بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


شکستەکەی یەكێیەتی بۆ؟

Tuesday, 24/09/2013, 12:00


هێشتا ئەو کۆمەڵگاو حیزبەکانی ئەم دەڤەرە نایانەوێت لەوە تێبگەن..کە (دۆڕان)وەک واقیعێکی تاڵ قبوڵ بکەن و پەندو دەرسی لێ وەربگرن!!
من ٨ جار شاهیدی هەڵبژرانەکانی وڵاتی دانیمارک بووم..زوربەی جارەکان سەرۆکی حیزبی دۆڕاو لانی کەم دەستی لە سکرێتری حیزبەکەی دەکێشایەوە.داوای لێبوردنی لە ئەندامانی دەکردو پیرۆزبایی لە حیزبی سەرکەوتوو دەکرد..
یەكێتی هەرچەند بەو پەڕی نیگەرانیەوە ئەم ئەنجامەی قبوڵ کرد، بەڵام هێشتا ترس و شەڕو ئاژاوە نانەوە هەرەشە لە داهاتووی کوردستان و بەتایبەت زۆنەی سەوز دەکەن..
سەرەڕای شەڕی باڵەکان و کەسایەتیەکانی ناو سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی، هەریەکە لەلایەن خۆیەوە ئەوی تر تۆمەتبار دەکات، ئەندامان و کادیرانی ناوەڕاستوو خوارو فشار دەخەنە سەر سەرکردایەتیەکەیان...
هێنانی ئەو دەنگە کەمانەی یەکێتی بۆ زۆرێک لە خەڵکان جێگای پرسیارە؟؟، بەڵام بە گشتی پەیوەندی ڕاسەوخۆی بە سیاسەتی ئەم ٤ ساڵەی ڕابوردووی ئەم حیزبەوە هەبووە.
بەتایبەت لە غیابی مام جەلال و شاردنەوەی ڕاستیەکان و نەخوشیەکەیی و مان و نەمانی کاریگەری ڕاسەتو خۆی لەسەر ئەنجامەکان هەبووە، کودەتاکەی ٣٠ی حوزەیران کردنەوەی بارزانی بە ناشەرعی و زۆرە ملێ بەسەرۆکی دوو ساڵی تر...ئاخر لە کوێی ئەم دونیایە بوە سەرکردایەتی حیزبێک بڕیارێک دەربکات کەلانی کەم لە سەدا هەشتای ئەندامی دژی ئەو بڕیاری بن..پاسێن کردنەوەی ئەرسەلان بایز بەسەرۆکی لیستی یەکێتی یەکێکی تر بوو لەهەڵە کوشندەکانی!!
هەر بۆیە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنیشدا..هیچ دەرفەتێک نەمایەوە بۆ ئەوەی دژی سیاسەتەکانی پارتی بوەستنەوە..یەکێتی لە نێوان ١ی حوزەیران و ٣٠ی حوزەیران ئاسان و ڕێسمانی فەرق بوو..
بۆیە سەرەڕای دژایەتی کردنی یەکتر بەتایبەت لە نێوان هەردوو کاندید (ئەرسەلان بایز و دەرباز کۆسرەت)دا
کەوتنە دژایەتی گۆڕانیش..لەکاتێکدا گۆڕان قسەی ناو دڵی خەڵکی ناڕازی دەکرد....
هێشتنەوە ی ئەندامان و دۆستانیان لەچاوەڕوانی گرتە ڤیدیۆیەکی مام جەلال داو پاشان دوا کۆبوونەوەی جەماوەری یەکێتی لە پارکی ئازادی،،هێرۆ لەجیاتی قسەیەکی سیاسی و دڵنەوایی بداتە خەڵکەکەی..ووتی
(ئەوانەی دەڵین مامە مردووە بە قوربانی مامە بن...دەبڵێن ئامین) ئائەمە قسەی سیاسی و بانەگەشی حیزبێکە کە خۆی بە سۆشیال دیموکرات دەزانێت..
بانگەشەی هەڵبژاردن بە تیپی مۆسیقاو هەڵپەرێ ناکرێت.. کۆمەڵێک گۆرانی بێژی میللی بهێنیت هەر ڕۆژەی ئۆرگانێکی حیزبەکەی داوەت بکەیت...
کەناڵی گەلی کوردستانیش تەرخان کرابوو بۆ دژایەتی کۆنە یەکێتیەکان کە ئیستا سەرکردایەتی گۆران دەکەن..باسی لە ٦ ملیۆن دیناری موچەکەی بەشێکیان دەکرد...ڕاستە ئەوەش ناحەقیە لێ خەڵکی کوردستانیش ١٦ ملیۆنەکەی عومەر فەتاحیان بیر نەچۆتەوە کە نێررا بۆ لەندەن.. سەدان ملیۆن دۆلاری داهاتی ژێر بە ژێری نەوت....کەکەس نازنێت چۆن و بۆ کوێ دەبرێت..
بۆیە پێویستە سەرانی یەکێتی بەهەر نرخێک بێت ئەم شکست و دۆڕانە قبوڵ بکەن. بەخۆدا چونەوەیەکی ژیرانە تر بکەن و بیر لەئاسایش و ژیانی کۆمەڵانی خەلکی کوردستان بکەنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە