تا چه‌نده بریاری وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌ی ئه‌مریکا یاساییه، وه له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
Saturday, 07/02/2009, 12:00
1494 بینراوە
هه‌رچه‌ند که زۆر به‌ی شاره‌زایانی بواری سیاسی و یاسایی هه‌موو کات ده‌م له‌وه ده‌ده‌ن که سیاست و یاسا دوو رووی یه‌ک سکه‌ن؛ واته ته‌واوکه‌ری یه‌کترین، به‌ڵام پێی ئه‌و ئه‌زموونه سیاسی یانه‌ی که زۆر به‌ی خه‌ڵک ته‌جرووبه‌ی کردوون، گۆمان دروست بووه که تا چه‌ند ئه‌م ووته‌یه راسته؛ یا تا چه‌ند ئه‌م ووته له فۆرمی تی ئۆری دهرپهرێوهو هاتووه ته بواری پراکتیکی. ئه‌گه‌ر ئه‌م ووته‌یه راست بێت ده‌بێت هه‌موو بریاره سیاسی یه‌کان یاسایی بن. وه ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و بریارانه یاسایی بن، ئایا ده‌بوایه گه‌لی کورد بێ به‌ش بوایه له مافه سه‌ره‌کی یه‌کانی خۆی وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک. بۆیه ده‌توانین لێره‌دا بسه‌لمێنین ئه‌م ووته‌یه ته‌نها به شێوازی تی ئۆری راسته، له بواری پراکتیکه‌وه هیچ بنه‌مایه‌کی نی یه، ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی که هه‌موومان له ناویاندا تێپه‌ربووین.
سه‌ره‌تا:
تێرۆریست یانی چی؟ هه‌تاکوو ئێستا پێناسه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش دانه‌نراوه بۆ ووشه‌ی تێرۆریست. به‌ڵام وا پێناسه کراوه " به‌کارهێنانی تووند‌و تیژی سازدراوه، ههرهشهپێکردنیهتی، سازدانی یه‌تی، یا دروست کردن یه‌تی بۆ به‌رێوه بردنی پرۆژه‌یه‌کی تاوانکاری، نانه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا که به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بخاته مه‌ترسی یه‌وه، یا نانه‌وه‌ی ترس وه‌حشه‌ت بۆ گه‌یشتن به ئامانجی سیاسی، ره‌گه‌زی، ئایینی، تایفه‌گه‌ری". ئه‌م پێناسه‌ش له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی که جێوازه، واته هه‌ر وڵاتێک به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆی ئه‌م پێناسه‌یه ده‌کات.
به‌ڵام ئایا ئه‌م پێناسه‌یه دروسته، بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی که خه‌ڵکه‌که‌ی له رێگه‌ی دستوورو ده‌نگدانه‌وه ناتوانن بگه‌ن به مافه‌کانی خۆیان. ئه‌م پێناسه‌یه گه‌ر له وڵاتانی رۆژئاوا بێت تا را ده‌یه‌ک ده‌توانین بڵێین باشه، چوونکه وه‌کوو هاوڵاتی یه‌کی وڵاتانی رۆژئاوا هه‌رکه‌سێک مافه‌کانی به‌پێی یاسا و ده‌ستووری ئه‌و وڵاته پارێزراون، وه سه‌ربه‌خۆی که‌لتووری، زمانی، ئایینی، سیاسی، ره‌گه‌زی، وه هتد هه‌یه، وه ئه‌گه‌ر بییه‌وێت ئاڵووگۆر پێک بێنێت له‌و وڵاته ئه‌وا ده‌توانێت له رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه به‌ده‌ستی بهێنێت. به‌ڵام له وڵاتانی وه‌کوو ئێران، عێراق، سوریا، تورکیا، که مرۆڤی کورد هیچ مافێکی سه‌ره‌کی نی یه، وه ئه‌گه‌ر ده‌نگیشی به‌رزکاته‌وه، یا سه‌رنگون ده‌کرێت، یا بریاری سێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌چێت، یا وه‌کوو خوشکه "له‌یلا زانا" حوکمی 30 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێنن. لێره‌دا، گه‌ر گه‌لی کورد خه‌باتی سیاسی و چه‌کداری نه‌کات، ئایا ئاڵترناتیڤێکی که هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی که گه‌لی کورد له‌م چوار وڵاته به مافه‌کانی خۆیان بگه‌ن. لێره‌دا ئه‌گه‌ر سه‌یری یاسای مافی چاره‌نووس سه‌ربه‌خۆ بکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م پێناسه‌ی تێرۆریسته‌دا دژ به‌یه‌کترن. گه‌ر سه‌یری کۆنوانسیونی نێوده‌وڵه‌تی بکه‌ین سه‌باره‌ت به مافی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌به‌شی یه‌ک، ماده‌ی یه‌ک " هه‌موو گه‌لێک، تاکه‌که‌سێک مافی چاره‌نووسی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه، که به ئازادی بتوانن کارووباری سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌لتووری، فه‌رهه‌نگی، ئابووری خۆیان به‌رێوه‌به‌رن" وه‌هه‌ره‌ها له به‌شی دوویدا له ماده‌ی دووه‌م " تاکید ده‌کات، که هه‌موو حکومه‌تێک ده‌بێت به پێی ماده‌ی یه‌ک له‌به‌شی یه‌که‌م هه‌لسووکه‌وت کات، وه ده‌بێت رێز له هه‌موو مافه‌کانی مرۆڤ بگرێت به بێ جێوازی، نژادی، ره‌گه‌زی، سیاسی، ئایینی، که‌لتووری، نه‌ته‌وه‌یی،زمانی، ره‌نگی، ئابوری، وه هتد لێره‌دا ئایا ئێمه‌ی گه‌ل کورد هیچکام له‌م مافانه‌مان پارێزراوه، که هه‌موو وڵاته‌کانی ئه‌ندامی یووئێن واژۆیان کردوه، بگره وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستانیش. بۆیه لێره‌دا ده‌بێت ئێمه ئه‌م پرسیاره که‌ین ئایا شۆرشی کوردی بۆ به ده‌ست هێنانی مافه ره‌واکانی گه‌لی کورده، که یاسای نێوده‌وڵه‌تیش باسی له‌سه‌ر ده‌کات، یا ئه‌و خاڵانه‌یه که له پێناسه‌ی ووشه‌ی تیرۆریست باسکراون. بێگۆمان خه‌باتی گه‌لی کورد، نه گه‌یشتنه به ده‌سته‌ڵات به شێوه‌یه‌کی نایاسایی وه، نه ئایینی یه وه نژادپه‌ره‌ستی یه؛ به‌ڵکوو بگره ته‌نها شۆرش و خه‌باتێکه که له ڕێگه‌یه‌وه یاسای نێو ده‌وڵه‌تی جێ به جێ ده‌کرێت، یا ته‌نها شۆرشێکه که جه‌خت ده‌کاته‌وه له جێ به جێ کردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی وه رێز بۆ یاسا دا ده‌نێت. لێره‌دا نامه‌وێت هه‌موو یاسا نێو ده‌وڵه‌تی یه‌کان باس که‌م که له رێگه‌یانه‌وه شه‌رعی یه‌تی خه‌باتی کوردی ده‌رده‌خه‌ن، وه‌کوو کۆنواسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ، 10/12/1948 .
لێره‌دا پێویسته روونکردنه‌وه‌یه‌ک بکه‌ین بزانین ئه‌و بریاره‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌ی ئه‌مریکا تا چه‌نده یاسایی وه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک تآپیر ده‌کاته سه‌رکارو خه‌باتی پارتی ژیانی ئازادی کوردسان، وه هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌ش بخه‌ینه روو که ئه‌و بریاره له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک و زانیارییه‌ک ده‌رکراوه، وه ئه‌و زانیاری یانه تا جه‌نده راستن که له ماڵپه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی خه‌زانه بڵاو کراوه‌ته‌وه، وه له کووێوه ئه‌و زانیاری یانه‌یان وه‌رگرتووه. وه ئایا پژاک ده‌توانێت به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌و بریاره بوه‌ستێت، وه داوای قه‌ره‌بوو له وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بکات.
دوا به دوای شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه که رێگه‌ی داوه به وه‌زاره‌ته‌کانی ئه‌مریکا که هه‌م جۆر بریارێک ده‌رکه‌ن، ده‌بێت ئه‌و زانیاری یانه‌ی که بریاره‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌رچوو، له‌گه‌ڵ ووته‌کانی هه‌ندێک له‌لایه‌نی کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵات و باشوور،وه هه‌روه‌ها سه‌رانی تورکیا‌و ئێران هه‌ڵبسه‌نگێنین که سه‌باره‌ت به پژاک بڵاویان ده‌کرده‌وه رۆژانه، له رۆژنامه‌و میدیا کوردی یه‌کانه‌وه؛ وه ده‌بێش مه‌به‌ستی هه‌ر یه‌ک له‌و لایانانه روون که‌ینه‌وه بۆ رای گشتی گه‌لی کورد.
بریاری وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌ی ئه‌مریکاو وه یاسای ئیکسهگهتیڤ ئۆردێر 13224.
له رێکه‌وتی 04/02/2009 وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له رێگه‌ی ماڵپه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تخانه‌وه رایگه‌یاند که پارتی ژیانی ئازادی کوردستانی وه‌کوو رێکخراوێکی تیرۆریست ناساندووه؛ وه هه‌موو دارای ئه‌و پارته‌ی له ئه‌مریکا ده‌ست به‌سه‌رکردوه، یا ئه‌گه‌ر هه‌یبێت ده‌ستی به‌سه‌ری ده‌کات. بۆ ئه‌وه‌ی له‌م یاسایه به جوانی تێبگه‌ین ده‌بێت شیکردنه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر بکه‌ین، که بۆمان روون بێته‌وه وه‌زیری خه‌زانه له چ حاڵه‌تێکدا، یا وه‌زاره‌ته‌کان له چ حاڵه‌تێکدا ده‌توانن سوود له یاسای 13224 وه‌ربگرن، وه به‌کاری بهێنن.
دوا به دوای رووداوه دڵته‌زێنه‌که‌ی 11 سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2001، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به پێی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی که ده‌ستووری ئه‌مریکی پێی به‌خشیوه، وه په‌یمانی اچگراری ئابووری نێو ده‌وڵه‌تی (ئای،ئی،ئی،پی، ئه‌ی) وه هه‌روه‌ها برگه‌ی 5 ناشناڵ پارتیسیپهیشن ئاکت (ی‌و ئێن 1945)؛ وه هه‌ره‌وها بریاره‌کانی تری وڵاته یه‌کگرتوه‌کان(یۆ ئێن) ، له رێکه‌وتی 23/09/2001 یاسای اچگراری (ێیمێرجنسی) که ێیکسهگهتیڤ ئۆردێری ژماره 13224 ده‌رکرد. که ئه‌م یاسایه ئه‌و ده‌سته‌ڵاته ده‌دات به وه‌زاره‌تی خه‌زانه له به راوێژ کردن له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریکا، که ئه‌و که‌سانه‌ی یا ئه‌و رێکخراوانه‌ی که خه‌ته‌ریان هه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش ئه‌مریکا، سهروهتو سامانه‌که‌یان له وڵاتی ئه‌مریکا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، یا له‌و شوێنانه‌ی که له ژێر کۆنترۆڵی ئه‌مریکادایه. . ئه‌م ده‌سته‌ڵاته له حاڵه‌تێکدا ده‌بێت به‌کار ببرێت، که ئه‌و رێکخراوه، یا ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌بێت خه‌ته‌رێکی راسته‌خۆ بێت بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریکا، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، وه ئابووری وڵاتی ئه‌مریکا. ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه به‌راورده که‌ین له‌گه‌ڵ خه‌باتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ژێر ده‌ستی ئێران) هیچ کات یه‌ک ناگرنه‌وه، چوونکه پژاک هیچ کات مه‌ترسی یه‌کی راسته‌وخۆ نییه بۆ یاسایشی ئه‌مریکا، ئابووری ئه‌مریکا، پژاک خه‌بات دژ به رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کات نه‌ک ئه‌مریکا. سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وی ئه‌مریکا " هه‌موو ده‌زانین سیاسه‌تی ده‌ره‌وی ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر به ئێران چۆنه به‌تایبه‌ت حکومه‌تی ئۆباما" ده‌زانین تاکوو حاڵی حازر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی ئاشکرای نییه له‌گه‌ڵ رژێمی ئێران که خه‌بات و چالاکییه‌کانی په‌ژاک ببن به مه‌ترسی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا؛ مه‌گه‌ر ئه‌وه که له‌م دوایانه‌دا به نهێنی ئێران ئه‌مریکا رێک که‌وتبن له نێو خۆیاندا. بۆیه به پێی پێناسه‌که‌ی یاسای ژماره 13224 ئه‌م بریاره به هه‌ڵه دراوه، وه بریارهکی سیاسی یه، وه پژاک ده‌توانێت له رێگه‌ی یاسای نێو ده‌وڵه‌تی یه‌وه دژ به‌م بریاره بوه‌ستێت، وه پووچه‌ڵی کاته‌وه.
برگه‌ی یه‌ک یاسای ژماره 13224 : " هه‌ر گرێبه‌ندێک له ناوخۆی ئه‌مریکا که پێش ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه، یا دوای به کارکردنی ئه‌م یاسایه کرابێت یا بکرێت له‌گه‌ڵ که‌سان و رێکخراوه بیانییه‌کان که دێنه لیستی تیرۆره‌وه، هه‌موو موڵک‌و دارای، ئه‌و که‌س و رێکخراوانه، له لایان وڵاتی ئه‌مریکاوه بلۆک وه ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێت، یا ئه‌و مڵک‌و داراییه‌ی که له شوێنی که‌دایه له ژێر کۆنترۆڵی حکوومه‌تی ئه‌مریکادایه". ئه‌م برگه‌یه چوار نیو برگه‌ی لێ ده‌بێته‌وه، که‌ته‌نها نیو برگه‌ی(ێ) به ژماره نیوبرگهی 3 ده‌کات، پژاک ده‌گرێته‌وه ئه‌ویش به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی که کردوونی به بنه‌مای بریاره‌که‌ی که ده‌ڵێت " ئه‌و که‌سانه‌ی یا ئه‌و رێکخراوانه‌ی ، که وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری به‌راوێژ کردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و وه‌زاره‌تی داد، که له‌لایان که‌سانێکه‌وه، یا ریکخراوێکه که ناوی له لیستی تیرۆردا هه‌یه کۆنترۆڵ کراون، یا بۆ ئه‌وان کار ده‌که‌ن، ئه‌و هه‌ر چوار نیو برگه‌ی، برگه‌ی یه‌که‌می ئه‌م یاسایه به‌سه‌ریدا ده‌چه‌سپێت" واته به تیرۆریست ناوزه‌د ده‌کرێت. وه‌زیری خه‌زانه‌ی ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نیو برگه‌یه دژ به پژاک به‌کاربهێنێت پشتی به‌ستووه به‌هه‌ندێ خاڵی بێ بنه‌ما که هیچ به‌ڵگه‌یه‌ی یاسایی باوه‌ر پێکراو نی یه که ئه‌م خاڵانه پشت راست کاته‌وه که وه‌زیری خه‌زانه‌ی ئه‌مریکا کردوونی به بنه‌ما بۆ بریاره‌که‌ی.
وه‌زاره‌تی خه‌زانه له بڵاوکراوه‌که‌یدا ده‌ڵێت. " کۆنگره‌ی گه‌ل که بۆ ماوه‌ی 20 ده‌رگیری شه‌ره له‌گه‌ڵ تورکیا، وه هێرش ده‌کاته سه‌ر سه‌ربازانی تورکیا، کارمه‌ند، وه ئه‌و گووندیانهی که دژ به سیاسه‌ته‌کانی کۆنگره‌ی گه‌لن، وه‌هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که کاربه‌ده‌ستانی تورک گووتویانه که کۆنگره‌ی گه‌ل ده‌ستی هه‌بووه له ته‌قینه‌وه‌کانی رۆژئاوای تورکیا له ساڵی 2004" . وه‌هه‌ره‌ها له درێژه‌ی قسه‌کانیدا له پاراگرافی 4 دا ده‌ڵێت " سه‌رانی کۆنگره‌ی گه‌ل رێگه‌یان دا به هه‌ندێ له کورده‌کانی ئێران که ئه‌ندامی کۆنگره‌ی گه‌ل بوون که رێکخراوێک دروست که‌ن، وه‌ها خۆی پێشان بات که سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام هاوپه‌یمانی کۆنگره‌ی گه‌له وه په‌که‌که‌یه. بۆیه په‌ژاکیان دروست، وه له‌لایان سه‌رانی کۆنگری گه‌له‌و، په‌که‌که‌وه به‌رنامه رێزی بۆ کرا له ساڵی 2004. وه 5 که‌سیان هه‌ڵبژارد که وه‌کوو سه‌رکرده په‌ژاک به‌رێوه به‌رن، که یه‌ک له‌وانه حاجی ئه‌حمه‌دییه. وه‌هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، کۆنگره‌ی گه‌ڵ وه په‌که‌که بریار ده‌دات که چۆن په‌ژاک کاره‌کانی به‌رێوه به‌رێت، وه ئه‌ندامانی مه‌جلیسی په‌ژاک که له 40 که‌س پێک دێن کۆنگره‌ی گه‌ل هه‌ڵیان ده‌بژێرێت. وه هه‌روها ده‌ڵێت په‌ژاک هه‌موو ته‌علیماتی له سه‌رانی کۆنگره‌ی گه‌له‌و په‌که‌که‌وه بۆ دێت، وه به‌بێ ووته‌ی ئه‌وان ناتوانێت هیچ بکات. وه ده‌ڵێت له ساڵی 2008 به‌شی نیزامی په‌ژاک که به شێوه‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆ له ناو ئێران چالاکییان ده‌کرد، سه‌رانی کۆنگره‌ی گه‌ل یه‌کسه‌ر دهستێوهرییان کرد له کاره‌کانیان، وه بانگیان کردنه‌وه بۆ باکووری عێراق" ئه‌مه ده‌قی ووته‌کانی وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌ی ئه‌مریکا بوون.
لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و نیو برگه‌یه که په‌ژاکیان پێ خستووته لیستی تیرۆریستی یه‌وه هیچ بنه‌مایه‌کی یاسای به خۆیه‌وه نابینی، وه ئه‌م بریاره له سه‌ر زانیاری هه‌ڵه دراو، بۆ نموونه،1- ده‌ڵێت، باڵی نیزامی په‌ژاک به‌سه‌ربه‌خۆی له ئێران‌دا چالاکی یان کردوه، به‌ڵام له پێشه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌کات، که په‌ژاک له ژێردهستهڵات ته‌علیماتی کۆنگره‌ی کار ده‌کات، وه هه‌موو شتێک ده‌بێت له‌لایان سه‌رانی کۆنگره‌ی گه‌له‌وه بریار بدرێت. لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت تا چه‌نده وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌ی ئه‌مریکا شاره‌زایی هه‌یه له‌سه‌ر په‌ژاک. باشه ئه‌و پرسیاره له خۆمان که‌ین، ئه‌گه‌ر رێکخراوێک سه‌رکرده‌کانی له لایان رێکخراوێکی که‌وه کۆنترۆڵ کرابن، چۆن به‌شێک له رێکخراوه کۆنترۆڵ کراوه ده‌توانێت به‌سه‌ربه‌خۆی کار بکات. وا بزانم وه‌زیری خه‌زانه‌ی ئه‌مریکا ئه‌م نووسینه‌ی خۆی بۆ خۆی نه‌نووسیوه، وه زانیارییهکانییشان بۆ خۆیان لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نه‌کردوون، به‌ڵکۆ هه‌ندێ ناشاره‌زا ئه‌م زانیارییانه‌یان بۆ ناردوون، وه ئه‌وانیش له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بوو بێت، کوێرکرانه بریاریان له‌سه‌ر داوه. 2- بێگومان په‌ژاک ئه‌ندامی که‌نه‌که‌یه نه‌ک کۆنگره‌ی گه‌ل، به‌ڵکوو په‌ژاک له هیچ سه‌رده‌مێکدا ئه‌ندامی کۆنگره‌ی گه‌ل نه‌بوه، به‌ڵکوو ئه‌ندامی که‌نه‌که‌یه، که نزیک به 20 رێکخراوی کوردی ئه‌ندامن له که‌نه‌که‌دا. وه ئه‌گه‌ر سه‌یری لیستی ئه‌مریکا بکه‌ین (که‌نه‌که‌ی) تێدا نی یه. بۆ ئه‌وه‌ی باشتر روون بێته‌وه سه‌یری یه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن که ژماره 9یه له به‌شی سه‌رچاوه‌دا . که له لیسته‌که‌دا ژماره 21 سه‌باره‌ت به په‌که‌که‌یه، به هیچ شێوه‌یه‌ک که‌نه‌که‌ی تێدا نی یه، به‌ڵکوو کۆنگره‌ی گه‌لی تێدایه. بۆیه لێره‌دا دووباره دووپات ده‌که‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر په‌ژاک هه‌ڵوێستێکی یاسایی بگرێت به‌رانبه‌ر به‌م بریاره سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت وه ئه‌و ووتانه به پێی به‌ڵگه‌ی باوه‌ر پێ کراو وه درۆ بخاته‌وه، سه‌یری ئه‌م بریاره‌ی یه‌کیه‌تی ئۆروپا که، سه‌رچاوه‌ی ژماره 10.
لێره‌دا پێویسته ئه‌م ووتانه‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زانه له‌گه‌ڵ ووته‌کانی هه‌ندێ له‌لایه‌نه کوردی یه‌کانی رۆژهه‌ڵات و باشوور هه‌ڵ بسه‌نگێنین، که بۆمان روون بێته‌وه، که ئه‌مریکا و تورکیا‌و ئێران تا چه‌نده له ووته‌کانی سه‌رانی کورد سوودیان وه‌رگرتوه. دوا به دوای ساڵی 1991 وه راپه‌رینی گه‌لی قاره‌مانی کورد له باشووری کوردستان، خه‌باتی رێکخراوه سیاسی یه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هۆی هه‌ندێ فاکتۆری سیاسی و جیوپۆلیتکی ناوچه‌که لاواز بوو، تا گه‌یشته ئه‌و راده‌ی که رێکخراوه‌کان که‌مپ نشین بوو. بۆیه کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م کاته سوودێکی زۆری وه‌رگرت که پلانه‌کانی به ئاسایشی به‌رێوه‌به‌رێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ترسی له پارته کوردییه‌کان هه‌بێت. دوا به‌دوای دروست بوون په‌ژاک رێکخراوه کوردی یه‌کان دوژمیان له‌بیر جوو وه ده‌ستیان کرد به دژایه‌تی په‌ژاک، له‌سه‌ره‌تاوه پارته‌کانی رۆژهه‌ڵات ده‌یان گووت په‌ژاک ئیتلاعاتی ویران دروست کردوه، که‌زانی یان به‌و شێوه‌یه ناتوانن به‌ر له خه‌باتی په‌ژاک بگرن و گه‌لی لێ دوور خه‌نه‌وه، ده‌ستیان کرد به بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌ندێ پرپاگاندهی تر، وه‌کوو ئه‌وه‌ی که په‌ژاک باڵێکه له په‌که‌که، وه سه‌ربه‌خۆ نی یه: ئه‌مه‌ش لێره‌دا زۆر له‌به‌رژه‌وه‌ندی کۆماری ئێسلامی ئێران‌دا بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی تورکیاوه په‌ژاک بهاوێته لیستی تێرۆره‌وه، چوونکه ئێران خۆی بۆ خۆی ئه‌و تواناییه‌ی نییه له ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیدا که کارێکی واهای بکردبا. بۆیه ئێران هه‌موو کات ووته‌کانی سه‌رکردانی کوردی ده‌خسته به‌رده‌م تورکیا، که بڵێت ئه‌ها کورده‌کان خۆیان بۆ خۆیان ده‌ڵێن په‌ژاک سه‌ربه په‌که‌که‌یه. سه‌یری ئه‌م نوسراوه‌ی ماڵپه‌ری پرێس تیڤی ئێران بکه‌ن . بێ گوومان په‌ژاک له ناخی گه‌له‌وه هه‌ڵقووڵاوه، وه تا گه‌لی له پشت بێت، پێویستی به بێگانه نی یه، هه‌ر کاتێک په‌نای بۆ زلهێزه‌کانی دوونیا برد به کوێر کوێرانه قه‌بووڵی کردن ئه‌وه بزانن که پژاکیش وه‌کوو پارته‌کانی که‌ی کوردستان گه‌لی له‌گه‌ڵدا نه‌ماوه.
به‌رێزان بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌قی بڵاو کراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌ی ئه‌مریکا بزانین له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه سه‌یری ووته‌کانی سه‌رکرده‌کانی خۆمان بکه‌ن، که هه‌موو ئه‌وخاڵانه‌ی که باس کراون سه‌باره‌ت به په‌ژاک، له‌لایان سه‌رکرده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه ده‌رکراون. که ده‌کرێت به سێ خاڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و خاڵانه‌ی که په‌ژاکیان پێ تاونبار کردوه دا به‌رانبه‌ر که‌ر
یه‌که‌م: ووته‌کانی به‌رێز ووته بێژی حدک، کاک خالد عزیزی، له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری خۆرهه‌ڵات نیوز، که به‌رێز کاک سۆران پاڵانی ئاماده‌ی کردبوو. ئه‌مه‌ش ده‌قی ووته‌که‌ی کاک خالده. (دوای لهتبونتان په‌یوه‌ندی گه‌رم و گورتان له گه‌ڵ پژاك دروست كرد ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه كه پێشتر به‌ر له لهتبوونتان ئه‌م په‌یوه‌ندیه نه‌بوو؟
و: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه به قسه ونوسین له هاوكاری دیار نیه كه ئێمه په‌یوه‌ندیه‌كی گه‌رم وگورمان له گه‌ڵ پژاكدا هه‌یه، من له وتووێژیكدا ئه‌و كات وتم كه پژاك ئه‌مری واقعه به‌و مانایه‌ی نا كه بڵێم ئه‌وه خراپه یان نا به‌ڵام شتێكه كه هه‌یه ،پژاك رێكخراوێكی چه‌كداره كه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه دروست كراوه‌و وه ئه‌گه‌ر بڕیار بێت كه په‌یوه‌ندی گه‌رم وگور دروست بكه‌ین به راشكاوی ده‌یڵێم له گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌یكه‌ین نه‌ك پژاك ،چونكه په‌كه‌كه‌یه كه قسه‌ی ئه‌وه‌ڵ و ئاخر له سه‌ر ئه‌وان ده‌كات ،نه به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شمان هه‌بووه نه‌له ناوخۆی وڵات هاوكاری نیزامیمان هه‌بووه نه‌له ده‌ره‌وه خۆپیشاندانی هاوبه‌شمان كردووه....هتد نه له گه‌ڵیشیان دانیشتووین قه‌د كه بڵێین بێن با له سه‌ر به‌ره‌ی كوردستانی پێكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ین.). . ئه‌گه‌ر ئه‌م ووتانه‌ی کاک خال عه‌زیزی له‌گه‌ڵ بڵاوکراوه‌که‌دا مقایسهکهیت، بۆت ده‌رده‌که‌وێت، که ئه‌و بریاره‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری ئه‌مریکا له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مریکییه‌کان نه‌بووه، به‌ڵکوو که‌سانێکی ناشاره‌زا ئه‌و شتانه‌ی پێداون. چوونکه زۆربه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی که سه‌باره‌ت به په‌ژاک باسیان کردوون هه‌ڵه‌ن، وه له‌سه‌ر ئه‌ساسی لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆیان نه‌بووه. وه هه‌روه‌ها سیمیناره‌که‌ی به‌رێز مامۆستا عبدوڵله حه‌سه‌ن زاده، له شاری هادرسفیڵدی به‌ریتانیا به‌رێوه چوو. له ساڵی رابوورد له وه‌ڵامی پرسیارێکدا که لێیان کرد، بۆ ئه‌و سه‌ردانانه‌ی مامۆستا بۆ قه‌ندیل وه دانیشتن له‌گه‌ڵ پژاکدا، له وه‌ڵامدا گووتی" ئێمه ژێرده‌ستیمان لێدان، واته فێڵمان لێکردن، ئه‌گینا ئێمه په‌ژاک به لقێکیکی په‌که‌که‌ی ده‌زانین" ئه‌م ووته مامۆستایه به ریکۆرد کراوه. وه‌هه‌مان لێدوان به‌رێز کاک ره‌زا که‌عبی (کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان). له سیمینارێک له شاری شێفڵد بۆی گیرابوو " گووتی په‌ژاک لقێکی په‌که‌که‌یه؛ وه سه‌ربه‌خۆ نی یه، به‌ڵکوو په‌که‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دروست کردوه.
دووه‌م: وه‌هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵانه که پژاکی پێ تاوانبار کراوه، له‌گه‌ڵ به‌ڵگه نهێنی یه‌که‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران مقایسه بکه‌ین بۆت ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و خاڵانه پێشتر له‌لایان کێوه ئاماده‌کراون. به‌ڵگه نهێنی یه‌که‌ی حدکا له رێکه‌وتی 30/08/1387 (رۆژمێری ئێرانی) ده‌رچووه له‌لایان کۆمسیۆنی ته‌شکیلاتی حدکاوه، که بریتی یه له 5 لاپه‌ره؛ له 3 لاپه‌ره‌ی ئاخیریدا ئه‌و خاڵانه‌ی که وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌داری ئه‌مریکا په‌ژاکی پێتوانبار کردووه، له بڵاو کراوه ته‌شکیلاتییه‌که‌ی حدکا هه‌مووی هاتووه،(په‌ژاک له گه‌مه‌یه‌کی سیاسی‌دا) وه ئه‌مان باسیشان له کۆما جڤاکێ کوردستان کردوه که گوایه سه‌رانی په‌ژاک ئه‌ندامی كیداک کجک، بۆیه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که په‌ژاک سه‌ربه‌خۆ نی یه ته‌نها دروست کراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌سته‌می له‌به‌رده‌م پارته ره‌سه‌نه‌کاندا دروست بکات، نه‌وه‌ک بۆ رزگاری گه‌لی کورد.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به هێزی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه: له بڵاوکراوه‌که‌دا ئاماژه‌کراوه به‌وه که گوایه هێزی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌لایان په‌که‌که‌وه هێنراون بۆ سه‌ر سنووره‌کانی باکوری عێراق، وه چه‌کیان پێداناون؛ ئه‌گه‌ر له‌بیرتان مابێت له‌م ماوه‌یه‌دا زۆربه‌ی رۆژنامه کوردی یه‌کان بڵاویان کرده‌وه که په‌ژاک شه‌ری چه‌کداری راوهستاندوه، چ تر خه‌باتی چه‌کداری ناکات، هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کانی کورد ئاماژه‌یان به‌وه کرد بوو؛ که په‌که‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران په‌ژاکی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه. وه هه‌موومان ئه‌م هه‌واڵه‌مان بیست، وه په‌ژاکیش له‌ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆیه‌وه ئه‌م، هه‌واڵه‌ی به‌درۆ خسته‌وه.
سه‌رئه‌نجام:
له‌سه‌ره‌تاوه به پێی یاسا‌و ده‌ستووی ئه‌مریکا و یاسای نێوده‌وڵه‌تی بریاری بهناوزهدکردنی په‌ژاک وه‌کوو تیرۆریست هه‌ڵمانسه‌نگاند، که ده‌رکه‌وت به پێی یاسای نێودهوڵهتیو ئه‌و یاسایه‌ی که په‌ژاکی پێ تاوانبار کراوه، ئه‌و بریاره یاسایی نی یه به‌ڵکوو بریارێکی سیاسی یه وه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر زانیاری یه‌کی هه‌ڵه ئه‌و بریاره ده‌رکراوه. وه هه‌روه‌ها ئه‌و روونیشمان کرده‌وه که ئه‌مریکا ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له کووێوه په‌یدا کردوه، وه به ده‌ست هێناوه، پژاک له‌سه‌ر سێ خاڵ له‌لایان وه‌زاره‌تی خه‌زانه‌ی ئه‌مریکا به ترۆریست ناسراوه، وه ئه‌و سێ خاڵه‌شمان له گه‌ڵ ووته‌کانی سه‌رانی پارته‌کانی رۆژهه‌ڵات هه‌ڵسه‌نگاند، که بۆمان ده‌رکه‌وت، هه‌موویان نوسراوی یه‌ک پێنووسن وه ده‌ڵێیت یه‌ک نه‌فه‌ر هه‌م ووته‌کانی وتووه، نووسیونی. به‌راستی دیاره ئه‌مریکا له‌م کاته‌دا هیچ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نی یه له ئاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، تا بڵێین ئه‌م بریاره بۆ رازی کردنی دڵی سه‌رانی ئێران بووه، وه ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م پیلانه‌یان که دژ به پژاک به‌کارد زۆر به شارهزاییوه پیلانه‌که‌یان دارشتوه. که هه‌موویان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌ستیان هه‌بووه. سه‌رانی ئێران ده‌یانگووت په‌ژاک یارمه‌رتی له ئه‌مریکاو ئیسرایل وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته مسڵمانه‌کان بکات به دووژمنی په‌ژاک، له‌م لاشه‌وه ده‌یگوت په‌ژاک هه‌ر په‌که‌که‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی که گوشار بخاته سه‌ر تورکیا وه له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه پژاک به تیرۆریست بناسرێت. سه‌رانی کورد‌و سه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران له زۆربه‌ی ووته‌کانیاندا یه‌کتریان ده‌گرته‌وه، وه پاڵ پشتی ووته کانی یه‌کتریان ده‌کرد. بۆ نموونه ئێران ده‌یگوت په‌ژاک به‌شێکه له په‌که‌که، سه‌رانی کوردیش ده‌یان گوت په‌ژاک به‌شێکه له په‌که‌که.
به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت که ئه‌م دانیشتنه دواییانه‌ی ئه‌مریکاو، تورکیا‌و، حکومه‌تی هه‌رێم له هه‌ولێر، بێ گوومان ئه‌م بریاره‌ی تێدا تاوتۆ کراوه، چوونکه عێراق داگیرکراوی ئه‌مریکایه به پێی یاسای نێو ده‌وڵه‌تی؛ ئه‌مریکا کۆنترۆڵی عێراق ده‌کات له باشوورییه‌وه تا باکوور، بۆیه به پێی یاسای ژماره 13224 ئه‌مریکا له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه ده‌توانێت ئابڵووقه بخاته سه‌ر قه‌ندیل و پژاک، چوونکه ئه‌و ئابڵووقه‌یه هه‌موو ئابڵۆقه‌یه‌ک ده‌گرێته‌وه. وه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه کراوه که سه‌رانی کورد له باشور ئێران له خۆیان زیادتر نزیک که‌نه‌وه، وه‌هه‌روه‌ها روونیشه هه‌ڵوێست پارته‌کانی باشوور سه‌باره‌ت به پژاک هیچ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان فه‌رقی نی یه: لێره‌شدا ئه‌مریکا به پێی ئه‌و یاسایه ده‌توانێت رێگه‌ی هاتووچو له پژاک بگرێت، بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات.
له کۆتاییدا زۆر به‌داخه‌وه ده‌ڵێم، که سه‌رکردایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پیرۆز بایی کرد له مجاهدنی خه‌لق که له لیستی تێرۆر هاتنه ده‌ره‌وه، که له شه‌ری ساڵی 1991 له گه‌ڵ به‌عسییه‌کان هاته سه‌ر گه‌لی کورد له باشوری کوردستان وه سه‌دان مرۆڤی کوردیان کوشت سه‌یری (ئه‌م نوسینه‌ی کاک عه‌زیز ره‌ئۆف بکه سه‌باره‌ت به مجاهدین) ، به‌ڵام بنه‌ما دروست ده‌که‌ن بۆ ئه‌و رێکخراوێکی کوردی بکه‌وێته ناو لیستی ترۆره‌وه، هه‌روه‌کوو چۆن هه‌ندێکیان پشتر په‌که‌که‌یان خسته ناو ئه‌و داوه‌وه. به‌ڵام بێگومان ئه‌م بریاره به زووترین کات پووچه‌ڵ ده‌کرێته‌وه، وه پژاک مادام که گه‌لی له‌گه‌ڵدایه پێویستی به هیچکهسی بێگانه نابێت.
له‌گه‌ڵ رێزوو سڵاو
[email protected]