خەبات نەوزاد:لەڕێگەى هاتوچۆى نێوان سلێمانى و هەڵەبجە هەرچیەكم بەسەربێت گۆران ئەدهەم بەرپرسە
Friday, 24/06/2011, 12:00
بەهۆى سەفەركردنى زۆرى خەبات نەوزاد لەڕێگەى هاتووچۆى سێمانى و هەڵەبجە بوونى ئەگەرێكى زۆرى ڕووداوى هاتووچوو نزیكە ئەمەش خەبات نەوزاد گۆران ئەدهەم بە هۆى كار دەزانێت.
لەئەنجامى ئەوەى گۆران ئەدهەم ڕێگەى پێنادات ماڵەكەى و شوێنى كاركردنەكەى لە هەڵەبجەوە بگوازێتەوە ڕۆژنامەنووس خەبات نەوزاد ووتى لە ڕێگەى هاتووچكرنمدا لە هەڵەبجەوە بۆ سلێمانى یان بە پێچەوانەوە هەر شتێكم بەسەر بێت گیان و ژیانى من لەو ڕێگەیەدا لە ئەستۆى گۆران ئەدهەمدایەو چونكە ئەوە گۆران ئەدهەمە دەبێتە هۆى زۆر سەفەركردنى من لەو ڕێگەیەو خۆشتان دەزانن ڕێگەكە زۆر سەلامەت نییە و خەڵك حەز ناكات زۆر لەو ڕێگەیەدا هاتووچۆ بكات.
هەروەها ووتى هەركەسێكیش بێتە ڕێكام و كێشەم بۆ دروست بكات كۆران ئەدهەم بەرپرسە لەزیانى خۆم و ماڵو خێزانەكەم.
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست