سه‌رۆکی داهاتووی هه‌رێم ده‌ستنیشان کرا و ئه‌و سه‌رۆکه‌ش ده‌یه‌وێت گۆڕین له عه‌قلیه‌تی کورد بکات
Sunday, 03/07/2011, 12:00
دوای به‌لاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واله‌ی که‌وا مه‌سرور بارزانی خۆی ئاماده ده‌کات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم و و پۆستی سه‌رۆکی پارتی بنه‌ماله‌ی بارزانی له باوکه‌وه بۆ کوڕه‌که‌ی مه‌سرور ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ڕاستی یه‌شی درکاند که ده‌بێته درێژه‌ده‌ری نۆکه‌ری دوژمنان بۆیه یه‌که‌م ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه که کورد وازبێنێ له کۆردستانێکی سه‌ربه‌خۆ چونکه ئه‌و داخوازه له‌خانه‌ی عه‌قلی ئه‌واندا مه‌نتقی تیادا نی یه دووه‌م ئاماژه‌شی بۆ گه‌لی کۆرد گۆڕینی عه‌قلی یه‌تی کورده . ئێنجا کوردینه سه‌رۆکی واتان هه‌بێت ئێدی ئاو بینه و ده‌ست بشۆن.
ئه‌و دوو ڕسته‌یه هه‌مان ڕسته‌ن که ئه‌تاتۆرکه‌کان به درێژایی مێژوو کردوویانه به ئامانج وه هه‌ولی بۆ ده‌ده‌ن مه‌سرور بارزانی کوڕی مه‌سعود و فه‌رمانده‌ی پاراستن و ئاسایشی هه‌رێم به‌به‌ر گوێمان هه‌لده‌لێت. له ڕسته‌ی "کوردستانێکی ئازاد مه‌نتقی نی یه" ئه‌وه هه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌یه که باپیری مه‌سرور سه‌ری له‌سه‌ر دانا به ناوی ئۆتۆنۆمی ودوایی کردی به ئاشبه‌تال بۆ خزمه‌ت کردن به به‌رژه‌وه‌ندی بێگانه وبۆ ئه‌وه‌ی کۆرد دووربخات له چه‌مکی ئازادبوون.
له ڕسته‌ی "هه‌ولده‌دات بۆ گۆڕینی عه‌قلی یه‌تی کورد" ئه‌وه‌یان شتێکی نوێ یه له‌زاری کاربه‌ده‌ستێکی هه‌رێم دێته ده‌ره‌وه ئه‌و ڕشانه‌وه‌یه ڕسته‌یه‌که له ژێر سایه‌ی باوکی مه‌سروره‌وه ده‌ستی پێکردووه.
.به دوای شۆرشه‌کانی شێخ سه‌عیدی پیران و شێخ ره‌زا ی دێرسمی و ئیحسان نووری له ئارارات بۆ ڕزگاری کۆردستان تورکه‌کان ده‌ستیان کرد به ئاسیمیله کردنی کورد واته تواندنه‌وه‌ی زمان و کولتور و هه‌ستی کوردایه‌تی له ناو کوردی باکووری کوردستان بۆ ڕیگرتن له دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی کوردی . ڕژێمه که‌مالیسته‌کان دریغی یان نه‌کرد له گواستنه‌وه‌ی کورد به زۆره‌ملی له زێدی باوباپیران و شێواندنی زمان و کولتوری کورده‌واری له تورکیا بۆ تواندنه‌وه‌ی کورد له‌ناو کۆمه‌لگای تورکی. سیاسه‌تی ئاسیمیله کردن تا ئه‌مڕۆکه‌ش هه‌ر به‌رده‌وامه وخه‌ونی پووچه‌لی که‌مالیسته‌کانه. جێگای داخه ئه‌و قسانه‌ی عسمه‌ت ئینونو وبولاند ئه‌جه‌وید ده‌یانکرد له‌دژی کورد ئه‌مڕۆ له‌زاری سه‌رکرده‌یه‌کی کورد دووباره ده‌بێته‌وه.
ده‌سه‌لاتداری تورکیا هه‌ر له کاتی ڕاپه‌ڕینی 1991 هه‌ولیان ئه‌وه‌بوو ڕێگر بن له دروست بوونی ده‌وله‌تی کوردی و به هه‌موو هێزو توانایان دزه‌یان کرده ناو هه‌رێمی کوردستانی باشوور ولای که‌س شاراوه نیه که تورکیا و تاڕادده‌یه‌ک ئیرانیش سیخوره‌کانیان به‌لاوه کردۆته ناو هه‌موو دام و ده‌زگایه‌کی ئه‌م هه‌رێمه و ده‌سه‌لاتێکی له‌و چه‌شنه‌یان وه‌روژاندوه که په‌راوێز بێت له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی کورد وچالاک بێت بۆ هێنانه دی خه‌ونی دوژمنان. ده‌سه‌لاتی پارتی بنه ماله‌و جه‌لالی ده‌ستماچکه‌ر ده‌بێ هه‌ر له‌قوتابخانه‌که‌ی ئه‌تاتۆرکه‌وه سیاسه‌ت فێربووبن دژی کورد. بۆیه ئه‌وان به هه‌مان فیتی تورکه‌کان لێده‌خۆڕن وهه‌ر بۆیه‌شه ده‌سه‌لاتی تورک پشتڕاسته له‌م دوو زاته. تورکیایه‌ک که ده‌لێت ئه‌گه‌ر کوردستان له‌سه‌ر مه‌ریخ داوای رزگاری بکات ئێمه شه‌ڕی ده‌که‌ین. وهه‌موو رۆژه له سنووری ئیبراهیم خه‌لیل به‌پرسانی تورک گێکه‌ل بۆ ئه‌و خێزانه کوردانه دروست ده‌که‌ن که له‌سه‌ر پاسپۆرته‌کانیان ناوی "کوردستان" ی له‌سه‌ره. تورکیا پشتڕاسته له‌وه‌ی قه‌د جاشی باشتری ده‌ست ناکه‌وێ وه‌ک ئه‌و ده‌سه‌لاتدارانه ی که له کوردستانی باشوور هه‌ن.
سه‌رۆکه دیموکراته‌که‌ی خێلی بارزان له زیافه‌ته‌که‌ی سێزده‌ی پارتی که تورکه‌کان هه‌موویان بۆی ئامه‌ده و ڕێکخست مێژووی ئاینده‌ی پارته‌که‌ی وخه‌ونی ده‌سه‌لاتیان داڕشت که‌وا له‌دوای مه‌سعود کوڕه‌که‌ی و هه‌تا ده‌گاته کوڕه‌که‌ی مه‌سروریش ئه‌و به‌زم وڕه‌زمه‌ی که‌رکوک به‌و شێوه‌یه ده‌یهێلنه‌وه و که‌رکوک بکرێته پاساوێک بۆ هه‌میشه بازرگانی پێوه‌کردن ئه‌گه‌ر نا له 2003 خۆ هه‌موومان ده‌زانین که‌رکوک هه‌ر له‌ده‌ست کورد بوو بۆ ئه‌وهای لێهات که گێره‌شێوێنی لێبکرێت و ئه‌و پرسه و پرسی سه‌به‌خۆیی بۆ نه‌درێت به ریفراندۆم وکورد ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دات؟. ئوتونومی یه‌که‌ی مسته‌فای بارزانی به ئاشبه‌تال ته‌واو بوو فیدرالی مه‌سعود بارزانیش که له‌سه‌ر هه‌مان ڕیچکه ئه‌گه‌ر به‌ڕامالین نه‌بێت هه‌ر به ئاشبه‌تال تاواو ده‌بێت.
نێچیرڤان بارزانی له دانشتنێکدا ده‌ڵێت کورد وه‌ک مه‌ڕه زوو له‌خشت ده‌برێت و هه‌رچییه‌کی به‌سه‌ر بینی زوو له‌بیری ده‌کات. بۆیه په‌نجا ساله بنه‌ماله‌ی بارزان به‌ڕۆژی ڕۆناک ده‌ستیان له‌ناوده‌ستی دوژمنه وکوردستان تالان ده‌که‌ن بۆ ده‌بی کورد بێده‌نگ بێت. که‌وتنه پێش پاسداروکه‌وتنه پێش ده‌بابه‌کانی به‌عس خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی‌یه هیچ میلله‌تێک قه‌بولی ناکات له‌سه‌رکرده‌کانی ته‌نیا کورد نه‌بێت. ده‌بوایه دوای ئاشبه‌تالی 1974 کورد هه‌رگیز ڕێگا به‌م بنه ماله‌یه نه‌دابا بگه‌ڕێنه‌وه کوردستان وجارێکیتر ده‌سه‌لاتداری بکه‌ن. ئینجا دوای کاره‌ساتی ئاشبه‌تال که به‌سه‌ر کوردی باشووریان هێنا له ناو کوردی ڕۆژهه‌لات خۆیان کرد به به پاسدار موه‌قه‌ته و چه‌کیان بۆ ڕژێمی خومه‌ینی هه‌لگرت دژی برایانی کوردی ڕۆژهه‌لات وهه‌روه‌ها له دژی برایانی کوردی باکوور هه‌زاران چه‌کداری خۆیان بۆ تورکه‌کان به‌کوشتن دا. ئازادکردن و ڕزگار کردنی فڕۆکه‌وانه‌کانی به‌عس له‌ده‌ست دادگا له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی یه کورد نابی هه‌رگیز فه‌رامۆشی بکات. تاوانێکه که له‌پله‌ی یه‌که‌م سه‌ره‌ک کۆمار پێ به‌رپرسیاره. جا چاوه‌ڕێی چی ده‌کرێت له‌م جۆره ده‌سه‌لاتدارانه؟. کورد ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتووه به ئازادی دوای ڕزگار بوونی باشووری سوودان هۆیه‌کانی دیارن ئه‌گه‌ر به‌خۆمان سه‌ری خۆمان نه‌که‌ینه ژیر لم وه‌ک حۆشتره مریشک ده‌بێ ئه‌و ڕاستی یه بۆ هه‌ر کوردێک به‌رچاوبێت.
هوتافی هه‌لبژارن و یاسا و پاڕله‌مان لای ئه‌م تاقمه مشه‌خۆره هه‌مووی گالته‌جاریه وله‌ڕاستیدا هیچ بنه‌مایان نیه. ئه‌و سه‌رکردانه کاتێک باس له سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن وه یا باسی که‌رکوک و ناوچه دابڕوه‌کان دێننه گۆڕێ کاتێکه که سه‌رۆک حیزبه‌کانیان ڕووبه‌ڕووی خه‌لک ده‌بنه‌وه‌و پانتۆله‌کانیان زه‌رد ده‌که‌ن له‌ترسی ڕامالین وهه‌ر کات له‌و ترسانه ده‌ڕه‌وێنه‌وه دیسانه‌که ده‌بنه‌وه هه‌مان دێ‌و وئه‌ژده‌ها. دژایه‌تی ئه‌و جۆره کاسانه به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌به‌رای هه‌ولی دوژمنه.
خالێکی تری ئه‌و ده‌سه‌لاته هه‌ولی بۆ کال کردنه‌وه‌ی ناوی پێشمه‌رگه‌یه ده‌سه‌لاتی ئه‌و دوو حیزبه هێزی چه‌کداری هه‌رێم به پێشمه‌رگه ناوزه‌د ده‌که‌ن. ووشه‌و پێشمه‌رگه ووشه‌یه‌کی پیرۆزه پێشمه‌رگه ئه‌و که‌سه ده‌گرێته‌وه که پارێزه‌ری خاکی وولات بێت له ده‌ستدرێژی هێزی بێگانه ودوژمن و پارێزه‌ری گیان و مالی هه‌ژاری ئه‌و کوردستانه بێت له تالان بردن. با بزانین چه‌کداره‌کانی ئه‌و دوو حیزبه به‌ناوی پێشمه‌رگه و زێره‌ڤانی تا چه‌ند توانیویانه سنووری ئه‌و کۆردستانه بپارێزن له هێڕشی دوژمنانی ده‌ره‌وه و تا چه‌ند تاونیویانه به‌رسڤی تۆپبارانه‌کانی ئیران و هێزی سوپای تورکی بده‌نه‌وه که سه‌روه‌ری خاکی هه‌رێممان هه‌ر ڕۆژه ده‌به‌زێنن و هاولاتییان ده‌کوژن و ده‌ڤه‌ره‌کانمان پێ چۆل ده‌که‌ن؟.
ئه‌و چه‌کداره به‌ناو پێشمه‌رگه چه‌ند توانیویانه مال و ملکی ئه‌م کوردستانه له گه‌رووی به‌رپرسه دزه‌کان بهێننه ده‌ر و نگه‌ڕێننه‌وه بۆ خێزانی ئه‌نفال کراوه‌کان و ڕه‌ش و ڕووتی ئه‌م وولاته؟.
وا دیاره به پێ بڕگه‌ی 110 ده‌ستووری ئیراق چه‌کداره‌کانی دانراوون له هه‌رێمی کوردستان ته‌نیا بۆ کپ کردنی ده‌نگی ئازادی کورده له شه‌قامه‌کان ئه‌و ده‌نگه‌ی ده‌یه‌وێت کوردستان ببێته وولاتێک بخرێته ڕێزی وولاتانی جیهان وکوردستان ببێته خاوه‌ن یاسا‌و زانست و پێشکه‌وتن نه بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی هێڕشی دوژمنی ده‌ره‌کی یه که گیان ومالی هاولاتی یانمان ده‌خه‌نه مه‌ترسی و که‌رامه‌تی هه‌رێمی کوردستان و مرۆڤی کوردی پێ ده‌شکێنن. که‌واته ئه‌و چه‌کداره‌ی هه‌یه ناتوانێت ببێت به هیزی پێشمه‌رگه‌ی ڕزگاری کوردستان له چه‌کداری حیزب به‌ولاوه. باشه نازانم پێشمه‌رگه‌یه‌ک که ڕاهێنه‌ره‌که‌ی میتی و ئه‌فسه‌ری تورکی بێت چۆن ده‌توانێت ده‌بێته هێزێکی به‌رگری کوردستان ؟.
دوو ده‌سه‌لاتداره‌که‌ی هه‌رێم دوو ڕووی یه‌ک دراوی دۆلاری دۆڕاون که‌لکیان بۆ دوژمنان نه‌بێت بۆ که‌سیتر نه‌بووه و نابێت. به‌داخه‌وه سه‌رۆکی پارته ئوبۆزیسیۆنه‌کانیش لاسای هه‌مان ره‌هه‌ندی سیاسی تاله‌بانی و بارزانی ده‌که‌ن له سیاسه‌تی حیزبایه‌تی ونایانه‌وێت ببن به ئالترناتیڤ به‌لکو هه‌مان ڕیچکیان گرتۆته پێش بۆ گه‌یشتن به پاره و ده‌سه‌لات . له‌گه‌ل جه‌ماوه‌ر ڕاسگۆ نین و بۆنی دیموکراسیان لێنایه‌ت هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌و خه‌ریکه خۆی کردووه به که‌له‌گا وڕیکخراوێکی له‌سه‌ر خۆی هه‌تا ماوه تاپۆ کردووه حیزبایه‌تی گه‌ڕوه‌ته‌وه و بووه به ده‌سه‌لاتی سه‌ره‌ک قه‌بیله. گۆڕین و هه‌لبژاردن دوو جه‌مسه‌ری بڤه‌ن له‌ناو حیزب که‌س توخوی ناکه‌وێت وده‌سه‌لات پشتاوپشت ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌وه‌کانیان.
مه‌سرور بارزانی و کوڕه شه‌ش سالی یه‌که‌ی که خه‌ون به که‌رکوک ده‌بینێت وده‌لێت که‌رکوک هی ئێمه‌یه و نایده‌ین به‌که‌سێکی تر وه‌ک با‌پیر و باپیره گه‌وره‌که‌ی بۆ بازرگانی کردن به چا‌ره‌نووسی کورد و سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی کورد له‌ناو کولتوری دوژمن ئه‌زموونێکی سه‌ختن له‌پێشمان له‌داهاتووی هه‌رێمی کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست