یەکی ... ئەیار
Friday, 03/05/2013, 12:00
یەکی ئەیارە
چینی کرێکار
دەسا هەستن
هەموو یەک گرن
قوناغێکی نۆێ
بۆ شۆڕش بەرن
باس چینایەتی
زامێکی سەختە
چینێک های لایڤ
چینێک بێ ژیان
نایەکسانیە
لە سەدەی بەردە
لە بەردەم نان و
دەردەسەری مەرگ
چینێک بێ هوودە
ژین بەەسەر ئەبەن
تاکەی ئاژەلی ژین
قبول دەکەن
ئێوەن رێزترین
جەوساوەی گەلن
ڕۆژی یادتان
نوێ ئەبێتەوە
خەباتی نوێتان
ڕوون دەبێتەوە
تاکەی بێ موچە
ژیان بەخت دەکەن
لەسەختی کارە
گیان لەدەست ئەدەن
ئێوەن ئاسنی
گڕی هێڵی سوور
هەر بە چاو سەیری
قەڵای بەخت دەکەن
ئێوەن تەلارو مۆڵ
دروست دەکەن
کەچی گەندەڵان
داگیری دەکەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست