کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ هه‌ولێر بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ته‌قه‌ی ته‌زویر ده‌کات!.تازه‌کراوه‌ته‌وه‌

Sunday, 26/07/2009, 12:00


هه‌ر ئێستا ئه‌و هه‌واڵه‌مان له‌ هه‌ولێره‌وه‌ پێگه‌یشت ، که‌ جاشه‌کلک زه‌رده‌کان ته‌قه‌ی به‌سه‌رماڵاندا ده‌که‌ن به‌ ناوی ته‌قه‌ی خۆشی ده‌یانه‌ویت به‌ خه‌ڵکی هه‌ولێر بڵین ئه‌گه‌ر ده‌نگتان پێنه‌داین ئه‌وا ئێمه‌ ته‌زویرمان کرد و ده‌نگی ئێوه‌مان به‌ زۆری زۆردار به‌به‌رچاوی هه‌موو دنیا خسته‌ نێو سندوقه‌کانه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ناره‌زایه‌تیش ده‌ربڕن ئه‌وا ئێمه‌ به‌ هێزین و گه‌وره‌ترین هێزی میلیشاتمان هه‌یه‌ تا سه‌رکوتان بکه‌ین.
ئه‌م حاڵه‌ته‌ی هه‌ولێر له‌ کاتێکدایه‌ که‌ هیچ رێکخراوێکی نێونه‌ته‌وه‌یی و عێراقی نییه‌ نه‌زانێت که‌ له‌ هه‌ولیر گه‌وره‌ترین کرده‌ی ته‌زویر ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ حزوری ئه‌و نه‌نگییه‌دا به‌ به‌رچاوی ئه‌مه‌ریکییکانه‌وه‌ ته‌قه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئاشتیخوازی هه‌ولیر داده‌بارێنن.
سه‌رجاوه‌که‌ درێژه‌ی داێی ووتی: ده‌زگای پاراستن له‌ یه‌ک کاتدا به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی له‌ هه‌ولێر له‌ هه‌موو گه‌ره‌که‌کان ته‌قه‌یان باراند به‌سه‌ر خه‌ڵکی خێر له‌ خۆنه‌دیوی هولێر ، چه‌نده‌ها خه‌ڵک بوونه‌ته‌ قوربانی ئه‌و ته‌قه‌ ته‌زویرانه‌.
ئێمه‌ له‌ کوردستانپۆست له‌ هێزی ئه‌مه‌ریکییه‌کان ده‌پرسین ، چۆن رێگه‌ به‌ تیرۆریستانی بنه‌ماڵه‌ ده‌ده‌ن که‌ ئارامی خه‌ڵکی له‌ دوانزه‌ی شه‌ودا تێکبده‌ن و خه‌ڵکی بێزار بکه‌ن؟ چونکه‌ وه‌ک چاڕدرا هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی بازنه‌ی سێیه‌من له‌ پاراستنی شاره‌کانی کوردستان له‌ هه‌ڵبژاردن ، بۆیه‌ وه‌ک ئه‌رکێکی خۆیان ده‌بوایه‌ ئه‌مه‌رکییه‌کان به‌ کاری خۆیان هاڵسابان و بنه‌ماڵه‌ی مافیان ده‌مکوت بکردایه‌.
ده‌بێ بووترێت که‌ شاری سلێمانی و به‌ تایبه‌تی هه‌وادارانی لیستی گۆڕان دوێنێ شه‌و دوور له‌ ته‌قه‌ و گرژی نانه‌وه‌ به‌ مۆم و گوڵ و نوقڵ هاتبوونه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی خۆشی سه‌رکه‌وتنی لیستی گۆڕان.
داواکارین له‌ به‌رێز ئاریان ، ئه‌م نامه‌یه‌ بۆ ئینگلیزی وه‌ربگێڕێت بۆ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق و کۆنسوڵی ئه‌مه‌ریکی له‌ که‌رکوک و موسڵ بنێردرێت.

---------------------------------------------
کارگێرێکی لقی دووی پارتی:
سه‌باره‌ت به‌ ته‌قه‌ته‌زویره‌کانی ئیمشه‌وی هه‌ولێر..
پاش ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌یان پیڕاگه‌یاندین که‌ ته‌قه‌ی ته‌زویر له‌ هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌ ، سه‌رچاوه‌یه‌ک  نزیک له‌ لقی دووی پارتی (کارگێر لقیکی پارتی)به‌ ئیمێڵ پییڕاگه‌یاندین که‌ هۆکاری ئه‌و ته‌قه‌یه‌  بریتییه‌ له‌:
1- پارتی هه‌ست ده‌کات به‌ ته‌زویر ناتوانێت شکسته‌کانی بشارێته‌وه‌ و هه‌ستده‌کات خه‌ڵکی هه‌ولیر به‌ته‌واوی ره‌تی ده‌کاته‌وه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ ده‌یه‌وێت هێز و توانایی خۆی وه‌ک هێزێکی خیله‌کی میلیشیاتی ته‌قه‌ به‌ سه‌ر خه‌ڵکیدا ببارێنی.
2- پارتی باش ده‌زانیت لیستی گۆڕان به‌ تاقی ته‌نیا زیاتر له‌ 202،000 دووسه‌دودوو هه‌زار ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ته‌زویر نه‌بوایه‌ هه‌میشه‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ئه‌و ژماره‌ی نه‌ده‌هێنا..بۆ بنه‌ماڵه‌ کوفرێکی گه‌وره‌یه‌ که‌ خه‌ڵکی هه‌ولێر ئاوا بنه‌ماڵه‌ی ره‌تکردۆته‌وه‌ و ئاوا ریسوای کردووه‌.
3- پلانی ته‌قه‌که‌ دوای روونکردنه‌وه‌که‌ی لیستی گۆڕان هات که‌ له‌ KNN بڵاوبۆوه‌ که‌ تێیدا ده‌سه‌ڵاتی تێدا ریسواکرد و ئه‌و ته‌زویره‌ی ئاشکراکرد و به‌ڵێنی به‌خه‌ڵکی کوردستاندا که‌ له‌ رێگه‌ی یاساییه‌وه‌ ئه‌و ته‌زویره‌ پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه‌.
4- له‌وه‌ش گرنگتر دکتۆر که‌مال میرئاوده‌لی جاڕیدا که‌ ئه‌و سه‌رۆکی شه‌رعی کوردستانه‌و، پیویست ده‌کات مه‌سعود ئیستقاله‌ بدات ، به‌ڵام دیاره‌ وه‌ک نه‌ریتێکی دیکتاتۆریانه‌ هه‌رگیز ئه‌و راستییانه‌یان پێ هه‌زم ناکرێت هه‌ربۆیه‌ مه‌سعود وه‌ک ئاگادارین ئیعازیدا به‌ ده‌یان گرووپی پاراستن بۆ ته‌قه‌کردن له‌ خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بڵیت ئێوه‌ ئه‌و هه‌ڵده‌بژێرن ئه‌وه‌تا ئێمه‌ش ته‌قه‌تان لێده‌که‌ین.
5- هه‌ر له‌ که‌ناڵی KNN دوو له‌ ئامۆزاکانی مه‌سعود به‌ که‌سی دیکتاتۆر و سه‌رکوتکه‌ریان وه‌سفکرد و وتیان: شتێک نییه‌ به‌ناوی یاسا له‌ ده‌ڤه‌ری بارزان. ئه‌م گووتاره‌یان مه‌سعودی شێت و هارکرد و تووڕه‌ی کردن وه‌ک نه‌ریتێکی خێڵه‌کی پاشکه‌وتوو له‌ تاریکی که‌وتنه‌ ته‌قه‌  کردن له‌ خه‌ڵکی هه‌ولێر.
7-یه‌کێکی دیکه‌ له‌ هۆکاره‌کانی ئه‌و ته‌قانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که له‌ گه‌ڵ بوونی ته‌زویرێکی زۆر‌ له‌ نێو مه‌سیف و سه‌رێ ره‌شدا لیستی گۆڕان 26% ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ که‌ ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ شێتی هاری کردوون.
8 - هۆکاری دیکه‌ زۆرن ، به‌لام دیاره‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ ،ده‌مه‌وێت پیتان رابگه‌یه‌نم  تا نووسینی ئه‌و ئیمێڵهکه‌ تاتژمێری 1،30 ی نیوه‌شه‌و ‌ ته‌قه‌ هه‌ر به‌رده‌وامه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە