کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی ده‌بێت كورد ده‌نگ نه‌دات و ئه‌زموونی ده‌ته‌په‌ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ركه‌وتوو نییه‌ ؟

Thursday, 11/06/2009, 12:00


له‌ چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئه‌زمونی حدكا بووه‌ مۆدێلی سیاسی زۆربه‌ی به‌شه‌كانی كوردستان به‌ تایبه‌ت باشوور,له‌ هه‌ر شوێنێك كورد هه‌بوو باڵێكی دیموكرات درووستكرا,له‌ سه‌ره‌تای هه‌شتاكان كۆمه‌ڵه‌ خه‌ریك بوو هه‌مان ڕێچكه‌ بگرێته‌ به‌ر,وه‌لێ كه‌ حیزبی كۆمۆنیستی ئێران توشی شكستی سه‌ربازی و قه‌یرانی سیاسی بووه‌وه‌ ,چه‌پ له‌ جیهان له‌گه‌ڵ ڕوخانی دیواری به‌رلینا ڕه‌ونه‌قی جارانی نه‌ما,ئه‌ویش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و ئه‌م خه‌ونه‌ی پوكایه‌وه‌,به‌ گشتی پارته‌كان هه‌وڵیان داوه‌ وه‌ك پان كوردی و كوردستانی ده‌ربكه‌ون.
له‌ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه‌ پارتی كرێكاران به‌و ئینعتافه‌یا ڕۆیی,له‌ باشووری بچوك سه‌ركه‌وتوو بوو,وه‌لێ له‌ پارچه‌كانی دی نه‌یتوانی ,هه‌رچه‌نده‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵات هێشتا له‌ ژێر ڕه‌حمه‌تی تاقیكردنه‌وه‌دایه‌" بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و ئه‌زموونانه‌ كه‌ ده‌ڵێین سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ به‌و مانایه‌ دێت كۆپییه‌كی خۆی به‌هه‌مان تواناو هێزی جه‌ماوه‌ری خۆیه‌وه‌ درووست كردبێت".
هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌هاری ئه‌مساڵ,سه‌ركه‌وتنه‌كانی ده‌ته‌په‌,ئه‌زموونێكی دیكه‌ی له‌ تێكۆشانی سیاسی هێنایه‌ پێشه‌وه‌,بۆیه‌ ئاساییه‌ بۆ 3 پارچه‌ی كوردستان كه‌ له‌ ژێر ده‌ستی داگیركه‌رانن وه‌كو مۆدێلێكی سیاسی ده‌ركه‌وێت"ڕۆژهه‌ڵات,باشووری بچوك,باكوور".
بابه‌تی ئێمه‌ لێره‌دا ڕۆژهه‌ڵاته‌ ,به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێرانه‌وه‌و دابه‌شبوونی لایه‌نه‌كان به‌سه‌ر دوو باڵدا"ته‌حریم"كۆمه‌ڵه‌كان,حدكا,پژاك- به‌شداره‌كان حدك و پاك".
هه‌ر پارتێكی سیاسی له‌ قۆناغێكدا به‌ تاكتیكی هه‌ڵه‌ یان ڕاست ده‌توانێت كار له‌سه‌ر ڕه‌وتی سیاسی ئه‌و ڕێكخراوه‌ دابنێت,بۆیه‌ ئه‌م لایه‌نانه‌ بۆخۆیان باجی تاكتیكه‌كه‌یان ده‌ده‌ن هه‌ر لایه‌نێكیان ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ بیریكردبێته‌وه‌ پێشبینییه‌كانی به‌ قازانجی گه‌له‌كه‌ی نه‌بێت,باجی جه‌ماوه‌ر ده‌دات , وه‌له‌و زۆرجار به‌هۆی زاكیره‌ لاوازی تاكی كۆمه‌ڵگاوه‌ هه‌ڵه‌ و خیانه‌ته‌ سیاسییه‌كان له‌بیر كراون .
من به‌ كۆمه‌ڵێك هۆكار وا ده‌كات پشتیوانی له‌ هێڵی گروپی ته‌حریمكراوان بكه‌م به‌هۆی :
- هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری مافی خۆ كاندیدكردنی تێدا ئازاد نییه‌ بۆ ته‌واوی هاووڵاتیان و له‌ زه‌مینه‌یه‌كی ته‌ندرووستدا پێك نایات,به‌ پێی ده‌ستووری وڵات كاندیكراوان دیاریكراوان له‌ ده‌ورو پێوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی تێناپه‌ڕن,كه‌ به‌سه‌ر چه‌ند باڵی جیاجیا دابه‌شبوونه‌,له‌ كۆتاییدا هه‌موویان فه‌قێی ولایه‌تی فه‌قێن و قوتابی خامنه‌ئین و له‌ ڕێنوێنییه‌كانی ده‌رناچن.
- رژێمێكی ته‌واو دكتاتۆر و سه‌ركه‌وتكه‌ر له‌سه‌ر كاره‌ و به‌ ئیعدام و سه‌ركووت وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی كورد و كه‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان ده‌داته‌وه‌,هه‌ر به‌شداریه‌ك شه‌رعییه‌ت به‌ پرۆسه‌كه‌ ده‌دات,ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی نه‌یانتوانی به‌ زۆری سه‌ره‌ نێزه‌ خه‌ڵك به‌رنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ,ئێستا پارتی سیاسی كوردی ده‌یانبات و شه‌رعییه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌ درۆكانیان ده‌دات.
سه‌بارت به‌ ئه‌زموونی ده‌ته‌په‌ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان,پێم وایه‌ له‌م قۆناغه‌دا بیركردنه‌وه‌ له‌ كارێكی وا زه‌حمه‌ته‌,به‌هۆی:
-توركیا تا ڕاده‌یه‌ك زۆر سیسته‌مێكی سیاسی دیموكراتی چه‌سپیوی هه‌یه‌,پارتی سیاسی به‌ بۆچونی سیاسی جۆراوجۆره‌وه‌ ئازادانه‌ هه‌ڵسوڕانی سیاسی ئه‌نجامه‌ ده‌ن ,له‌ ئێراندا پرۆسه‌كه‌ ته‌نها تایبه‌ته‌ به‌ چه‌ند گرایشێكی ناو مه‌لاكان له‌ كۆتاییدا هه‌موو جبه‌ و عه‌با له‌سه‌رن.
- له‌ توركیا سه‌رۆكی پارتی كرێكاران یه‌خسیركرا بڕیاری ئیعدامی به‌سه‌ردا نه‌درا ,به‌هۆی نه‌بوونی بڕیاری ئیعدام له‌ ئێران ,كه‌چی له‌ ئێران چالاكڤانای مه‌ده‌نی و سیاسی به‌ به‌رچاوی جیهانه‌وه‌به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ ئیعدامه‌ كرێن ,نه‌خوازه‌لا هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی,له‌ توركیا ده‌یان و سه‌دان هه‌زار ڕێكخراوی مه‌ده‌نی ته‌واو ئازاو و بوێر هه‌یه‌ و په‌نجه‌ به‌ چاوی مارا ده‌كه‌ن.
- له‌ توركیا پارتێكی سیاسی به‌هێز هه‌یه‌ كه‌ ناوی پكك یه‌ و سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌كات,بوونی یه‌ك پارتی سێبه‌ر وه‌ك ده‌ته‌په‌ ئاساییه‌, وه‌لێ له‌ ڕۆژهه‌ڵات كۆمه‌ڵێك پارت هه‌یه‌, ئه‌وكات هه‌ر پارتێك ده‌ته‌په‌یه‌ك درووست بكات,نه‌ ده‌توانرێت ڕێكبخرێن و نه‌ ژیرانه‌ سه‌ركردایه‌تی بكرێن,ئه‌وسا ڕژێمیش ده‌ته‌په‌ی خۆی به‌ چه‌شنی پارته‌ كارتۆنییه‌كانی به‌عس له‌ باشوور دروست ده‌كات .
-ده‌ته‌په‌ له‌ ئه‌سته‌مبوڵ,له‌ نزیك باره‌گاكه‌ی ئه‌ردۆگان به‌ نه‌فه‌سی په‌كه‌كه‌ كاره‌ كه‌ن,سه‌دان هه‌زار كادیری نه‌ترس و گوێڕایه‌ڵیان پێگه‌یاندووه‌,ئه‌و پارته‌ له‌ مه‌ودایه‌كی مێژویی ده‌یان ساڵه‌ و ئه‌زموونی زۆر به‌رهه‌م هاتووه‌,تێكۆشه‌رانی ناسراو به‌ ئه‌زمونن, پێك هێنانی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ره‌سه‌ مرۆیی و پاڵنه‌ره‌ ئایدۆلۆجی و زه‌مینه‌ مه‌وزوعییه‌كه‌ی دیموكراتی وڵاتی داگیركه‌ری كوردستانه‌ له‌ ئێستادا نییه‌ . هه‌رچه‌نده‌ زۆر پارتی تێكۆشه‌ر به‌ ئه‌زموونێكی تێكۆشانی درێژو و قوربانی زۆره‌وه‌ وجودیان هه‌یه‌,وه‌لێ ئه‌زمونیان له‌ بواری دروستكردنی پارتی سێبه‌ردا نییه‌ و له‌و بواره‌دا په‌رت و هه‌ژارن.
به‌م هۆیانه‌وه‌ی ئاماژه‌م پێیان دا, به‌ بڕوای من نه‌ ڕاسته‌ به‌شداری له‌ ده‌نگدانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بكرێت له‌ ئێران,نه‌ زه‌مینه‌ی پێكهێنانی ده‌ته‌په‌یه‌ك بۆ ڕۆژهه‌ڵات له‌م كات و ساته‌ی ئێستادا له‌ ئارادایه‌,باشتره‌ پارته‌ سیاسییه‌كان ڕێكخراوی مه‌ده‌نی جۆراو جۆر پێك بهێنن وه‌ك چه‌ترێك بۆ ئه‌نجامدانی به‌شێك له‌ كاره‌كانیان,به‌ پێی ڕه‌وتی گۆڕانكارییه‌كان له‌ داهاتوودا بیر له‌و شێوازه‌ له‌ خه‌بات بكه‌نه‌وه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە