بۆ پێشەواى بزووتنەوى گۆڕان و چاكسازى كاك نەوشیروان .
Tuesday, 19/05/2009, 12:00
1864 بینراوە
شتێكى ئاشكرایە زۆربەى كادرولایەنگران ودۆستە نزیكەكانى ئەمڕۆ كە لایەنگرى پرۆسەى گۆڕان و لیستى گۆڕانن هەروا بێ بنەما و لە خۆڕا ئەو لیستەیان هەڵنەبژاردوە و نەبوونەتە پشتگیرى بەهێزى بۆچوون و بیروڕاكانت سەبارەت بە خوێندنەوەو راى سیاسی و ئەو مۆدیلە تازەیەى كە گرتووتە بەر بۆ چاكسازى و گۆڕان لە بونیادى سیاسی و ئایندەى ژیانى سیاسی لەكوردستاندا ، بۆیە وەك بنەمایەكى پتەو و رەچاوكردنى هەندێ تایبەتمەندى و گرتنەبەرى رێ و شوێنى تایبەت بۆ ئەوەى كەمترین و بچووكترین رێژە لەگللەیی و كەموكوڕى لە نێو ئەجێنداى كارو كاندیكراوەكان بۆ پەرلەمانى كوردستاندا نەبێ و پێڕەوى كارى دووبارەى حزبەكانى تر نەكرێ بەباشى دەزانم ئەم چەند پێشنیارە بخەمە بەردەم بەرێزتان هیوادارم بەهێند وەرى بگرن :
1
- خەڵك واڕابهێنیین كە شەڕى خۆى بسپێرێ بە نوێنەرەكانى لە پەرلەمان و خەڵك دوور بكەوێتەوە لە شەڕى شەقام و كۆڵان و ئەو شەڕە وەك مۆدیلى وڵاتانى تر بخرێتە ناو پەرلەمان . 2- نوێنەرانى لیستى گۆڕان نموونەى ناو نوێنەرەكان بن و كەسى اَغا بەڵێ و بێ دەنگ و شەرمن و بێ زمان نەبن .
3
- هیچ پێویست ناكات ناوى هەندێ نوێنەرى ناو پەرلەمان و سەركردایەتى وەك (شەماڵ عبدالوفا و كوێستان و عوسمان بانى مارانى و...تاد) جارێكى تر وەك كاندیدى لیستى گۆڕان بخرێنەوە ناو لیست و بكرێنەوە بە ئەندامە بنچینەییەكانى ئەو رەوت و لیستە ؟ چونكە رەوتى گۆڕان و بزووتنەوەى ریفۆرم بەرەو چاكسازى زۆر لەوە گەورەتر و بەهێزترە كە بەوەجهى وەكو ئەوان برازێنرێتەوەو تەمنناى ئەوەیان پێ بكرێ كە گوایە ناویان شتێكى ئیجابی دەبێ لەو لیستەدا و هێزێك دەبەخشێ ، كەبەڕاى زۆرێك لەخەڵك ئەمە ئەگەر لایەنێكى ئیجابی بێ لە رووى سیاسی و ئیعلامیەوە بەڵام لایەنى خراپیشى هەیە كە خۆى لە هێنانە پێشەوە و دووبارە قۆرخكردنەوەى هەیمەنەى گۆڕانكاریەكان و دیدو تێڕوانینەكۆنەكان دەژیەنێتەوە كە دەكرێ هەڵسوكەوتیان(بەتایبەتى كاك شەماڵ و كوێستان خان) لەناو مەڵبەندى 1ى سلێمانى لە ساڵانى رابردوودا بە نەزەرى ئیعتوبار وەربگرین و ئەو هەموو گللەی و گازندەى لایەنگرانمان هەیانبوو لێیان ئێستاش سلبیاتى پاك نەبۆتەوە چونكە ئەمانە خەڵكى خۆبەزل زان و خۆسەپێنن و بەردەوام لەگەڵ دەوروبەریان لە ململانێ دادەبن و هەمیشە بەهۆى نزیكیانەوە لە مەسئولى یەكەم گۆێ لەڕاى كەسانى تر ناگرن و راى بەرامبەر ناخوێننەوە ! . 4- دابەشبوونى جوگرافى راست و دروست بگیرێتەبەر بۆ بەشدارى پێكردنى هەموو ناوچەكان و سنوورەكان ، چ لە دابەزینى ناوەكاندا بۆ پەرلەمان و چ لەو بزووتنەوەیەى كە دادەمەزرێ لەئایندەدا چونكە یەكێ لە مەرجە بەهێزو ئیجابیەكانى دامەزراوە و رێكخراوى سیاسی بوونى فراوانى بنكەى پێكهاتن و لە بەرچاوگرتنى رێژەكانى ئەندامەكانیەتى لە سنورە جۆراوجۆرەكاندا .
5-
زۆر دڵخۆشم كە بۆچوونتان زیاتر گرنگى دانە بە هەموو چین و توێژەكانى خەڵك بێ جیاوازى بیرورا و بۆچوونى سیاسیان كە ئەمە رۆڵێكى گرنگە لە بایەخ پێدانى زیاترى جەماوەر بە وەى هەموویان رۆڵەى ئەو میللەتەن و پێویستە بەیەك چاو سەیربكرێن و هەموانیش یەكسانیین لەبەرامبەر یاسادا . 6- كەناڵەكانى راگەیاندنتان تاڕادەیەكى باش خەم و ئازارەكانى میللەت بەیان دەكات ، بەڵام لە بەرامبەر بۆچوونى ئێسٍتاى دەسەڵاتدا و بۆ خۆلادان لە كێشە و گیروگرفت پێویستى بە پێدا چوونەوەو پلانى وردتر هەیە ، بەشێوەیەك كە بگونجێ لەگەڵ رۆڵى ئاسایی و یاسایی چونیەتى راگەیاندنى هێزە ئۆپۆزسێونەكان لەبەرامبەر دەسەڵاتدا بەتایبەتى دەبێ تایبەتمەندیەكانى بارودۆخى كوردستان و كلتوورى دەسەڵات لەبەر چاو بگیرێ ، چونكە هێشتا بنەماكانى ئازادى راگەیاندن و دەسەڵاتیش زۆرى ماوە پەنجەكانى لەگەڵ دیموكراتى و لیبرالیزمى سیاسی نوێدا نەرم و شل بێ !
7- دەسەڵاتى پارتى و یەكێتیی پروپاگەندەى ئینقلاب و دەركردنى یەكێتیی و پارتى لەدەسەڵات و خوێنى شەهیدان و ئەنفال و هەرەشەو مەترسی سەر ئەزموونى هەرێم ...تاد ، وەك بابەتێك
ى پروپاگەندەیی راگەیاندن بەردەوام دەیڵێنەوە ، پێویست ئێوە زۆر وردتر و هوشیارانەتر لەو چەواشەكاریەى دەستیان داوەتێ رووبەڕووى ببنەوە و خەڵك لەو پیلان و مەرامە گڵاوەى دەسەڵاتداران ئاگاداربكەنەوە . چونكە راگەیاندن لەم رۆژگارەدا بایەخێكى سەرەكى لە ژیانى سیاسی و هەڵبژاردنەكانداهەیەو بچووكترین بێ دەنگى و هەڵە كاریگەرى گەورە لە سەر ئایندە بەجێ دەهێڵێ . هەرسەركەوتووبن لەپێناو سەربەرزى و بەدى هێنانى عەدالەتى كۆمەڵایەتى لەكوردستاندا .