کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کەرامەت شکاندن؟

Thursday, 06/12/2012, 12:00


دوێنێ شەو بە ڕێکەووت فیدیۆیەیەکم بینی لە فەیس بووك پیاوێكی بەتەمەن دەستدرێژی سێکسی ئەکردە سەر کوڕێکی میردمناڵ لە قسەکانیاندا وا دیار بوو ئەو کوڕە شتێکی هەبووبێت لەگەڵ کچی کابراکەدا، ووتم خوایە هێشتا لەو مەملەکەتەی ئێمە کە ناوی کۆردستانە دەعباو دەعەجانی سەیرو سەمەرەی زۆری لێ دەژی. من دەزانم ئەم کەلتوری شەرەف و تۆڵە و تەتكکردن ڕەگێکی قووڵی هەیە و چەنها جیل پیش ئێمە ئاوی ئەو دارەیان بە تاوان داوە هەروا ئاسان نی یە بنەبەڕکردنی بەس دەبێ جیلێك هێندە ئازا بێت وتەور هەڵگری و دەست بکات بە هەڵکەندنی ئەو دارە ناشرینە. من زۆرتر لە کلێپەکە سەیری کۆمێنتەکانم دەکرد بە داخەوە کۆمێنتەکان کە زۆوربەی دژی کارەکە بوون بەس زۆر دڵخۆشکەرەش نەبوون، هەندێکیان پێیان وابوو کە ئەو کۆڕە مناڵە کەرامەتی شکێنراوە، کە ئەمە خواستی کابرای رەیپست بوو کە کەرامەتی کورەکە بشکێنی. بەس من دەڵێم بۆ دەبێ ئێمە وا بزانین کە کەرامەتی ئینسان بەوە دەشکێ کە کەسێك دەستدریژی سێکسی بکرێتە سەر؟ بە ڕای من کەرامەتی ڕەیپستەکە شکاوە نەك قوربانی یەکە. پاشان بۆ کەرامەت بە سێکس پیوانە بکرێ؟ بە ڕای من بڵاو بوونەوەی ئەو فیدیۆیە لە لایەن سایتەکۆردیەکان بەشداری کردنی کابرای تاوانبارە بۆ هێنانە دی خواستەکەی کە هەموو ئەو کارە ببینین و کورەکە حەیای بچی بە دەردی خۆی دەڵی لە کلیپەکەیا. من دەزانم ئەم قەوانە ئەوەتەی کۆردستان یان ووڵاتە دواکەوتتووەکانی تریش هەن بەردەوام دووبارە بۆتەوەو و دووبارەش دەبێتەوە و هەر جیلەی قوربانی یەکی تازەی خۆی دەدات. بە ڕای من نەبوونی یاسایەک و ترسێك وا دەکات ئەم کارانە رووبدەن. میللەتی کورد بە عام میللەتێکی مادی یە زۆر جار تەنها خەسارەی ماددی بە زەرەر دەزانن، بۆیە گەر بریارێك بۆ ڕەیپست (دەستدریژکەری سیکسی) هەبێت بەوەی لە ئاکامئ ئەو کارەی سەروەت و سامانەکەی دەستی بەسەردا بگیرێ و بکرێتە قەرەبوو بۆ تاوانلێکراوەکە ئەوە بڕوا بکەن کەم کەس جورئەت ئەو کارە ناشرینانە بکات. هەروەها پەرەوەردە کردنی جیلێك کە چیتر کەرامەت و شەرەفی ئیسان سێکسەکەی و کرداری سێکس نەبێت، مانای شەرەف لە کۆمەڵگا پێشکەووتوەکانی جیهاندا مەبەست لە هەموو کەسایەتی کەسەکەیە تەنها سێکس نەبێت، بەس بە داخەوە لای خۆمان کەرامەت شەرەف عەرز.... هەمووی واتە سێکس، بۆیە کابرای رەپیست ئەو سزایەی هەلبژاردەوە. بەجدی فیدیۆیەك بوو هەتا سەر ئیسقان دواکەووتووی و نائینسانیەتی بەشەری پیشان دەد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە