کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سیروان کوێخا نەجم لە ژێر کوتەکی ئەندامان بە هەڵداوان بۆی دەرئەچیت

Wednesday, 31/10/2012, 12:00




دوای ئەوەی مەکتەبی رێکخستن یەکێتی نیشتمانی کوردستان لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ سەرپەرشتیکردنی کۆنفرانسی کۆمیتەکان بەڵام ئەم لیژنەیە هەر لەسەرەتاوە بۆ جێگای رەخنەی رێکخستنەکانی یەكیتی، چونکی پێکهاتەی لیژنەکە لە کەسانی تەکەتول چی و وابەستە بە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و بە فەرمانی ئەو و شانازی خوشکی کارەکانیان رائەپەڕاند، یەکێک لە کارەکانیان هێنانە پێشەوەی خەڵکانێکی نا رۆشنبیر و ئاگادار نەبوو بە ژیانی حزبی، تا وەک عەبد کاروبارەکانیان پێهەڵسوڕینن، ئەمەش زۆر بەباشی ئەبینرێت لەو کۆمیتانەی کە کۆنفرانسیان بۆ کراوە.

یەکێک لە کۆمیتانەی کە لەم یەك دوو هەفتەی رابووردوو بریار بوو کۆنفرانسی بۆ بکرێت، کۆمیتەی سویسرا بوو، بەڵام ئەمجار بەخت یاوەری لیژنەکە نەبوو بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەوتوو بن لە هێنانە پێشەوەی ئەو خەڵکانەی کە ئەیانویست، سەرەتای کارەکەشیان بەهێنانی خەڵکانی پارتی بۆ کۆنفرانسی یەکێک لە کەرتەکان، بەڵام دوای ئەوەی لە ناو کۆبوونەوەکە قسە و باسی زۆر ئەکرێت و هێرش دەکرێتە سەر سیاسەتی یەکێتی و باسی لاوازی یەکێتی دەکرێت بەرامبەر پارتی لە هەمانکاتیشا قسەی زۆر بە پارتی دەوترێت، یەکێك لەو پارتیانەی کە هێناراوە بۆ کۆبوونەوەکە چیتر ناتوانێت بێدەنگ بێت و دێتە دەنگ دەڵێت چیتر قبوڵناکەم قسە بەپارتی بگوترێت، ئەوە من یەك سەعاتە قبوڵم کردووە، بەشداربووانیش دەپرسن بۆ تەنگاو بووی بۆ پارتی، کابراش لە وەڵامدا دەڵیت من پارتیم.

پاشان لە کۆنفرانسی کۆمیتەی سوسرا کە چەند رۆژێک دواتر ساز ئەکرێت ، سیروانی کوێخا نەجم وەک ئەوەی لە دێواخانەکەی دانیشت بێت و فەرمان بە ئەندامانی کۆنفرانس دەکات و لێیان توورە دەبێت و ئەڵیت من نوێنەری مام جەلالم و بۆم هەیە بریار لەسەر هەموو شتێک بدەم، ئیتر ئەم قسانە دەبێت هۆی نیگەرانی ئەندامانی کۆنفرانسەکە و یەکێک لە و کوڕە گەنج وچالاکانەی یەکێتی لە سویسرا کە لە بنەماڵەیەکی شەهید و نیشتمانپەروەر، ئەمەی پێ قبوڵ ناکرێت و رووبەرووی دەبێتەوە کۆمەڵیک قسەی پێدەڵیت، یەکێک لەم قسانە دەڵیت تۆ چیت هاتووی خۆت لەسەر ئێمە هەڵئەسوڕینی، تۆ ئەو پیاوە بووی ویستت رۆژنامەنووس عارف قوربانی تیرۆر بکەی، ئەوەبوو مام جەلال لەسەر ئەم کارە تڕۆی کردی، یان تۆ ئەو کەسە بووی کە بووی بە گۆڕان و دوای گەرایەوە. ئیتر ئەمە دەبێت هاندانێک بۆ ئەندامانی تر کۆنفرانس کە هەوڵدەدەن پەلاماری سیروانی کوێخا نەجم بدەن و فەلاقەی بکەن بەڵام خێرا چەند کەسێک دەکەونە بەینیان و بە خێرای سیروان لە هۆڵی کۆنفرانس دەردەکەن و دووری دەخەنەوە بۆ ئەوەی نەکوێتە ژێری کۆتەکی ئەندامان، بە شیوەیە کۆنفرانسی کۆمیتەی سویسرا هەڵئەوەشنرێتەوە و ئەنجامنادرێت و کاکە سیروانیش بە هەڵەداوان خۆی دەرباز دەکات لەژێر رەحمەتەی دەستی ئەندامانی کۆنفرانس.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە