ئەو هێرشانەى ڕژێمى نا ئیسلامى ئێران بۆسەر چالاكوانانى سیاسىو مەدەنىو ڕۆژنامەوانان شەرمەزار دەكەین
Wednesday, 11/11/2009, 12:00
بەیانامەی نارەزایی "كۆمەڵەی ژیانەوەی گەنجان" لە دژی لەسێدارەدانی چالاكوانانی سیاسی "ئیحسان فەتاحیان، حەبیبڵڵا لەتیفی" ئێمە وەكو كۆمەڵەی ژیانەوەی گەنجان لە دژی ئەو هەڵوێستە دوژمنكارانەی كۆماری ئیسلامی ئێرانینن كە لە دژی چالاكوانانی سیاسیو ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان پەیرەو دەكرێت ئەم جۆرە هەڵەوێستەی دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران شەرمەزاروو ڕیسوادەكەین داوادەكەین دەست بەجێ دەسەڵاتدارانی ئێران دەست هەڵ گرن لە سیدارەدانی چلاكوانانی سیاسیو مەدەنیو رۆژنامەوانان ئێمە وەكو كۆمەلەكەمان بانگەوازیمان بۆ تەواوی رێكخراو دامودەزگامەدەنیو وسیاسیەكان دەكەین كە بێ دەنگنەبن لەبەرامبەری ئەم جۆرە كردەوە دوژمنكارانەی كۆماری ئیسلامی ئێران، هەڵوێستی خۆیان دیاربكەن. بانگەوازیشمان بۆ تەواوی گەلی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەوەیە بێ دەنگنەبن لە دژی ئەم كردەوانەی دوژمن كارانەی كۆماری ئیسلامی.
بەرخودانی ئەم چالاكوانانەی مەدەنیش سڵاو دەكەین با ئیدی بەس بێت لە سیدارەدانی رۆژنامەوانانو چالاك وانانی مەدەنی و سیاسی.
11\11|2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست