مەسعودنامە
Monday, 13/07/2009, 12:00
ئەى سەدام مەفتونى تۆم و یادگاریم بیركەوتەوە
من لەوڵاتا نەمابووم بەتۆ دەستم كەوتەوە
من لەزیكرو فیكرى تۆ خافڵ نەبوم وا تێنەگەى
سەدجار لەسێدارەت بدەن تۆم لەبیر ناچێتەوە
من هەمیشە خۆم و باوكم دڵسۆزى رێگەكەت بوین
دواى تۆ یاخوا عێراق وێران بێ بەئاوو نەوتەوە
لەو رۆژەوە كەتۆ كراى بەسێدارەوە
بڕوابكە زۆر زویرم قسەشم بیرچۆتەوە
بەوخودایەى بێ شەریك و لامەكان و واحیدە
هەموو كوردى بۆ دەفرۆشم ئەگەر زیندۆبێتەوە
شەرتە شەرتى پیاوەتى بێ گەر میللەت دەستم بدا
من لەجێگەت سەد هەزار سەدام بڕوێنمەوە
بێ وەەفا نیم هەر رۆڵەكەى نەوەو شەشتم
كورد بەمن چى هیوادارم بڵێن سەددام دێتەوە
گەر بهێڵن زارخراپ و دوژمنان و دەم شڕان
رۆژى سەدجار دێمە زیارەتى گۆڕت تادڵ ئارام بێتەوە
*ئەم شیعرە لەسەر شعرى(ئەى وەتەن مەفتونى تۆم و شێ,ەتم بیركەوتەوە نوسراوە)چەنكە لاى بنەماڵەى بەرزانى خۆفرۆش بەم شێوەیە ئەوترێتـەوە
سلێمانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست