاشكرای كردووه چه نده؟ نه گه یشتمه هیچ زانیاریه ك.
له مانه ش هه مووی سه یروسه مه ره تر ئازیزان، خۆهه ر هه مان سه رۆك نیه كه دوێنێ ڕۆژنامه ی هاوڵاتی دا به دادگا له سه ر ئه وه ی ته نها هه واڵێكیان
وه رگێڕابووه سه ر زمانی كوردی كه باس له سه روه ت و سامانی خودی هه مان سه رۆك كردبوو؟؟
پرساره كه م له جه نابی سه رۆك ئه وه یه ئایا به ڕێزی كاتێك جه ردی سه روه ت و سامانه كه ی ئه كرد بۆ ده سته ی نه زاهه ت بیری بوو باسی حسابه نهێنیهكانی خۆی و هێرۆ خانی هاوسه ریی و قوبادو باڤێل ی كوری بۆ ده سته كه باس كات؟؟
ئایا بیری كۆشكه كانی ده باشان و دۆكان و هه ولێرو شوێنه كانی تری هه بوو، كه ته نانه ت عه رزه كانی كه له سه ریشی دروستكراون موڵكی گشتین بۆ هیچ سه رۆكێ نیه داگیری كات؟؟
ئایا پرۆژه كانی هێرۆ خان و كۆمپانیایی نۆكانی بیر بوو باسیان كات؟؟ ئایا پرۆژه كانی تر، كه ڕاسته و خۆ ناوی خۆی تیا نیه به ڵام له ژێر چاودێری ڕاسته و خۆی جه نابیدایه وه ك پرۆژه كانی نه وتی شیواشۆك و ئاسیا سێل چه ندانی تركه له ژێر ناوی خواستراودایه، ئه مانه ی هه موو باس كردووه؟؟
ئه گه ر باسی ئه م هه موو شته ی كردووه بێگومان سامانه كه ی یه كجار له وه زیاتر ئه بێت كه جه نابی ڕۆژنامه ی هاوڵاتی داماوی له سه ر دا به دادگا..
باشه ئه گه ر ئه م ئاشكرا كردنی سه روه ت و سامانانه خۆڵكردنه چاوی هاوڵاتی داماو و پڕوپاگه نده ی هه ڵبژاردن نیه؟ بۆ ئه م ئاشكرا كردنه بۆ میلله ت ناكرێ له جیاتی ده سته ی نه زاهه ت؟؟
له به ر ئه وه بێ گومان بن كه زانینینی هیچ جۆره زانیارییه ك له سه ر چه ندی سامانه كه ی تاڵه بانی و به رهه م ساڵح هاوشێوه كانیان كارێكی مه حاڵه و له چه واشه كردنی ڕای گشتی به لاوه هیچی تر نییه..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست