نه‌فره‌ت له بیر‌و راتان له دروشم و له ناوتان ،!
Tuesday, 14/04/2009, 12:00
کورد کاتێک به‌سه‌ر هاتێکی ناخۆش به‌سه‌ریدا دێت ده‌ڵێ شه‌رتبێ تا لوتم له به‌ردی ئه‌لحه‌د ده‌دا له‌بیرم نه‌چێت ، به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان ئێستا ده‌ڵێن شه‌رتبێ تا رۆژی هه‌ڵبژاردن ئه‌م هه‌مو نه‌هامه‌تی و کوێره‌وه‌ریانه‌مان له بیر نه‌چێت ، که چۆن به‌برچاوی خوا‌و خه‌ڵکی کوردستانه‌وه هه‌رچیه‌ک خوا پیی ناخۆش بو ئێوه کردتان ، ئێستاش که واده‌ی هه‌ڵبژاردن نزیک بوه‌ته‌وه و ده‌رپێکه‌تان له قاچتان ئاڵاوه خه‌ریکی مامه حه‌مه‌یی و دڵنه‌وایی کردنی خه‌ڵکن تا له گێژاویی دۆراندن ده‌ر بازتان بکات ، تازه ئێوه له سه‌ره مه‌رگدان و هیچ دوعا‌و پارانه‌وه‌یه‌ک بۆ ئێه‌وه‌ی خائین که‌ڵکی نیه ته‌نها ئه‌وه‌ی بۆتان ماوه‌ته‌وه بارگه‌و بنه‌تان بپێچنه‌وه‌و ئه‌م نیشتیمانه خێر له خۆ نه‌دیوه به‌جێبهێڵن ، تازه ئه‌ستێره‌ی ئێوه ئاوا بوه و به‌ته‌مای هیچ مه‌بن ، خواش پێتان ده‌ڵێ فه‌رمون له ئه‌رزی من بچنه ده‌رێ چونکه نه‌دنیاتان بۆخۆتان هێشت و نه قیامه‌تیش ، خواش لێتان توره‌یه .
خه‌ڵکی کوردستانیش ئه‌م فرسه‌ته له‌ده‌ست خۆی نادات ، فرسه‌تێکی که‌میشتان له له‌به‌رده‌م ماوه خۆتان به که‌سه‌وه سه‌رقاڵ مه‌که‌ن و ئه‌م ماوه‌که‌مه بۆتان هه‌یه ئه‌وه‌ی نه‌تان کردبێ بیکه‌ن ، ئه‌وه‌ی ده‌ستتان ده‌که‌وێ بیدزن مه‌شاریع و خه‌ده‌ماته‌کانتان که بۆ روپامایی ده‌تان کرد بیان وه‌ستێنن ، واز له قوتابیه‌کان بهێنن با سه‌رقاڵی ده‌رسی خۆیان بن، قه‌ت بیر له‌وه نه‌که‌نه‌وه تۆوی پیسی ئێوه له‌م کوردستانه‌دا شین ده‌بێ ، بارکه‌ن برۆکه‌ی جاران و شه‌ری ناوخۆ ئێستا له خۆتان دیاری دا ، ئێستا هه‌مو میله‌ت پێتان ده‌ڵێ بارکه‌ن برۆن، ئه‌وه‌ش به‌خه‌یاڵتانا نه‌یه‌ت و بڵێن کرێکه‌ی بۆ زیاد ده‌که‌ین ، تازه کرێی ئه‌م نیشتیمانه به ئێوه‌ی خوێن مژ نادرێت، سه‌دامیش نه‌ما تا 31 ی ئابێکی ترتان بۆ تۆمار بکات ، ئه‌مریکاش ئێرانی به چه‌کی ناوه‌کییه‌وه هه‌ڵپساردوه تا پاسداره‌کانیتان بۆ ره‌وانه بکات و له ژێر په‌رده‌شه‌وه برا رۆژهه‌ڵاتیه‌کانیشمان قه‌تڵو عام بکه‌ن ، تورکیاش وا له‌به‌رامبه‌ر کوردا خه‌ریکه گره‌وه‌که ده‌دۆرێنێ ، به‌ته‌مای که‌س مه‌بن ، هه‌ل له باره بۆ خه‌ڵکی کوردستان تا به‌ئاواته‌کانی خۆی بگات ، ئه‌و کاته سۆزانیش نامێنێ دوایی چی له خۆتان ده‌که‌ن؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟! مه‌گه‌ر ئه‌وکاته بۆخۆتان ئاڵۆشی خۆتان دابمرکێننه‌وه، ئه‌وا خۆتان چاره سه‌ری
خۆتان کرد ئه‌ی خێزانه‌کانتان چیان لێ به‌سه‌ردێ؟؟؟؟؟؟؟؟؟! ئێوه هه‌ر به‌ملهوری خۆتان کردتان ئێستاش ده‌بێ باجه‌که‌ی بده‌ن قور به‌سه‌رتان ، میله‌تی کورد میله‌تێکی مه‌زڵومه خوا حه‌قی نادا به‌زاڵم ئێوه له زاڵم زاڵم تر بون ، ئێوه وه‌ک هوره له خوین زیاتر هیچی ترتان پێ نه‌ده‌خورا ، خۆ دوارۆژی ئێوه‌ش له بنه‌ماڵه‌که‌ی سه‌دام باشتر نابێ ، ئه‌مه ئه‌و رۆژه بو که لیی ده‌ترسان ئه‌مرۆ ئه‌و رۆژه‌یه که‌لای میله‌ت نه‌فره‌تتان لێکراوه، ئه‌مرۆ ئه‌و رۆژه‌یه سه‌رتان لێشێواوه ئه‌مرۆ ئه‌و رۆژه‌یه که شاربه‌ده‌ر ده‌کرێن ، بارکه‌ن برۆن خه‌ڵکی لێتان پره ، هه‌ڵبژێرن ، ئه‌مریکا، له‌نده‌ن ، نه‌روێژ ، سوئێد ، ئه‌ڵمان ، جگه له لاهای بروام نیه هیچ ووڵاتێک ئێوه له خۆ بگرێ ، چونکه ئێوه تاوانباری حه‌ربن ، ئێوه تاوانباری دزین ، ئێوه تاوانباری فه‌سادن، ئێوه به‌وه تاوانبارن ناموسی هه‌زاران خانه‌واده‌تان له به‌ین برد، بارکه‌ن برۆن تابه‌رد باران نه‌کراون ، بارکه‌ن برۆن تا له خاچ نه‌دراون ، برۆن ملتان بشکێنن سه‌رانی قێزه‌ونی مه‌لایی و جه‌لالی ، ساعه چۆڵ که‌ن بۆ به‌ره‌ی گۆران باله‌مه‌ودوا میله‌ت هه‌ناسه‌یه‌کی ئازادی هه‌ڵمژێ ، ملتان بشکێنن بنه‌ماڵه دزو درۆزنه‌کانی مه‌سعودو جه‌لال ، خه‌ڵکی کوردستان ته‌نگه نه‌فه‌سه به بینینی ئێوه ، ئێوه نه‌سه‌رۆک و نه‌تره‌ماشن ، که‌س ئێوه‌ی پێقبوڵ نیه ، وائه‌مه ئه‌و رۆژه‌یه ئێوه لێی ترسان، نه‌فره‌ت له بیر‌و راتان له دروشم و له ناوتان...........................................
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست