سەعدی پیرە باشترین کاندیدی کۆسرەت ڕەسوڵە بۆ جێگری مەسعود بارزانی!
Wednesday, 26/01/2011, 12:00
ئه‌م بابه‌ته نه‌ک ته‌نها ئه‌و ناونیشانه، به‌ڵکو چه‌ند ناونیشانێکی تریش ده‌گرێته خۆی که ببێت به تایتڵی ئه‌م نووسینه. ئه‌مانه هه‌موویان ته‌واوکه‌ری ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌ن.
(کۆسرەت رەسول ئیهانەی مەسعود بارزانی دەکات)(کاڵا بە قەد باڵا ... سەعدی پیرە دەبیتە جێگری بارزانی)دەڵین کاتی خۆی کەسێک نایەڵن بچێتە ژوورەوە، کەچی لەدەرەوە هاوار دەکات و دەڵێت پێڵاوەکانم بۆ بەرنە سەرەوە! ده‌قا و ده‌ق ئه‌مه له کۆسره‌ت ره‌سوڵ رووی داوه.
قسە و باسی مەسعود و جێگرەکەی زۆری لەسەر ووترا، زۆریشی لەسەر نووسرا، بەڵام دوا لێدوانی کۆسرەت ڕەسوڵ کاردانەوەکەی نوقرچە و ئیهانەیەکی گەلێک بەهێز بوو بۆ جه‌نابی مه‌سعود بارزانی، ئاخر سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌ک خۆی به سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌زانێت، به‌ڵکو پێشی خۆشه به ناوی سه‌رۆکی هه‌موو کوردستانه‌وه ناویی ببرێت، باشه چۆن ده‌بێت که‌سێکی وه‌کو سه‌عدی پیره کاندید بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جێگره‌که‌ی؟ یان پێچه‌وانه‌که‌ی راسته و له مێژبوو ده‌بوو سه‌عدی پیره بخرایه‌ته ئه‌م شوێنه‌وه که شایسته‌یه‌تیی.
بارزانی بەقسەی خۆی شانازی بەوە دەکات کەحزبەکەی فایلداری نییە ، کەچی یەکێتی و کۆسرەت پێشنیار ده‌که‌ن فایلدارێک ببێت به جێگریی.
هەموو ده‌زانین که سەعدی پیرە فایلێکی ره‌شی قه‌ترانی هه‌یه، مەسعودیش خاوەنی فره فایله و فایلی ٣١ی ئابه‌که‌شی تا هه‌نووکه خوێنی لێ ده‌چۆڕێت، بە حەق فایلدارێکی وەک سەعدی پیره‌ی قابیلە، هەر چەندە چوار ساڵی ڕابوردو کە کۆسرەت جێگرێکی کارتۆنی مەسعود بوو، دەبوایە کۆسرەت ڕەسوڵ لە پێناو کورسیەکی کارتۆنییدا هەرگیز نەبوایە به‌جێگری بارزانییەک، کە بەدەبابەکانی بەعس سەدان و هاوڕێی کۆسره‌تی شەهید کرد. بۆیە دەکرێت کۆسرەتی دوای ٣١ئاب و دوای جێگری سەرۆکی هەرێم حسابی ئاسمان و ڕیسمانیان بۆ بکەین.
کۆسرەت ڕەوسوڵ چوار ساڵ جێگری مەسعود بوو، جگە لە بودجەیەکی خەیاڵی و چەندین مووچەی سێبەر، پێم وانییە له‌و ماوه‌یه‌دا ئیمزایەکی کۆسرەت کاری کردبێت!
لە کاتی سەفەرە مەکوکیەکەی بارزانی بۆ ئەو شوێنەی تائێستاش کەس نازانێت لە کوێ بوو؟ بەپێی یاسا و ڕێسا داتاشراوەکەیان، که ده‌بوو لە کاتی دیار نەمانی سەرۆک، جێگرەکەی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌بووایه و ئه‌و شوێنی بگرێتەوە! کەچی بارزانی بەپەلە پروزێ خۆی گەیاندەوە کوردستان لە ترسی ئەوەی کۆسرەت جێگەی نەگرێتەوە.
هەرچەندە کۆسرەت بەناو جێگری بارزانی بوو بەلام لەبواری پراکتیکدا بۆی نەبوو بچیتە بارەگای سەرۆکایەتی هەرێم . بۆیە ئەمیش بارەگایەکی سەرۆکایەتی لەناو هەولیر دروست کرد . ئەمەش یەکێکه لە سەیروسەمەرەکانی دەسەڵاتی کوردیی، کە هەموو سەرۆکایەتییەک یەک بارەگای هەیە، کەچی ئه‌مان دوو شوێن و دوو ده‌سه‌ڵات و دوو باره‌گا. له بری ئەوەی بارزانی لە پایتەخت بێت، کەچی، به جامه‌دانه‌ی سووره‌وه لە سەری ڕەش خۆی له هه‌موو کورد جیاکردۆته‌وه. ...
بۆ جاری دووەم دوای هەڵبژاردنەوەی بەتەزویری سەرۆکی هەرێم دەبوایە جارێکی ، یەکێتی جێگرێک بۆ بارزانی کاندید بکات، کەچی بە بێ گوێدانە پەیمانە ستراتیژیەکەی هەردوو بنەماڵە.. مەسعود ڕازی نەبوو جارێکی تر کۆسرەت ببێتەوە به جێگری. هەتا کار بەوەش گەیشت لەو ماوەیەدا، موچە و بودجە تایبەتیکەی جێگریشی بڕی، لە زاری حەمەی مەلا قادری رای گەیاند، کە پارتی ڕازی نییە کۆسرەت جێگری بێت.
هەرچەندە لە کاتی خۆێدا کۆسرەت وەڵامی حەمەی مەلا قادری دایەوە کە ئەگەر ئەوان ڕاست دەکەن با ئەو پۆستە بە هەلبژاردن بێت ئەوسا بزانین کێ دەردەچیت، بەڵام لەبەر ئەوەی کۆسرەت دەبێت پابەندی ئه‌و ڕێکەوتنەی هەردوو بنەماڵە بێت نابێ لەوە زیاتر بڕوا، ئەگینا ئاغای تاڵەبانی دڵی دەڕەنجێ.
کۆسرەت و پاشه‌ڕۆژی ژیانی سیاسیی!کۆسرەت و باڵەکەی تا دێت پایەی لاواز دەبێت، بەتایبەت لەدوای کۆنگرەوە ، دەست بەسەر داگرتنی تەواویی یەکێتی لەلایەن هێرۆ و پیاوه‌کانی بنه‌ماڵه‌یانه‌وه، به‌مه خۆری کۆسرەت و باڵەکەی بەره‌و ئاوا بوون دەچێت.
هەڵبژارندی ئەم دوایەی کۆمیتە و مەڵبەندی ئەوروپاو دەرەوەی وڵات ڕاستیەکی حاشا هەڵنگر بوون ، هەر کەسێک بۆنی باڵەکەی کۆسرەتی لێهاتبێ نەیان هێشتوە ببێتە هیچ!
کۆسره‌ت چی بکات باشه؟هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه پێشنیاری منه بۆ کۆسره‌ت و ره‌نگه له‌وه‌و پێشیش که‌م تا زۆر، دۆست، یان ناحه‌ز ئه‌و پێشنیاره‌یان خستبێته به‌رده‌م، له‌و بڕوایه‌شدا نییم ئه‌م پێشنیاره‌ی من کارێکی وای هه‌بێت و حیسابێکی بۆ بکات، چونکه وه‌کو به هه‌ڵسوکه‌وته‌کان و قسه‌کانییدا ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌و خوازیاره کوڕه‌که‌شی بخاته ناو زه‌لکاوی سیاسه‌ته ۆپیسه‌که‌ی یه‌کێتییه‌وه و ده‌سڵاتی سیاسیی هه‌بێت، ئاخر سیاسه‌ت یانی بازرگانیی و پاره و ده‌سڵات و زوومی کامێرا، کوڕیش یانی سێبه‌ری مێژووی باوک، کۆسره‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌میش بچێته مێژووه‌وه، له رێگای کوڕه‌که‌یه‌وه ئه‌وه‌ی کردوویه‌تیی، ئه‌وه‌ی پێیان کردووه بیشارێته‌وه و هه‌ڵه‌کانی فه‌رامۆش بکرێت، تاکه هیوایه‌کیش کوڕه‌که‌یه‌تیی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشنیاری من بۆ کۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌مه‌یه، که وەک کەسایەتیەکی خاوەن نفوز لە ناو یەکێتی دەتوانێت، بەڕیزەو واز لە یەکێتی و سیاسەت کردن بهێنێت مانەوەی بەم حاڵەی بەتایبەت کە باری تەندوستی باش نییە و تەمەنێکی دیاری کراوی هەیە، چونکه ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو نەهامەتی دەبات! هه‌روه‌ها بەدوای ڕاپەڕینی گەلی تونس، ئەگەری ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستانیش لە ئان و ساتدایە، تاچەخماخەی راپەرین دەستی پێ نەکردووه دەتوانێت بڕیاری ته‌واویی بدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست