کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


درۆ بكه‌ درۆ بكه‌ تا بڕوات پێ‌ ده‌كه‌ن ‌ دروشمى جه‌لالیه‌كانه‌ ..........

Friday, 01/01/2010, 12:00


سه‌رۆكى لیستى هاوپه‌یمانى دكتۆره‌ نه‌خوێنده‌واره‌كه‌ى یه‌كێتى له‌ سایتى چاودێردا زوو زوو شه‌كر ده‌شكێنێت ، یه‌كێ‌ له‌و له‌و شه‌كر‌انه‌ى كه‌ شكاندویه‌تى ئه‌ڵێت زۆربه‌ى كوتله‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان داوایان له‌ تاڵه‌بانى كردوه‌ خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراقى فیدراڵ بپاڵێوێته‌وه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ سه‌رۆكى عێراقى فیدراڵ له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ووتبوى كه‌ خانه‌ نشین ده‌بێت و واز له‌ كارى سیاسى دێنێ‌ . جا توخوا خه‌ڵكینه‌ كێ‌ به‌م دوعایه‌ ده‌ڵێت ئامین ،مه‌گه‌ر ئه‌م كه‌ینه‌ و به‌ینه‌یه‌ هه‌ر نه‌خوێنده‌وارو جاش قه‌ڵه‌م و نه‌فامه‌كانى مه‌دره‌سه‌كه‌ى تاڵه‌بانى بیزانن و سه‌رى لێ‌ ده‌ركه‌ن یان ده‌ڵێن (گه‌ر دایك وه‌سفی كچ بكات مه‌گه‌ر خاڵوِ بیخوازێ)ئه‌مه‌ له‌وانی ڕوداوه‌ . ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ى وه‌ك دكتۆره‌ نه‌خوێنده‌واره‌كه‌ى یه‌كێتى كه‌ وه‌ك سێبه‌رى جه‌لال تاڵه‌بانى ده‌رده‌كه‌وێت و پاساو ده‌هێنێته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكه‌ نه‌فامه‌كه‌یان و پڕوپاگه‌نده‌ى بۆى ده‌كات ،ئاماده‌یه‌ درۆ به‌ده‌م یه‌ك به‌یه‌كى تاكى ئه‌م وڵاته‌وه‌ بكات. ئه‌گه‌ر وه‌ك دكتۆر فواد ده‌ڵێت تاڵه‌بانى بۆ جارى دووه‌م خۆى كاندید بكاته‌وه‌ بۆ سه‌رۆك كۆمار یش به‌ دورى مه‌زانن چونكه‌ زه‌خیره‌ى ته‌واوى بۆ ئه‌م كاره‌ش خستووه‌، هێنده‌ خزمه‌تى گه‌یاندوه‌ به‌ نه‌یارانى گه‌لى كورد سازشى وا ئابڕو به‌رانه‌ى كردووه‌ بۆ عه‌ره‌بى سونه‌ وشیعه‌ و تورك و فارس ، ئه‌وه‌نده‌ى خزمه‌تى به‌ عه‌ره‌به‌ چاو ڕه‌شه‌كان كردوه‌ كورسیه‌كه‌ى خۆى مسۆگه‌ر كردوه‌ . ئه‌م سایته‌ له‌برى كاره‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ى خۆى كه‌ میدیا بریتیه‌ له‌ ئاگاداربون و باس كردنى ڕه‌وشى ژیانى هاوڵاتیانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ ‌و بزانێ چى ده‌گوزه‌رێ‌ ، هیچ نه‌بێت وه‌ك هه‌واڵكیش بێت بڵاوى بكه‌نه‌وه‌ ؟ ئه‌وه‌تا به‌ لێشاو خه‌ڵك تیرۆر ده‌كرێت ده‌درێنه‌ به‌ر ده‌ست رێژى گوله‌‌‌و هه‌ڕه‌شه‌ى مه‌رگ له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا بۆته‌ كارێكى ئاسایى به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات ڕابچڵه‌كێت ته‌نها به‌ خه‌به‌رێكشى باسى لێوه‌ ناكات ؟؟؟؟یاخود ناڕه‌زایى و خۆپیشاندانه‌ یه‌ك له‌ دواى یه‌كه‌كانى ئه‌م هه‌رێمه‌ كه‌سێك له‌ و به‌رپرسه‌ ده‌سه‌لات داره‌ ده‌ست سپیانه‌ ناهێنێته‌ قسه‌؟؟؟ئه‌ى ئه‌و خۆ پیشاندانه‌ى كه‌ له‌ ئه‌نجامى بێ‌ خزمه‌تى له‌ شارۆچكه‌ى پیره‌مه‌گرون و كه‌ڵه‌كه‌ بوونى ناڕه‌ زاییه‌كانیان كه‌چى له‌برى به‌ ده‌نگه‌وه‌ چون و چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانیان لێپێچینه‌وه‌ له‌ به‌ر پرسه‌كان ئه‌وه‌تا به‌فیشه‌ك ‌ وته‌ى ناشرین و ناڕه‌وا وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه‌ و ناو زه‌ندى ده‌كه‌ن به‌ گێره‌ شێوێنى و پشێوى و ئه‌لێن گوایه‌ ده‌ستى لایه‌نى ترى له‌پشته‌وه‌یه‌ !!!!! هه‌موو شار و شارۆچه‌كانى ترى ئه‌م هه‌رێمه‌ ناڕه‌زایى خۆپیشاندانى تێدا به‌رده‌وامه‌ له‌ كاربه‌ده‌ستى حزبى و حكومى و نه‌بوونى خزمه‌ت گوزارى پێویست و ناعه‌داله‌تى له‌م هه‌رێمه‌دا كه‌چى خوانه‌كا ورته‌یان له‌ده‌م بێته‌ ده‌رو له‌ میدیاكانیانه‌وه‌ وشه‌ى له‌سه‌ر بڵێن .به‌ڵام ده‌سه‌لاتداران په‌یمان بارانیان كردبوین له‌كاتى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردندا به‌ڵێنى وا قه‌به‌ و گه‌وره‌یان ئه‌دا ئه‌گه‌ر‌ بهاتایه‌ و جێ‌ به‌جێ‌ بكرایه‌ ده‌بو قه‌رزى ئێران و تورانیان بۆ بكردایه‌ ، و په‌یمانى ڕاست كردنه‌وه‌ى بارى لارى حكومه‌ته‌كه‌یان پێئه‌داین كه‌چى نه‌ك هه‌ر بڵقى سه‌ر ئاو بوو به‌ڵكو ده‌م و ده‌ست بیریان چوه‌ و ئێستا هه‌ر باسیشى لێوه‌ناكه‌ن ! ئه‌م جۆره‌ ده‌سه‌ڵاته‌ ئاو خواردنه‌وه‌ تۆقاندن كوشتنیان له‌ لا وه‌ك یه‌كه‌ ده‌بێت میدیاكانیشیان ده‌رچوى قوتابخانه‌یه‌كى پڕ درۆ و نه‌خوێنده‌ور بن وكاریان چه‌واشه‌كارى و درۆ بێت ،!!!!! ئه‌م خه‌ڵه‌فاوه‌ ئه‌وه‌نده‌ى له‌ دۆزى كورسیه‌كه‌ى خۆیدا بوه‌ هێنده‌ خه‌مى دۆزى كورد و كێشه‌ڕه‌واكه‌ى نه‌بوه‌ ، گه‌ر نیو هێنده‌ به‌ته‌نگ مافى ڕه‌واى گه‌له‌ كه‌مانه‌وه‌ بوایه‌ ئه‌وا له‌ باوه‌ڕه‌دام ڕۆژمان به‌م ڕۆژه‌ نه‌ئه‌گه‌یشت . ئه‌وه‌تا به‌لاى ئه‌و دكتۆره‌ نه‌خوێنده‌واره‌وه‌ دوو كورسى گرنگ نیه‌ له‌ده‌ست بدرێ‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كورسى كۆمارى عێراق بۆ ه‌ نه‌فامه‌كه‌یان تاپۆ بێت بۆ خزمه‌ت كردنى به‌رژه‌وندى بنه‌ماڵه‌ى خۆى و دارو ده‌سته‌كه‌ى ز ئه‌لێت ئه‌مریكا به‌لێنى پێدا وین و ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ ئۆباما په‌یوه‌ندى به‌ سه‌رۆكه‌ بێ‌ زمان و نه‌خوێنده‌واره‌كه‌ى هه‌رێمه‌وه‌ كردووه‌ و په‌یمانى داوه‌تێ‌ ،جا ڕون نیه‌ ئه‌م په‌یمانه‌ وسازشه‌ نوێیه‌ چیه‌ و ناوه‌ڕۆكى قسه‌كانیان چى بوه‌ ؟ له‌م په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا چى وتراوه‌؟ ڕه‌نگه‌ خۆشیان نه‌زانن ئه‌و په‌یمانه‌ چى یه‌ یاخود درۆیه‌كى شاخدارى تره‌ !!!!!! دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى جه‌لال ِڕه‌نگه‌ له‌لایه‌كیشه‌وه‌ ڕاست بێت چونكه‌‌ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار عه‌ره‌بێكیش بوایه‌ هه‌ر هێنده‌ پارێزه‌رى به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌بوو شه‌هابه‌كان و عێراقى فیدراڵ و به‌عسیه‌كان ده‌بوو . یاخود ڕه‌نگه‌ پشت ئه‌ستور به‌ شیعه‌كانى عێراق و ئێران ئه‌و سه‌ردان و پارانه‌وانه‌ى كه‌ له‌ ئێران كردویه‌تى كاریگه‌ر هه‌بێت و دانانه‌وه‌ى وه‌ك سه‌رۆكى عێراقى فیدراڵ مسۆگه‌ر كردبێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە