زۆر گرنگ... به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه له تاڵان‌کردنی بوودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان..
Sunday, 06/02/2011, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو وه‌زاره‌تی دارایی به کوردستانپۆستی راگه‌یاند: رۆژانه ره‌شید تاهیری وه‌زیری دارایی مه‌سعود بارزانی سه‌دان ملیۆن دینار ده‌به‌خشێته‌وه به پیاوه‌کانی بنه‌ماڵه.
مه‌سعود بارزانی ده‌یانجار له کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌کان ده‌ڵێت: یه‌ک به‌ڵگه‌م بۆ بێنن تا ئیجرائات وه‌ربگرین ، ئه‌م گۆته‌یه‌ی ته‌نها بۆ خۆلکردنه چاوی خه‌لکی کوردستانه ، ئه‌گینا هه‌ر کوردستانپۆست سه‌دان به‌ڵگه‌ی مۆرداری بلاوکردۆته‌وه که‌چی هیچ ئیجرائاتێک نه‌کراوه، به‌لکو رۆژ به رۆژ تاڵان‌کردنی سامانی گشتی له زیادبوندایه ..
سه‌رچاوه‌که‌ی ئه‌م هه‌واڵه ، به‌لگه‌که‌شی بۆ ناردین که تێیدا عه‌بدولموهه‌یمن بارزانی که یه‌کیکه له هه‌زار پیاوه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی مافیای مه‌سعود مانگانه به نووسراوی ره‌سمی بێ شه‌رمانه 15 ملیۆن دینار له گیرفانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌دزێت و به‌تالانی ده‌با.. فه‌رموون له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌که:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست