کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردان له‌ دژی هه‌ردوو رژێمی تیرۆریستی ئێران و سوریا خۆپیشاندانیان له‌ به‌ریتانیا ئه‌نجامدا.

Friday, 20/11/2009, 12:00


خۆپیشانده‌ران رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 19/10/2009 کاتژمێر 1 تا 3 پاش نیوه‌رۆ، له‌ به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ شاری له‌نده‌ن خۆپیشاندانێک بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری سێداره‌ی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له‌ گرتووخانه‌کانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردوستان به‌ڕێوه‌چوو.
شایانی باسه‌ خۆپیشاندانه‌که‌ به‌ ده‌ستپێشخه‌ری 1-فیدراسیونی کورد له‌ له‌نده‌ن 2-چادێری کوردۆساید-چاک 3-کۆمه‌ڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیراوانی سیاسی کوردوستان4-که‌مپه‌ینی سه‌رتاسه‌ری دژی ئێعدامی چالاکانی کورد، رێکخرا بوو، له‌ گه‌ڵ پێشوازییه‌کی بێ وێنه‌ی کوردوستانیان و دۆستانی کورد رووبه‌ڕوو بوویه‌وه‌، که‌ تێیدا زۆرلایه‌ن وکه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی هه‌رچوار پاڕچه‌ی کوردوستان و مرۆڤدۆستانی بێگانه‌یش به‌شدار بوون.
جێگای ئاماژه‌یه‌ که‌ له‌ خۆپیشاندانه‌که‌دا دروشمه‌کانی که‌ به‌ هه‌رسێ زمانی کوردی، ئینگلیزی و فارسی بۆ پشتیوانی له‌ گیراون و دژی سێداره‌ و ئه‌شکه‌نجه‌ بۆ ئازادی و دیموکراسی بۆ مافی یه‌کسان و دادپه‌روه‌ری گوترانه‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئیعدام کردنی چالاکی سیاسی کورد ئیحسان فه‌تاحیان به‌ توندی شه‌رمه‌زار ومه‌حکوم کرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ که‌ بۆ یه‌که‌مین جار له‌ مێژووی خۆپیشاندانه‌کانی به‌رده‌رکی باڵوێزخانه‌ ئێران له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌مڕۆ توانیمان جاده‌ی پێشی سه‌فاره‌تی ئێران له‌ هاتووچووی ماشین بگرین.

هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌ڵێنیان دا که‌ تاکوو راگرتنی بڕیاری سێداره‌ وئازادی گشت گیراوه‌ سیاسی ومه‌ده‌نیه‌کان، چالاکی و خۆپیشاندانی ئێمه‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت. بۆیه‌ ئێستایش هه‌موو کوردێکی وڵاتپارێز ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ و داواتان لێ ئه‌که‌ین که‌ بۆ پشتیوانی له‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا‌ ده‌ستیان له‌ خۆشیه‌کانی خۆیان هه‌ڵگرتووه‌ و تووشی سه‌خترین ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ بوونه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ بکه‌وینه‌ جووڵه‌ وله‌ رێگای شێوازی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له‌ نێوخۆی وڵات و به‌ هه‌موو شێوازێکی سه‌رده‌میانه‌یش له‌ به‌شه‌کانی تری کوردوستان ده‌روه‌ی وڵات خاوه‌ن هه‌ڵوێست بین و له‌‌ ته‌واوی هێزو ئیمکاناتی خۆمان بۆ له‌ به‌ین بردنی سیاسه‌تی کوشتن و بڕین که‌ڵک وه‌ربگرین.

جارێکی تریش ده‌یڵێنه‌وه‌ که‌ پێویسته‌ هه‌موولایه‌کمان به‌بێ جیاوازی خه‌بات بکه‌ین بۆ ‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی ناعادڵانه‌ی سێداره‌ی ئه‌و سیانزه‌ به‌ڕێزه‌ی که‌ بڕیاری سێداره‌یان له‌ سه‌ر ئه‌رێ کراوه‌.
له‌ کۆتاییدا ئه‌ڵێینه‌وه‌ که‌ دوژمنان هه‌موومانیان به‌بێ جیاوازی کردۆته‌ ئامانجی هێرش و داپڵۆسانی خۆیان، که‌وابوو پێویسته‌ ئێمه‌یش به ‌یه‌ک ‌ده‌نگ پشتیوانی له‌ گیراوانی خۆشه‌ویستی خۆمان بکه‌ین، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزو ده‌وڵه‌تانه‌ی که‌ سه‌ره‌ڕای جیاوازی ودژمنایه‌تیان پێکه‌وه‌، ریزه‌کانی خۆیان بۆ دژایه‌تی کردنی ئێمه‌ رێکخستووه‌ که‌وابووئێمه‌یش ریزه‌کانی خۆمان یه‌ک بخه‌ین.

شایانی باسه‌ که‌ هه‌ر هه‌مان رۆژ کاتژمێر3:30 تا 5:00ی ئێواره‌ خۆپیشاندانێک له‌ به‌رده‌رکی باڵوێزخانه‌ی سوریا له‌ له‌نده‌ن بۆ پشتیوانی له‌ 300 گیراوی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له‌ گرتووخانه‌ی ریژیمی به‌عسی فاشیستی سوریا، به‌ڕێوه‌ چوو.
له‌م به‌شه‌ی خۆپیشاندانه‌که‌دا به‌شداران هاوسۆزی پشتیوانی خۆیان بۆگیراوانی کورد که‌ ماوه‌ی بیست ودوو رۆژه‌ له‌ مانگرتندان دووباره‌کرده‌وه‌.
هه‌روه‌ها دوروشم بۆ ئازادی، مافی مرۆڤ، یه‌کسانی و پێکه‌وه‌ ژیانی گه‌لان و دژی دیکتاتۆری به‌عسی سوریا گوترانه‌وه‌.
پاشان له‌ لایه‌ن سێ هاوڵاتی کورده‌وه‌ که‌ خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا و باکووری کوردوستان بوون، به‌ پشتیوانی پۆلیس نامه‌یه‌ک بردرا بۆ باڵوێزخانه‌ی سوریا، به‌ڵام کارمه‌ندان نامه‌که‌یان وه‌ر نه‌گرت بۆیه‌ کوردان ناچار بوون ناره‌زایه‌تی نامه‌که‌یان له‌ رێگه‌ی سندوقی پۆستی تایبه‌ت به‌ سه‌فاره‌ته‌وه‌ بۆیان‌ به‌ڕێ بکه‌ن.
جێگای ئاماژه‌یه‌ که‌ له‌ خۆپیشاندانی به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی سوریادا هێزو لایه‌نی عه‌ره‌بیش به‌شداربوون.
https://www.kurdistanpost.nu/biz/KP_old files/pdf_files/xopeshandanikurdanldjiiranuseria.pdf


په‌یامی ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری خۆپیشاندان:

به‌رخۆدانتان باش، سه‌رهه‌ڵدانتان باش،
‌ سه‌ر له‌ نوێی هێرشێکی له‌ چه‌شنی فتوای جیهادی خومه‌ینی له‌ ساڵه‌کانی ده‌ستپێکی ئینقلابی گه‌لانی ئێران دژی به‌ رژیمی شا، بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی کوردوستان ده‌ستی پێکردۆته‌وه‌.
به‌ڕێزان هه‌روه‌ک ئاگادارن که‌ به‌ بڕیارێکی ناعادڵانه‌ که‌ ته‌نانه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسای سزای ئێران خۆیشی بوو،واته‌ له‌به‌ر نه‌بوونی سیسته‌مێکی قه‌زایی سه‌ربه‌خۆ و زاڵ بوون و ده‌ستێوه‌ردانی لایه‌نی سیاسی و نیزامی له‌ کاروباری دادگاکاندا، سزای سێداره‌ی سه‌پێندراو به‌ سه‌ر هاوڵاتی کورد به‌رێز ئیحسان فه‌تاحیان به‌ڕێوه‌برا.
ئه‌و‌ بڕیاره‌ له‌ خۆیدا بریارێک بوو له‌ دژی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو گه‌لی کورد بۆیه‌ بێ ده‌نگیمان کاره‌ساتی زیاتری هاوشێوه‌ ی شه‌هید کردنی ئیحسان فه‌تاحیان به‌شوێن خۆیدا ئه‌هێنێت.
هه‌روه‌ک جێبه‌جێ کردنی بڕیاری ئێعدامی به‌ڕێز حه‌سه‌ن حیکمه‌ت ده‌میر هاوڵاتی باکووری کوردوستان که‌ ساڵێک له‌مه‌و پێش بوو، بینیمان چاومان نووقاند و گوێمان لێ بوو بێده‌نگ بووین، که‌وابوو ئێمه‌ هۆکاربووین بۆ به‌ڕێوه‌چوونی بڕیاری سێداره‌ی به‌ڕێز ئیحسان فه‌تاحیان، که‌واته‌ با ده‌نگ هه‌ڵبڕین و به‌ده‌نگی به‌رز نه‌ بڵێین به‌ ئێعدامی شێرکۆ مه‌عاره‌فی وحه‌بیب له‌تیفی و ئه‌و 12 که‌سه‌ی تر که‌ بڕیاری سێداره‌ی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌.
ئێمه‌ وه‌ک چاودێری کوردۆساید- چاک به‌ پێویستی ده‌زانین که‌ ئه‌و ره‌فتارانه‌ی کۆماری ئیسلامی وڵامی له‌ چه‌شنی خۆیان پێ بدرێته‌وه‌، واته‌ هه‌روه‌ک رژیمی ئێران‌ هه‌موو ئیمکانات و هێزی خۆی بۆ داپڵۆساانی هه‌موو گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران وبه‌ تایبه‌ت گه‌لی کورد به‌کار ئه‌هێنێت ئێمه‌یش وه‌ک پێویست له‌ هه‌موو مه‌یدانه‌کاندا هه‌ڵوێست بگرین و وڵام شیاویان پێ بده‌ینه‌وه‌.
هه‌روه‌ک ئه‌زانن که‌ ئێستا که‌مپه‌ینێکی سه‌رتاسه‌ری ده‌ستی پێکردووه‌ ئێمه‌یش وه‌ک چاودێری کوردۆساید له‌و هه‌وڵه‌ سه‌رتاسه‌ریه‌دا هاوکارین، بۆیه‌ به‌شی ئه‌زانین که‌ له‌ چه‌ند خاڵدا ئاماأه‌ به‌ میکانیزم و شێوازی کار کردنی ئه‌م که‌مپه‌ینه‌ بکه‌م:
په‌یوه‌ندی کردن به‌ م پ و م ئ پ یه‌کانه‌وه‌: وه‌ک سه‌ردانی کردنیان، نامه‌ ناردن بۆیان یان ئیمایل کردن بۆیان.
په‌یوه‌ندی کردن به‌ راگه‌یاندنه‌کان:وه‌ک رۆژنامه‌کان، تی ڤی ،رادیو و تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت.
په‌یوه‌ندی کردن به‌ رێکخراوه‌ مه‌ده‌نی وده‌وڵه‌تیه‌کان: وه‌ک ناوه‌نده‌ خێرخوازه‌کانی مافی مرۆڤ، رێکخراوه‌ سیاسی و ده‌وڵه‌تیه‌کان.
ئه‌نجامی خۆپیشاندان وگرتنی کۆڕو کۆبوونه‌وه‌ له‌ زانکۆ کان وله‌ شوێنه‌ فه‌رهه‌نگیه‌کان.

له‌ کۆتاییدا بێ ده‌نگی وبێ هه‌ڵوێستی حیزب ولایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی باشوور کوردوستان مه‌حکووم ئه‌که‌ین. له‌ کاتێکدا تورکیا و ئێران به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک دیفاع له‌ تورکه‌کان و شیعه‌کانی ده‌روه‌ی سنووره‌کانی خۆیان ئه‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ک داوکاری خۆمان دێنینه‌ زمان:
1- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری سێداره‌ی هه‌موو گیراوانی سیاسی ئێران و کوردوستان.
2- تاکوو ئه‌و هه‌لوو مه‌رجه‌ ده‌رخسێت ره‌وشی نائاسایی گرتووخانه‌کان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.
3- رێگه‌ به‌ پزشکانی سه‌ربه‌خۆ بدرێت سه‌ردانی گیراون بکه‌ن.
4- رێگا به‌ رێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی مافی مرۆڤ بدرێت هه‌رکات ویستیان بتوانن سه‌ردانی گیراوان بکه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌م داواکاریانه‌ بێ وڵام نه‌مێننه‌وه‌ یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کوردان پێویسته‌ که‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ دره‌وه‌ی ئیراده‌ی حیزبه‌کانیش بێت له‌ نانی شێو پێویستتره‌.
چاودێری کوردۆساید چاک.
فیدراسیونی کورد له‌ له‌نده‌ن.
که‌مپه‌ینی سه‌رتاسه‌ری دژی سێداره‌ی گیراوانی سیاسی له‌ ئێران و کوردوستان.
کۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی له‌ گیراوانی کورد .

[email protected]
[email protected]
[email protected]

20/11/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە