دژايه‌تيكردنی نێچيره‌ڤان بارزانی بۆ كابينه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، له يه‌كه‌م سات و دواين ساتيدا
Sunday, 27/11/2011, 12:00
پەیامنێری كوردستانپۆست/ هەولێر/ راپۆرتێكی تايبهتله پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25ی ته‌موزی 2009 بۆ په‌رله‌مانی كو‌ردستان و سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمی كو‌ردستان، به پيی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌ی ستراتيژی نيوان يه‌كيتیی و پارتیی و هه‌ردوو بنه‌ماله‌ی بارزانی و تاله‌بانی، برياریان دا، کە سه‌رۆكايه‌تی كابينه‌ی شه‌شه‌م بدرێ بە دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكايه‌تی په‌رله‌مانيش بدرێ بە دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی.
هەر له يه‌كه‌مين ساتدا، نێچيره‌ڤان بارزانی سه‌رۆكی كابيه‌نی پێنجه‌م، بەمە رازی نەبوو، به شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان نه‌يتوانی ئه‌و حاڵه‌ته به ئاسايی وه‌ربگرێت و قبۆڵی بكات، ئەو وای داناوە کە خۆی تا هەیە سەرۆک وەزیران بێت و ده‌ستبه‌رداری ئەو پۆستە نەبێت، چونکە هەستی بەوە دەکرد، بە دوورکەوتنەوەی لە پۆستی سەرۆک وەزیران له‌ناو حكومه‌تدا رۆڵی نابێت و له ديوه‌كه‌ی دووه‌ميشدا، له ناو پارتیيدا، هه‌رچه‌نده ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسیيشه، ئه‌و پێگه‌یەی نامێنێت، به‌لام مەسعود بارزانی بەردەوام لەو بارەیەوە قسەی لەگەلدا دەکرد و هێوری دەکرەوە، ئیستاشی لەگەڵدا بێت ژوورەکەی خۆی بۆ د. بەرهەم چۆڵ نەکرد و نەیهێشت پێی تێبخات، وەکو دەزانن، بەردەوام وەکو سەرۆکی حکومەت سەردانی وڵاتانی دروسێشی دەکرد و لیدوانی دەدا، ئەمە جگە سوکایەتیی بو بە خودی بەرهەم ساڵح، لەهەمان کاتیش‌دا بێدەسەڵاتیی یەکێتییشی پیشاندەدا، بەوەی لە هەولێردا هیچ توانا و رۆڵێکیان نەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا مەسحود بارزانی داوای لیکردبوو، کە نێچیرەڤان بارزانی چاوه‌روان بێت تا واده‌ی كۆنگره‌ی 13ی پارتی، تا به فه‌رمی له‌لايه‌ن مه‌سعود بارزانیيه‌وه ده‌ست نيشان دەکرێت بۆ جێگری سه‌رۆكی پارتی.
ئێمە نابێت ئه‌وه‌شمان له يادبچێت، کە پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان، نێچیرەڤان بارزانی ده‌يان لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی بۆ ميدياكانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی كو‌ردستان دابوو، به‌وه‌ی هه‌وڵی رێفۆرم و گۆرانكاریی دەدات له ناو پارتییدا، دواجارجار ئه‌وه‌شمان بينی كه نه‌ك نه‌يتوانی ڕيفۆرم بكات، به‌ڵكو له‌لايه‌ن كوتله‌ی مه‌سعود بارزانی و كوڕه‌كانی مەسعودەوه، له پال ده‌زگای پاراستندا ، نيچيره‌ڤان بارزانی به جۆرێك له جۆره‌كان په‌ڕ و باڵی لێكرايه‌وه، به چه‌شنێك هه‌ستی به‌وه‌كرد ته‌نها کراوە بە بتێكی ره‌ق و ته‌ق له‌ناو پارتیيدا هێشتوویانەتەوە، ئەمەش ده‌يان كيشه‌ی ديكه‌ی لێكه‌وته‌وه، به‌وه‌ی زۆربه‌ی كوتله‌كه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی خرانه نێو چوارچێوه‌ی تاوانبار و خيانه‌تكار و گه‌نده‌ڵكارانه‌وه!
ئه‌وه‌ش زانرابوو، كه مه‌سعود بارزانی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدابوو له پيش هه‌لبژاردنه‌كانی 25ی ته‌موز، ئه‌گه‌ر جارێكی ديكه پۆستی سه‌رۆك وه‌زيران درايه‌وه بە پارتی، ئه‌وه هه‌ر نيچيره‌ڤان داده‌نرێت!
ئالێره‌وه بوو، كه نێچيره‌ڤان بارزانی له رۆژێك پيش سوێندخواردنه‌كانی دكتۆر به‌رهه‌م و ستافه‌كه‌ی، گشت هۆڵ و ژووره‌كانی تايبه‌ت به سه‌رۆك وه‌زيران، كه به موڵكی خۆی زانيبوو قفليكی لێدا و كليله‌كه‌شی له گه‌ڵ خۆی برد، له‌و ساته‌وه يه‌كيتی و دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی كابينه‌ی شه‌شه‌م، جۆرێك توره‌بوون و نيگه‌رانيیان لێدياربوو، به‌لام نيچيره‌ڤان بارزانی بە یەکێتیی راگەیاندبوو، کە دوو ساڵی ديكه دێمەوە، بپیویست ناکات کلیلەکەم بدەم بە د. بەرهەم، چونکە من ده‌بمه‌وه سه‌رۆك كابينه و ديمه‌وه ژووره‌كه‌ی خۆم، ئه‌مه يه‌كه‌مين گاڵته‌جاری و سوكايه‌تی و ڕيسوايی بوو كه دكتۆر به‌رهه‌م و يه‌كێتی قبۆليان كرد!
بێگومان هه‌موو باش ده‌زانين دكتۆر به‌رهه‌م پياوێكی ئه‌كاديمیی و خوێنەوراترە له نێچيره‌ڤان بارزانی، به‌لام به‌رهه‌م ساڵح به هۆی ئه‌وه‌ی يه‌ك رۆژ لە شاخ نەبووە و له‌ناو يه‌كيتیيشدا نه‌بووە، كۆی ساته‌كانی ژيانی له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ريكا بووه، وەکو سیاسەتییش ته‌نها ئه‌و کاتە سیاسەتی کردووە، کە له شه‌شه‌می ئاماده‌يی بووه و بەعسیی بووە، هەر ئەم پەیوەندییەشی بە بەعسەوە، بۆ خوێندن ناردیانە دەرەوەی وڵات، تا لەوێش کاریان بۆ بکات، بەرهەم ساڵح لە ئینگلتەراش پەیوەندیی بە سەفارەتی عێراقیی و رژێمی بەعسەوە هەبووە، بەردەوام ئامادەی بۆنەکان بووە، نزیکبوونەوەی د. بەرهەم لە یەکێتیی، بەهۆی جەلال تالەبانییەوە بووە، له‌لايه‌ن زۆربه‌ی يه‌كێتیيه‌كانه‌وه مه‌رغوب نه‌بووه - ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ، پیاو و ئەرێی تالەبانیی بووە، هەرچییەکی وتبێت ئەم ئەرێ و بەڵیی لەسەر بووە، ، زۆربه‌ی كاته‌كانيشی دژايه‌تی نەیارەکانی تالەبانی كردووه، ئه‌وانه‌ی خه‌باتی شاخيان هه‌بووه.
له‌ناو يه‌كێتیشدا راسته جێگربووه، به‌لام پیاوێكی گه‌نده‌ڵ و به‌ڵێنده‌ر و بازرگان بووە، بەرهەم ساڵح بەوە ناسراوە، کە (قسه زۆرتر خۆشه) یان به (كردار شه‌رته) ناسراوە، بەرهەمێکی واشی نەبووە، بەڵکو زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی تەنها دروشمبازیی بووه.
لێره‌وه ناوه‌رۆكی باسه‌كه ده‌ست پێده‌كات....كاتيك خودی نێچيره‌ڤان بارزانی له يه‌كه‌مين ويستگه‌دا دژايه‌تی دكتۆر به‌رهه‌م و كابيه‌نه‌كه‌ی كرد، له‌و ساته‌وه به هيما و ئيشاره‌ت درايه ڕاگه‌ياندن، كه‌ناڵه‌كان و رۆژنامه‌نووسان و زۆربه‌ی ده‌ستگاكانی پارتی تا بكه‌ونه خۆيان و ماوه ماوه به هه‌واڵ، راپۆرت، به‌دواداچوون، بابه‌ت و ديمانه له خودی دكتۆر به‌رهه‌م و كابينه‌كه‌ی و كار‌و چالاكيیه‌كانی بكه‌نه ئامانج و سوكايه‌تی پێبکەن و ناوی بزڕێنن، هەروەها هەوڵ بدەن بێتوانايی و نه‌شاره‌زايی و كه‌م ئه‌زموونی بخه‌نه پال بەرهەم ساڵح و كابينه‌كه‌ی!
ئه‌مه‌ی خوارەوە مشتێكه له خه‌رواریی دژايه‌تیكردنی نيچيره‌ڤان بارزانی و كه‌ناله فه‌رمی و سێبه‌ره‌كانی دژی دكتۆر به‌رهه‌م سالح و كابينه‌كه‌ی:
1. له ماوه‌ی نزيكه‌ی 35 رۆژدا گۆڤاری گوڵانی پارتی كه سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی ئه‌و كات فواد سديق بوو، راپۆرتێكی له‌سه‌ر بێ توانايی و كه‌مته‌رخه‌می و كيشه‌كانی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح بڵاوكردەوە، ئه‌م بابه‌ته نه‌ك هه‌ر دكتۆر به‌رهه‌م، به‌ڵكو يه‌كێتی و تاله‌بانیشی توڕه كرد، مه‌سعود بارزانی هێنايه سه‌ر خه‌ت و ئه‌ويش فواد سديقی سه‌رنووسه‌ری گوڵانی ده‌ركرد. دواتر ده‌ركه‌وت، ئەمە به ئيشاره‌تی خودی سه‌رباز هه‌ورامی ئه‌و كاره كرابوو!
2. له‌ماوه‌ی تێپه‌ربوونی60 رۆژ به‌سه‌ر كابينه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌مدا، سامی شۆرش (كۆچكردوو) وتارێكی له دژی دكتۆر به‌رهه‌م و كابينه‌كه‌ی له رۆژنامه‌ی (حيات)ی له‌نده‌نی بڵاو كرده‌وه، ئه‌مجاره‌ش يه‌كێتی و تاله‌بانی و به‌رهه‌می زياتر توڕەتر كرد، مسعود بارزانی بۆ ئەمەیش هاتەوە سەر خەت و به‌ياننامەیەکیان له راگه‌ياندنی ناوه‌ندی پارتی بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئەوەیان راگەیاند، کە ئەو نووسینەی سامی شۆڕش ته‌عبير له راو و هەڵویستی پارتی ناكات، ئەمە لەو کاتەیسدا بوو، کە سامی شۆڕش وه‌زيری خانه‌نشينكراو بوو، بەڵام وەکو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی زياتر رای وه‌رده‌گيرا.
3. ئه‌وه‌ی جێگای سەرسوڕمان بوو، له سلێمانیيش هيرۆ و ده‌زگای زانياریی چه‌ندين له‌مپه‌ريان خسته به‌رده‌م بەرهەم ساڵح، بە بیانووی ئەوەی كه بەرهەم كوتله‌كه‌ی ئه‌وان لاواز دەکات و تێكی ده‌شكێنيت، بەتایبەتی له‌سه‌ر لادانی به‌ريوه‌به‌ری پۆليسی سليمانی دكتۆر به‌رهه‌م توڕه‌بوو، ماوه‌ی 2 رۆژ په‌يوه‌نديیه‌كانی داخست، تا تاله‌بانی هينايه‌وه ، تا ئەم ساتە هەواڵەیش بەرهەم ساڵح كيشه‌ی له‌گه‌ل هيرۆ و ستافه‌كه‌ی هيرۆدا هه‌يه.
4. له پاش 150 رۆژ له‌لايه‌ن ئه‌م رۆژنامه‌نووسانه‌ی سه‌ر به مه‌كته‌بی راگه‌ياندنی پارتیيه‌وه، به‌ناوی خۆيان و خوازراوه‌وه كه‌وتنه سێ باره دژايه‌تیكردنی كار و به‌رنامه و كابينه‌ی شه‌شه‌می دكتۆر به‌رهه‌م سالح: له‌وانه
رێبوار كه‌ريم وه‌لی، ئاكۆ محمه‌د سه‌رنووسه‌ری رووداو، شازاد ئه‌نوه‌ر و هاوده‌نگ فاروق، جواد قادر سه‌رنووسه‌ری هه‌ولێر و برای سه‌رۆ قادر، به‌كر ئه‌حمه‌د پورزای سه‌رۆ قادر، كه‌ريم قادر به‌ڕێوه‌به‌ری نووسينی رۆژنامه‌ی خه‌بات، عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی، نياز لاجانی، سامان حوسێن پێشكه‌شكاریی به‌رنامه‌ی زه‌نگ له سه‌ته‌لايتی كو‌ردستان، عادل قه‌ره‌داغی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی زاگرۆس.
5. له پال ئه‌وه‌شدا ئه‌م گۆڤارانه‌ی سه‌ربه پارتی بوون رۆڵی سيبه‌ريان هه‌بوو: هه‌فته‌نامه‌ی سيڤيل، رۆژنامه‌ی رووبه‌ر، گۆڤاری چرپه، گۆڤاری چركه، گۆڤاری ململاني، گۆڤاری شۆك ئاراسته، پرسی لاوان، روانينی قوتابيان، سه‌نته‌ری خامه‌ی يه‌كيتی قوتابيان... چه‌ندين بلاو كراوه‌ی ديكه، کە وه‌ك به‌رنامه‌ريژ هه‌فتانه قسه‌يان له‌سه‌ر ده‌يان حاڵه‌ت ده‌كرد، زۆربه‌يان جگه له بيانوو گرتن وتۆمه‌ت خستنه پاڵ هيچی ديكه نه‌بوو!
6 . له ماوه‌ی 200 رۆژدا چه‌ند جارێك له‌لايه‌ن خودی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولير و چاوديری كۆمه‌لايه‌تی و دادوه‌ری و چه‌ند ده‌زگايه‌كی ديكه به ئيشاره‌تی خودی نيچيره‌ڤان ماوه‌ی كاركردن و ده‌سته‌لاته‌كانی دكتۆر به‌رهه‌م سالحيان بايكۆت كردبوو، تا ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی هاته سه‌ر خه‌ت وئیعازی دايی، کە ئه‌و يه‌كه ئيداريانه تا له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م دكتۆر به‌رهه‌م دروست نه‌كه‌ن، ئينجا لەگەڵ ئەمانەیشدا هەر بەردەوام بوون و شه‌ش باره و حه‌وت باره‌شيان كرده‌وه.!
7. هه‌ر به ئيعازی خودی نيچيره‌ڤان بارزانی، عيرفان عه‌زيزی به‌رپرسی يه‌كيتی قوتابيان، چه‌ندين جار دژايه‌تی به‌رنامه‌كانی دكتۆر به‌رهه‌ميان كرد، تا ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده ئه‌و دژايه‌تيیه زه‌ق بووه‌وه، كه كيشه بۆ دكتۆر دلاوه‌ر عه‌لادين به جۆريك دروست كرا، تا يه‌ك سال نه‌يتوانی له زانكۆكانی سه‌لاحه‌دين و دهۆك و په‌يمانگاكان هيچ بڕيارێک جێبه‌جێ بكريت، دواجار له 17 ی شوبات، بە بێ پرسی سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زيری خويندنی بالا، زانكۆكانی سه‌لاحه‌دين، دهۆك و په‌یمانگاكان بۆ ماوه‌ی زياتر له 30 رۆژ داخرا!
8 . دوا ويستگه‌ی دژايه‌تیكردنه‌كه‌ی كوتله‌ی نيچيره‌ڤان بارزانی به‌ره‌و كۆتايی كابينه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م سالح؟
دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌و كۆتايی واده‌ی دوو ساڵه‌كه‌ی كابينه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م سالح هه‌نگاو ده‌نێن، سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك و به ره‌چاوكردنی بابه‌تێک کە لە کوردستانپۆستدا بڵاوکرایەوە و دواجار لابرا، كه زۆرێك له پيلانه‌كان و نه‌خشه‌كانی كوتله‌كه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی ئاشكرا ده‌كات، بەوەی جارێكی ديكه كوتله و قه‌له‌مه فه‌رمیی و سێبه‌ر و جاش قه‌له‌مه‌كانی نچيره‌ڤان بارزانی به ئيعازی خودی نيچيره‌ڤان بارزانی، (عه‌ميد ره‌وان بارزانی) كه بچوكترين برای نێچيره‌ڤان بارزانیيه‌و له دايك بووی سالی 1976 له كه‌ره‌جی نزيك به تارانی پايته‌خی ئيران لە دایک بووە، ئیستا ئامر ليوای تايبه‌ت و به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی نيچيره‌ڤان بارزانیيه، ماوه‌ی 2 مانگه خه‌ريكی دروست كردنی باندێكی راگه‌ياندنه به هۆی ئه‌و پاره زۆر و زه‌وه‌نده‌ی كه له ميلله‌تيان به‌تاڵا لان بردووه، ئەویش بەم شێوەیەی خوارەوە:
يه‌كه‌م.... سوكايه‌تی و ناشرينكردن و نابوتكردنی كار و پرۆژه و خزمه‌تگوزاریی ئاوه‌دانی و گشت بواره‌كانی كابينه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م سالح و خودی دكتۆر، كه له ئاست ئه‌وه‌دا نه‌بووه، ببێته سه‌رۆك وه‌زيران و كابينه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كو‌ردستان.
دووه‌م .. زه‌مينه خۆشکردن و ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌وه‌ی وا جارێكی ديكه نيچيره‌ڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زيران ده‌گەڕێتەوە كابينه‌ی داهاتوو پێك ده‌هينيت، له‌مه‌شه‌وه، (ره‌وان بارزانی) به هاوكاری چه‌ند كه‌سێكی نزيك خۆيان، كه‌تونه‌ته كۆكردنه‌وه و كڕينی هه‌ست و ويژدانی هه‌نديك لە رۆژنامه‌نووسانی نيو ميدياكارانی سيبه‌ر و به‌ناو ئه‌هلی و تا ئه‌وه‌ی چه‌ند گۆڤارێكی سه‌ربه يه‌كێتی و سنوری سليمانی كه‌وتونه‌ته ته‌ڵه‌كه‌ی (ره‌وان بارزانی) و پياوه‌كانیيه‌وه.
به پيی سه‌رچاوه‌يه‌ك كه هه‌ريه‌كه له قادر نه‌جمه‌دين بارزانی به كۆنه پياوه‌كه‌ی دكتۆر نوری عوسمان سنجاری ناسراوه زۆربه‌ی رۆژنامه‌نووسانی بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كۆكردۆته‌وه
ره‌سول حوسێن سه‌رنووسه‌ری پێشووی سامال پۆست، سعود هاشم په‌يامنيری هاوڵاتی و سيروان ناشاد سه‌رنووسه‌ری پێشووی پرسی لاوان، كوتله‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی (ره‌وان بارزانی)ين!
به پێی سه‌رچاوه نزيكه‌كه:- فه‌رهاد مه‌لا حه‌سه‌ن سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی شه‌قام كه به هه‌فته‌نامه‌يه‌كی يه‌كيتی ناسراوه‌و فه‌رهاد مه‌لا حه‌سه‌ن برای فرياد هيرانی يه‌كيتی يه، له ژماره‌ی پيشوويدا هيرشێكی زۆری كردۆته سه‌ر دكتۆر به‌رهه‌م سالح و كابينه‌كه‌ی، ئه‌م ديارده‌يه له دوای ئه‌وه وه هاتووه كه فه‌رهاد مه‌لاحه‌سه‌ن گه‌يه‌ندراوه‌ته لای (ره‌وان بارزانی) و بری(10) مليۆن ديناری وه‌رگرتووه، بڕياری داوه به‌و شێوه‌يه بمينيته‌وه بۆ پشتيوانیكردنی نيچيره‌ڤان بارزانی.
- به‌رهه‌م عزه‌دين سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری چرپه، به وه‌رگرتنی 3 جار هه‌رجاره (3) مليۆن ديناری پێدراوە، ئەویش چه‌ند كاريكی ريكلام و پرۆپاگه‌نده‌يی بۆ نيچيره‌ڤان بارزانی و دژايه‌تی كردنی دكتۆر به‌رهه‌م سالح كابينه‌كه‌ی کرد.
به پێی زانياریيه‌كان ئيستا دكتۆر به‌رهه‌م سالح و ستافه‌كه‌ی هه‌ستيان به‌و شه‌ڕه راگه‌ياندنه يه‌ك لايه‌نه‌ی نيچره‌ڤان بارزانی و كوتله‌كه‌ی كردووه، ئه‌وانيش بڕياريان داوه به پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له ده‌زگای خه‌ندانه‌وه ئاماده‌سازی ده‌كه‌ن بۆ واده‌ی دوای ده‌ستبه‌كاربوونی نيچيره‌ڤان بارزانی به هه‌موو شێوه‌يه‌ك بۆ لێدان و تۆڵەسەندنەوە لە خودی نيچيره‌ڤان و كابينه‌كه‌ی و خستنه و رووی هه‌موو ديارده و حاڵه‌ت و گه‌نده‌ڵییه‌كان كابينه‌ی پێنجه‌م، كه به ئيعازی نيچيره‌ڤان بارزانی گه‌وره‌ترين باندی تاڵانكردنی سامانی كو‌ردستان ئه‌نجام دراوه.
تێبينی:له‌م بابه‌ته‌دا نه‌مان ويستووه باسی وه‌ڵام و ئه‌و روونكردنه‌وانه بكه‌ين كه له‌لايه‌ن دكتۆر به‌رهه‌م و ستاف و راگه‌ياندنه‌كانيه‌وه دراونه‌ته‌وه.هه‌رچه‌نده دوا وتار وتاری زيره‌ك كه‌مال بوو وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ پارتی و كوتله‌كه‌ی نيچيره‌ڤان بارزانی، كه باسی (روناك) دايكی دكتۆر به‌رهه‌می كردووه، كه له پشت دكتۆر به‌رهه‌مه‌وه بووه بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی، له رۆژنامه‌ی ئاسۆ و سايتی خه‌ندانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست