جاشایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بنه‌ماڵه ئاشکرا بوو
Tuesday, 27/05/2014, 12:00
1512 بینراوە
سه‌رانی پارتی له‌و کاته‌وه کوردانی ڕۆژئاوا سه‌ره‌ڕای دوژمنایه‌تی ده‌وله‌تی تورک وڕژیمه خوێناویه پیسه‌که‌ی به‌شارئه‌سه‌دی دیکتاتۆر وحیزبی به‌عس ، سه‌ره‌ڕای دوژمنایه‌تی هێزی ڕه‌ش وتیرۆرستی داعشه‌کان ونوسره وهێڕشه ڕۆژانه‌که‌یان ، به‌شێکی گه‌وره‌ی ڕۆژئاوایا‌ن ئازادکردووه وخاکی کوردستانیان له دوژمنان پاککردۆته‌وه وبه‌رده‌وام له شه‌ڕی مان ونه‌مانن دژی هه‌موو دوژمنان ، له‌و کاته‌وه بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی ئوقره وئارامیان بڕاوه وبه‌هه‌موو ڕێگایه‌ک به نهێنی وئاشکرا دژایه‌تی توندی ئه‌م بزوتنه‌وه وشۆڕشگێڕه روزگاری خوازانه ده‌که‌ن ، ڕاگه‌یاندنه ڕه‌نگ زه‌رده‌که‌یان هه‌موو جۆره درۆیه‌ک ده‌که‌ن ، پیلان له دژیان ده‌گێڕن تاکوو گه‌یشتۆته ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه ، قاعیده ئاسا له شاره کوردیه‌کان وچه‌نده‌ها کورد بوونه‌ته قوربانی .
بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی هه‌میشه ڕۆژئاوایا‌ن به کارکردن له‌گه‌ڵ ڕژیمه‌که‌ی ئه‌سه‌د تۆمه‌تبار ده‌کرد وئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یان به شه‌رمه‌زارییه‌کی گه‌وره وه‌سف ده‌کرد ، به‌ڵام ئێستا ئاشکرا بوو ، شه‌رمه‌زارییه‌کی تری پارتی که له‌تاریکیدا به نهێنی به ئه‌نجامی گه‌یاندبوو ده‌رکه‌وت ، ده‌رکه‌وت کێ په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ڕژیمه‌که‌ی ئه‌سه‌د هه‌یه وله خزمه‌تیدا کار ده‌کات . خیانه‌ت له‌مه گه‌وره‌تر چی بێت ؟
پێش چه‌ند ڕۆژێک ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ چوونێکێ وه‌فدێکی پارتی به سه‌رۆکایه‌تی فازل میرانی وئازاد به‌رواری بۆ لای به‌شار ئه‌سه‌د ئاشکراکرد ، به‌ڵام ئه‌مانه به‌درۆ ئه‌و هه‌واڵانه‌یان به‌درۆ خسته‌وه ، کورد وه‌ته‌نی وه‌ریسی درۆ کورته ، ئه‌وه‌تا مه‌سعود به‌رزانی له پاریسه‌وه درۆکه‌ی فازل وبه‌رواری وچوونیان بۆ لای به‌شار ئه‌سه‌د ئاشکرا کرد ، به‌رزانی نامه‌یه‌کی به‌شار ئه‌سه‌دی گه‌یاندۆته سه‌رۆکی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئه‌حمه‌د جه‌ربا . پارتی ئه‌گه‌ر جورئه‌ت ده‌کات ئه‌گه‌ر ده‌وێرێت ئه‌و باسه بورووژێنێت با بۆمان ئاشکرا بکات نامه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌کوێوه گه‌یشتۆته ده‌ستی به‌رزانی ، بۆچی وچۆن وله‌که‌یه‌وه ئه‌سه‌د به‌رزانی خستۆته خزمه‌تی خۆی ؟.
جاران ده‌وڵه‌تانی میحوه‌ر ئێران عیراق تورکیا وسوریا هه‌میشه دژی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد یه‌کیان ده‌گرت ودژایه‌تییان ده‌کرد ، ئێستا بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانیش خۆیان به به‌شێک له‌و میحوه‌ره ده‌ژمێرن یان خۆیان کردۆته دارده‌ستی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه بۆ دژایه‌تی کردنی هه‌موو ئازادی خوازانی کورد ، بنه‌ماڵه وه‌کوو کۆمه‌ڵێ خۆفرۆش ، جاشێکی نێوده‌وڵه‌تی دژی کورد وله‌خزمه‌تی هه‌موو دوژمنان خۆی ده‌نوێنێت