مەسرور بارزانی هەرەشە لە (پێشڕەو ئيسماعيل) دهكات
Tuesday, 28/01/2014, 12:00
ڕێکخراوی کوردستان فۆروم
ڕێکخراوی کوردستان فۆروم بهلجيكا، پاش وەرگرتنی رەزامەندی لە پێشڕەو ئیسماعیل عارف بە پێویستی زانی ئەم نامە تایبەتیەی ناوبراو بڵاوبکاتەوە بەو مەبەستەی ئەندامانی پارتی و لایەنگرانیان و رای گشتی ئاگاداربن لەوەی کە پارتەکەیان تا چەند بێوەفا و دڕندانە بەرامبەر بەو کەس و خێزانانە رەفتار دەکات کە تەواوی ژیانیان لە خزمەتی ئەو پارتەدا بەسەر بردووە، تهنها لهبهرئهوهى كه لهئێستادا نارهزايهتى دهردهبڕن.
تەواوی ئەو هەرەشە و هەوڵی چاوترساندن و دەمکوتکردنە بەرامبەر پێشڕەو ئيسماعيل لە دوای یەکەم نوسینیەوە بووە کە تیایدا ڕەخنەی لە پارتی و بنەماڵەی بارزانی گرتووە.
جێگای سەرسوڕمانە کە ئەم پارتە تەنانەت لە یەك نوسینی ڕەخنەگرانەی کوڕی کەسایەتیەکی بەناوبانگی پارتی کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سکرتێری بیرۆی مستەفا بارزانی بووە و پێشمەرگەیەکی 50 ساڵ شاخ و زیندان بووە چاوپۆشیان نەکردووە.
ئەم نامەیە چەند ڕۆژێك پێش سەردانی مەسعود بارزانی ئاراستەی چەند پەرلەمانتارێکی ئەوروپا و هەندێك لە بەرپرسانی کومیسیۆنی ئەوروپا کراوە کە چاوەروانی ئەوە دەکرا هەندێك لەو ئەندام پەرلەمان و کەسایەتیانەی ناو کۆمیسیۆنی ئەوروپا چاوپێکەوتن لەگەڵ بارزانی ئەنجام بدەن.
ئێمه وهك كوردستان فۆروم بهلجيكا، ژيان و سهلامهتى پێشرهو ئيسماعيل عارف بەرپرسی ڕێکخراوەکەمان دهخهينه ئهستۆى پارتى و بنهماڵهى بارزانى و بۆ ئهو مهبهستهش جگه له ئاگاداركردنهوهى كۆميته بهرپرسهكانى يهكێتى ئهوروپا، سهرجهم رێكخراوه جيهانيهكانى بهرگريكردن لهماف و ئازاديهكانى مرۆڤ لهم ههڕهشهيه ئاگادار دهكهينهوه.
بهفرسهتيشى دهزانين كه ههموان ئاگاداربكهينهوه له بهرپرسيارێتى سهلامهتى گيانى ههر ئهندام و ههڵسوڕاوێكى رێكخراوهكهمان و ئێمه ئهم بهرپرسيارێتيه راستهوخۆ دهخهينه ئهستۆى دهسهڵاتى كوردى و پارتى و يهكێتى.
تێبينى// دهقى نامهكهى بهرپرسى رێكخراوهكهمان به كوردى و ئينگليزى هاوپێچى ئهم ياداشتهيه.
رێكخراوى كوردستان فۆروم بهلجيكا
28 1 2014
دەقی نامەکەی پێشرەو ئیسماعیل عارف :
بۆ بەڕێزان ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا و ئەندامانی کومیسیۆنی ئەوروپا
لە ڕێگای دۆستانی ڕێکخراوە سیڤیلەکەمانەوە کوردستان فۆروم ـ بەلجیکا ئاگادار کراومەتەوە کە بەرێز مەسعود بەرزانی سەرۆکی ماوەدرێژکراوی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەردانی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا دەکات.
دیارە دەنگ گەیشتن بە مەسعود بارزانی کارێکی ئاسان نیە بۆ ئێمە، بۆیە ئەم سەردانەی بۆ یەکێتی ئەوروپا و چاوپێکەوتنی بە بەرێزتان فرسەتێکی باشە بۆ من بۆ گەیاندنی دەنگم پێی لە رێگای بەڕێزتانەوە.
من کە لە خوارەوە سەبارەت بە خەباتی بنەماڵەکەم کورتەیەکم نوسیوە، لە ساڵی 1989 وە لە بەلجیکام و بەردەوام بەشداری چالاکیە مەدەنیەکان دژ بە تاوانەکانی حکومەتی لەناوچووی بەعسم لەم وڵاتەدا کردووە . پاش ئازادبونی ناوچە کوردیەکان بە هیوای ئەوە بوین هەرێمێکی نمونەیی بۆ گەلەکەمان بێتە دی لە بواری پاراستنی ماف و ئازادیەکان دا . زۆر بەداخەوە دەسەڵاتی کوردی نەیانتوانی وەڵامی چاوەروانی خەڵک و ئەو قوربانیە گەورانە بن کە خەڵکی کوردستان بۆ بەدەست هێنانی ئازادیەکان پێشکەشی کردبوو .
پاش ئەوەی لە نارەوایی و رەفتارە نادیموکراتیەکان و پێشێلکاریەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە هاولاتیانی کوردم لە هەرێمی کوردستان ئاگاداربومەوە بڕیارم دا بە شیوازی ئاشتیانە و شارستانیانە خەبات بکەم بۆ ریفۆرمی ئەو دەسەڵاتە و گەیاندنی راستیەکان بە مێدیاکان و دەزگاکانی بەلجیکا و یەکێتی ئەوروپا .
هەر لە سەرەتای چالاکیەکانم و نوسینی رەخنەگرانەم سەبارەت بە پیاوانی دەسەڵات بە تایبەتی بنەماڵەی بارزانی توشی کۆمەڵێك رەفتار و هەرەشەی مەترسیدار بومەتەوە.
هەروەك چۆن لە سەردەمی حوکمی سەدام حسێن و بەعسیەکان دا لە ئەنجامی خەباتی باوکم و من و براکانم ئەندامانی تری خێزانەکەمان دەخرانە ژێر لێپرسینەوە و دەزگا ئەمنیەکان دەهاتن ئەندامانی تری خانەوادەکەمانیان دەگرت و ئازاری دەرونیان دەدان و فشاریان دەخستە سەریان کە ئیتر ئیمە واز لە چالاکی بهێنین ئەم جارە هەمان پراکتیکی بەعسیانە لە لایەن دەزگا ئاسایشیەکانی پدك وە کە مەسروری کوری مەسعود بارزانی سەرپەرشتی دەکات بەرامبەر خوشکەکنم لە کوردستان ئەنجام دراوە و خوشکەکەم بە ناوی (چرۆ ئیسماعیل عارف) بۆ دەزگای ئاسایش بانگ کراوە و فشاری خراوەتە سەر کە بە نوسین و شێوازی جیاواز دژ بە من بوەستێتەوە و من لە خێزانەکەیان جیابکەنەوە و بە کەسێکی نامۆ و خائینم لەقەڵەم بدەن.
هەروەها لە لایەن بەرپرسێکی پارتیەوە بە ناوی محەمەد مەعروف جێگری (دڵشاد بارزانی) کە نوێنەری حکومەتی هەرێمە لە ئەڵمانیا و بەرپرسی رێکخراوەکانی پدك و برای مەسعود بارزانیە ، چەندین جار ئەندامانی پارتی لە بەلچیکا ئاگادار کراونەتەوە کە بە هەرەشەی توند هەوڵی بێدەنگ کردنم بدەن .
لە کوردستان لە لایەن مەسرور بارزانی کوری مەسعود بارزانی کە سەرۆکی دەزگای پاراستنی نیشتیمانی هەرێمی کوردستانە و بە کەسێکی دڕندە و لە خۆبایی ناسراوە داوا لە کەسانێك کراوە کە هەوڵ بدەن بە هەر شیوازێك بیت هانی گەرانەوەم بدەن بۆ کوردستان و وتویەتی : کە هاتەوە بۆ ئێرە، ئەوسا خۆم دەزانم چی لێ دەکەم؟! . هەروەها داوای کردووە کە لە کاتی بەجێهێشتنی بەلجیکا و سەردانەوەم بۆ کوردستان زووتر ئاگادار بکرێتەوە.
ئەمەوێت ئەوەش زیاد بکەم کە لە رێگای ئەندام پەرلەمانێکی بزوتنەوەی گۆرانەوە تەواوی ئەم زانیاریانەم بۆ سەرانی گۆران ناردووە و لێی بە ئاگان و پێش سەردانەوەشم بۆ کوردستان وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا و پۆلیسی فیدراڵی ئەم وڵاتەش لەو هەرەشە و پلانکاریانە ئاگادار دەکەمەوە.
لێرەدا من وەکو هاوڵاتیەکی بەلجیکا و ئەوروپا تکام وایە ئێوە لە لایەن خۆتانەوە ئاگادای مەسعود بارزانی بکەن کە من نە واز لە خەبات دەهێنم دژی نارەواییەکانیان کە بەئەرکی شەرەف و کوردانە و مرۆڤانەی خۆمی دەزانم ، نە واز لە سەردان و گەرانەوە بۆ وڵاتەکەم دەهێنم کە تەواوی ژیانی خۆم و خانەوادەکەم لە ناوەوە ودەرەوەی وڵات خەباتمان بۆ کردووە و قوربانیمان لە پێناویدا داوە . هەر کاتێك بواری کار و خیزانیم فرسەتم بدەن دەگەرێمەوە بۆ کوردستان و دەسەڵاتدارانی هەرێم بە تایبەتی مەسعود بارزانی و مەسروری کوری بەرپرسی راستەوخۆن لە ژیان و سەلامەتی خۆم و خێزانەکەم.
مەسعود بارزانی و تەواوی سەرانی پارتی ئاگاداری مێژووی بنەماڵەکەمانن و ناتوانن نکۆڵی لێ بکەن بۆیە ئەم راستیانە دەخەمە بەردەمتان و تکام وایە ئێوەش مەسعود بارزانی ڕوبەروی ئەو کۆنتراستە بکەنەوە کە لە ووتەکانی خۆیدا هەیە ، کە گوایە رێزی گەورەی هەیە بۆ پێشمەرگە و منداڵ و خێزانی پێشمەرگە، کە لە راستیدا بەو شیوەیە نیە و تەنها ڕێزی بۆ ئەوانە هەیە کە کوێرانە پاشکۆی خۆی و دەسەڵاتی بنەماڵەکەین.
تکایە ئەو راستیە بخەنە بەردەمی کە چۆن لە گەیشتنی بە ئەوروپا و دونیای دیموکراتی دا بەرگی دیموکراتی دەپۆشێت و چۆن لە ناو وڵاتدا لە رێگای دەزگاکان ئەندامانی بنەماڵەکەیەوە ممارەسەی حوکمی تۆتاڵیتێری دەکات، تەنانەت بەرامبەر بە تاك و بنەماڵە شۆڕشگێرەکانی ناو حیزبەکەی خۆشی کە بڕیاریان داوە ئازادانە رەفتار بکەن و چیتر مل کەچی بنەماڵەکەی و سیاسەتەکانی حیزبەکەی نەبن .
لەگەڵ رێزم
پێشرەو ئیسماعیل عارف
16 01 - 2014
پاشکۆ:
کورتەیەك لە ژیانی خۆم و بنەماڵەکەم
ناوم پێشڕەو ئیسماعیل عارفە کوڕی بنەماڵەیەکی شۆرشگێری کوردم ، یەکەمین شەهیدانی خانەوادەکەمان مام و خاڵی باوکمە کە لە سەردەمانی جەنگی جیهانی یەکەمەوە لە لایەن حوکمی ئەتا تورکەوە ئیعدام کراون .
باوکم ئیسماعیل عارف لە ریزەکانی پدک دا زیاتر لە نیو سەدە بەشداری شۆرشی دژ بە داگیرکەرانی کوردستان بووە لە سەرەتای ساڵانی چلەکانەوە پەیوەندی بە رێکخراوێکی شۆرشگێری کوردیەوە کردووە بە ناوی کۆمەڵەی هیوا. لە ساڵی 1946 بەشداری شۆرشی مەهاباد لە کوردستانی ئێران بووە لە پاڵ مستەفا بارزانی باوکی سەرۆکی ئێستا ی هەرێم مەسعود بارزانی .
لە ساڵی 1947 وە تاکو 1958 لە ئێراق زیندانی سیاسی بووە . پاش ئازادبوونی راستەوخۆ دەستی داوەتەوە خەبات لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دا، لە ناوەندی شەستەکان دا ئەندامی مەکتەبی سیاسی پدک بووە و لە هەمان کاتدا سکرتێری بیرۆی مستەفا بارزانی بووە . باوکم تاکو مردنی لە ساڵی 1999 دلسۆزی شۆرشی گەلەکەی بووە و بەشداری خەباتی کردووە.
دوو برام بە ناوی ئەردەڵان و کامەران لە تەمەنی لاویانەوە پێشمەرگەی بزوتنەوەی رزگاری خوازانەی کوردستان بون و چەندین جار بریندارکراون و ژیانیان کەوتۆتە مەترسیەوە ، خۆشم لە تەمەنی 16 ساڵیمەوە تاکو بەجێهێشتنی کوردستان لە ڕێکخستنە نهێنیەکاندا دژی دەسەڵاتی بەعس خەباتم کردووە و چەندین جار ژیانم کەوتۆتە مەترسی گرتن و کوشتنەوە.
تەواوی خێزانەکەمان بە هۆی خەباتی باوکم و زیندانی کردنی و خەباتی خۆم و براکانم لە مەترسی و هەژاریەکی قورس دا ژیاوین، بەردەوام بە هۆی کەم خواردنی و خواردنی خراپ و سەکەنی خراپەوە نەخۆش بوین و تەنانەت من لە تەمەنی 3 ساڵیدا بە هۆی نەبونی خواردنی پێویست چاوم بۆ ماوەیەك لە دەست داوە .
تەواوی ژیانمان بە هۆی شۆڕش و خەباتەوە تەنها خۆ شاردنەوە و راکردن و ئازار و پەنابەری و مەترسی بووە .
دەقی نامەکەی پێشرەو ئیسماعیل عارف بە ئینگلیزی :
To the Honorable MEP and members of European Commission
It was brought to my attention through Kurdistan Forum (A civil society organization) that Mr. Masoud Barzani, the caretaking president of the Kurdistan Region Government (KRG) of Iraq is visiting the European Parliament soon.
It is very difficult, if not impossible, for ordinary citizen in Kurdistan to reach out to the president of the region; therefore I use this opportunity to send him a message through you.
I present below a brief description of the story of my family. I have been living in Belgium since 1989 and participated in most of the activities that were organized against the crimes committed by the previous dictatorship of Saddam Hussein. Following the toppling of the dictatorship, we were all optimistic that a bright future is waiting our generation and the next, in terms of protecting, fulfilling and promoting human rights and freedoms. Unfortunately the Kurdish self-rule in Iraqi Kurdistan was not able to respond to the needs and demands of the people.
When I was enlightened with the fact that the authorities in Kurdistan Region are violating the basic rights and freedoms of the people in the region, I decided to dedicate myself to the peaceful and civil protest and condemnation of those behaviors committed against rights and freedoms in Kurdistan. I am hopeful that this engagement in activism on my part would help to reform the political institutions in Kurdistan and will help transfer the truth about what is going in the region to institutions of the European Parliament and Belgium.
Right from the beginning of my activism and criticism of the acts of corruption and other violations of human rights by the authorities in the KRG and the members of the Barzani family in particular, I faced an angry response including dangerous threats. The authorities in the KRG adopted the same techniques used by the previous Saddam Hussein dictatorship. As the previous regime, the current government, particularly the security forces headed by Masror Barzani (the son of the current President) approached members of my family, particularly my sister (Chro Ismail Arif) and summoned her to the infamous security office (Assayaish). They put pressure on her to denounce me and my critical opinions and writings towards the Barzani family and pressured her to call me a traitor and someone who my family refuses to associate with me.
In addition to that, another high ranking leader of the Kurdistan Democratic Party (KDP) named (Muhammad Maroof), who is the deputy of (Dilshad Barzani), the brother of President Barzani and the head of the KDP representativein Germany, asked his followers to threaten me and try to silence my critical options and ideas.
Also, Masror Barzani (the son of President Barzani and the Head of the National Intelligence Agency), asked his followers to convince me to go back to Kurdistan and Mr. Barzani, told those people, that once I am back in Kurdistan he knows what he is going to do with me. It should be mentioned that Mr. Barzani is well known for his aggressive behavior.
I want to also mention that I provided the Gorran movement through a member of the parliament of that movement with all of the information indicated here. Also I provide this information to the Foreign Ministry of Belgium and the Federal Police of the country.
I would like to help to inform Masoud Barzani during his visit, that I will not stop my activism and civil engagement with issues important to the people of Kurdistan and I shall not also stop from visiting my country which I spent most of my life living there and my family and myself struggled and sacrificed a lot for its freedom and prosperity. Any time that my work allows, I would like to go and visit Kurdistan and I hold Masoud Barzani and his son Marour Barzani accountable to any harm that occurs to me and my family while I am there.
Masoud Barzani and all of the prominent people in KDP are aware of my familys contribution to the liberation movement in Kurdistan and the sacrfices that my family offered to that cause. I see a big contradiction in what Masoud Barzani is publically announcing about his respect to Peshmarga and the family and children of Peshmarga (the Kurdish fighters), and what he and his exclusive respect and care for those who only served his family and party.
I would like to ask you to present him with the reality that when Masoud barzani is outside of Kurdistan he wears a veil of democracy but inside the country he behaves in a totalitarian way even towards previous members of his own party who are no longer agreeing to the patronage and the family based political rule in the country.
Peshrau Ismail Arif
16.01. 2014
A brief about myself and my family:
My name is Peshrau Ismail Arif. I am from a revolutionary family, the first martyors in my family are my fathers uncles who were executed during the rule of the Ataturk regime.
My father Ismail Arif was a peshmarga with the KDP for half a century and participated in the revolutions against the occupiers of Kurdistan through an organization called Hewa. He participated in 1946 in the revolution that established the republic of Mahabad together with Mustafa Barzani (the father of the current president of Kurdistan region). From 1947 to 1958 he was a political prisoner in Iraq. He joined the KDP again after his release and during the sixties of the last century he was a member of the Political Bureau of the KDP and he was the secretary of the office of Mustafa Barzani. Till his death in 1999, he was a strong advocate for the freedom of his people and participated actively in the struggle to achieve that.
Two of my brothers were Peshmargas and were wounded many times and their lives were put in danger. Since the age of 16 years old, I was an active participant of the secret organizations of the Kurdish movement, till I left Kurdistan to come to Europe. During those years of my activism I was exposed to numerous attempts on my life and I was under continuous threat from the Baath regime. During those years, and because of the fact that my father and brothers were in the opposition movement, we suffered from bad living conditions, malnutrition and bad housing. When I was 3 years old, I suffered from temporary blindness due to malnutrition. In short, the entire duration of our lives was one of hiding, running away and struggle to survive.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست