وه‌ڵامێک بۆ چه‌واشه‌کارییه‌کی تاڵه‌بانی، به‌ڵێ 18 کچی کورد به وڵاتی میسر فرۆشراون
Tuesday, 28/04/2009, 12:00
بڕیار وایه له چه‌ند مانگی داهاتوو هه‌لبژاردنێکی نوێ له کوردستان ئه‌نجام بدرێت ، که‌ئه‌گه‌ری زۆره کۆمه‌ڵیک گۆرانکاری نوێ له‌گه‌ڵه خۆی بێنێته ئاراوه ، چونکه ، لیستی جیای دژه ده‌سه‌لات به‌هێزه ، ناره‌زایه‌تی دژ به گه‌نده‌ڵی ونادادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ،گه‌یشتۆته ناو بنه‌ماله و مه‌کته‌ب سیاسیهکانییان .
له 18 سالی رابردو پارتی ویه‌کێتی ، به هۆی ده‌ست گرتنیان به‌سه‌ر داهاتی خه‌لک ، چه‌ندین دام وده‌زگا سیاسی، کهلهنێویان ، که‌نالی میدیایی به ئاشکراو نهێنیان دا مه‌زراند ، بودجه‌ی خه‌یالیان بۆ دابین کردون . . ئه‌وه‌ی له‌هه‌موی سه‌یرتره ، ئه‌گه‌رچی زۆر باس له دیموکراسی و ئازادی راده‌ربرین ده‌که‌ن. به‌لام زۆر به‌ده‌گمه‌ن خه‌لکانێک ده‌بێته میوانی به‌رنامه‌کانیان ، ره‌خنه گرێکی جدیان بێت ، به‌لکو به‌رده‌وام کۆمه‌لێک ده‌م و چاوی سیاسی و راگه‌یاندنن ، وه‌ک چه‌رخ و فه‌له‌ک دێن وده‌ڕۆن ؟
هیشتا هه‌ڵمه‌تی هه‌لبژاردن ده‌ستی پێ نه‌کردوه ، هه‌لمه‌تێکی ناڕێک له‌لایه‌ن چه‌ند کادیڕێکی راگه‌یاندنی ده‌سه‌لاته‌وه ده‌ستی پێکردوه ، به هه‌ڵڕشتنی کۆمه‌ڵێک تۆمه‌ت دژ به لایه‌نگرانی ((نه‌وشیروان مسته‌فا)) ، به‌نمونه ، مه‌لا کرێکار داوای له‌لایه‌نگرانی کردوه ده‌نگ بده‌ن به لیستی نه‌وشیروان !! بلاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌والانه له مالپه‌ری سه‌ره‌کی یه‌کێتی ونوسینی بابه‌ت له‌لایه‌ن هه‌ندێ ڕۆژنامه‌نوسی ده‌سه‌ڵات ، واده‌کات ئه‌و ره‌خنانه‌ی لهنهوشیروان مستهفاشمان هه‌بێت له‌م قۆناخه‌دا هه‌ڵی بگرین . سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه زۆر لاپه‌ره‌و کاری نهێنی نێوان هاوڕییه کۆنه‌کانی یه‌کتر ، له‌هه‌ردو به‌ره ( ده‌سه‌لات و دژه ده‌سه‌لات ) هه‌لبدرێته‌وه و گوێ بیستی زۆر چیرۆکی سه‌یرو سه‌مه‌ره ببین . وه‌هه‌ر له‌ئێستاوه که‌سه‌یری میدیای ئه‌م 2 پارته ده‌که‌یت ، ترس و دله راوکێیه‌کی زۆر دایگرتون .
یه‌کێک له‌و ههلمهتانهی تر له‌ئاستی به‌رزی ده‌سه‌لاته‌وه هاتۆته ئاراوه ، سودوه‌رگرتنی ده‌سه‌لاته ، بۆ قازانجی سیاسی خۆیان . نوێترین نمونه‌ش گۆڕینی ده‌م و چاوی سیاسیه‌تی له داکۆکی کردن له جه‌لادانی ئه‌نفاله‌وه بۆ بنه‌ماله‌ی قوربانیان !!!؟
مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌لکوژی کورد ڕۆ ژ له‌دوای ڕۆژ قورسایی وگرنگی خۆی له‌ناو کۆمه‌لگای کوردی دروست ده‌کات ،وه‌یه‌کێک له‌و خاله لاوازانه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردیه، که‌تاسه‌ر ئێسقان پڕه له‌هه‌ڵه و تاوان، بۆیه 20ی ئه‌م مانگه تاڵه‌بانی له‌گه‌ل كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكار له مافی قوربانیان و كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كانی گه‌رمیان کۆبۆوه‌و ، به ڕێزیکی زۆره‌وه پشتگیری زۆرینه‌ی داخوازیهکانیانی بۆ ده‌ربڕین ، 10 ملیۆن دۆلاریشی پێ به خشین . هۆکارهسهرهکیهکهش ئه‌وه‌یه نزیکه هه‌لبژاردنه‌و ناوچه‌ی گه‌رمیان گروپ وکه‌سانی ره‌خنه‌گری ده‌سه‌لاتی لێ به‌هێزه به‌تایبه‌تی هه‌وادارانی نه‌وشیروان بۆیه تاله‌بانیش ئه‌م دیداره‌ی له‌گه‌ل کردون . به‌ڵام پرسیاره سه‌ره‌کیه‌که‌ی ئێمه ، ئه‌وه‌یه ، ئایا تاڵه‌بانی له‌بواری یاسایه‌وه وه‌ک سه‌رۆک کۆماری عێراق ئه‌و مافه‌ی هه‌یه ئه‌و پاره‌یه ببه‌خشێته خه‌لک ؟وه له‌کام بودجه ده‌رده‌چیت ؟ وههۆی چیه له 18 سالی رابردوبهردهوام له‌سه‌نگه‌ری جه‌لادانی ئه‌نفال بویت و زۆر به‌ده‌گمه‌ن گوێت له‌یاداشتی بنه‌ماله‌یه‌کی قوربانی گرتوه که‌چی ئێستا ئاوا به‌گه‌رمی پێشوازیان لێده‌که‌یت ؟ ئه‌ی هه‌قمان نیه بلێین باهه‌موو ڕۆژ هه‌لبژاردن بێت ؟
.
یه‌کێک له‌سیماکانی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ش ئه‌وه‌یه که به‌ئاره‌زوی خۆی ( ره‌فتار و بریار ) ده‌دات ، بێ ئه‌وه‌ی له‌وه بترسێت سبه‌ی له‌مێژوو، لێ پێچینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌یه!!؟؟ . تاڵه‌بانی له‌وه‌لامی داخوازیه‌کی کۆمه‌له‌ی داکۆکاری بنه‌ماله‌ی قوربانیان وتی ، چیرۆکی فرۆشتنی 18 کچی کورد به میسر راست نیه ،ئێمه زۆر به‌دوایدا چوین!!؟.
تاله‌بانی نه‌ده‌بوایه ئه‌و هه‌له مێژویه بیخاته سه‌ر لاپه‌ره کانی تری ، سه‌باره‌ت به کۆمه‌لکوژی کوردان ، چونکه ئه‌مه به وته‌ی تاله‌بانی و هوشیار زیباری و به‌رپرسانی تری کوردی نابێت ، که‌وه‌ک حکومه‌تی میسر به‌رده‌وام ده‌لێن راست نیه . دواتر تاله‌بانی وده‌سه‌لاتی کوردی که‌ی گرنگی و لێکۆلینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌یان وسه‌دان تاوان ،گۆڕی به‌کۆمه‌ل ، جه‌لادانی ئه‌نفال و گرنگی دان به قوربانیان کردوه ، تا بێن به‌دوای که‌یسێک دابچن که ولاتێکی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی وه‌ک میسر ،ڕوبه‌روی یاسایی و تاوان بکاته‌وه !!؟
به‌نده یه‌کێک له‌و که‌سانه بومه به شدار ی هه‌ندێ چالاکیم له‌م باره‌وه کردوه ، وه‌هه‌ندێ زانیاری به‌دوایدا چومه ، که‌لێره‌دا وه‌ک ئه‌رکێکی مێژوییی باسی ده‌که‌م که‌دلنیام ده‌یان و سه‌دان چیرۆکی تر هه‌یه .
1. له18 مین سالیادی تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد له‌چه‌ند ولاتێکی ئه‌ورپی چاک ،خۆپیشاندانی دژ به سه‌فاره‌تی ولاتی میسڕ ئه‌نجاممان دا له‌سه‌رجه‌می ئه‌م دیدارانه‌ی له‌گه‌ل قونسل و سه‌فیره‌کان ، ئاماده نه‌بون ئه‌و دێره بنوسن ئه‌م به‌لگه‌نامه‌ی ئاشکرای ئه‌و تاوانه ده‌کات ، راست نیه و ئه‌و 18 کچه لای حکومه‌تی میسڕ نیه ؟ 8 مانگ دواتر سه‌ردانێکی نوێی سه‌فیری میسر له‌ستۆکهۆلم کرد، زۆر داوام لێکرد ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌و به‌لگه به‌راست نازانن فه‌رمون ئیمزای ئه‌و لاپه‌ره یه بکه‌ن که‌ئه‌و 18 کچه لای ئێوه نیه ، نه‌ک نه‌یکرد به‌لکوو کۆمه‌لێک بههانهوهی ده‌هێنایه‌وه که‌زۆر له‌وته‌ی به‌رپرسانی کورد سه‌رنج راکێشتربوو ، وه ک ئه‌وه‌ی میسر خۆی زیاتر له 5 ملیۆن ئافره‌تی له‌ش فرۆشی هه‌یه ،چ پێویستی به‌و 18کچه‌یه ؟
2. له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه( زه‌کیه ئیسماعیل حه‌قی شاویس) که‌له‌کاتی روخانی رژێم له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریکیه‌کان کاری کردوه ، ئمێلێکی بۆ چاک ناردبوو ، که ئه‌و زانیاری له‌م باره‌وه هه‌یه ، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیم پێ کرد ، چیرۆکی ئه‌و به‌لگه‌نامه‌ی ئاوا باس کرد ، ڕۆژێکیان زه‌نگیان بۆ کردین که قاسه‌یه‌کی گه‌وره له‌کۆشکێکی کۆماری دۆزراوه‌ته‌وه ، که‌چوین و کردمانه‌وه ، کۆمه‌لێک به‌لگه‌نامه‌ی تیا بوو ، یه‌کێک لهوبهلگهنامانه ئه‌و 18 کچه بوو ، که به ولاتی میسر فرۆشرابون ، له‌درێژه‌ی وته‌کانی وتی نه‌ک هه‌ر 18 کچن ، به‌لکو به‌سه‌دانن ، وه‌له‌سه‌ر سنوره‌کان به ولاتانی که‌نداوی عه‌ره‌بی فرۆشراون ، وهبهسهدان منالی کوردیش به 50 دینار فرۆشراون ، وهبهشیکیان له‌ڕیگای یه‌کێتی ئافره‌تانی رژێم به‌سه‌رۆکایه‌تی منال .. په‌روه‌رده‌ی کردون تابیان کهنه فیدائی سه‌دام .راستی ئه‌م 2 وته‌یه‌ی زه‌کیه ئیسماعیلیش له ژماره 14 گۆڤاری زنار کهدیدارێکی له‌گه‌ل عه‌داله‌ت عومه‌ر ، که چالاکڤانێکی مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفاله ئه‌نجامداوه دوپاتی کردۆته‌وه .
3. له‌په‌رتوکی السمت والقسوهی که‌نعان مه‌کیه باس له‌وه‌ده‌کات کهلهخواروی عیراق شوفێرێک بۆی باسکردوه کۆمه‌لێک ژنی کورد ڕێگایان پێ گرتوه و پێیان وتوه که ئه‌وان کچی ئه‌نفالن فرۆشراون به هه‌ندێ ده‌وله‌مه‌ند ی ئه‌م ناوچه‌یه .
4. له‌یه‌کێک له‌بابه‌ته‌کانی ( عه‌داله‌ت عومه‌ر ) له‌ڕۆژنامه‌ی میدیا ئاماژه به‌وه ده‌کات که سه‌ربازێکی کورد له‌کاتی داگیرکردنی کوێت خوشکی خۆی ، هێناوه‌ته‌وه ئێستاش واله چۆمان ده‌ژیت . وه‌هه‌ر به‌پێی ئاخافتنی (عه‌داله‌ت عومه‌ر ) که چالاکڤانێکی که‌یسی کۆمه‌لکوژیه به‌هه‌زاران دۆکۆمێنتی نه‌ته‌وه‌که‌ی له‌به‌رده‌سته ، پۆلێ سه‌رۆک خێلی شه‌نافیه ... هاتونه‌ته لای پارتێکی سیاسی کورد ، که کۆمه‌لێک کچی کورد دراونه‌ته به‌وان ، به‌لام ئه‌مان وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌خلاقی لهمنالهکانیان ماره کردون ، وه‌به‌پێی ئاخافتنی عه‌داله‌ت خان ئه‌م سه‌رۆک خێلانه داوایان له‌م کچانه کردوه کهئازادن لهگهرانهوهیان بۆ کوردستان .
5. له‌رۆژنامه‌ی میدیا هه‌والێک بلاوکرایه‌وه که 2 کچی کورد دۆزراوه‌ته‌وه ، به‌داخه‌وه که‌س به جدی به‌دوای دا نه چوو ، ئێمه وه‌ک چاک له گه‌ل ئافره‌تێکی کورد ، که‌چه‌ند سالێک له‌میسڕ ژیا بوو ،به‌دواچونێکی جدیمان کرد هه‌ر له‌وکاتدا له‌گه‌ل به‌رپرسێکی ڕاگه‌یاندی ویژدان زیندوی یه‌کێتی ، که‌له مالپه‌ری پیوکه‌ی میدیا هه‌وال و زانیاری له‌م باره‌وه له‌مه‌کته‌بی یه‌کێتی له ولاتی میسڕه‌وه بۆ ده‌هات ، هه‌وال و زانیاریمان ئالۆگۆر ده‌کرد ،به راشکاوی ده‌لێم زانیاریه‌کانی ئێمه زیاتر و وردتر بوو له‌وان ،سه‌رجه‌م به‌لگه‌نامه‌و ئمێلهکان لای به‌نده پارێزراوه.
6. له‌یه‌کێک لهسیمنارهکانی سه‌نته‌ری ئۆلف پالمه ، به‌ڕیکه‌وت له‌گه‌ل (شه‌هلا حه‌فید) ژنێکی خه‌لکی خانه‌قینم ناسی ناوی( ئه‌مه‌ل) بوو باسی فرۆشتنی ئه‌و 18 کجه ئهنفالکراوانهمان کرد ، وتی له‌گه‌ل ژنێکی سۆماڵی ده‌رمان پێچ له نه‌خۆشخانه‌ی ئۆپساله یه‌کترمان ناسی ، له‌کاتی ئه‌وه‌ی وتم خه‌لکی کوردستانم ،وتی ده‌زانی چه‌ندین ژنی کورد لهسۆمالیا هه‌یه ؟ پرسیار ئه‌وه‌یه ، ژنی کورد لهسوماڵیا چی ده‌کات ؟ به‌داخه‌وه دوای ماوه‌یه‌ک زۆر هه‌ولمان له‌گه‌ل ئه‌و ژنه‌دا که زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و ژنه سومالیه پێ بدات و به‌دوایدا بچیت هاریکاری جدی نه‌کردین .
7 هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر دانیشتێكێ تری که‌یسی تاوانی ئه‌نفالی کورده فه‌یلیه‌کان به‌ڕێوه چوو ، دادوه‌ر ی که‌یسه‌که (ره‌ئوف ڕه‌شید) له وه‌لام و وه‌لام کاریه‌کی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ،،پێی راگه‌یاند که هیچ رژێمێک بوه کچانی ولاته‌که‌ی بداته گه‌واده‌کان ، له‌وه‌لامدا عه‌لی کیمیاوی پێی راگه‌یاند ئه‌م قسه‌یه قورسه ، دادوه‌ر ره‌ئوف پێی راگه‌یاند ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت زانیاری وردت له‌م باره‌وه پێ ده‌ده‌ین . پرسیار ئه‌وه‌یه تۆ بلێی دادوه‌رێک له‌ناو دادگا و له‌به‌رده‌م ده‌یان که‌نالی ئاسمانی ئه‌گه‌ر به‌لگه‌ی ته‌واوی پێ نه‌بێت بتوانێت ئاوا بوێرانه ئه‌و په‌روه‌نده هه‌لبداته‌وه .
له‌کۆتایش ئه‌وه ده‌لێم ئه‌م چه‌ند دێرو زانیاریانه‌م بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوه ، ئه‌گه‌رنا دلنیام کۆمه‌لگای ئه‌مڕۆی کوردی به‌هۆی دواکهوتوییی و تێکشکانی که‌سیتی نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ست ئه‌م 2 پارته‌وه ، که‌رامه‌ت و شه‌ره‌ف ته‌نیا له جه‌ند سانتیمه‌تره پارچه گۆشتێکی ژن و ره‌خنه‌گرتن پۆلێ سه‌رۆک ده‌بینێته‌وه نه‌وه‌ک تاوانی کۆمه‌لکوژیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یان
### به‌لگه‌نامه‌یه‌کی زۆر له‌به‌رده‌ست چالاکڤان له‌بواری ئه‌نفال ( عه‌داله‌ت عومه‌ر ) هه‌یه ، زانیاری هه‌مه جۆری تیایه ،به‌شیکیان مه‌سه‌له‌ی فرۆشتنی کچانی کورده به ولاتانی عه‌ره‌بی، وه‌ئه‌م به‌لگه‌نامانه به شیکه له‌مێژوی ئه‌م گه‌له و پاراستن و بلاوکردنه‌وه‌و گه‌یاندنی به‌نه‌وه‌کانی ئێستا‌و داهاتوو ئه‌رکێکی نه‌ته‌وایه‌تی و بهرپرسایارهتیهکی مێژوییه ، که‌هیوادارم عه‌داله‌ت خان درێژه‌ی پێ بدات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست