ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی قسە بۆ پەیامنێرێکی کوردستانپۆست دەکات
Wednesday, 19/06/2013, 12:00
ئەندام سەرکردایەتییەکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، بەم شێوەیەی خوارەوە قسەی بۆ پەیامنێرێکی کوردستانپۆست کرد:
ئەندامەکەی سەرکرادایەتییەکەی یەکێتیی: ئه‌و هات و هاوارەی يه‌كێتی، کە له به‌رامبه‌ر پارتی ده‌يكات هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌شێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سياسییەکانمان خۆيان به پارتی فرۆشتووه. لە درێژەی قسەکانییدا وتی:
يه‌كه‌م/ هيرۆی ئيبراهيم ئه‌حمه‌د له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌يه‌كی زۆری له نه‌وتی دزراوی خه‌ڵکی كوردستان له‌لای پارتی راكێشاوه، له ترسی ئه‌وه ناوێرێت هه‌ڵوێستی روونی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به پارتی.
دووه‌م/ كوڕەکەی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له هێنانی ده‌وا و ده‌رمان بۆ كوردستان له گه‌ڵ كوڕی فازڵ موتنی رێککەوتوون و شه‌ريكن، رۆژانه ده‌رمانی به‌سه‌رچووی ده‌وڵه‌تان ده‌هێنن له‌سه‌ر لاشه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته تاقی ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌ويش به‌و هۆيه‌وه بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه و چاوخواری پارتی بووه، ئه‌وبوو له هه‌ولێر له ده‌می ده‌رچوو وتی ئه‌بێت ده‌ستور بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان، دوای ئه‌وه‌ی، کە مه‌سعود بارزانی په‌يوه‌ندی پێوه كرد و لێی توڕه بووبوو، ئیتر كۆسره‌ت ره‌سوڵ وتی: ئەوە له ده‌مم ده‌رچووه ئه‌و قسه‌م كردوه و پاكانه‌ی بۆ مه‌سعود بارزانی كرد.
سێيه‌م/ به‌رهه‌م ساڵح بۆیە بێدەنگە لە ئاستی پارتییدا، ئەمەش هۆکاری تایبەتیی هەیە، چونکە ئەو خەون بە پۆستێكی گەورەوە دەبینێت کە پارتیی پێی بدات، بەتایبەتیی سەرۆک کۆماری عێراق، کە پارتیی پشتيوانی لێبکات.
چواره‌م/ مه‌لا به‌ختيار، کە هه‌موو كه‌س ئه‌زانێت كه‌سێكی هه‌رزه‌كاری سياسييه و ئيستقرای سياسی نیيه، هه‌ر رۆژه و له ئاوازێك ئه‌خوێنێت.
پێنجه‌م/ نه‌جمه‌دين كه‌ريمیش هه‌موو هه‌فته‌يه‌ك درۆيه‌ك دەكات له باره‌ی ته‌ندروستی تاڵه‌بانيکاتیی خۆشتی کە دکتۆری تایبەتیی مەلا مستەفا بوو، هەمان درۆی دەکرد بۆ کە گوایە نەخۆشی شێرپەنجەی نییە و دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان.
شه‌شه‌م/ عه‌دنان موفتی و ئه‌رسه‌لان بايزيش دەتیان لێبشۆ، ئەوان ترسنۆکترین کەسایەتیین و پارتيیه‌كی گوێڕايه‌ڵ و بێ جه‌ماوەرن.
حه‌وته‌م/ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پيره و ئاسۆ ئه‌ڵمانيش فايلدارن، كه‌سێكيش كه خاوه‌نی ئه‌و فايله قه‌بانه بێت ئيتر چۆن ئه‌وێرێت به‌پارتی بڵێت ئێوه خاوه‌نی خيانه‌تی ٣١ ئابن و هه‌ڵوێستی هه‌بێت؟
هه‌شته‌م/ حاكم قادر و مه‌حمود سه‌نگاوی و شێخ جه‌عفريش چه‌قۆكێش و ده‌ستپيس و زۆر شتی تریشن، ده‌يان شتي تريان له‌سه‌ره، ئيتر ئه‌مانه چۆن ئه‌توانن هه‌ڵوێستيان بەرامبەر بە پارتیی هه‌بێت؟
يه‌كێتيیه‌ك ئه‌مانانه به‌ڕێوه‌ی به‌رن ئيتر چۆن ئه‌توانن خاوه‌نی هه‌ڵوێستی راست و ره‌وان بن به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆفرۆشی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ؟
لە کۆتایی قسەکانییدا، پێويسته دۆست و ئه‌ندامان و لايه‌نگرانی یەکێتیی به هيچ شێوه‌يه‌ك پشت به‌و سه‌ركردايه‌تيیه خۆفرۆشه نه‌به‌ستن و باوه‌ڕيان پێنه‌كه‌ن، ئەوان کە وەفایان بۆ شەهید و ئەو هەموو هاوڕێیانەیان نەبووبێت، ئیتر چۆن وەفایان بۆ میللەت دەبێت، ئه‌گه‌ر یەکێتییەکان چاوه‌ڕوانی ئه‌وان بن، ئه‌وه دڵنيابن دۆست و ئه‌ندامان و لايه‌نگرانيشيان فێری كۆيلايه‌تی ده‌كه‌ن بۆ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.
سەرنجی کوردستانپۆست: ئەم هەواڵەمان لەلایەن پەیامنێرەکەمانەوە بۆ هاتبوو، کە سەرەتا داوای لێ‌کردین بە ناوێکی خوازراوەوە بڵاوی بکەینەوە، بەڵام داوای چەند کاتژمێرێک داوای لێکردینەوە کە ئەندام سەرکردایەتییەکەی یەکێتیی رازی بووە بەوەی کە بەم شێوەیە بڵاوی بکەینەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست