کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچیر سه‌رۆکی فه‌خری زانکۆی کوردستانه‌

Wednesday, 17/03/2010, 12:00


خوێنه‌ری به‌رێز به‌ شێتم مه‌زانن به‌ راستی پێکه‌نینم دێت.. به‌ رای به‌رێزاتان له‌ کوێی ئه‌م جیهانه‌دا بووه‌ سه‌رۆکی زانکۆیه‌ک ئاوا به‌و ساناییه‌ ده‌رکه‌وێت وبه‌ شانازییه‌وه‌ باس له‌ ده‌ست به‌ کاربوونی بکرێت له‌ کاتێک دا ئه‌م سه‌رۆکه‌ که‌ به‌ فه‌خری داده‌نرێت،راسته‌ خاوه‌نی دکتۆرای فه‌خریه‌ له‌ یه‌کێک له‌ زانکۆکانی ئه‌مریکا ،ئه‌وه‌ش ته‌نهاو ته‌نها له‌ به‌ر چه‌ندهۆکارێکی تایبه‌ت بوو که‌ سه‌ره‌کیترینیان هۆکاری پاره‌ بوو که‌ به‌ هۆیه‌وه‌ توانرا دکتۆرای فه‌خری وه‌ربگرێت ئه‌وه‌ سه‌ره‌رای ناره‌زایی ژماره‌یه‌کی زۆروو به‌رچاوی رۆشن بیرانی کورد له‌ ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات،به‌ راستی سه‌یره‌ ئه‌م کاک نێچیره‌ڤانه‌ نه‌توانێت بۆساتێ له‌ ژیانی دا به‌ بێ پۆست زنده‌گی بکات،باشه‌ ووتمان سه‌ر به‌ بنه‌ ماڵه‌یه‌و له‌ رووی ده‌سلاته‌وه‌ که‌ بکوژو ببر خۆیانه‌ تا راده‌یه‌ک ساناییه‌ که‌ ببێته‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت و،دواییش دکتۆرای فه‌خری وه‌رگرێت ودواییش ببێته‌وه‌ به‌ جێگری مامی به‌ که‌سی پله‌ دووی ئه‌و حیزبه‌ ،به‌ڵام به‌ چی له‌ به‌ر چی یان گرنگی ئه‌م به‌ سه‌رۆکی زانکۆیه‌ی له‌ چی و بۆ چی؟،چونکه‌ کورینه‌ حه‌ره‌می زانکۆ هه‌روا ئاسان نیه‌ که‌سێکی حیزبی یان ده‌سڵات دار ده‌سڵاته‌که‌ی بکاته‌ په‌یژه‌و به‌ سه‌ر سه‌رجه‌م نهۆمه‌کانیدا سه‌رکه‌وێت ئه‌مه‌ چیه‌ که‌ ده‌سڵات داره‌و سه‌ر به‌ بنه‌ ماڵیه‌یه‌کی حیزبییه‌؟به‌ لای که‌مه‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ده‌بێت به‌ راگر وسه‌رۆکی هه‌ر زانکۆیه‌ک ده‌بێت مه‌رجی ته‌واو بیگرێته‌وه‌وکه‌سێکی حیزبی نه‌بێت،چونکه‌ زانکۆپیرۆزی خۆی له‌ ده‌ست ده‌دات بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت له‌ لایه‌ن خوێنداکارانی زانکۆکه‌وه‌ به‌و چاوه‌ ته‌ماشاناکرێت که‌ ته‌ماشای که‌سێکی ناحیزبی پێ ده‌کرێت،ئه‌مه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ ئه‌م سه‌رۆکه‌ فه‌خرییه‌ له‌ پێگه‌ی حیزبایه‌تی دا ناسراوه‌و که‌سێکی نامۆ نییه‌‌

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە