کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


به‌رنامه‌و كارى من بۆ هه‌ڵبژاردن

Sunday, 13/04/2014, 12:00

2411 بینراوە


جه‌ماوه‌رى خۆشه‌ويست، كه‌س و كارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، بنه‌ماڵه‌ى تێكۆشه‌ر و قاره‌مانه‌كان، وه‌ك هه‌ست كردن به‌به‌رپرسياريه‌تى و له‌روانگه‌ى خه‌م خۆريمه‌وه‌بۆ ئێوه‌ ،منيش بۆ ئه‌م خول وكابينه‌يه‌ى په‌ڕله‌مان خۆم كانديدكردووه‌،به‌ڵێن بێت به‌ڵێن، به‌گيانى پاكى شه‌هيدان،به‌ خاكى پيرۆزى كوردستان، ئه‌و به‌رنامه‌ و پرۆژانه‌ى كه‌ له‌بير و خه‌ياڵمدايه‌،ئه‌گه‌ر ئێوه‌ هاوكار و پاڵپشتم بن بۆتان بهێنمه‌ دى، به‌پێچه‌وانه‌ى كه‌سانى ساخته‌ چى و دوور و مونافيق ،من ئه‌مه‌وێت به‌وپه‌ڕى راستگۆيى و به‌روونى وئاشكرايى كورته‌ و پوخته‌ى كارو به‌رنامه‌م بۆ به‌ڕێزتان بخه‌مه‌ روو، ئه‌گه‌ر به‌دڵيشتان نه‌بوو، ئه‌وا هه‌قتانه‌ له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتوو يه‌عنى چوار ساڵى تر، شانسێكى ديكه‌م بده‌نێ كه‌ به‌دڵنيايه‌وه‌ ئه‌و كارانه‌ى كه‌ نه‌م توانيوه‌ له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردوو به‌رجه‌سته‌ى بكه‌م له‌ چوار ساڵه‌كه‌ى تر، له‌سه‌دا نه‌وه‌دى به‌ديده‌هێنم، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌ كارى به‌نده‌ى موخليستانه‌:

1-ئه‌گه‌ر خواكردىله‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ يارمه‌تى ئێوه‌ سه‌ركه‌وتم، ئه‌وا به‌ڵێنتان ئه‌ده‌مێ كه‌ يه‌كه‌م كارم بريتى بێت له‌وه‌ى كه‌ خانووه‌كه‌م بكه‌م به‌ دووقات و ته‌عميرێكى چاكى بكه‌م

2- پاش ئه‌وه‌ ،ئه‌وله‌ويه‌وتى كارى داهاتووم بريتى ده‌بێت له‌وه‌ى كه‌ ئوتومبێله‌كه‌ بگۆڕم، به‌يه‌كێك له‌ ئوتومبيله‌ گران به‌هاكان، چونكه‌ هيچ مه‌عقول نى يه‌ منێك ئه‌ندام په‌رله‌مان و هه‌ڵبژێردراو ومتمانه‌ پێكراوى ئێوه‌ ئوتومبيلى هه‌رزان بايم پێ بَت، بكه‌ومه‌ به‌رتانه‌و ته‌شه‌رى نه‌ياران و ئۆپوزسيۆن

3-ئه‌وه‌ پاره‌يه‌ى كه‌ وه‌ريده‌گرم وه‌ك نه‌سريه‌ و پاره‌ى حيمايه‌ و مه‌سروفات ،زۆر زۆره‌، به‌ته‌نيا هه‌مووى ناخورێت، بۆيه‌ بيرم كردۆته‌وه‌ و وا به‌باش ده‌زانم، كه‌ نيوه‌ى زۆرى پاشه‌كه‌وت بكه‌م، بۆ رۆژى ره‌ش.تا پاش ته‌قاعود بونم چه‌ند كۆمپانيا و مه‌عمه‌لى پێ دروست بكه‌م

4-هه‌وڵى جدى ده‌خه‌مه‌ گه‌ڕ و له‌هه‌موو ده‌رگاكان ده‌ده‌م،بۆئه‌وه‌ى به‌ قبول خاس يان به‌واستيه‌ له‌كۆليجێك وه‌ربگيرێم و وه‌كو ئه‌و خه‌ڵكه‌ى تر، پێش ناوه‌كه‌م حه‌رفێكى(د) يه‌عنى دكتۆرێك بۆخۆم په‌يا بكه‌م، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ شانازييه‌كى گه‌وره‌ بۆ ئێوه‌ى ده‌نگده‌ر، كه‌ كانديده‌كه‌تان خاوه‌نى شه‌هاده‌يه‌

5-كارده‌كه‌م و تێده‌كۆشم، شه‌و ورۆژ ده‌خه‌مه‌ سه‌ر يه‌ك، تا هه‌رچى خزم وناسياو كه‌س و كارمه‌ له‌پۆسته‌ باڵا و به‌رزه‌كان دابنێم و،يان هه‌ر هيچ نه‌بێت يه‌كى يه‌ك دوو مه‌عاشيان بۆبيڕمه‌وه‌

6- بۆ ئه‌وه‌ى له‌ په‌ڕله‌مان و به‌ڕێوبه‌بردنى حكومه‌تدا ئه‌زموون و شاره‌زايى په‌يا كه‌م، وه‌عدبێت وه‌عدى شه‌ره‌ف، ساڵى سێ چوار مانگ عائيله‌وه‌ى،(به‌لێ عائيله‌وى ،چونكه‌ دڵنيام له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ ئه‌ندام په‌ڕله‌مانى و مه‌سئوليات ويراسيه‌، بۆيه‌ له‌ئێستاوه‌ منيش حسابيان بۆده‌كه‌م و ئه‌يانخه‌مه‌ به‌ر ميهنه‌ و سنعاته‌كه‌)له‌و لوبنان و دوبه‌ى وتوركيايه‌ به‌سه‌ر به‌رم، تا ئه‌زمونى كامڵ و مۆدێرن و ته‌ره‌قه‌ سورتان بۆ بهێنمه‌وه‌

7-له‌بوارى بێكاريدا، هه‌وڵ ده‌ده‌م و كار ده‌كه‌م ،كه‌ هه‌رچى كه‌س و ناسياو دۆستێكمه‌ به‌بێ كار نه‌يهێڵمه‌وه‌ سه‌رله‌به‌ريان دابمه‌زرێنم يان بيان كه‌مه‌ پاسه‌وان خزمه‌تكار و چێشت لێنه‌ر و شوفێر و راوێژكارى خۆم. به‌تايبه‌ت كوڕه‌كه‌م كه‌ ساڵێكى تر مه‌كته‌ب ته‌واو ئه‌كات به‌نيازم بيخه‌مه‌ شوێنى خۆم

8- له‌بوارى گه‌شت وگوزاريدا، پرۆژه‌ى گه‌وره‌ و قورسم له‌به‌ر ده‌ستايه‌، ئه‌گه‌ر بێت و حكومه‌ت هاوكاريم بكات، ئه‌وا به‌رفراوانترين شارى گه‌شتياى و گوندى گه‌شتوگوزارى دروست ده‌كه‌م، ئه‌ويش به‌پێدانى چه‌ند دۆنمێك زه‌وى له‌ناوچه‌ى مێرگه‌پان يان سيته‌ك يان دوكان، بزانن چ ڤيلا و مه‌سبه‌ح و وكافتريا ريستۆرانتى تايبه‌ت بۆ خانه‌واده‌كه‌م دروست ده‌كه‌م.بۆ ئه‌وه‌ش رێگا به‌ خه‌ڵكى ده‌ده‌م له‌پشت شوراو سياجه‌كه‌وه‌ سه‌يران بكه‌ن و له‌نزيكيه‌وه‌ وێنه‌ى خۆيان له‌پاڵيا بگرن.

9- له‌بوارى ته‌ندروستيدا: وه‌كو نه‌خۆشخانه‌ى فاروقى مه‌لامسته‌فا يان نه‌خۆشخانه‌ى (بار)ى كۆسره‌ت ره‌سول، هاوچه‌رخترين نه‌خۆشخانه‌ دروست ده‌كه‌م، كه‌شازى دكتۆر و موه‌زميد و ستافى ته‌ندروستى له‌وسه‌رى دنياوه‌ بۆبێنم، به‌جۆرێك وا ناوبانگى هه‌بێت نه‌بێته‌وه‌، بچوكترين پشكينين و ده‌رمان له‌ سه‌د دۆلار كه‌متر نه‌بێت

10 له‌بوارى په‌روه‌رده‌دا:سيسته‌مى ئه‌ڵمانى و سويدى و ئه‌مريكى ده‌هێنمه‌ ناو پرۆگرامى خوێندنه‌وه‌، ئاوه‌ڵزاواكه‌م ده‌كه‌م به‌ وه‌زيرى په‌ره‌وه‌رده‌، ژن براكه‌شم به‌به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ردووكيان ده‌نێرمه‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات تا چه‌ند ساڵێك ئه‌زمون و موماره‌سه‌ بكه‌ن و به‌سه‌ركه‌وتى بكه‌ڕێنه‌وه‌، پێويستيشه‌ حكومه‌ت تێچووى ئه‌و ئيفاده‌يان له‌ئه‌ستۆ بگرێت

11-له‌بوارى ئاو وكاره‌با و پرۆژه‌ كانى ديكه‌دا، ئه‌توانم به‌ڵێنى ئه‌وه‌بده‌م كه‌ ئه‌چم وله‌ده‌رگاى هه‌موو به‌رپرسێك بده‌م، تا موه‌ليده‌كه‌كى چه‌ن كه‌يڤى و بيرێكى سورى بۆخۆم مه‌يسه‌ر بكه‌م، له‌وه‌شدا خه‌ڵك وميلله‌تم له‌بيره‌ نه‌ڵێن حاڵێ حسابى، بۆنموونه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گه‌ڕه‌ك وگۆڵان رۆشن بێت، شه‌و تابه‌يانى گڵۆپى سه‌رده‌رگا و حه‌وشه‌كه‌م ناكوژێنمه‌وه‌، بۆ گرفتى كه‌م ئاويش حيمايه‌كانم رائه‌سپيرَم كه‌به‌رده‌وام گۆرانى (توخوا ئاوه‌كه‌ى بۆن گوڵاوه‌كه‌)تان بۆ بڵێن

12- له‌بوارى لاواندا: مه‌علومه‌ كه‌لاوان بڕ بڕه‌ پشتى كۆمه‌ڵن و پياوى ئاينده‌ن، هه‌ر كه‌س ولايه‌نێك فه‌رامۆشيان بكات عاقيبه‌تى باش نابێت، بۆيه‌ منيش به‌ ئه‌ركى خۆم ئه‌زانم كه‌ ئه‌و چينه‌ كارابكه‌م ، فێرى هه‌ڵواسينى پۆسته‌رى ئينتيخابات، وبونه‌ به‌ئه‌ندامى حيزب و،كڵاو كڵاوێنى سياسيان بكه‌م
ئه‌وه‌ى باسمكرد كورته‌يه‌ك له‌ كارو پرۆژه‌كانى پاڵيوراو و متمانه‌ پێكراوى خۆتان بوو، ئه‌گه‌ر ئيشه‌ڵلا متمانه‌تان پێكردم و ده‌نگتان پێدام، ئه‌وا زۆر له‌وه‌ زياتر تان بۆئه‌نجام ده‌ده‌م، ئه‌وه‌ش بزانن كه‌ من ئه‌بوايه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئاماژه‌م پێبدايه‌، هه‌موو ده‌مو كاتێك مۆبايله‌كه‌م كراوه‌ ده‌بێت و بۆ يه‌ك چركه‌ش دايناخه‌م، به‌ڵام له‌به‌ر ئيعتيبارى شه‌خسى و به‌رزبونه‌وه‌ى مه‌نسه‌بم، ئه‌و كاته‌ ره‌قه‌مه‌كه‌ى ئێستام ئه‌گۆڕم و يه‌كێك له‌و ره‌قه‌مه‌ چوارسه‌نتيانه‌ ئه‌كڕم، چونكه‌ ئه‌وه‌يان كيبار و مه‌عقوله‌.كه‌س ژماره‌كه‌ى نازانێت
تاقيكردنه‌وه‌ش باشترين به‌ڵگه‌يه‌، له‌تۆ ده‌نگ و متمانه‌ پێكردن ،له‌منيش ره‌فاهيه‌ت و گيرفان پڕكردن.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)