کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتی هەرێم دەبێتە هۆی گیان لە دەستدانی پۆلیسێك

Wednesday, 12/09/2012, 12:00




رۆژی دووشەممە 10/9/2012، كاتژمێر 10 و نیو لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەرێم، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم لیوا عەبدوڵڵا خەیلانی، سەردانی بەشەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كرد بۆ بەسەركردنەوە و راپەڕاندنی ئیش و كاری هاووڵاتیان سەردانی گشت بەشەكانی بارەگەی گشتی كرد، بەڵام زۆر بە تووڕەیی رەفتاری لەگەڵ كارمەندەكان دەكرد، لە كاتێكدا زۆر توڕە بوو، یەكێك لە شوفێرەكانی بارەگەی گشتی بە ناوی فەرهاد چووە بەرامبەر لیوا عەبدوڵڵا، لیوا عەبدوڵڵاش پێی وت فەرهاد دوێنێ بۆ سەیارەت بەو تیژییە لێ دەخوڕی، وتی سەیدی بەخوا بۆ كاری پێویستی بارەگە وا لێم دەخوڕی وتم با كارەكەم دوا نەكەوێ، بەڵام بەڕێوەبەر لیوا عەبدوڵڵا خەیلانی بەتوندی رەفتاری لەگەڵ كرد و وتی: باشە تۆ بۆ خەتی خاریجی باشی، وا تۆم نەقڵ كرد بۆ شارۆچكەی سۆران، بەڵام كارمەندە شوفێرەكەی بارەگە بە ناوی فەرهاد، زۆر بەم هەواڵە شلەژا، چونكە زیاتر لە 15 ساڵە كارمەندە لە بارەگە، ئەوكاتە چووە ژوورەكەی خۆی نوێژی كرد و وتی تازە من چۆن هاتووچۆ بكەم لە هەولێر بۆ سۆران.
ناوبرا و كرێچییە و بژێوی ژیانی زۆر خراپە، لە گەڕەكی بەلاشاوە لە ژوورێك دەژی كۆمەڵێك منداڵی رەش و رووتی لەسەرشانە، لە پاش قسە پێوتنەكەی لیوا عەبدوڵڵا، فەرهاد چووەوە ژوورەكەی خۆی، بەڵام باری دەروونی زۆر شڵەژا، نیوكاتژمێر دوای نوێژكردنەكە، یەكسەر بەربووەو مرد، واتە بە هۆی قسەكانی لیوا عەبدوڵڵاوە گیانی سپارد. بۆیە دەبێت وەزیری ناوخۆ، سەرۆكی حكوومەت، سەرۆكی هەرێم لەم رووداوە بپێچنەوەو لیوا عەبدوڵڵا بە سزای یاسایی خۆی بگەیەنن، لەو كاتەوەی ئەو تاوانەی كردووە، لیوا عەبدوڵڵا نەچووەتەوە دەوام، هەروەها پۆلیسەكانیش ناوێرن باسی ئەو بابەتە بكەن، كەسوكارەكەیشی بەم رووداوە نازانن.
جێگەی باسە، ئەمڕۆ پرسەكەی دووەم رۆژە لە مزگەوتی خەدیجە كوبرا، شەقامی 100 مەتری باداوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە