کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ده‌بێت تاوانبارانی کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی ١٩٩٧ی هه‌ولێر دادگایی بکرێن

Thursday, 15/05/2014, 12:00

2320 بینراوە


چاره‌نوسی بێسه‌روشوێنه‌کانیش ئاشکرا بكرێن
به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ هه‌ر دوژمنانی گه‌له‌که‌مان نین که‌ کۆمه‌ڵکوژی و تاوانی گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر میلله‌ته‌که‌مان ئه‌نجام داوه‌، که‌م نین ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیانه‌ی که‌ حزب و لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کان دژ به‌ پێشمه‌رگه‌ و ئه‌ندام و لایه‌نگری یه‌کتری کردویانه‌، بێ ئه‌وه‌ی رۆژێک ئه‌و دۆسیانه‌ هه‌ڵده‌نه‌وه‌ و له‌ داداگادا لێکۆڵینه‌وه‌ی لێبکه‌ن و تاوانکاره‌کانیان سزا بدرێن و قه‌ره‌بووی که‌سوکاری زیانلێکه‌وتوان بکه‌نه‌وه‌، یان لای که‌می وه‌ک شتێکی مۆراڵی داوای لێبوردن له‌و تاوانانه‌‌ بکه‌ن.
نمونه‌‌ی ئه‌م تاوانانه‌، کاره‌ساتی هه‌کاری، کۆمه‌ڵکوژی قڕناقه‌ و پشتئاشێن، شه‌هیدکردنی حه‌مه‌ی حه‌لاق و ده‌سته‌که‌ی، تاوانه‌کانی ساڵانی شه‌ری ناوخۆی لایه‌نه‌کانی باشور ١٩٩٤ تا ١٩٩٨ ، کۆمه‌ڵکوژیی ١٦ی گوڵانی هه‌ولێر ١٩٩٧...هتد. که‌ ده‌بێت رٶژێک بێت دۆسیه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ش ببرێته‌ به‌رده‌م یاسا و داد و لێکۆڵینه‌وه‌یان لێبکرێت.
له‌م رۆژانه‌دا یادی ١٧ ساڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژی هه‌ولێر تێده‌په‌رێت، که‌ ژماره‌یان نزیکه‌ی (٧٥) که‌س بوو، پێکهاتبوون له‌ دکتۆر و هونه‌رمه‌‌ند و نوسه‌ر و رۆژنامه‌وان و گه‌ریللای بریندار و که‌مئه‌ندام‌. ئه‌مانه‌ گروپێک بوون له‌ ئه‌ندامانی (YNDK) (یه‌کێتی نه‌ته‌ویی دیموکراتی کوردستان) ، تیایشیاندا هه‌بوو ئه‌ندامی(PKK) بوون، له‌م ڕۆژه‌دا (16/5/1997) هێزێکی ئاسایش و میلیشیای پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ فه‌رمانده‌یی جه‌مال مۆرتکه‌ و فرانسۆ هه‌ریری، پارێزگاری ئه‌وکاتی هه‌ولێر و چه‌ند که‌سانی تر هێرشێکی بێبه‌زه‌یی و نامرۆڤانه‌یان کرده‌ سه‌ر باره‌گاکانی گروپه‌که‌، له‌وانه‌ باره‌گای (یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی) و باره‌گای رۆژنامه‌ی وڵات و باره‌گای تیپی میزۆپۆتامیای هونه‌ری و نه‌خۆشخانه‌ی مانگی سوری کوردستان که‌ پڕبوو له‌ نه‌خۆش وکه‌م ئه‌ندام و په‌ککه‌وته‌، هه‌مویان کوشتن و پاشان خه‌سته‌خانه‌که‌یان تاڵان کرد و هه‌رچی دارشه‌ق و ده‌ست و قاچی ده‌ستکرد و هه‌موو داو و ده‌رمان و که‌ره‌سته‌ و که‌ل و په‌له‌کانیان پێچایه‌وه‌ و خستیانه‌ ناو سه‌یاره‌ و بردیان. ئینجا کوژراوه‌کان و بریندار و دیله‌کانیان برد بۆ شوێنێکی نادیار که‌ تائێستا بێسه‌ر و شوێنن.
ئه‌گرچی شانزه‌ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیه‌دا تێپه‌ڕیوه‌ به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی بێ سه‌روشوێنه‌کان دیار نییه‌ و ته‌رمی شه‌هیده‌کانیش ڕاده‌ستی که‌سوکاریان نه‌کراوه‌ته‌وه‌.
ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌پێی یاسا و پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیش کۆمه‌ڵکوژییه‌، هاوکات بڕگه‌کانی ماده‌کانی (11و12و13) له‌ یاسای ژماره‌ (10)ی ساڵی (2005) له‌ یاساکانی دادگای باڵای تاوانه‌کانی به‌غدا ئه‌یانگرێته‌وه‌.
ئێمه‌ لێره‌دا وه‌ک چاودێری کوردۆساید- چێک، داواکارین له‌ په‌رله‌مانی نوێی کوردستان، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، که‌:
١. ئه‌و لێپرسراوانه‌ی له‌و تاوانه‌دا به‌شدارییان کردوه‌ ئاشکرا بکرێن و دادگایی بکرێن، تا سزای ره‌وای خۆیان وه‌ربگرن.
٢. چاره‌نوسی بێسه‌روشوێنه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ ئاشکرا بکرێت.
٣. ته‌رمی قوربانییانی ئه‌و تاوانه‌، وه‌ك ده‌ڵێن له‌ (مه‌عمه‌ل قیری هه‌ولێر) له‌ گۆری به‌کۆمه‌ڵدان ده‌ربهێنرێن و به‌رێزه‌وه‌ ڕاده‌ستی که‌سوکاریان بکرێنه‌و‌‌ه‌.
٤. قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌وی که‌سوکاریان بکرێته‌وه‌ و به‌ فه‌رمی داوای لێبوردن له‌ که‌سوکاریان بکرێت.

چاودێری کوردۆساید - چێک
٢٠١٤/٥/١٥


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)