به ته‌قه‌کردن له شاسوار، شه‌ڕی پاره‌ی ناو مافیاکانیش ده‌ستی پێ‌کرد
Sunday, 03/11/2013, 12:00
2645 بینراوە
عه‌میده نووسەرەکانی ده‌سته‌ڵاتی "درۆ و دراو"یش(*) ده‌ڵێن، کە ته‌قه له ئازادیی و ئابوریی کراوه.
کاک ده‌رباز محه‌مه‌د (مامۆستای زانکۆ)، له وتارێکدا له سایتی ئین. ئاڕ. تی به ناونیشانی (هه‌مومان شاسوارین) ده‌نووسێت، که هەوڵی تیرۆرکردنی شاسوار، تەنها رووداوێكی ئەمنی ئاسایی نییە، بەڵكو دەیان لێكدانەوەی جیاواز هەڵدەگرێ!
به لێکدانه‌وه‌کەی کاک دەرباز محەمەد، لایه‌نی که‌م، کاک شاسوارمان لێ ده‌کات به ئه‌هلی بیروڕا و پیاوی که‌رتی گه‌شتوگوزار و ئابوریی. هەڵبەت ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ی کاک د. ده‌رباز ته‌نها له قوتابخانه‌ی "عهمیدییهدا" شاباش وه‌رده‌گرێت.(**)
د. ده‌رباز محه‌مه‌د ده‌نووسێت:
(ئەوە تەنها شاسوار نییە، كە تەقەی لێكراوە، بەڵكو تەقەكردنە لە هەموو ئەو كەسانەی هاوشێوەی شاسوار، خاوەنی بیركردنەوە و بڕیاری خۆیانن).
ئه‌م کاک ده‌ربازه، کە عەقڵی ئەوەی هەڵگرتووە و وایلێکدەداتەوە، کە شاسوار یه‌کێکه له ئاستی نوام چۆمسکی ئه‌مریکی، خاوه‌نی بیرکردنه‌وه و بڕیاری سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی.
کاک ده‌رباز ده‌یه‌وێت شاسوارمان لێبکات به خاوه‌ن بیروڕا، له جیاتی ئه‌وه ده‌ریده‌خات، بەلام راستییەکەی ئەوەیە، کە د. دەرباز به هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێت بۆ خۆی توانای به‌سه‌ر تێگه‌یشتندا ناشکێتەوە و لە بیرکردنەوەدا بۆ خۆشی وێرانه، بە بەڵگەی ئەوەی، کە ئه‌و قسه ناراستانه بۆ که‌سێکی وه‌کو کاک شاسوار ده‌نووسێت.
مرۆڤ ده‌بێت له خۆی بپرسێت: ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ڕێزه مامۆستای زانکۆ بێت ئیتر دەبێت چ عیلم و راستگۆییەک فێری ئەو قوتابییانە بکات؟ دیاره ئه‌مه یه‌کێکە له نمونه‌ی ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی، که زانکۆکانی تێخراوە و ده‌سته‌ڵاتی بازرگان و گه‌نده‌ڵ هه‌میشه ده‌یه‌وێت زانکۆ، نەبێتە شوێنی عیلم و زانست، نەبێتە شوێنی مه‌ترسی بۆیان، بۆیە تا بۆیان بکرێت کەسی زیرەک و لێهاتوو لە زانکۆکان‌دا ناکەنە مامۆستا، لەم جۆرە مامۆستایانەی بۆ تێ فڕێدەدەن.
دیسان کاکه ده‌رباز ده‌ڵێت: (ئەوە تیرۆری لۆجیكە، چونكە راگەیاندنەكەی شاسوار، لۆجیكیانە رەخنەی گرتووە، ئەوانیش بە گوللە وەڵامی رەخنەیان دایەوە.).
کاک ده‌رباز بڕیاری داوە و لە لای خۆیه‌وه ساغیشی کردۆته‌وه، که ته‌قه‌کردن له شاسوار له‌سه‌ر "لۆجیکه" نه‌ک له‌سه‌ر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له مافیایهکەوە بۆ مافیایه‌کی دی، که ئەو مافیایانە شاسوار به‌کارده‌هێنن بۆ درۆ و دراو.
کاک ده‌رباز ده‌ڵێت: (ته‌قه‌کردن له شاسوار تیرۆری لۆجیکه). ئینجا کاک ده‌رباز لۆجیکمان بۆ لێک دەداتەو و بەو شێوەیە ههڵیدهڕژێت:
(ئەوە تیرۆری شارێكە، چونكە ئارامیی شارێك تێكدرا، جوانی شارێك شێوینرا، دواجار ئەوه تیرۆری هەموو كوردستانە، چۆنكە دۆخی ئارام بەرهەمی هەموومانە و شانازیی هەموشمانە. ئەوە تیرۆری پێشكەوتنی ژیانه، چونكە ئەو پیاوە نمونەی پیشكەوتنی میدیایی و گەشتیاریی پێشكەشكرد.)
هەڵبەت د. ده‌رباز ! راست ده‌کات و ئەوەی کە ئێمه‌ش پێویسته ئه‌قڵمان پێی بشکێت دەبێت ئەمانەشی بۆ زیاد بکەین:
ئه‌وه تیرۆری راست رۆیشنه، چونکه سه‌یاره‌که‌ی کاک شاسوار راست هاتۆته خواره‌وه و ته‌قه‌یان لێکردوه.
- ئه‌وه تیرۆری پێکه‌نینه، چونکه منداڵان له شاری یارییه‌که‌ی ئه‌ودا پێدەکەنن.
- ئه‌وه تیرۆری سه‌رینه، چونکه سه‌دان که‌س له شوقه‌کانی ئه‌ودا ده‌خه‌ون.
- ئه‌وه تیرۆری چیمه‌نتۆیه، چونکه به ناوی ئه‌وه‌وه کارگه‌ی چیمه‌نتۆ دروست ده‌که‌ن.
- ئه‌وه تیرۆری دۆلاره، چونکه له رێگای ئه‌وه‌وه ده‌ستی خه‌ڵکی ده‌بڕن.
- ئه‌وه تیرۆری ئاسمانه، چونکه ئه‌و ئاسمانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌ودا دراوە، به‌شێکه له ئاسمانی جیهان.
- ئه‌وه تیرۆری شه‌هیدانه، چونکه ئه‌و خوێنه‌ی له سمتی ئەودا رژا و هاتە خوارێ، له خوێنی شه‌هیدانی سه‌نگه‌رەوە بوو.
- ئه‌وه تیرۆری خه‌یار بوو، چونکه ئه‌و ئاوه‌ی له خهیاردایه له خوێنه‌که‌ی ئه‌ودا بوو.
- ئه‌وه له دایکبوونی ئاوات بوو، چونکه ئه‌گه‌ر نه‌مرێت شوقیهکیش ئه‌دات به د. سه‌رباز.
ئاخر به‌ختی ئه‌و ئوستازه ره‌ش بێت، کە دەرسی درۆی فێری ئەم د. دەربازە کرد.
د. ده‌رباز ده‌یه‌وێت خۆڵ بکاته چاوی خه‌ڵکه‌وه وامان تێدەگهیهنێت، که شاسوار له‌سه‌ر ره‌خنه‌ی عیلمی ته‌قه‌ی لێکراوه، ره‌خنه‌ی لۆجیکانه‌ی گرتووه و که‌چی به گولله وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
د. ده‌رباز بە لای خۆیه‌وه، بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک بڕیاری داوه له مێشکی خۆیدا روونی کردۆتەوە، کە بۆچی و له سەرچی ته‌قه‌ی لێکراوه.
د. ده‌رباز ده‌بوو تۆزێک باسی مێژووی کاک شاسواریشی له بواری رۆژنامه‌نووسین و فیکردا بکردایه! بۆی باس بکردینایە، چونکه ئێمە هیچی لێ نازانین و هیچمان نه‌بیستووه.
- ئاخر ئەوە کاک شاسوار بوو، که بۆڕی به پێره‌مێردی شاعیر دایەوە و له ئه‌شکه‌وتی فه‌ساد "بانگی دزیی" ده‌رده‌کرد.
- ئه‌و گوللانه‌ی، که به‌ر عه‌بدولخالق مه‌عروف که‌وتن له راستییدا نابوویان به شاسواره‌وه. ئیتر بۆچی کاک ده‌رباز به لۆجیکه علوجهکهی خۆی ئه‌و مێژووه‌ش راست ناکاته‌وه؟
- ئاخر پاڵه‌وانێک که‌سانی قوتابخانه‌که‌ی "عه‌میدییه" دروستی بکات، ده‌بێت شاسوار بێت. مه‌نجه‌ڵ هه‌ڵ بدە سه‌ری خۆی ده‌دۆزێته‌وه.
کوێره‌کانی شاری سلێمانیش ده‌زانن، که له سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی شاسوار و عه‌میده‌کان ده‌یکه‌ن، هیچ که‌س ته‌قه‌ی لێ ناکرێت. چونکه ئه‌و ره‌خنانه، تەنها ره‌خنه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ن، که که‌سانی جه‌ماوه‌ری پێ له خشته ده‌برێت. ئه‌و ده‌سته‌ڵاتدارانه هه‌ر له‌سه‌ر هەڵخهڵهتاندنی جه‌ماوه‌ر ژیاون. باشە شاسوارێک له کوێوه هات ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵات خۆی داینهمهزراندبێت؟ له کاتی شانۆگەریی سوتاندنەکەی (ئێن.ئاڕ.تی) و هه‌راکه‌ی 17ی شوباتدا، هێشتا (ئێن ئاڕ تی) دەستی بە کار نەکردبوو، چۆن یەکسەر ئه‌مه‌یان کرده پاڵه‌وان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ده‌زگا به‌ناو بێ لایه‌نه‌کان پڕۆپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌کرد، هێشتا کورد رانهپهڕی بوو، ده‌سته‌ڵاتی گرد به ره‌نگی سه‌وز و شینه‌وه پیاوی جوامێرتریان بۆ ده‌تاشی.
بۆ کەس پرسیاری لەسەر ئەوە نەکرد، کە شاسوار بناری گۆیژه‌ی چۆن ده‌ست ده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر هی ده‌سته‌ڵات نه‌بێت؟
ئه‌ی کاک د. ده‌رباز و عه‌میده‌کانی دی.... شاسوار به کردنه‌وه‌ی چاڤی لاند پاره په‌یدا ده‌کات، هەر وه‌ک ئه‌و شوقانه‌ی که 4 ده‌فته‌ریان تێده‌چێت، ئەم ده‌یداته‌وه به ده ده‌فته‌ر. کاک ده‌رباز وا ده‌زانێت خه‌لک هێندە نه‌فامه ئه‌مه‌مان لێدەکات به فه‌لسه‌فه‌ی گه‌شتیاریی.
ئەمڕۆ سلێمانی بووه به زبڵخانه، شاخ و داخی به شۆڤڵ وێران بووه، ئەگەر پاره نه‌بێت له کوێ کۆمپانیا دڵی بۆ کوردستان ده‌یه‌شێت؟
ئه‌ی بۆچی د. دەرباز لۆجیک نامه‌یه‌کیش نانووسیت بۆ خه‌سته‌خانه‌که‌ی کۆسره‌ت ره‌سوڵی جیڤارای کورد، کە دروستی کردووە؟
ئەی بۆ لۆجیک نامەیەکی تریش بۆ ئه‌و گردانه‌ی داگیرکراون نانووسێت؟
یان بۆ ئەو 2،8 ملیار دۆلاره‌ی فاروقی مه‌لا مسته‌فا؟
یاخود بۆ بازرگانیی و دزییه‌کانی به‌رهه‌م ساڵح و کۆمپانیای قه‌یوان؟
له گوندی ئه‌ڵمانییدا هه‌موو به‌رپرسه‌کان سه‌رو خانوویان وه‌رگرتووه. له‌سه‌ره‌وه بە ئاشکرا شیروتیر له یه‌کتر ده‌سون، له ژێریشه‌وه یەکتری دەلێسنەوە، وەک یه‌کێتی "درۆ و دراو"یشیان هه‌یه. شاسوار هاودرۆ و هاودراوی هه‌موو ده‌سته‌ڵاتداره‌کانه، په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌موویاندا هه‌یه، ئیتر خەڵکی لەمەودوا نابێت بڵێ (دزیی)، بەڵکو ده‌بێت بڵێت (ئابوریی و که‌رتی ئازاد و بازاڕی ئازاد). ئاخر ئه‌گه‌ر سلێمانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی بوایه، خەڵکەکەشی وشیار بوایە، که‌س شوقه‌یه‌کی لێ نه‌ده‌کڕین، ئەگەر خەڵکی شار بە ئاگابوایە له‌سه‌ر کێوی گۆیژه و داگیرکردنی قه‌برسان و قوتابخانه دەهاتن شاریان ده‌خرۆشان، بەڵام وا ئیستا که‌سوکاری شه‌هیدانیش، شه‌هیده‌کانی خۆیان به پاره و بە زەویی فرۆشت.
با کاک ده‌رباز و روناکبیره عه‌میده‌کانی میدیای ئازادیش ئه‌وه بزانن، که هه‌مو رۆژێک گولله‌یه‌ک به شاسوار و نمونه‌کانیه‌وه بنێن، ئازادیی پژمه‌یه‌کی بۆ ناکات.
له وڵاته دیموکراته‌کاندا رۆژانه خه‌ڵک له‌سه‌ر موخه‌ده‌رات و پاره و کاری مافیایی ده‌کوژرێت، نمونەی وەک د. ده‌رباز و نه‌به‌ز گۆرانیان نییه، تا بێن و بڵێن ئه‌وه ته‌قه بوو له ئازادیی کرا، ئه‌وه تیرۆری فه‌ره‌نسا یان ئه‌ڵمانیا یان بەریتانیا بوو.
لە راستییدا ئه‌مه ئابوریی دکتۆر و نووسەر و رۆژنامەنووس و سایت و رۆژنامەی وڵاتی دزەکانه، ئه‌گینا له وڵاتێکی ئاسایی‌دا ئه‌م شتانه نابینرێن، کەسیش نایەت بەم شێوەیە پێناسە و پیرۆزی بکات.
ده‌سته‌ڵاتداران و بازرگانه مافیاکان و خاوه‌ن گرده‌کان هه‌موو به ده‌نگ هه‌واڵی کاک شاسواره‌وه چوون: کۆسره‌ت ره‌سوڵ، به‌رهه‌م ساڵح، نه‌وشیروان مسته‌فا، مەسعود بارزانی، نێچیروان بارزانی و سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت، حاکم قادر... هتد ئێوە لەو ناوانە وردببنەوە و هەموو کەسەکان بخوێننەوە بزانن ئەمە یانی چی و لەبەر چی و چ مانایەک دەگەیەنێت؟!
لە کۆتاییدا دەڵێم، کە ته‌قه‌کردن له شاسوار کاریگه‌ریی نییه بۆ سه‌ر که‌رتی ئابوریی، بەڵکو کاریگه‌ریی هه‌یه بۆ سه‌ر که‌رتی گه‌نده‌ڵیی و دزیی. هه‌موو که‌سێک پێشبینیی دەکات، که رۆژێک دێت له‌سه‌ر پاره و خیانه‌ت، لەسەر دزیی و فەسادیی ئه‌م مافیایانه بکەونە گیانی یه‌کتر.
کاک ده‌ربازی مامۆستای زانکۆی خۆشمان، ته‌نها له یه‌ک شت‌دا راستی وتوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که راستە هه‌مووتان شاسوارن، ئه‌و شاسواره‌ی له ژیانیدا سوار نه‌بووە.
تێبینی:
(*) درۆ و دراو.. داهێنانی نەوشیروان مستەفایە.
(**) قوتابخانەی حەمیدیە: لەسەردەمی عوسمانییەکاندا ساڵی ١٨٩١ سوڵتان عەبدولحەمید قوتابخانەی حەمیدییەی دروستکرد، ئەو قوتابخانەیە لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگی دەرکرد، ئاستی خوێندن تێیدا لە ئاستی زانکۆ‌دا بوو، ئەو قوتابیانەی دەریشدەچوون ئاستێکی بەرزی ئەو سەردەمەیان هەبوو.
لەسەر ئەو وەزنەش لە هەرێمی کوردستاندا قوتابخانەی فەسادیی بۆ نووسەر و رۆژنامەنووسەکانیش کراوەتەوە بە ناوی ئازادییەوە بە پلەی عەمید و عەقید خانەنشین دەکرێن و دەسەڵات سمێلیان بە دۆلار چەور دەکات، دوایی دەیاننێرن لە کەناڵ و رادیۆ و راگەیاندنەکاندا قسەی رێگاپێدراو دەکەن. منیش ئەو حاڵەتەم لە سەر وەزنی حەمدییە، ناولێناوە عەمیدیە، ئەویش بە ناوی روتبەکەی شاناز خانی پێشەنگی ئەو قوتابخانەیە. هیوادارم جێگای خۆی بگرێت.