حیزبی دیموکرات و فەرهەنگی کوڕوزانەوە. بەشی دووەم و کۆتایی
Saturday, 28/02/2009, 12:00
2216 بینراوە
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه ڕابردووی کاک جه‌لیل گادانی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که زۆربه‌ی ژیانی له نێو ڕیزه‌کانی حیزبی دیموکرات‌دا به‌سه‌ر بردووه و ته‌واوی ژیانیشی له ئاستی سه‌رکردایه‌تیدا بووه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم هه‌شت ساڵیش که‌سی یه‌که‌م و سکرتێری گشتی حدکا-ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ بووه . به‌ڵام له ماوه‌ی سه‌رکردایه‌تی کاک جه‌لیلدا نه‌ک هه‌ر حیزبی دیموکرات به‌ره‌وپێش نه‌چووه به‌ڵکو دوو جاریش دابڕان ڕوویداوه و حیزبی دیموکراتیش له میلله‌ت دوورخراوه‌ته‌وه و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌م حیزبه‌ش زۆر هاتۆته خواره‌وه .
ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ک چه‌نده زیاتر له نێو ڕیزه‌کانی خه‌باتدا بێت به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش خزمه‌ت ده‌کات و جێگا شایسته ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ک هیچ گۆڕانکاری و پێشکه‌وتنێک ئه‌نجام نه‌دات و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆریش له سه‌رکردایه‌تیدا بمێنێته‌وه ئه‌وا نه‌ک هه‌ر هیچ خزمه‌تێک ناکات به‌ڵکو گه‌ره‌ترین زیانیش به‌و حیزبه‌و به نه‌ته‌وه‌که‌شی ده‌گه‌یه‌نێت .
کاک جه‌لیل گادانی باس له‌وه ده‌کات که به‌ڵگه‌ی زۆری له‌به‌رده‌ستدایه که موجاهیدینی خه‌لقی ئێرانی هیچ کرده‌وه‌یه‌کی نابه‌جێیان دژ به کوردانی باشوور ئه‌نجام نه‌داوه ، به مه‌رجێک خودی "ابو الحسن بنی سه‌در" که که‌سێکی زۆر نزیکی موجاهدینی خه‌لقی ئێرانی و دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی کوردانیشه ددان به‌و ڕاستییه‌دا ده‌نێت که موجاهیدینی خه‌لقی ئێرانی ده‌ستیان سوور بووه به خوێنی که‌سانی سڤیل له کورده‌کانی باشووری کوردستان .
خۆ کاک جه‌لیل گادانی وه‌کو هه‌ر له چاوه‌ڕوانیدا ده‌ژی (له باشووری کوردستان) ئه‌وا ده‌توانێت هه‌ندێکیش زه‌حمه‌ت بکێشێت و بچێته شاری که‌لار و گوێبیستی خه‌ڵکی ئه‌و شاره ببێت که به چ شێوه‌یه‌ک داروده‌سته‌ی مه‌سعود و مریه‌می ڕه‌جه‌وی وێنه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و په‌ڕۆی سپیان کردووه به تانکه‌کانی به‌عسه‌وه ، به‌ناوی ته‌سلیمبوونه‌وه هاتوونه‌ته نێو ئاپۆڕه‌ی جه‌ماوه‌ری سڤیل و کوشتاری دڕندانه‌یان ئه‌نجام داوه .
خۆ کاک جه‌لیل ده‌توانێت بچێته نه‌خۆشخانه‌ی که‌لار و پرسیاری شه‌هید د. جوان و هاوکاره‌کانی بکات که به چ شێوه‌یه‌ک ڕه‌شه‌کوژه‌کانی موجاهیدینی خه‌لق کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌که‌یان تیرۆر کردووه و ته‌واوی نه‌خۆش و برینداره‌کانیشیان له‌سه‌ر بانی نه‌خۆشخانه‌که‌وه خستۆته خواره‌وه .
خۆ کاک جه‌لیل گادانی ده‌توانێت بچێت پرسیار له خه‌ڵکی شاره‌کانی که‌رکوک و خانه‌قین و دوز و کفری و جه‌له‌ولا(خدراباد) و شاره‌بان بکات که چ دڕندایه‌تییه‌کی موجاهیدینی خه‌لقی ئێرانی دژیان به‌ڕێوه چووه و به چ شێوه‌یه‌ک به تانکه‌وه به‌سه‌ر ته‌رمی شه‌هدانی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا ڕۆیشتوون .
ئه‌گه‌ر دوو هاوپیشه سه‌رده‌مانێکی زۆر پێکه‌وه ژیان به‌سه‌ر به‌رن ئه‌وا ڕه‌نگی یه‌ک ناگرن به‌ڵام خووی یه‌کتری ده‌گرن . کاک جه‌لیل گادانیش که زۆربه‌ی ژیانی له خزمه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانیدا به‌سه‌ر بردووه ئه‌وا هه‌مان خووی تاڵه‌بانی گرتووه و ده‌خوازێت هه‌ر له ئێستاوه لاسایی تاڵه‌بانی بکاته‌وه . چونکه کاتێک تاڵه‌بانی پێناسه‌ی ئه‌نفالکه‌رانی وه‌کو عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و سوڵتان هاشم به نیشتمانپه‌روه‌ر و ئه‌ستێره‌ی عێراق بکات ئه‌وا ده‌بێت کاک جه‌لیلی هاوبیریشی خۆی بنوێنێت و هه‌م موجاهدینی دژه‌کورد به بێ‌تاوان پێناسه بکات و هه‌م کوژراوه‌کانیشیان وه‌کو شه‌هید بناسێنێت . به‌ڵام جیاوازیه‌که له‌وه‌دایه که تاڵه‌بانی له به‌هێزترین ده‌سه‌ڵاتیه‌وه ئه‌و لێدوانانه ده‌دات و کاک جه‌لیل گادانیش له ئۆردوگانشینی و چاوه‌ڕوانیدا .
بێده‌نگ بوون به‌رامبه‌ر به هه‌ر تاوانێک وه‌کو هاوبه‌شیکردنه له تاوانه‌که‌دا ، که‌چی کاک جه‌لیل نه‌ک هه‌ر به بێده‌نگیش ڕازی نه‌بووه به‌رامبه‌ر به تاوانه‌کانی موجاهدینی کوردکوژ به‌ڵکو پاکانه‌ش بۆ هه‌موو دڕندایه‌تییه‌کی ئه‌م تاقمه ڕه‌شه‌کوژه ده‌هێنێته‌وه ، که ئه‌مه‌ش هه‌م تاوانه و هه‌م گه‌وره‌ترین بێڕێزیکردنیشه به خوێنی شه‌هیدانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌کرێت . که‌سێکیش ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ده‌رنه‌که‌وێت له خوێنی شه‌هیدانی نه‌ته‌وه‌که‌ی ئه‌وا هیچ کاتێک ناتوانێت خاوه‌ن له نه‌ته‌وه‌که‌شی ده‌ربکه‌وێت .
شه‌هیدی سه‌رکرده و هه‌میشه زیندوو دکتۆر عه‌بدول ڕه‌حمانی قاسملوو هه‌ستی به‌وه کردبوو که که‌سانێک هه‌ن له ئاستی بڕیارداندا که هه‌م شایسته‌ی ئه‌و جێگایه نین و هه‌م مۆته‌که‌ی سه‌ر دڵی کوردان و حیزبی دیموکراتیشن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌یخواست ئه‌و مه‌ترسیانه هه‌م له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مان و هه‌م له‌سه‌ر حیزبی دیموکراتیش نه‌هێڵێت ، هه‌ر بۆیه‌ش بڕیاری هێنانه ئارای لیستی فیکسی ده‌رکرد . هه‌رچه‌نده ئه‌م بڕیاره‌ی شه‌هید قاسملوو نادیموکراتی بوو به‌ڵام بۆ کردنه‌وه‌ی گرێ کوێره‌کان و دوورخستنه‌وه‌ی که‌سانی گێره‌شێوێن باشترین بڕیاربوو له‌و کاته‌دا . ئه‌وه‌ی له‌و کاته‌شدا به هانای گێره‌شێوێنانه‌وه چوو بریتی‌بوو له داروده‌سته ڕهشهکوژهکهی ڕه‌جه‌وی ، ئه‌م به هاناهاتنهش له‌به‌ر خاتری چاوی ڕه‌شی کوردان نه‌بوو به‌ڵکو بۆ زیاتر لاوازکردنی ڕیزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بوو ، چونکه هه‌ر ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕێ له دوژمن ده‌کرێت .
من ئه‌گه‌رچی ڕه‌خنه‌ی زۆرم له‌سه‌ر دیموکراته‌کان و کۆمه‌ڵه‌کان و ته‌واوی لایه‌نه کوردیه‌کانی دیکه‌ش هه‌یه به‌ڵام هه‌میشه‌ش حه‌ز به یه‌کڕیزی و به‌هێزبوونیان ده‌که‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێکن له نه‌ته‌وه‌که‌مان و ئه‌گه‌ر که‌سانی کاریزما و نیشتمانپه‌روه‌ر جڵه‌ویان بگرێته ده‌ست ئه‌وا ده‌که‌ونه خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه ، به‌ڵام موجاهیدینی خه‌لقی ئێرانی نه‌ک هه‌ر ناکه‌ونه خزمه‌تی کوردانه‌وه به‌ڵکو ده‌بێت بڵێم هێنده دوژمنی سه‌رسه‌ختی نه‌ته‌وه‌که‌مانن که سه‌گی ڕه‌ش به هه‌زار ئاو شۆردراوه‌ته‌وه له چاویاندا .
ئه‌گه‌ر که‌سێک بچێت و پرسیار له کاک جه‌لیل گادانی بکات و بڵێت تۆ چ کاره‌یت ؟
گورج هه‌مان وه‌ڵامی سه‌رکرده‌کانی باشوورت ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت :- زیاتر له 60 ساڵه سیاسه‌ت ده‌که‌م ، زیندانیم چه‌شتووه ، خۆم فیدای گه‌ل کردووه و زۆر گوته‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی دیکه .
هه‌رچه‌نده زیندانی چهشتنهکهی جێگای ڕێزه و سه‌ری ڕێزیش بۆ زه‌حمه‌تی و ئازارچهشتنهکانی داده‌نه‌وێنم ، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه مانه‌وه‌ی له ئاستی سهرکردایهتیژا بۆ ماوه‌ی 60 ساڵ و بڕیارده‌ریش بووبێت ئه‌وا نه‌ک هه‌ر ناکه‌وێته خانه‌ی خزمه‌ته‌وه به‌ڵکو هۆکارێکیش بووه بۆ نه‌هاتنه پێشه‌وه‌ی که‌سانی شایسته و کاریزما بۆ ئه‌و جێگایه .
خۆ ئه‌گه‌ر پرسیاری لێبکه‌یت و بڵێیت له ماوه‌ی ئه‌م 60 ساڵه‌دا چ ڕۆڵێکت هه‌بووه ؟
بێگومان له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت :- شه‌قم له به‌رد هه‌ڵداوه ، ئاواره‌یم هه‌ڵبژاردووه ، ته‌مه‌نی جوانیم بۆ خزمه‌تی کوردان داناوه .
به‌ڵام ناڵێت دووجار حیزبی دیموکراتم پارچه پارچه کردووه - کوردکوژان به بێ‌تاوان پێناسه ده‌که‌م هۆکاری دابڕانی حیزبی دیموکرات بووم له جه‌ماوه‌ر بووم به خوێن و له ده‌ماره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووردا ده‌گه‌ڕێم خاوه‌نی هیچ هه‌ڵوێستێک نه‌بووم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ساتوسه‌ودایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور و داگیرکه‌ران له‌سه‌ر حسابی کوردی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان چاوپۆشیکردن له خوێنی 753 کادر و پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی که بوونه تیرۆری ده‌ستی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی و زۆر نه‌هامه‌تی دیکه‌ش .
ئه‌گه‌ر پرسیاری لێبکه‌یت و بڵێیت ئه‌ی بۆچی له ماوه‌ی ئه‌م 60 ساڵه‌دا هیچ ده‌ستکه‌وتێکت نه‌بووه جگه له جیابوونه‌وه و لێکترازاندنی ڕیزه‌کانی کوردان زیاتر ؟
ئه‌وا پێده‌چێت هه‌مان فه‌رهه‌نگی سه‌رکرده‌کانی باشوور دووباره بکاته‌وه و بڵێت :- هێنده‌ی لایه‌که‌ی دیکه‌ی کورد پێڵاوم دڕیوهتهوه ، سنگم بۆ ئێوه ناوه به گولله‌وه ، تۆ هێشتا بۆنی شیری دایکت له ده‌مت دێت و زۆر گوته‌ی نابه‌جێی دیکه .
خوێنه‌ری به‌ڕێز /
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه گه‌لانی جیهان بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که 80%ی گه‌لان له ماوه‌ی 60 ساڵی ڕابردوودا به هه‌موو ئامانجه‌کانیان گه‌یشتوون و بوونی خۆیان سه‌لماندووه ، ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌ی وه‌ها به ئامانجه‌کانیان گه‌یشتوون که هه‌م ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی نیو هێنده‌ی ژماره‌ی شه‌هید و بێسه‌روشوێنه‌کانی کورد نابێت و هه‌م داگیرکهرهکهشیان له داگیرکه‌رانی کوردستان به‌هێزتر و پڕچه‌کتر بووه .
گه‌لۆ ئه‌ی ده‌بێت هۆی چی بێت که نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌کو مار و په‌یژه‌ی لێهاتووه و هه‌میشه له لووتکه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه دێته‌وه ژێر خاڵی دهستپێکردنهوهوه ؟
بێگومان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر ڕوون و ئاشکرایه که که‌مته‌رخه‌می هیچ کاتێک له نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه نه‌بووه ، چونکه وه‌کو ئاماژه‌م پێدا ژماره‌ی گیانفیداکانی کورد له ژماره‌ی دانیشتوانی چه‌ندین وڵاتی جیهان زیاتره و هه‌موو ماڵێکی کوردیش به‌ش به حاڵی خۆی خزمه‌تی کردووه و گیانفیدایی کردووه ، به‌ڵکو که‌مایه‌تی و هه‌ڵه‌ی ئێمه له‌و که‌سانه‌وه بووه که خۆیان کردۆته ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی کورده‌واری و نوێنه‌ری ئێمه ، واته که‌مایه‌تی ئێمه له نه‌بوونی سه‌رکرده‌ی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر و کاریزماوه بووه .
ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که نوێنه‌رایه‌تی کوردیان کردووه هه‌میشه چاو له ده‌ستی داگیرکه‌ران بوون و فه‌رهه‌نگی کوڕووزانهوهیان کردۆته پیشه و نه‌ته‌وه‌ی کوردیان وه‌کو کۆیله‌یه‌کی خۆیان چاو لێکردووه ، له هه‌مان کاتدا ویسته‌کانی داگیرکه‌رانیان به بنچینه گرتووه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ویستوویانه که دڵسۆزی خۆیان بۆ داگیرکه‌ران بسه‌لمێنن ، ئه‌گه‌ر ئه‌و دڵسۆزییه‌یان بۆ داگیرکه‌ران و دوژمنانی کورد له‌سه‌ر حسابی هه‌موو کوردان و ته‌نانه‌ت خوێنی شه‌هیده‌کانیشی بووبێت . که باشترین نموونه‌ش پاراستنی ئه‌نفالکه‌ران و ئازادکردنی ئه‌و فڕۆکه‌وان و ئه‌فسه‌رانه‌ی که جینۆسایدی کوردیان کردووه و ئێستاش پاڕانه‌وه و لاڵانه‌وه بۆ دژه‌کورد و بێئابڕووهکانی موجاهیدنی خه‌لقی ئێرانی .
به باوه‌ڕی من ئه‌گه‌ر کاک جه‌لیل گادانی هه‌ر له چاوه‌ڕوانیدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و پاڵی لێداوه‌ته‌وه ئه‌وا با نه‌بێته زمانحاڵی دوژمنانی کوردیش و به هیوای ئه‌وه نه‌بێت موجاهدینی خه‌لقی ئێرانی خودموختاری بۆ بکه‌نه دیاری ده‌ستیان و پێی ببه‌خشن . چونکه ئه‌گه‌ر که‌سانی وه‌کو کاک جه‌لیل گادانی له نێو نه‌ته‌وه‌یه‌کی هوشیاردا سه‌ریان هه‌ڵبدایه به‌م گوتانه‌ی ئێستایانه‌وه ئه‌وا نه‌ک هه‌ر له ئاستی سه‌رکردایه‌تیدا نه‌ده‌مان به‌ڵکو گه‌وره‌ترین دادگایشیان بۆ ساز ده‌کردن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی که بۆ ماوه‌ی 60 ساڵ ده‌چێت له به‌رزترین ئاستی بڕیارداندایه ، که‌چی له‌م 60 ساڵی ڕابردووه‌دا نه‌ک هیچ ئه‌نجامێکی ئه‌رێنی بۆ کوردان ده‌سته‌به‌ر نه‌کردووه به‌ڵکو هه‌م کوردیشیان دووچاری بێ هیوایی کردووه و هه‌م خۆشیان هه‌میشه له هه‌ڵهاتندا بوون .
خۆ ئه‌م پاکانه‌یه‌ی که کاک جه‌لیل گادانی ده‌یکات بۆ ڕهجهویهکان ئه‌گه‌ر که‌سێکی دیکه‌ی نێو حیزبه‌که‌ی کاک جه‌لیل بیکردایه له‌سه‌ر پارتێکی کوردی ئه‌وا هه‌ر له لایه‌ن خودی کاک جه‌لیله‌وه گه‌وره‌ترین بێڕێزی پێده‌کرا و ئه‌گه‌ر بۆشی سه‌رکوت نه‌کرایه ئه‌وا له‌نێو ڕیزه‌کانی حدک ده‌ری ده‌کرد .
هه‌موو سه‌رکرده‌یه‌ک ئه‌نجامه‌که‌ی به بناغه وه‌رده‌گیرێت نه‌ک زۆر مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا و هه‌مووشمان ده‌زانین که که‌سانی وه‌کو مه‌لیک مه‌حمود و شێخ سه‌عید و سه‌ید ڕه‌زا و پێشه‌وا و دکتۆر قاسملوو گیانی خۆیان کرده قوربانی نه‌ته‌وه نه‌ک ڕێگه‌ی خۆدزینه‌وه له میلله‌ت و ئاشبه‌تاڵ بگرنه‌به‌ر . له هه‌مان کاتدا که‌سانێکیش هه‌بوون له به‌رزترین ئاستی بڕیارداندا که هه‌میشه له هه‌وڵی خۆداسه‌پاندن و بژێوی ماڵ و منداڵیاندا بوون و له چاوترۆکانێکیشدا ئاشبه‌تاڵیان کردووه .
بۆ بینینی گوته‌کانی کاک جه‌لیل گادانی کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه :-