کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سەردانەكەی مالكی بۆ ئێران

Sunday, 08/12/2013, 12:00

1367 بینراوە






سەردانەكانی مالیكی بۆ ئێران بە بەردەوامی مشت و مری جیاواز بە دوای خۆیدا دێنێت بەوەی ئەم سەردانانە بە ئاسانی تێ ناپەرێ بە بێ ئەوەی دۆسیەی پاشكۆیەتی دەسەڵاتی شیعە بۆ ئێران هەڵنەداتەوە بۆ راڤەكردن و شرۆڤەی جیاواز و هەندێ جاریش ناكۆك لە نێوان چاودێرانی سیاسی و بازنەی دەست بژێری رۆشنبیری عەرەب و عیراقیدا لەوەی ئەم جۆرە (زیاراتانە) ناچێتە نێو بازنەی پەیوەندی سروشتی نێوان دوو وڵاتی دراوسێ یان بە شێك لە كاری رۆتینی دپلۆماسی سیاسی ناوچەیی بەڵكو زیاتر بۆ دووبارە كردنەوەی (فروچ الگاعە و الولاو) بۆ ولایەتی فەقیە و (ولی نیعمە) كەی بە ئاواتی سێ بارە دانانەوەی وەك سەرۆك وەزیرانی عیراق چونكە هەموو دەزانین لە رۆڵی نایاسایی و كاریگەری ئەو وڵاتە لە سەر شكڵ گیری حكومەتی بغداد بەڵام رەنَگە ئەم جارە یان ئەركەكەی مالیكی وەك جاران ئاسان نەبێت بەم هۆكارانە :
یەكەم : عیراق لە سایەی حوكمرانی ئەم بەرێزەوە تێوەگلاوە لە جەنَگی ناوخۆیی و پشێوی و قەیران و گرژی ئەسنیكی ومەزهەبی و پەك كەوتنی دام و دەزگاكانی حكومەت و گەندەڵی و ناسەقامگیری هەمەلایەنە,
دووەم : مالیكی بوەتە هۆكاری لە یەك ترزان لە ماڵی شیعیدا و لاواز بوونی كاریگەریەكانی بە سەر هەموو شیعەی عیراق بە تایبەت عەشیرەتە عەرەبەكانی باشووریی كە هەستی نەتەوایەتی عەرەبی زاڵە بە سەر سۆزی مەزهەبیاندا و ئەو خێڵانە هەردەم مایەی نیگەرانی ئێران و رەوتە تووند رەوەكانی ئەو مەزهەبەن لەو ناوچانەدا,
سێهەم : پەشیمان بوونەوەی رەوتی (سەدر) لە پشگیری كردنی مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران لە عیراق بۆ دوو ماوە بەسە بۆ ئەوەی ئەو سەردانە مایە پووچ بكات, رەوتی (سەدر) لە ناو شیعەكان رۆڵ و ناوبانَگی باشی هەیە بەوەی نووكی رمەكە بووە لە جەنَگە (تایفیەكان) و بەرپەرچ دانەوەی دەست درێژێكانی سونەكان لە دوای ساڵەكانی (2003) و گەرمەی كێشمەكێشی (تایفی) لە لایەكەوە و ناسراون وەك باڵی سەربازی شیعە بە گشتی و قوورس كردنی تایەكی تەرازووی كاریگەری ئێران و داكۆكی كەری سەر سەختن لە بەرژەوەندێكانی ئەو وڵاتە لە عیراقدا بە تایبەت كە مایەی كێشە و سەر ئێشەیش بوون بۆ هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی ئەو كاتەی لە عیراقدا بوون,
چوارەم : مالیكی شكستی هێنا لەوەی بتوانێ باڵی میان رەوی (سونی) یان وەك ئەوەی سونەكان خۆیان دەڵێن (رەوتی ناپاك) قایل بكات بە مانەوەیان لە ناو حكومەتی شیعی لە كاتی گەلەكۆمەكەی رەوتە سونی وبە شێك لە كوردەكان و باڵەكانی تری بەرهەڵست كاران بۆ پشتیوانی و پشتگیری كردنی شیعە بە تایبەت لە كاتی هەڵگیرسانی نارەزایەتی فراوان لە ناوچەكانی رۆژئاوای عیراق كە بووە هۆی ئەوەی سونەكان سەرباری رابردووی خوێناوی و تووندو تیژیان بتوانن هاوسۆزی ناوچەكە و بە شێك لە كەمپینی میدیای جیهانی بە دەست بهێنن بۆ كێشەكەیان,
پێنجەم : ئێران لەم كاتەدا لە دان و سانێكی نەرم دایە لە گەڵ رۆژئاوادا پەیوەند بە دۆسێی چەكە هەستیاریەكەیەوە و نیشان دانی ئامادەگی تەواو بۆ هێور كردنەوەی بارو دۆخەكە لە سەرجەم ناوچەكە كە پێ دەچێ دەست كشانەوە لە دەست نیشان كردنی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەمەولا (وەك هێمایەك بۆ دەست تێوەردان) بە شێك بێت لە پەراوێزی ئەو رێكەوتنانە بەرامبەر بە خاو كردنەوەی گەمارۆكان لە سەری لە لایەن ئەمریكا و رۆژئاواوەوە,ئێران وەك دەوڵەتێكی زلهێزی ناوچەكە كاریگەریەكەی بە زۆری لە توانای دەست تێوەردانیدایە لە كێشە ناو خۆیەكانی دەوڵەتانی ناوچەكە و رەنَگە سەردانە نهێنی و ئاشكراكانی سەرانی پارت و حكومەتی هەرێمیش لەم ئاراستەیە بە دەر نەبێت, جێگای باسە رۆڵی كەسایەتیەكی بەرێزی وەك (سیستانی) كز و لاوەكیە كاتێك ئێران قسەی دەبێت چونكە ئەو بەرێزە تیۆری ویلایەتی فەقیە پەیرەو ناكات لە عیراقدا وەك ئەوەی (خامەنەئی) دەیكات لە ئێران,
لە كۆتایدا سەردانەكەی مالیكی بۆ ئێران و كۆبوونەوەی لە گەڵ سەرانی (موحافز كاری) ئەو حكومەتە كە باڵا دەستن لە بەرێوە بردنی (مەلەفی) عیراق رەنَگە ئەنجامێكی ئەرێنی نەبێت و ئێرانیش پێ ناچێت بەرژەوەندی نەتەوەیی وەك فارس بكاتە قوربانی مەزهەبەكەی لە دەرەوەی سنوورەكانی, لەوە زیارتر رەنَگە ئێران هەوڵ بدات بۆ قایل كردنی مالیكی بە واز هێنان لەو پۆستە و سەرقاڵبوونی بە رێك خستنی ماڵی شیعەكان لە وڵاتەكەی و خۆ ئامادە كردن بۆ ئەرماگیدۆنێكی مەزهەبی لە ئایندەیەكی دووردا لە ناوچەی رۆهەڵاتی گەورە,

سلێمانی
06.12.2013


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)