ده‌نگم نه‌دا....نه‌متوانی له‌گه‌ڵ ویژدانی خۆم درۆ بکه‌م
Monday, 08/03/2010, 12:00
به‌ر له ڕۆژی حه‌فتی ئادار ، ڕۆژی ده‌نگدانی عێراقی ده‌مویست نووسراوه‌یه‌ک یا بانگه‌وازێک بڵاوبکه‌مه‌وه و تێدا داوا بکه‌م ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌و لیستانه‌ی که کوردستانیان گه‌یاندۆته ئه‌و ڕۆژه ، به‌ڵام ئه‌و داوایه ده‌بووه دوور له پرۆسه‌ی دیموکراسی که‌سی [فه‌ردی] و خۆ خستنه ناو لێشاوی کۆمه‌ڵیک پرسیار که پێویستی نه‌ده‌کرد لای هاوڕێ یان و دۆسته‌کان و براده‌ره‌کانم پرسیار و خوێندنه‌وه‌ی ترم بۆ بکرێت ، بۆیه ئه‌و بیرورایه‌م خسته دوای ته‌واو بوونی پرۆسێسی هه‌ڵبژاردن و بانگێشه‌ی خۆ هه‌ڵبژاردن و دوا پرۆسه‌ی جیا کردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان و ڕاگه‌یاندنی براوه و دۆڕاو . خودی هه‌ڵبژاردن له هه‌ر شوێنێک بکرێت کارێکی پیرۆزه و تاک ده‌توانیت ده‌وری خۆی واز بکات و ویژدانی خۆی ئاسووده بکات ئه‌گه‌ر بێت و کاندیت و حزبه‌که یا لیسته‌که به دڵی خۆی بێت و دوور له به‌ڕژه‌وه‌ندی پوولی[دارایی...سه‌رمایه] و کورسی و شتی شه‌خسی . ئه‌گه‌ر ده‌نگدان به گوێره‌ی شوێنی له‌دایک بوون نه‌بوایه ئه‌وا ده‌نگم ده‌دا به لیستی [اتحاد الشعب] و ژماره 1 حه‌مید مه‌جید موسای سکرتێری حزبی شیوعی عێراق ، چونکه ئه‌و لیسته به ته‌نها هاتبوونه خواره‌وه و نوێنه‌رایه‌تی شیوعییه‌کانی عێراقی ده‌کرد ، هاوڕێ حه‌مید مه‌جید له‌ناو په‌ڕله‌مانی عێراق به دڵه‌وه پشتیگیری له مافه‌کانی کورد و کوردستان ده‌کات . ڕێزم بۆ هاوڕێ یانم په‌خشان زه‌نگه‌نه و جه‌لال ده‌باغ هه‌یه که ئه‌وانیش شیوعی کوردستانن به‌ڵام له‌سه‌ر حیسابی لیستی هاوپه‌یمانی که له‌و لیسته‌ش پارتی و یه‌کێتی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌یه که به‌هیچ جۆر له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕ و مێشکی من یه‌کتر ناگریته‌وه که قه‌ڵه‌م له لیستی هاوپه‌یمانی بده‌م که ئه‌وه 19 ساڵه هه‌ردوو زل حیزب سه‌رمایه‌ی ئه‌و میلله‌ته به‌سته‌زمانه‌م لووش ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ش ویژدانی من ئاسووده ناکات و بۆیه ده‌بوایه حزبی شیوعی کوردستان چۆن له مانگی حه‌وت به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ گڕوپه‌کانی تر دابه‌زی ئاوا بوێربوایه ئه‌مجاره‌ش به‌ته‌نها دابزیت و سواڵ بۆ لیستی هاوپه‌یمانی نه‌کات که له‌و باوه‌ڕه‌م چه‌ندان شیوعی کوردستان ده‌نگیان بۆ داون و ئه‌و ده‌نگانه‌ش بۆ لیستی هاوپه‌یمانی حیساب ده‌کرێت . له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌ردوو هاوڕێ یانی به‌رێزم له‌سه‌ر لیستی گۆڕان له هه‌ولێر ژماره 11 سه‌لاح مه‌زن و له موسڵ شێخ عه‌لی برام و خه‌لیل جوندی ژماره 2 وه‌کو من بیر ده‌که‌نه‌وه و دڵسۆزی ڕێبازی شیوعیه‌تن به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ ویژدانی من نه‌ده‌بوو ده‌نگ به‌لیستی گۆڕان بده‌م که نه‌وشێروان مسته‌فا ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات و بۆمن ئه‌و مڕۆڤه ده‌بێت ببرێته به‌رده‌م دادگا و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت له‌سه‌ر کوشتنی ئه‌و هه‌موو شیوعیه و مرۆڤانه که ئه‌و له پشتی یه‌تی یا ده‌ستی تێدا بووه . به‌داخه‌وه کورد له ئوپوزیسیونیش هه‌ر فه‌قیر و قوربه‌سه‌ره ڕۆژگاره‌که بووه به ڕۆژی ئه‌وانه‌ی گرده‌که سه‌رکردایه‌تی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بکه‌ن که بوونی له کوردستاندا شتێکی ئێجگار گرنگه به‌ڵام سه‌رکردیه‌تی یه‌که‌ی هه‌زار داخ و ئاخی بۆ هه‌ڵده‌کێشرێت . ئه‌وانه‌ی گرده‌که هیچ که‌متر لیپرسراوهیهتیان نی یه له سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان . خۆزگه ئه‌و کوڕ وکچه گه‌نجانه‌ی که له‌ناو په‌ڕله‌مانی کوردستان به لێدانی مێزه‌که په‌ڕله‌مانیان زیندوو کرده‌وه ئه‌وانه په‌یامیان بۆ خه‌ڵکی کوردستان و بۆ که‌رکوک و گه‌رمیان و هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک و زاخۆ و خانه‌قین و شه‌نگاڵ و مه‌خمور ڕه‌وانه ده‌کرد و نه‌ک نه‌وشێروان مسته‌فا که هه‌نووکه له‌گه‌ڵ کۆنه هه‌ڤاڵه‌که‌ی [جه‌لال تاڵه‌بانی] که‌وتوونه‌ته ده‌م خستنه ده‌م و ئه‌وه‌ی ناشرینه به‌یه‌کتری ده‌ڵێن و هه‌ر بڵێێ له‌ژیانیاندا هه‌ڤاڵی یه‌کتر نه‌بن . له‌سه‌ر خواستی جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌که‌م تاوان نه‌وشیروان تۆماری کرد فڕێ دانی نارنجۆکی ترسنۆکی بوو بۆ قوتابخانه‌ی کچانی سلێمانی . له‌سه‌ر خواستی جه‌لال تاڵه‌بانی که خودی خۆی نه‌وشیروان مسته‌فا باوه‌ڕی به بیروباوه‌ڕی مارکسی لینینی نه‌بوو کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینی سه‌ڕبڕی و ناوه‌که‌شی فت کرد و بووه سکرتێری یه‌که‌می . له هه‌موو کتابه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا جنێو و قسه به‌هه‌موو هه‌ڤاڵه‌کانی ده‌دات ته‌نها مه‌دح و سه‌نای جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌کات . بۆیه ویژدانی من ڕێگای نه‌دام ده‌نگ بده‌م به‌وانه‌ش و ده‌نگه‌که‌م له خۆڕا به هه‌وا داچوو . قه‌ڵه‌م بۆی نه‌سه‌لماندم بچم له لیستی گۆڕان و لیستی هاوپه‌یمانی ئیشارهبکهم و کاغه‌زی سپیش بده‌م وه‌کو پڕۆتیستهک فڕێی بده‌مه ناو سه‌ندووقه‌که . حزبی شیوعی کوردستان به ته‌نها بێته‌خواره‌وه و پارێزگاری له ده‌نگی دۆست و هه‌واڵ و ئه‌ندامانی بکات زۆر باشتره له‌وه‌ی خۆی بخاته ریزبه‌ندی ئه‌و گروپ و حیزبانه‌ی که له‌گه‌ڵ ئایدولوژیا و بیروباوه‌ری شیوعیه‌ت یه‌کتر ناگرنه‌وه . ده‌با هه‌ر ئه‌ندامانی نه‌گه‌ن به په‌رله‌مان به‌ڵام به‌شداری کردنی به ته‌نها ده‌بێته ده‌نگێکی به‌رز بۆ دژایه‌تی کردنی ئه‌و گهندڵسسز و دزانه‌ی له‌سه‌ر شانی بگه‌نه په‌رله‌مان . شیوعیه‌کانی کوردستان به‌ده‌ست نیشان کردنی که‌موکوڕی خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێته حزبێکی جه‌ماوه‌ری و له ئاینده‌دا ده‌نگی زیاتر بۆ حزبه‌که‌ی کۆده‌کاته‌وه بوونی ئه‌و رووحیه‌ته له تێکۆشان‌دا ده‌بێته حزبه‌کی جه‌ماوه‌ری له کوردستانی خۆشه‌ویستدا . ئاخۆ چه‌ندی وه‌کو من ویژدانی ڕێگای نه‌دا ده‌نگ بدات . پیرۆزبایی له‌و لیست و حزبانه ده‌که‌م که ده‌نگی خه‌ڵکیان هێنا و توانیان نوێنه‌ریان ڕه‌وانه‌ی پهڕهلهمان بکه‌ن . ده‌نگدان بۆ مرۆڤ مافێکی ڕه‌وایه .
رۆژی پێنجی ئادار و شه‌شی ئادار و حه‌فتی ئازار رۆژی ڕاپه‌ڕین له خه‌ڵکی کوردستان پیرۆز ده‌که‌م و هیوادارم خه‌ڵکی کوردستان له‌مه‌ودوا داوابکات ئه‌و دز و پیاو کوژانه راپێچی دادگای بێلایه‌نی کوردستان بکرێن و به هه‌قی خۆیان بگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان ببێته نموونه‌ی ژیانی دیموکراتی و پێکه‌وه‌ژیان .
7/3/2010ستۆکهۆڵم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست