دەزگاى بەدناوى پاراستن چاودێرى ووردى خستە سەرگردەكەى گۆڕان
Monday, 29/11/2010, 12:00
دواى ئەم سەركەوتنە بەرچاوەى بزووتنەوەى گۆڕان لەهەڵبژاردنەكانى كوردستان وعیراق بەدەستى هێنا وتوانى گورزێكى گاریگەر لەمافیاكانى یەكێتى وپارتى بدات ئەمەش بۆگەندەڵەكان جێگایی قبوڵ نیە،یەكێتى شكستێكى گەورەى تۆماركرد لەدژایەتى كردنى بزووتنەوەى جەماوەرى گۆڕان بەناچارى دانى بەبوونى توانایی جەماوەرى گۆڕان ناوئامادەیی دەربڕى وەك هێزێكى جەماوەرى بنكەفراوان مامەڵەى لەگەڵ بكات،ئەوەى جێگاى ئەسەفە پارتی یە كەوتووەكەى سنوورى سلێمانى دەیەوێ زیاتر خۆی ڕیسوابكات بەدژایەتى كردنى گۆڕان وكاركردن لەسەرهەوادارانى گۆڕان،لەنوێترین كارى دەزگایی بەدناوى پاراستن لەدژى بزووتنەوەى گۆڕان كڕین وبەكرێ گرتنى چەندین دووكان وشوقەو شوێنى نزیك لە قەڵاى سەروەرى كوردستان ودادگایی دزوگەندەڵەكان لەنزیك گردەكە ئامادەكراوە وە سیستەمى چاودێرى كامێراى لیبەستراوە بۆسەیركردن وتۆماركردنى وێنەى ئەوكەسانەى سەردانى ئەم گردە دەكەن،ئەم كارەى دەزگایی بەدناوى پاراستن هێندەى بۆ ڕێگرى خەڵكى هەولێرودەهۆك وناوچەكانى ژێردەسەڵاتى بنەماڵەى بارزانى یە نەبادا سلێمانى،چونكە پارتى لەسلێمانى لە حزبه بچووکهکان داماوترە،بەئەنجامدانى ئەم كارەى پارتى دەردەكەوێت پارتى هەرگیز قبوڵى گۆڕانكارى ناكات هەردەمێكیش گۆڕان بگاتە پێگەیان شەڕى ناوەخۆ باشترین چارەسەرەبۆمانەوەى دەسەڵاتى فاشلى بنەماڵەى بارزانى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست