کورە ئەوە چی کارەساتێکە کە دەڵێن!
Wednesday, 15/10/2014, 12:00
سەرۆکی هەرێم نا نا بمبورن سەرۆکی پارتی!
سەرۆکی حکومەت نا نا بمبورن سەرۆکی سەدان کۆمپانیا!
سەرۆکی ئاژانسن نا نا بمبوورن لێپرسراوی ڕەشە کوژی!
سەرۆکی دەستەی لاوان نا نا بمبورن سەرۆکی خواپێداوو بەکارهێنەری گرانترین جۆر لەجێڵی مووەکان!
سەرۆکی خێڵ نا نا بمبورن سەرۆکی کاراکردنی سەردەمی بەسەرچوی فیودالەکان!
سەرۆکی ژوورەکانی بازرگانی نا نا بمبوورن سەرۆکی هێنانی کاڵای نا ئەنتیک لەسەر ژیانی خەڵکی هەژار!
سکرتێری پارتی نا نا بمبوورن پیاوی بۆیاخو دەس بۆ ژن بردن!
هەزارکەڵەپیاوی بنەماڵە نا نا بم بوورن هەزار مرۆڤی بێ سوودو ترسنۆک!
سەرۆکی شارو شارەوانییەکان نا نا بمبورن پیاوانی ئاخنراو بە درۆو بەڵین!
سەرۆکی ژنانو ئافەرەتانو خوشکان نا نا یععععععععععععععععععععع بم بورن ژنانی بێ سوود لە مژارە نەتەوە یی کانو مشەخۆر بەناوی خەبات!
سەرۆکی بێژەران و، بێژەران نا نا بمبورن بە عەمیدو ڕایدو وەزیرو لیواو دەیان ناوی تر!
سەرۆکی کۆمپانیاکان نا نا بمبورن سەرۆکی بەدەڵاڵکراوی گەڕان بەدوای بێ ویژدانی و،سەوداکردن بەسەر ژنانی بێ دەرەتان!
سەرۆک و سەرۆک و سەرۆک و سەرۆک، کورە هەزاران سەرۆک
گەر هەبنو نەبن چی سودێکیان بۆ کوردستان هەیە؟
لەکاتێکدا شارەکانی موسڵ و ڕەقەو تەواوی شام بوونەتە ناوەندی سەوداکردن بە داوێنی دایکان و خوشکانمان؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!!!!!!!!!!!
لە کاتێکدا دایکانو کچانی بێ پشتوپەنا لەکۆبانێی خۆڕاگری شەڕی پاراستنی نیشتیمان و شەڕی مان و نەمان دەکەنو،ئەوانەشی کە ئاماژەم بۆ کردن بەگەرمیو بەنەرمیو بە شیکی ژیان دەکەن و، بەناوی خەبات و خەمخۆری بۆ کوردستان ،ناوە ناوە دەردەکەون و گەشتی بە ناو دیبلۆماتی دەکەن و دوانی بێتام و بێ خوێ دەدەن بۆ میدیا سێبەرەکانیان!
لە کاتێکدا سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی نا نیشتیمانی کوردستان باوەشی ئەردۆگانی تەرەس و گەواد گەرم دەکەنەوە!
لەکاتێک دا نەکوڕێک نە کچێک نە نەوەیەکیان بەڕیکەوت تیری دەستی نەیارەکانی کوردستانیان بەرنەکەوتووە، مەگەر وەرگەڕان یان ڕوداوێکی سروشتی، لە تۆماری بەناو ناوی شەهیدانی کوردستان جێگەی بۆ کردبێتنەوە!
کورە ئەوە چی کارەساتێکە کەدەڵین گەر سەرۆک نەبێت کوردستان لەناو دەچیت؟
کورە ئەوە چی کارەساتێکە کەدەڵین سەرۆکی حکومەت خاوەنی ئەزمونەو ئەونەبێت کارەکان ناڕوات؟
کورە ئەوە چی کارەساتێکە کەدەڵین ئەو سێ دەسڵاتە بۆ بنە ماڵە نەبێت کوردستان دەکەوێتە ژێر مەترسییەوە؟!!
کورە ئەوە چی کارەساتێکە کە دەڵین بارزانی بارزانی تۆ بابی هەموانی!؟
کورە کورە کورە ،هەی هاوارلە گێلی خەڵکانێک، لە کۆیلەخوازی کەسانێک، لە تاریک و ڕەش پەرستی نووسەرو ڕۆژنامەنووسانێک،لە بەغوڵامبووی پیاوی تەرەسو بەرژەوەندی خوازی دەوری ماڵە بەرپرسو،لە بێ شەرمی پیاوانی نێو دەزگاو لە بێ رەوشتی ژنانێک.
کە داوێن و کەسێتی و نرخ و بونیان ئەگۆڕنو گۆڕیوە بۆ پارووە نانێک.
کورە کورە کورە کورە...........................................
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست