کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باوەڕ بە خۆمان بێنین پێش ئەوەى باوەڕ بەوانیتر بێنین

Tuesday, 03/09/2013, 12:00





و . لە عەرەبیەوە (یاسین لەتیف)

نوال السعداوى ــ الحوار المتمدن

نامەگەلێكى تایبەتیم بۆ هاتووە سەبارەت بەوەى لە میسر ڕوو دەدات ، نامەى یەكەم لە (ڕەشیدە محەمەدەوەیە) مامۆستاى زانكۆى ئەسكەندەریە . ((دكتۆرە پێتوانییە ڕاكردنێكە بەرەو موبارەك پاش ئازاد كردنى؟ لە ڕوداوى ئەو ڕاكردنە ناچێت بە هاتنى بەرادعى و زوێل ؟ هەردووكیان لە پشتەوە خنجەریاندا لە میسرو پاشان گەڕایەوە بۆ ماڵەكەى لە دەرەوە . زوێل هەوڵیدا زانكۆى میسر تێكدات لە پێناوى پرۆژە تایبەتیەكەى خۆیدا ، مافى زۆرایەتى خوێندكاران و مامۆستایانى پشت گوێ خست ، برادعیش ئیستقالەى دا بە بڕیارێكى تاك ڕەوانە بێ ئاگا بوونى ئەو كۆمەڵەیەى كەوا كارى لە گەڵدا دەكردن ، بەڵام ئەركى ئەوە بوو ئاگادارى ئەوانەى بكردایەتەوە كە كاریان بە دڵسۆزیەوە لە گەڵدا دەكرد . لێرەدا وەرەقەى ئیستقالەكە لە وەرەقەى تەڵاق دەچێت ، كە پیاوێكى میسرى بۆ ژنە بە وەفاكەى دەینێرێت بە بێ ئاگادارى ئەو ! دكتۆر ئازاد كردنى موبارەك لەم كاتەدا !
ئایا ئەمە ئەو دادوەریە بوو كە بە ملیۆنەها داوایان كرد لە شۆڕشە یەك لە دوا یەكەكان لە یونایرى 2011 تا 30 یۆنیۆ لە2013 ؟ ئایا خوێنى هەزاران بە هەدەر چوو ؟)) .
ــ ئەى ڕشیدە ، بە هیچ شێوەیەك گەلى میسر قبوڵ ناكات دەسەڵاتى موبارەك بگەڕێتەوە ،بەڵێ یاساى میسر دوالیزمە ، خێزان كرۆكى كۆمەڵگایە ، خەیانەتى نیشتمانى لە خەیانەتى خێزان جێواز تر نییە ، دوالیزم فۆرمێكى نەریتیە لە ژیانى گشتى و تایبەتیماندا ، ڕەوشتى مرۆڤ لە ماڵەوە تا سەرۆكى دەوڵەت جیا نابێتەوە ، بە ڕاكردن پێشوازیان لە برادعى كرد , هەروەها ڕایشیان كرد بۆ تاوانبار كردنى بە خەیانەت كردن ، نیفاقى ڕۆشنبیرى لە ماڵ و قوتابخانەو حزبەكان ، هەروەها درۆ لە سیاسەت دا جێواز نییە لە درۆى خۆشەویستى و هاوسەرگیرى و هەموو بوارە جیاجیاكانى ژیان .
نامەى دووەم لە فەوزیە خان كە ((پاكستانیە)) مامۆستایە لە زانكۆى مونت كلیر لە ئەمریكا : دەڵێت ((نەوال هاوڕاتم لەوەیدا كە ئەمریكا ڕۆڵێكى دوالیزمانە دەگێڕێت لە پاكستان و ئەفغانستان و هەموو وڵاتانى جیهان ، هەروەها لە میسریش هەمان یارى دەكات ، لە یەك كات دا چەك و پارە دەداتە ئیخوان موسلمین و ئەرتەشى میسر ! ئەو دەیەوێت جەنگى ناوخۆیى لە میسر بەرپا ببێت بۆ بەرژەوەندى ئیسرائیل ، وەكو ئەوەى كە لە سوریا ڕویداوە !.
ئەى فەوزیە :ـ لە میسردا جەنگى ناوخۆیى ڕوو نادات ، چونكە پێكهاتەى گەلى میسر تۆكمەیەو لە سەر یەكبوونە ، ئەوەى تایبەتە بە نەخشەى ئەمریكا ـــ ئیسرائیل بۆ داوەشاندنى وڵاتەكەمان هاوڕاتم .
نامەى سێهەم لە لایەن نوام جومسكیەوەیە ، بیرمەندى ناسراوى ئەمریكى بە ڕەخنە گردنى سیاسەتى وڵاتەكەى و دەڵێت :ـ ((زیادەڕۆیى لە وێنا كردنى ڕۆڵى ئەمریكا بۆ روداوەكانى میسر لە ڕاستیدا ئازار بەخشە ، من لە گەڵتام ئەمریكا یارمەتى مجاهیدە ئیسلامیەكانیدا لە ئەفغانستان لە هەیشتاكان ، ئەمە ڕاستە ، بەڵام هاوكارى كردنى ئیسامە بن لادن لە پەراوێزدا بوو ئەو كات ، چونكە باش نەیدەناسى تەنها تۆزێك نەبێت ، بەڵام دۆخەكە ئەوڕۆ لە میسر جێوازە ، بە پێى ئەو زانیاریە جێوازیانەى پێمان دەگات . من هەوڵ دەدەم بە پێى تواناكانم لێى تێبگەم و ، ڕات دەنرخێنم و ڕێزى دەگرم .
ــ ئەى نەوام چومسكى ،تۆ مامۆستا و بیرمەندى و بۆچوونێكى تیژت هەیە ،ڕۆڵى ئەمریكا لە میسر و سوریاو عێراق و سودان و هەموو ناوچەكەدا ئاشكرایە ، بۆ خزمەت كردنى بەرژەوەندیەكانى و بەرژەوەندیەكانى ئیسرائیلە .
نامەى چوارەم لە لایەن ((میریام كوك)) ژنە مامۆستا لە زانكۆى دیوك لە ئەمریكا : ــ ((ئەى نەوال هاوڕاتم ئەمە شۆڕشێكى گەلیە ، نەك كودتایەكى سەربازى ، مافى میسرە خۆى ڕزگاركات لە یارمەتیەكانى ئەمریكا و هەموو یارمەتیەك ، بەڵام ڕوداوەكانى ئەم دوایە ئازار بەخش و تەمومژاویە . هەر لایەنێك لە لایەنەكان ڕوداوەكە بە ڕێگایەكى جێواز پیشان دەدەن)) .
ــ ئەى میریام كەسێك هەیە باوەڕ بەوە بكات خۆپیشاندانەكەى ئیخوان موسلمین ئاشتیخوازانە بوو ؟ كێ ئەو هەموو سەربازو ئەفسەرە میسریانەى لە شەقامەكانى میسرو سینا كوشت ؟ كێ كۆشكەكان و دامەزراوەكانى سوتان ؟ كێ ئاڵاى قاعیدەى ڕەشى هەڵكرد و بە گولەو فیشەك دەستى دەوەشان ؟ ئایا ئەمانە ئیرهاب نیین ؟ دەنكە دەنگێك لە نێو ڕاگەیاندنەكانى میسردا هەیە سەبارەت بە ڕاست كردنەوەى تێگەیشتنەكان لە لاى ڕۆژئاوا ، بەڵام گرنگ ئەو كارانەمانە بۆ بنیاد نانەوەى پاشەڕۆژێكى ئازاد بۆ نیشتمانەكەمان ، خۆ ڕازیكردن و بە دیهێنانى ئامانجەكانى شۆڕشەكەمانە ...


نوال السعداوى ــ الحوار المتمدن ـ ژمارە(4195) لە 25/ 8 / 2013

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە