کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی مسعود بارزانى (بكوژو كوژراو،بەردوو گوللە،جەستەو شوشە) ى وەكو یەك هاوتەریب كرد؟.

Tuesday, 12/04/2011, 12:00


مسعودبارزانى چەند بڕیاریكى سەیرى دەركرد كە دیسان و بە بەر دەوام ئەوەمان پێدەڵێت،من هەر ئەو مسعودەم كەلە (31 ى ئاب) هێزى مییلەت كوژم داباردە سەر میللەت و خیانەتى بنەماڵەیى و حزبیم درێژەپێدا و ئێستاش دەسەڵاتێكى عەسكەریم هەیەو بەكارى دەهێنم لەپێناو فراوانكردنى دەسەڵاتە حزبى و بنەماڵەیى و مانەوەى خۆم.لەو بڕیارەى كەدەرى كرد تێیدا هاوڵاتى خۆپیشاندەرو چەتەكانى لق و شوشەو جەستەى هاوڵاتى و بەردوو گوللەى وەكویەك داناوە،كەدەڵێ : (ئەوكەسانەى بونەتە هۆى گرژى ئەم باردۆخەو خەڵكیان هانداوە بۆ خۆپیشاندان وەئەو كەسانەى بێ مۆڵەت خۆپیشاندانیان كردوە دەبێ دەستگیر بكرێن)،لەژێر ئەم بڕیارانەى مسعود بارزانى ڕۆژانە بەرپرسە حكومیەكان و حزبیەكان هەمان قسە دەكەنەوەو تۆمەت دەبەخشنەوە هاوڵاتیانى ئازادى خوازو ئاشتى خواز...هاوتەریب كردنى خۆپیشاندەروبكوژ،بەردوو گوللە،جەستەو شوشە،لەگەڵ یەكترى لەلایەن مسعود بارزانیەوە،بۆئەم چەند خاڵەى خوارەوە دەگەڕێتەوە:
1/ تاوەكو خەڵكى بترسێت و جورئەتى ئەوە نەكات لەدروست بونى بچوكترین توند و تیژى بەرامبەر دەسەڵات بەتایبەتى پارتى هێرش بكاتە سەر دەزگا حزبیەكانى پارتى.
2/ ئاگاداركردنەوەى (هێزى پێشمەرگە،پاراستن،ئاسایش،پۆلیس) كە ئێوەو خۆپیشاندەران لەیەك ئاست و لەیەك شوێن و پلەدان لەدروست بونى بچوكترین توندو تیژیدا دەستیان لێ مەپارێزن.
3/ هیچ كەس جورئەتى ئەوە نەكات كەلەوناوچانەى خۆپیشاندانى تێدا نەكراوە.ڕێبەرایەتى خۆپیشادان بكات و خەڵكى هانبدات.
4/ دریژەدان بەو یاسا ئیستبدادیانەى كەلەڕێ ى ئەندام پەرلەمانە خزمەت چیەكانى بنەماڵەوە پێشكەش دەكرێن و لەلایەن ئەوەوە پەسند دەكرێ،وەكو (یاساى خۆپیشاندان) .
5/ پەیڕەو كردنى سیستەمى دیكتاتۆریەت بەپێ ى یاسا.
6/ كۆتایى هێنان بەو ناڕەزایی یانەى كەلەكوردستان دروست بووە.
7/ دانەنانى هیچ ئیعتبارێك بۆ دەسەڵاتى دادوەرى و نەهێشتنى ئەم دەسەڵاتە (هەرچەندە خۆشى بەو شێوەیە نیە كەلەخزمەتى پاراستى مافى گشتى دابێ).
8/ سەپاندنى ڕێساو یاساى حزبى بەسەر (یاساى گشتى).
9/ بێدەنگ كردنى ئەو كەسانەى كەداواى سزادانى تۆمەتباران دەكەن.
10/ پاراستنى حزب و بنەماڵەكەم ئەركى هەمولایەكتانە.
11/ نەبوونى هەست و سۆزى مرۆڤایەتى لە ڕۆحى ئەم پیاوە و زاڵبونى مرۆڤ كوژى تیایدا.
12/ پەیڕەو كردنى سیستەمى خێڵەكى و عەقڵیەتى شاخ،چونكە ئەوەى لاى گرینگە تۆڵە كردنەوەیە لەو كەسانەى كەبەردیان لەلق گرتوەو خەڵكیان هانداوە بۆ خۆپیشاندان.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە