کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاودێری كوردۆساید:كه‌ركووكیش یادی سۆران مامه‌ حه‌مه‌ی كرده‌وه‌

Monday, 27/07/2009, 12:00


له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌كانی یادی یه‌كساله‌ی تیرۆركردنی به‌ ناهه‌قی شه‌هید سۆران مامه‌ حه‌مه‌ ئه‌ندامی لقی كه‌ركووكی چاك و ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ساڵنامه‌ی نگره‌ سه‌لمان,لقی كه‌ركووكی چاك و ڕێكخراوی نیشتمان له‌ به‌رواری 21-7,كاتژمێر 4 ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی خاك مه‌راسیمێكی به‌ڕێوه‌برد.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ خوله‌كێك ڕاوه‌ستان به‌ بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی كاكه‌ سۆران و ته‌واوی شه‌هیدان,پاشان 23 مۆم داگیرسێنرا,دواتر وتاری لیژنه‌ی ئاماده‌كار له‌ لایه‌ن هه‌مزه‌ قاسم ئه‌ندامی لقی كه‌ركووكی چاك خوێندرایه‌وه‌,پاشان چه‌ندین كورته‌ فلیم له‌سه‌ر ژیانی كاكه‌ سۆران نمایشكرا.له‌ كۆتاییدا وتاری بنه‌ماڵه‌ی كاكه‌ سۆرانی جوانه‌رگ پێشكه‌شكرا.
هاوكات بروسكه‌ی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستانیش خوێندرایه‌وه‌,كه‌ تیایدا داوای دادگایی و ئاشكرا كردن و ڕسواكردنی بكه‌رانی ئه‌و تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ كرابوو.
هاوكات به‌ هۆی ساڵگه‌ردی تیرۆركردنی كاكه‌ سۆرانه‌وه‌ ,ژماره‌ سێی نگره‌ سه‌لمان ده‌رچوو.

لقی كه‌ركووكی چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
www.chak.be
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە