حیزبه کوردیه‌کانی ئێمه حیزب نین کۆمه‌ڵه میلیشیای چه‌کدارن - به‌شی حه‌وته‌م
Wednesday, 22/06/2011, 12:00
کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر کۆمه‌ڵێکی ڕۆشنبیروزانیارو سیاسی بۆ مه‌به‌ستی به‌جێ هێنانی هه‌رکارێک پێویست سه‌رکه‌وتوو نابێ به بێ لێکۆڵینه‌وه‌ی زانیاری و پلان دانان. له ووڵاتی ئێمه‌دا هه‌رکه‌س خوێنده‌واربوو پێی ده‌ڵێین ڕۆشن بیر، هه‌رکه‌س ڕۆشن بیر بوو پێی ده‌ڵێین زانیار‌و سیاسی و زۆربه‌ی سیاسیه‌کانیشمان دوورنی یه له خه‌یاڵی خۆیانا خۆیان به‌سه‌رۆک دانه‌نێن. له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه هه‌موو میلیشیایه‌ک /چه‌کدارێک که ماوه‌یه‌ک به شاخه‌وه بوو ئیتر خۆی به سیاسی داده‌نێ و ناو‌و سهرناوو سه‌رپه‌ل و سه‌رلق وسهرتیپ و ئامر هێز و کادیر و لێپرسراو چه‌کدارو بێ چه‌ک ئیتر هه‌موو خۆی به سیاسی داده‌نا و داده‌نێ. ئیتر ئاوا هه‌موو شته‌کان ئاڵۆزاون به‌یه‌کدا. هۆی ئه‌مه چی یه؟ له‌وانه‌یه گه‌ر هه‌وڵ بدرێ لێکۆڵینه‌وه ی تێروته‌سه‌ل بکرێ، چه‌ندین هۆکار هه‌یه: بۆ یه‌کێک له‌وانه ده‌بێ دوور سه‌یری ڕابوردو هاتنی که‌لتوری عه‌ره‌ب به‌هۆی ئاینی ئیسلامه‌وه، که‌لتوری عه‌ره‌بی پێش ئیسلام و له پشت گوێ خستنی مافی ئافره‌ت و جیا کردنه‌وه‌یان له میلله‌ت وه‌ک خزمه‌ت چی و مه‌کینه‌ی منداڵ دروست کردن. ئه‌مه خۆی به‌ته‌نها نیوه‌ی توانای میللهتمانی له ناوبرد له کارکردن و داهێنان و به‌رهه‌م هێنان و په‌یداکردنی کارمه‌ندی زانیاردا بۆسهدهها ساڵ. ئه‌م که‌لتوره‌ی سه‌رده‌می به‌ردی عه‌ره‌به‌کان بوو له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌نی داگیرکه‌ری خۆیان لایه‌نی ئاینی و زانیاریان کرد به دوو لایه‌نی دژی یه‌کتر چوونکه ئاینیان به‌کارهێنا بۆ دژایه‌تی زانیاری چونکهلایهنی زانیاری ته‌تبیقی / چه‌سپاندن و نیشاندانی لایه‌نی به‌که‌ڵکی زانیاری به‌رامبه‌ر ئاین وه‌ک لایه‌نێکی روحی / گیانی و بێ لێکۆڵینه‌وه‌و پرسیارکردن. ئه‌مه زۆڵیهتی که‌لتوری عه‌ره‌بی کۆنی پێش ئیسلام که به‌زۆری هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرکردن ئه‌وه سه‌ده‌ها ساڵه به‌کاری ده‌هێنن بۆ مه‌به‌ستی داگیرکه‌ری خۆیان له جیهانا، چونکه گه‌ر میلله‌تان زیره‌کو زانیاربن هه‌وڵی ژێرده‌سته‌یی که‌لتوری عه‌ره‌بی پێش ئیسلام پێ ده‌زانن و له پێی ده‌که‌ن.
سه‌یری مێژوودهکهی له چه‌رخی ناوه‌ڕاست دا ئینگلیزه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌ژێرده‌سته‌یی ئیتالیه‌کان که خاوه‌نی دینی مه‌سیحی کاتۆلیک بوون توانیان خۆیان ڕزگارکه‌ن، که‌نیسه‌ی ئینگلته‌رایان دروست کرد و هه‌تا له‌دژی پاپای فاتیکان که‌نیسه‌و نیشانه‌ی داموده‌زگای کاتۆلیکهکانیان زۆربه‌ی ڕووخاند و لهناوبر . به‌و جۆره خۆیان دروستکرد و تاوایان لێهات له‌و کاته‌وه بوونه سوپه‌رپاوه‌ر و بوونه‌ته پێشه‌وای داموده‌زگای دیموکراسی له جیهانا و ئاوا ئاینیان جیاکرده‌وه له سیاسه‌ت وداموده‌زگای فه‌رمان ڕه‌وایی، هه‌رچه‌ند داگیرکه‌رو ئیمپریالی بوون، به‌ڵام بۆ میلله‌تی خۆیان سه‌رکرده‌کانیان زانیار‌و خزمه‌تکاری مه‌زن بوون. پێشه‌وا ئاینی یه‌کانی ئێمه هه‌تا ئێستاش هه‌ر وه‌ک تووتی لاسایی و گوێ ڕایه‌ڵی عه‌گال بهسهرهکانن. ده‌بوو ئاین و عه‌ره‌ب جیاکه‌ینه‌وه له‌یه‌کتر، خۆمان ده‌بوو پێشه‌وای ئاینی خۆمان مان هه‌بێت یا هه‌ر فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تر بۆ دروستکردن و به‌هێزکردنی ووڵات و میلله‌تی خۆمان.
له که‌لتوری عه‌ره‌ب دا هه‌ر له کۆنه‌وه ئافره‌ت وه‌ک کاڵای بازرگانی، وه‌ک گیانله‌به‌ری کڕین و فرۆشتن و وه‌ک ئاماری چاره‌سه‌رکردنی کێشه و دوژمنایه‌تی نێوان خێڵه‌کان. گه‌ر سه‌یری رۆڵی ته‌واوی ئافره‌ت که‌ین له ئاینی ئیسلام دا، ئاینی ئیسلام هه‌وڵی ئازادی ئافره‌تی دا، هه‌تا خێزان و که‌سی ئافره‌تی ئاینی زانیاریان تیا هه‌ڵکه‌وت که لهووڵاتانهوه بانگ ده‌کران بۆ ڕاوێژی کاره ئاینیه‌کان، به‌ڵام هێشتا لایه‌نه کهلتورهیهکهی خێڵه‌کانی پێش ئیسلام هه‌ر مایه‌وه له‌سه‌ر که‌لتوری عه‌ره‌ب و تیرۆرکردن و کرین و فرۆشتنی ئافره‌ت. خه‌لیفه‌ی عه‌باسی هارونه ڕه‌شید بێجگه له چه‌ند هاوسه‌رێکی شه‌رعی خۆی دووسه‌د ئافره‌تی کۆیله‌ی خۆی هه‌بوو. ئه‌م بێ ده‌نگ بوون و پشت گوێ خستنی مافی ئافره‌ت که زۆر که‌س هه‌تا ئافره‌تان خۆیان بایه‌خی پێ ناده‌ن هه‌ر له ئه‌نجامی کۆیله‌یه‌تی سه‌ده‌ها ساڵی تێکه‌ڵاوبوونی که‌لتوری عه‌ره‌به له کهلتوورمانا ماوه‌ته‌وه. 1.
هه‌ر وه‌ک له ئیسلام دا هه‌وڵ درا کۆیله ئازادکرێ و ئیتر یاسای کۆیله‌یه‌تی قه‌ده‌غه بکرێ، به‌ڵام له ووڵاته ئیسلامه‌کاندا به ئاشکرا هه‌ر به‌رده‌وام بوو و ناوی کۆیله گۆڕاو له عه‌بده‌وه بوو به مه‌ملوک (وه‌ک زه‌لامێک موڵکی زه‌لامێکی تر بێت) که ئه‌مانه زۆربه‌یان دیلی شه‌ڕبوون و ئیتر هه‌موو کار‌و خزمه‌ت و کاری سه‌ربازیان پێ ده‌کرا بۆ خاوه‌نه‌که‌یان که کڕیبوونی یا به دیل گرتبوونی. شێرکۆی مامی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی که له کاتی لهشکرگهری داگیرکردنی میسردا مرد، که مرد پێنج سه‌د مه‌ملووکی هه‌بوو. سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی که مرد هه‌زار مه‌ملوکی هه‌بوو له‌هه‌مان کاتدا هیچ مولکو ماڵی خۆی نه‌بوو و خه‌ڵکی دیمه‌شق کفن و دفنیان کرد، مه‌ملوکه‌کان وه‌ک به‌شێک له له‌شکری ئیسلام به‌خێوده‌کران.
فه‌رمان ڕه‌وا ئیسلامه‌کانی سه‌روی ئه‌فریقا هه‌تا سه‌ده‌ی حهڤدهوو هه‌ژده‌ش به که‌شتی پیاویان ده‌نارد بۆ تاڵان‌کردنی قه‌راغه‌کانی سه‌رده‌ریای ووڵاته ئه‌وروپیه‌کان و ده‌یان دا به‌سه‌ر شارۆچکه‌و دێ یه‌کانا بۆ تاڵانی و پیاوه‌کانیان ده‌کوشت و ئافره‌ته‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌برد به ئاشکرا به‌ڕووتی له بازاڕهکانیانا ده‌یان فرۆشتن. به‌رده‌وامی ئه‌م ده‌ست درێژیانه یه‌کیک له هۆکاره‌کانی یه‌کگرتن و پێش که‌وتنی ووڵاته‌کانی ئه‌وروپا که نه‌ک ته‌نها سنوورێک دانێن بۆ ئه‌و جۆره ده‌ستدرێژیانه، به‌ڵکو وڵاته‌کانیان داگیرکه‌ن ژێرده ستهیانکهن. دێی بالتیمۆر له‌کۆماری ئایرلاند یه‌کێکه له‌و دێ یانه‌ی که ده‌ست درێژی کرایه سه‌رو هه‌موو خه‌ڵکی دێکه‌یان تیرۆرکرد و ئافره‌ته گه‌نجه‌کانیان فڕاند و دێ که‌یان سووتاند له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا. 2.
هه‌ندێ هۆکاری تر، وه‌ک درۆکردن له‌هه‌مان کاتدا به‌درۆوه خۆبهکهسایهتی یه‌کتر زانین ڕێزگرتنی به‌ده‌م له‌ڕاده‌ی به‌ده‌ر که مرۆڤ به‌قوربان و وه‌ک له سلێمانی خۆمان ده‌ڵێین به‌ساقه‌ی یه‌کتربوون، که زۆربه‌ی درۆیه، چوونکه له‌هه‌مان کاتدا که‌وا هه‌ندێ خه‌ڵک ڕێزلهیهکتر ده‌گرین ئاماده نین له میقدارێکی که‌م پاره له‌یه‌کتر خۆش بین. هه‌ڵسوکه‌وتی چاودێری داهات و ماڵی یه‌کتر کردن، که هه‌رچه‌ند مرۆڤ خۆی وه‌زعی باش بێت له‌وانه‌یه حه‌زی به با ش بوونی وه‌زعی خزمه‌کانی یا دراوسێکه‌ی نه‌بێت، ئه‌م بۆچوونهههرچهند دژی فه‌لسه‌فه‌ی ئاینه و له که‌می ڕاده‌ی مرۆڤایه‌تی و باوه‌ڕ به‌خۆ بوون وبهغیلی و ترسی هه‌ژاری په‌یدا بووه. ناشیرین ترین تێکده‌ری لایه‌نی په‌یوه‌ندی مرۆڤایه‌تی یه، هه‌تا وای لێ هاتووه زۆرکه‌س به‌بی درۆکردن کاریان ناڕۆواو ناتوانن بژین، ئه‌و که‌سانه‌ی که بیانه‌وێت پێش که‌وتووبن و درۆنه‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا نه‌بن که‌سایه‌تی وبرایه‌تی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن ده‌بێ درۆبکه‌ن ئه‌گینا ناژین. هه‌رچه‌ند خۆیان درۆزن نین به‌ڵام وه‌زعی ژیان و کاروباریان به بێ گه‌نده‌ڵی و درۆکردن ناڕوا به‌ڕێوه.
.
درۆکردن وا ئاسایی بووه وه‌ک ئه‌وه وایه که جاران و له‌وانه‌یه تا ئێستاش له‌هه‌ندێ ناوچهکانا که ده‌چی بۆ مزگه‌وت بۆ نوێژکردن یا بۆ میزکردنێک ده‌بوو به ته‌ن پیسی ببینی و ئاسایی بوو. هه‌روه‌ک ئه‌وه وایه جاران که سه‌ددام هاته سه‌ر حوکم ئیتر ئێواران سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی داگیر کردبوو، له سه‌ره‌تاوه سه‌یرکردنی زۆر زه‌حمه‌ت بوو، به‌ڵام وورده وورده که چار نه‌بوو ئاسایی بوو. ئه‌م ئاسایی بوونه له‌ئه‌نجامی کارتێکردنی به‌رده‌وامی ده‌روونی یه په‌یدا ده‌بێت.
نه‌بوونی ڕۆشن بیری پاکوته‌میزی و ته‌ندروستی لای ملیۆنه‌ها خه‌ڵکی ئاینی که ده‌بوو به ئاو وبه بێ سابوون که بۆنی پیسی ده‌ست لانابا وناڕوا، هه‌ندێ خه‌لک به‌ده‌ستی پیسه‌وه تهوقهدهکردن و به‌ده‌ستی پیسه‌وه له په‌رستاگاکان نوێژده‌که‌ن و ڕووده‌که‌نه کردگار بۆ وه‌جێ هێنانی پێویستیه ئاینیه‌کان، له‌هه‌مان کاتدا زۆربه‌ی خه‌ڵکانی نوێژکه‌رو ئاینی دێڕێک له و نوێژخوێندنه تێ ناگه‌ن که چی به‌خه‌یاڵی خۆیان ووتوێژ له گه‌ل یه‌زدان دا ده‌که‌ن. به‌ئاینی بوونی ڕاست و مرۆڤایه‌تی ڕاست ئه‌وه‌یه که به‌گیان و دڵ باوه‌ڕت به به‌رنامه‌یه‌ک بێت نه‌ک له‌به‌ر ترسی ڕق و توره‌یی یه‌زدان و ئازاری سوتان و به‌خشیشی به‌هه‌شت. ئه‌گه‌ر له ترسا په‌یڕه‌ی هه‌ر یاسا‌و به‌رنامه‌یه‌ک بکه‌ین ئه‌وه وا ده‌گه‌یه‌نێ که ئاینی ڕاست نین و مرۆڤ نین و جهنگهڵین.
بۆنموونه عه‌لی مه‌جیدی پێشمه‌رگه‌یه‌کی هه‌ڵه‌بجه‌یی له هه‌شتاکانا له هه‌ڵه‌بجه شه‌وێک له‌شه‌ڕێکدا که به‌برینداری گیرا ده‌یتوانی چه‌ندین نه‌هێنی و ناوی تێکۆشه‌رانی براده‌رانی بدا به دوژمن و خۆی له تیرۆرکردن و خنکاندن ڕزگار کا، به‌ڵام تێکۆشه‌ر بوو، پێش مه‌رگه‌ی ڕاست گۆو مرۆڤ بوو، گیانی خۆی له‌ده‌ست دا‌و درۆی نه‌کرد و نه‌ترسا، چونکه باوه‌ڕی به‌رزو ڕاستی به خۆشه‌یستی کوردوستان بوو و له‌ڕێی ئه‌وه‌دا گیانی گه‌نجی وجوانی له‌ده‌ست دا. ئه‌وه‌یه دینداری ڕاست و ئه‌وه‌ی به ڕاستی چهسپاندبیروباوهڕ که له سرودی ئه‌ی ڕه‌قیبدا ده‌ڵێین: دینمانه ئاینمان هه‌ر نیشتمان، سه‌ده‌ها تێکۆشه‌ری وامان له عیدام کردن و ژێر ئازاردانی سه‌خت دا ئه‌و جۆره دینداری نیشتمان په‌روه‌ریان سه‌لمان و گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا.
لایه‌نێکی تر پشت گوێ خستنی مافی منداڵ و به که‌م سه‌یرکردنیان، منداڵه‌کانمان هه‌تا گه‌وره ش ده‌بن ده‌بێ هه‌ر گوێ ڕایه‌ڵی له خۆیان گه‌وره‌تر بن به‌ناوی ڕێزی گه‌وره‌و بچووکی. به‌ڵام زۆرجارلهوانهیه گه‌وره‌یان نه‌خوێنده‌وارو نه‌زان و گه‌نده‌ڵ بن، ئیتر له‌به‌ر ڕێزی گه‌وره‌و بچووکی بواری گه‌شه‌دانی زانیاری وڕۆشنبیری منداڵ ڕێی لێ ده‌گیررێت؟ هه‌تا مافی ماوه‌ی منداڵی که‌مافێکی سروشتیه به منداڵ ناده‌ین و منداڵانمان لێی بێ به‌شن، هه‌ر له ته‌مه‌نی شه‌ش حه‌وت ساڵی یه‌وه ده‌ڵێێن خۆ پیاویکی یا ئه‌وا ژنێکی ئیتر ماوه‌ی خۆشی و بێ تاوانی منداڵی و تیرۆردهکهین هه‌ر به تانه‌و ته‌شه‌ر ولێدان و داپلۆسین وهه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و ئازاردان، نایه‌ڵین منداڵانمان ماوه ی منداڵی سروشتی خۆیان که خۆشترین ماوه‌ی ژیانی مرۆڤه به بێ ده‌ست درێژی به‌سه‌ربه‌رن. ئیتر هه‌روا به کۆیله‌یی وژێرده‌سته‌یی باوه‌ڕبه‌خۆ بوونی سه‌رکوت ده‌کرێ به که‌س وکاری و پێشه‌وای ئاینی نه‌زان و عه‌شیره‌ت وحوکومهت و حیزبه‌کان به‌رنامه‌ی ساویلکانه‌ی ڕۆشنبیری و خوێندن ژێرده‌سته‌و گه‌نده‌ڵ ده‌کرێن.
سه‌یرده‌که‌ین ئه‌م جۆره ژێرده‌سته‌یی و کۆیله‌یی یه له ووڵاته پێش کهوتووهکانا نی یه، منداڵ له ته‌مه‌نی چوار‌و پێنج سالانا توانای قسه‌کردنی پێکدێ و ده‌توانێ له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌سی گه‌وره‌و بچووک قسهبکاو هه‌ستی خۆی ده‌ربڕێ، و ئازادی و دیموکراسی و ڕێزی یاساگرتن به‌رده‌وام فێرده‌بێت، چونکه بۆ نموونه منداڵ له منداڵی‌دا له حه‌وت و هه‌شتی ئێواره‌وه ده‌بێ بخه‌وێت چوونکه منداڵ پێویستی به‌خه‌وی زۆرزیاتره بۆ گه‌وره‌بوون وبۆ ئه‌وه‌ی له به‌یانی دا که ده‌چێ بۆ قوتابخانه ماندوو خه‌واڵو نه‌بێت و ده‌رسه‌کانی قوتابخانه هه‌مووی تێ بگا و ژیانی خوێندنی به‌لاوه خۆش گوزه‌ران بێت.
ئێستاش له هه‌ندێ بنه‌ماڵه‌و خێزانی عه‌شایه‌ری و ئاینی دا منداڵ هه‌ر بۆی نی یه نه‌ک ته‌نها بیر‌و ڕای خۆی ده‌ربڕێ هه‌تا بۆی نی یه دانیشێ. زۆربه بی ڕێزیه‌وه مندال له مه‌جلیسی دانیشتن دا ده‌رده‌کرێ، ئاوا مافی دروست بوونی باوه‌ڕ به‌خۆبوونی تیا دروست نابێ و ده‌بێ هه‌ر به کۆیله‌یی و داپلۆسین گه‌وره‌بێ، چوونکه هه‌ر له منداڵی یه‌وه له بوارێکی ترسێنه‌رو دیکتاتۆری و داپلۆسین دا دروست بووه، خۆی چۆن وا به‌رده‌وام زوڵمی لێ کراوه ده‌بێ ئه‌ویش هه‌ر وا هه‌ڵسوکه‌وت بکا له گه‌ڵ منداڵی خۆیدا و ده‌بێ به کێشه‌یه‌کی ده‌روونی.
منداڵی کچ ئه‌وه هه‌ر زۆر قوڕبه‌سه‌ره، هه‌میشه ده‌بێ نازی براکه‌ی هه‌ڵگرێ چونکه ئه‌و له‌و به‌رزتره و منداڵی کچ سروشت ئه‌و زوڵمه‌ی لێ کردووه که مێ بێ و به‌رده‌وام غه‌میان بێ که که‌س به چاوی ته‌ماح سه‌یری نه‌کا. ئیتر زۆربه‌ی خه‌ڵکانی
ده‌وروپشتی وا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن به‌هۆی دیکتاتۆریه‌تی سروشتی دروست بوونی ده‌بێ که‌لتوری که‌س وکارو فه‌رمانڕه‌وا به‌ناچاری قبوڵکا. خه‌ڵکێکی وه‌ک ئێمه چونکه له که‌لتورێکی کۆیله‌یی وه هاتووین، له ته‌مه‌نی پاش په‌نجا ساڵیش که تووشی لێپرسیهوهو به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵی خه‌ڵک و ته‌له‌فزیۆن قسه ده‌که‌ین شین و سوور ده‌بینه‌وه و ڕاده‌ی باوه‌ڕبه‌خۆبوونمان سفره.
له‌ووڵاته پێش کهوتوهکانا به یاسا لێدان و ئازاردانی منداڵ قه‌ده‌غه‌یه نه له ماڵه‌وه‌و نه‌له قوتابخانه، هه‌روه‌ها هیچ منداڵێک نابێ ساڵێ له خوێندن دواکه‌وێ و به‌یاسا هه‌تا ته‌مه‌نی 16 ساڵ ده‌بێ بخوێنێ. هه‌تا ته‌مه‌نی 16 ده‌خوێنێ ئیتر چه‌ند فێرده‌بێ ئه‌وه ئاره‌زووی خۆیه‌تی، مداڵ به سزادان و هه‌ڕه‌شه هه‌رگیز زیره‌ک نابێ. ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی به‌لاش هه‌یه ده‌توانن به‌ته‌له‌فۆن پۆلیس بانگکه‌ن بۆ یارمه‌تی دانی و به‌دادگا دانی هه‌رکه‌س که ئازاریاندا.
ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ش لهسهریاری منداڵان که له‌کۆڵان و ناو تهپووتۆزدا ده‌مانکرد پێش که‌ش به‌منداڵانی کورد:
حهمامۆڵکێ
وا هاوینه کاتی یاری حهمامۆڵکێ یه له حه‌وشه‌دا، له‌کۆڵان بێ له‌هه‌ر کوێ یه
خۆڵی ووردی وه‌ک ئارد کۆمه‌ڵ ده‌که‌ین وه‌ک گردی بچکۆله
به‌هێواشی ده‌که‌ین به‌سه‌ریا ئاو تا توێژاڵی سه‌ره‌وه‌ی ڕه‌ق ده‌بێ
به تیشکی گه‌رمی هه‌تاو.
ئیتر به‌ده‌وریا تێی ده‌که‌ین هه‌ندێ کوون لهکوونهکانهوه هه‌موو خۆڵه‌که ده‌رده‌که‌ین
تا ده‌بێ به شێوه‌ی خانوویه یا ژوور، نه‌که‌ی که‌س ده‌ستی لێ نه‌دا نزیک بی یا دوور
چوونکه ئه‌مه ده‌ستکردو ماڵی منه، ئه‌وه‌ی بیڕوخێنێ چی تر براده‌رم نی یه دوژمنه.
زیره‌کی مرۆڤ له ناسکی و ووردی بیر‌و بۆچووندایه،
هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه به رههمی ڕه‌نجدان له‌سه‌ره‌تاوه ساویلکانه‌و ساوایه.
هه‌تا ئێستاش له‌هه‌ندێ بنه‌ماڵه‌ی کورد دا ژووری دانیشتنی ژن و پیاو جیایه، به‌ئاشکرا له خۆشه‌ویست و خزم و براده‌رو دراوسێی خۆمان به گوومانین، مرۆڤ خۆی و هه‌ڵسوکه‌وتی خۆی چۆن بێ ده‌بێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی وه‌ک خۆی هه‌ڵسوکه‌وت بکا. گه‌ر مرۆڤ خۆی ناسی ئیتر ده‌بێ ئه‌وانه‌ش بناسێ که براده‌رو تێکه‌ڵاوین. ئه‌وجۆره سه‌یری ناموسی یه‌کتر کردنه‌ش خۆی له گه‌نده‌لی یه‌وه دروست ده‌بێ چوونکه مرۆڤ که خۆی گه‌نده‌ڵ نه‌بێ تیکه‌ڵاوی گه‌نده‌ڵ و شه‌رواڵ پیس ناکا.
له په‌یوه‌ندی عه‌شایه‌ری خۆمانا له دێهاته‌کانی کوردوستانا که چێشت خانه‌و ئوتێل نه‌بوو، هه‌ر ڕێبوارێک که ده‌گه‌شته هه‌ر دێ یه‌ک ئیتر ده‌بوو میوانی ماڵێک بێت، وه له په‌یوه‌ندی خێڵه‌کێتی کورده‌واری دا که نانی هه‌ر ماڵێکت خوارد و نمه‌کی هه‌ر بنهماڵهیهکت کرد ده‌بێ ئافره‌تیان وه‌ک دایک‌و خوشکی خۆت سه‌یرکه یت. ئافره‌ت و پیاو هه‌ر له منداڵیه‌وه کاری کشتوکالی هه‌ره‌وه‌زیان کردووه و هه‌میشه که‌لتوری ڕێزی کورده‌واری بووه له‌نێوانیانا. له‌به‌ر نه‌مانی ئه‌وجۆره په‌یوه‌ندی ڕیزو خۆشه‌ویستی کوردایه‌تی یه که ئێستا له کۆڵان و سهرجادهکانا هه‌ندێ خه‌ڵک به شێوه‌ی ده‌ستدرێژی یه‌وه سه‌یری دایک و خوشک وکچ و خۆشه‌ویستی یه‌کتر ده‌که‌ن.
نه‌مانی که‌سایه‌تی پێکه‌وه کارکردنی ژن و پیاو واخه‌ریکه ده‌بێته هۆی نه‌مانی زانیاری میهنه‌ی خۆماڵی که به‌رده‌وام ژن و پیاو پێکه‌وه به‌شداربوون له به‌رهه‌م هێنانا له دێهاته‌کان و شاره‌کانا، به‌هۆی کڕین و گه‌نده‌ڵ کردنی خه‌لکی کورد و بێ کارکردنیان به مووچه‌یه‌ک بۆ مسۆگه‌رکردنی لایه‌نگیریان وپاراستنی دامودهزگایان. ئه‌مانه هه‌مووی سه‌رئه‌نجامی هه‌وڵدانه بۆ له‌ناوچوونی نرخی ڕاستی کوردایه‌تی، چوونکه بێ کار کردن وه‌ک خانه نشین کردن و بێ به‌رهه‌م کردنی میلله‌ته، که بێ کار ژیایت و مێشک و ماسولکه‌کانت به‌کار نه‌هێنا له‌کارکردن دا بێ گوومان نه‌خۆشی شه‌کره‌و زه‌خت وچه‌وری خوێن و سه‌ره‌تان هه‌موو سه‌ره‌یان گرتووه بۆ له‌ناوبردنی مرۆڤی کورد.
جاله‌به‌ر ئه‌م چه‌ند هۆیه سه‌ره‌کیه‌و چه‌ندین هۆی تر، ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگای کورد بکا ئیتر له هه‌ر کۆمه‌ڵی میلیشیا وحیز ب و داموده‌زگا خزمهتگوزاریهکانا ده‌بێ گۆڕان بکرێ له داموده‌زگای خوێندن و ڕۆشنبیری و داموده‌زگای په‌یوه‌ندی تێکنۆلۆجی و کارکردن له وه‌رگێڕانی هه‌زاره‌ها کتێب سه‌رچاوه‌ی جیهانی که لهسهدهها بوردا بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و پێشکه‌وتنی شارستانین. هه‌وڵدان بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی له به‌رنامه‌ی خوێندگاکانا که زمانی جیهانی په‌یوه‌ندیکردنه له هه‌مووبواره‌کانی ژیانا، ئه‌گه‌ر ههرفهرمانڕهوای دامووده‌زگاکان به‌ڕاستیانه ده‌یانه‌وێت میلله‌ت ڕزگارکه‌ن له گه‌نده‌ڵی، ئاده‌ی که‌ی ئه‌وه بیست ساڵه، ئه‌ی که‌ی ده‌ست پێ ده‌که‌ن؟
دروستکردنی کێشه له به‌رده‌م هه‌وڵدانا بۆ گۆڕان بێ گومان گۆڕان دوا ده‌خات، به‌لام گۆڕان له‌مێژوودا به‌رده‌وام هه‌ر بووه هه‌ر هه‌یه چونکه گۆڕان کارێکی سروشتی هه‌ڵبژاردنی سروشتی یه که ئانشتاین لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ سی ساڵ له‌سه‌ر کرد. به‌پێی زانیاری ته‌مه‌نی زه‌وی و ئه‌ستێره‌کان و ژیان سیانزهههزار ملیۆن ساڵه به‌رده‌وامه، پێش که‌وتنی شارستانی و گه‌شتنه ئه‌م ڕاده ی ئێستای هه‌موو له ئه‌نجامی گۆڕاندا بووه و هه‌رگیز له پڕدا دروست نه‌بووه. له‌به‌رئه‌وه گۆڕانکاری له‌به‌رژه‌وه‌ندی شارستانی مۆرڤه نه‌ک دژایه‌تی هیچ حیزب ودامودهزگاو که‌س و کۆمه‌ڵێک.
1. ئافره‌ت له ئیسلاماWomen in Islam, by Wiebke Walther, London, Feb,2007 .
2.سه‌لاحه‌دین و ڕامیاری شه‌ڕی پیرۆزیSaladin and The Politics if the Holy War, Cambridge University Press, 1982, 84, 95
, 2001.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست