کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قوباد : ڕاست ده‌کا ئه‌و له‌ڕێی خێزانه‌که‌یه‌وه‌ نه‌گه‌یشته‌ ئه‌و پله‌و پایه‌!

Tuesday, 08/06/2010, 12:00


کورد ده‌ڵی درۆ به‌نده‌یه‌کی زۆر گوێڕایه‌ڵه‌، هه‌رچی هه‌ڵئه‌ستێ به‌کاری ده‌هێنێ. به‌ڵێ قوباد تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێ منه‌ت و پۆزی کوردایه‌تی و پیشه‌یی (کڕیه‌ر)مان به‌سه‌ردا بکا گوایه‌ ئه‌و ڕێگا چۆڵ ده‌کا بۆ نه‌وه‌ی نوێ و که‌سانی تر که‌ له‌ ئه‌ندامێتی حزب به‌شدار بن و جه‌نابی پیشه‌ی تری هه‌ڵبژاردوه‌ که‌ خزمه‌تی گه‌له‌که‌ی لێوه‌ بکات. ڕاست ده‌کا ئه‌وه‌ بزنزی خێزانه‌که‌ی نه‌بو گه‌یاندیه‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ ئه‌مریکا به‌ڵکو به‌ پله‌ کانی خزمه‌تی ئیداریدا سه‌رکه‌وت و چه‌ندین ساڵ و چه‌ندین پڕۆژه‌ و ئینجازاتی به‌سه‌رکه‌وتویی ته‌واوجێبه‌جێکرد له‌کۆتاییدا که‌وته‌ به‌رچاوی میلله‌ت و ده‌سه‌ڵاتیش له‌کوردستان نه‌یتوانی لێهاتوییه‌که‌ی له‌به‌ر چاو نه‌گرێ و بوه‌ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌ ئه‌مریکا. به‌ڵێ ڕاست ده‌کا قوباد تاڵه‌بانی دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین بڕوانامه‌ی به‌ده‌ست هێنا له‌ ناویاندا به‌کالۆریۆس و دو ماسته‌ر له‌ بواری کۆمه‌ڵناسی و ئابوری و هتد...
نازانم له‌کوێوه‌ ده‌ست پێ بکه‌م و کام له‌ درۆکانی قوباد تاڵه‌بانی به‌ درۆ خه‌مه‌وه‌. ئه‌م براده‌ره‌ هه‌تا ئه‌مڕۆش نه‌یتوانیه‌وه‌ بڕوانامه‌یه‌کی، نه‌ک زانکۆ، به‌ڵکو په‌یمانگایه‌کی چه‌ند نزمیش بێ پێشانمان بدات. هه‌یه‌و نی یه‌ له‌ دوکانێکی فیته‌ری ماوه‌یه‌ک کاری کردوه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا چه‌ند کۆرسێکی له‌بواری میکانیک خوێندوه‌ و خودی خۆیشی نه‌یتوانیوه‌ ناوی بنێ بڕوانامه‌، چونکه‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی مه‌نهه‌جێکی دیاریکراو ته‌واو کا و بڕوانامه‌یک که‌ چوار یان سێ یان هیچ نه‌بێ دوو ساڵ بخایه‌نێ و بکاته‌ بڕوانامه‌.
ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ له‌ده‌وروبه‌ری 2005-2006 دا که‌سیان نه‌مابو پۆستی ده‌سه‌ڵاتی بده‌نێ و ئه‌م میکانیک(فیته‌ر) ه‌ نه‌بێ بینێرن بۆ واشنتن و بیکه‌نه‌ نوێنه‌ر. خۆی هێنده‌ ی درۆی له‌گه‌ڵ خۆیشی کردوه‌ له‌وه‌ ده‌چێ بڕوای کردبێ که‌ پیشه‌یه‌کی هه‌یه‌ و هه‌ڵبژێردراوی ده‌ستی خۆیه‌تی. قوباد تاڵه‌بانی که‌سێکه‌ هێنده‌ ساویلکه‌ و بڕوا به‌خۆنه‌بوه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆیشی له‌گه‌ڵ بێ نه‌یتوانی وه‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئۆفیسه‌که‌ی و ته‌نانه‌ت حزبه‌که‌یشی به‌سه‌رکه‌وتویی جێبه‌جێ بکات. ئه‌م براده‌ره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ ڕۆشنبیریه‌کی دیاری هه‌یه‌ و نه‌که‌سێتیه‌کی سه‌رکه‌وتو. ئه‌گه‌ر دو که‌س کۆبنه‌وه‌ له‌ئه‌ندامانی ئۆفیسه‌که‌ی یان حیزبه‌که‌ی ده‌می ده‌به‌سترێ و ناتوانێ له‌یه‌ک کاتدا قسه‌ به‌رامبه‌ر دو که‌س یان زیاتر بکات، ناچار و هه‌موان ده‌زانن که‌ قوبا د تاڵه‌بانی ده‌بێ یه‌ک یه‌ک له‌ گه‌ڵ ستافه‌که‌ی کۆبونه‌وه‌ بکا و یه‌ک یه‌ک به‌رنامه‌یان بداتێ و قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکات.
سه‌ر و بنی هه‌مو پیشه‌که‌یشی بریتیه‌ له‌ ڕاپه‌ڕاندی هه‌ندێ له‌کاره‌کانی بنه‌ماڵه‌ و چی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ نوسین و په‌یوه‌ندی کردن و ڕاگه‌یاندن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆفیسه‌که‌ی کاک قوباد کۆمپانیای به‌کرێ گرتوه‌ و پاره‌ی خه‌ڵکی کوردستانی تیا خه‌رج ده‌کا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێتی ماوه‌ته‌وه‌ دونه‌فه‌ر نیوه‌که‌، ئه‌وانه‌شی له‌ده‌ورین، له خۆی به‌د تر هه‌ر نه‌خوێنه‌وار و که‌سه‌ بێکار و کاسه‌لێسه‌که‌ی کۆمه‌ڵگه‌ن.
ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌م به‌خشنده‌ییه‌ی دوایی کاک قوباد جێ چۆڵ کردن بۆ نه‌وه‌ی نوێی یه‌کێتی که‌ بێنه‌ پێشه‌وه‌و خۆیان کاندید بکه‌ن بۆ ئه‌ندامێتی یه‌کێتی. کورد وته‌نی نه‌ به‌گه ‌رمای زستان و نه‌ به‌زه‌ره‌ده‌خه‌نه‌ی دوژمن باوه‌ڕ بکه‌. ئه‌مه‌شیان دوربینیه‌کی تری قوباد و باوکیه‌تی و وه‌ک هه‌موان ده‌زانین یه‌کێتی گڵۆڵه‌ی له‌ لێژیه‌ و کاک قوباد خۆی چاک ده‌زانێ ته‌مه‌نی درێژی خۆیی و براکه‌ی له‌گه‌ڵ باوکیدایه‌و باش ئه‌وه‌ی باوکی یه‌کێتی گه‌یانده‌ ڕسوایی هیچ پاشه‌ڕۆژێ له‌ ناو یه‌کێتی دا نابینێ و ئینجا بۆ پۆسته‌که‌ی وه‌ک نوێنه‌ری حکومه‌تیش له‌ ئه‌مریکا له‌ کیس بچێ. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی خۆی بۆی ده‌ستنیشان کردوه‌ و جێگه‌ی له‌ناو پارتی بۆ داناوه‌ و ئه‌م جێگایه‌ی سه‌قامگیر تر و مسۆگه‌ر تره‌. ئه‌وی شایانی باسه‌ جلال و کوڕه‌کانی ده‌مێکه‌ ئومێدیان به‌یه‌کێتی نه‌ماوه‌ و بۆ یه‌ هه‌ر به‌ناو یه‌کێتن و له‌ ڕستیدا ئه‌مان ئێستا به‌نده‌ی موخلیسی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانین و به‌ هه‌چوار په‌ل پارتیه‌کن ئاو لێڵ ناکه‌ن.
یه‌کێتیش پاش ماوه‌یه‌کی ترودوای ئه‌وه‌ی مام جه‌لال به‌جێی ده‌هێڵێ هه‌موان به‌چاوی خۆمان ده‌بینین که‌ چۆن به‌ده‌می گورگه‌کانه‌وه‌ پارچه‌ پارچه‌ ده‌بێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە