کۆمپانیای وشه و ئاشکراکردنی داهاته‌کان ..
Wednesday, 25/03/2009, 12:00
له‌کوردستان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ روی راستی و و چه‌واشه‌کاری به‌رپرسانی کورد ، ئاشکرا ده‌بێت ، دێوه‌زمه‌ی ترسی ده‌سه‌ڵات تێک ده‌شکێ ، تاک و کۆی ئه‌م گه‌له‌ش به وشه و هه‌لوێست ، ئازاره‌کانیان ده‌ره‌دبڕن ، به‌مه‌ش ته‌نگ به‌وده‌سه‌لاته پڕ له‌ترس وتاوانه هه‌لده‌چنێ و له خه‌وه شیرنه‌کانیان ڕیان ده‌ماڵن .که‌ده‌سه‌ڵات کاتیه ومێژوش وا به چه‌ند قه‌ڵه‌مێکی دۆڕاو نانوسرێته‌وه . ئه‌م گۆرانکاریانه ، هیوایه‌کی نوێ و یه‌کجار مژده‌به‌خشن ، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و هه‌لوێسته بوێریه‌ی 26 ڕۆشنبیری هه‌ولێر(سه‌رباری ئه‌وه‌ی پۆڵیک نوسه‌ری مالپه‌ری نیشتماننێتی له‌گه‌له) که‌داوای ئاشکرا کردنی مولک ومالی 2 به‌رپرسی هه‌ره به‌رز و پڕله‌ترس (سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌ت)، ده‌که‌ن . بونی هه‌لوێستێکی وا له شارێکی وه‌ک (هه‌ولێر) که‌زۆر به‌ده‌گمه‌ن له‌چه‌ند ساڵی رابردو ده‌ستپێشخه‌ری بوێرانه‌ی وای به‌خۆوه بینیوه ، جێگای ده‌ست خۆشین و شاره‌که‌یان له‌بێ هه‌لوێستی ڕۆشنبیرانی خسته سه‌ر ڕێچکه‌ی ئاسایی خۆی .
18 ساله پۆلێ به‌رپرسی کورد دور له‌هه‌موو ڕه‌وشتێکی سیاسی و ئیداری ونه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی ، ڕوباری خوێن ، ئازار وکۆله‌مه‌رگی ده‌یان ساله‌ی لاوان ، سه‌دان هه‌زار کوردی ئه‌نفال ،چه‌ندین هه‌زار به‌رکه‌وتوی ژار باران ،ده‌یان هه‌زار دایک و هاوسه‌ری ڕه‌ش پۆش ،منالی بێ باوک و هه‌ژار و کارکه‌ر... سه‌دان کاره‌سات و مه‌رگه‌ساتی ئه‌م گه‌له ، مافیایانه قوت و داهاتیان ده‌دزن ، دۆزه‌خ ئاسا بۆ خه‌لک و مه‌لیک ئاساش بۆخۆیان ، ژیان ده‌گوزه‌رێنن ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی ئه‌غریق و فه‌رعون بژین !!؟.
ڕاسته ده‌سه‌لاته کوردی ئه‌رکی هه‌موو تاکێکی کورده بیپارێزیت ، به‌ره‌و پێشی ببات ،دژایه‌تی دوژمنانی ب‌کات ، به‌لام پاراستن و به‌ره‌وپێش بردنی به دزی و گه‌نده‌ڵی و مافیایی به‌رپرسان و تاک ره‌وی جۆتێ سه‌رۆک ، پاوانی حزب و بنه‌ماله له‌دارو به‌ردی ئه‌م نیشتمانه ، نه‌ک نایێته دی ، به‌لکو به‌ره‌و وێرانی بردوه‌و ده‌بات . بێ ده‌نگ بونی ئێمه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه‌ی پۆلێ به‌رپرسی خۆسه‌پێنه‌ر به (داهات و ده‌سه‌لات) هیچی که‌متر نیه له به‌شداری بونمان له‌و تاوانه‌ی ئه‌وان ده‌یکه‌ن و ئێمه‌ش بێده‌نگین !؟؟
ده‌سه‌لاتی کوردی ئه‌گه‌رچی له‌وتنی چه‌واشه‌کار ، هه‌ولێر گوته‌نی له‌بله‌بانن ، به‌لام هه‌یهۆ که‌ی درۆ توانیویه‌تی تاسه‌ر راستیه‌کان بشارێته‌وه؟ . ئه‌گه‌ر تادوێنی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کرا که کوردستان ئه‌زمونێکی نوێ و مۆدرنی ڕۆژهه‌لاته ، ئه‌وا دراوسێ عێراقه‌که‌ی ئه‌مڕۆی ، ئه‌گه‌رچی حه‌مامه به‌سه‌ر و عه‌لی مه‌زهه‌ب به‌ڕێوه‌شی ب‌به‌ن ، به‌ڵام توانیان بانگه‌شه درۆزنه‌کانی پۆلێ به‌رپرسی کورد شه‌رمه‌زار بکه‌ن و نیشان بده‌ن که به‌رپرسێکی مه‌زهه‌بی زۆر مه‌ده‌نی و پاکتر و دادپه‌روه‌ر تره ، له‌به‌ناو پارته سۆسیال دیموکراته‌که‌ی (یه‌کێتی) و دیومکراته‌که‌ی (پارتی) . مالیکه‌یه‌ک هه‌ردوێنی هاتۆته ده‌سه‌لات که‌چی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌رپرسه به‌ناو مۆدرنه‌کانی کورد له به‌رێوه‌بردنی ولات شه‌رمه‌زارده‌کات . ئه‌مه ڕیکلام بۆ دوژمنه کوردێکی وه‌ک(مالیکی) نیه ، به‌ئاستی ئه‌وه‌ی لوتکه‌ی شه‌رمه‌زاری وتاوانی به‌رپرسانی کوردمان پێ نیشان ده‌دات .
زۆر ده‌مێکه ،چاو و گوێکانمان ده‌بیستین وده‌بینین ، که داهات و بودجه‌ی ئه‌م گه‌له له‌ته‌خشان و په‌خشان ، دزین ، ئه‌هرامی به‌رپرسان ، خۆش گوزه‌رانی به‌چکه به‌رپرسه‌کان ،ناردنی بۆ بانقه نهێنیه‌کان ، شه‌وه‌سوری پڕله‌تاوانه‌کان ، سه‌فه‌ره زۆر‌و بێ تامه‌کان ، ته‌رخان ده‌کرێت . بێ ئه‌وه‌ی لێ پێچینه‌وه‌یه یان یاسایه‌ک بونی هه‌بێت ، وه‌ک ئه‌وه‌ی یاسا ته‌نیا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان ده‌رچوه !!؟
. ئاخر ئه‌گه‌ر یاساکه‌ی کوردستان ئه‌گه‌ر (یاسای دارستان) نه‌بێت ، ده‌کرێت ئه‌و هه‌موو ئه‌هرام و ناوچه داگیرکراو ئۆتۆمۆبیل دوا مۆدیلانه ، ڕێز به‌ند بکرێت و حکومه‌تیش نه‌ک لێ پێچینه‌وه نه‌کات ، به‌لکو خۆشی به پسوله ته‌زویریش بودجه‌ی سالانه‌ی خۆی پێ پڕنه‌کرێته‌وه!!؟ .
له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌وانه‌ش په‌رله‌مان داوا ده‌کات حکومه‌ت خه‌رجیه‌کانی بۆ بنێرێت ، ناینێرێت !!؟ سال دێت و ده‌روات له‌داهاتی خه‌لکی کوردستان 7 ملیاردۆلار ی عێراق وچه‌ند ملیارێکی کوردستانیش ، که‌س نازانێت چۆن ده‌بێته هه‌لم و ده‌چیته ئاسمانه‌وه !!؟ ئه‌مه باس له (نێچیرڤان بارزانی) و (عومه‌ر فه‌تاح) یش ناکه‌ین که ماوه ماوه به‌به‌لگه‌وه گه‌نده‌لی و تاوانه‌کانیان ده‌بێته مانشیتی ڕۆژنامه‌کان ، بێ ئه‌وه‌ی به رونکردنه‌وه‌یه‌کیش به‌درۆی بخه‌نه‌وه ؟ ، که‌چی مه‌سعود بارزانی ده‌لێت(نێچیرڤان) ، سه‌رکه‌وتوترین سه‌رۆک حکومه‌ته ، ئاتخوا سه‌رۆک ،کۆمه‌لێک له‌و کاره‌سه‌رکه‌وتوانه‌مان بۆ ناژمێری یان ئه‌و نیشتمان و وێرانه وپڕ له‌گه‌نده‌لیه نابینی !!! عومه‌ر فه‌تاحیش له‌دوای ئه‌و هه‌موو ته‌مه‌نه‌ی له (سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگرێتی) پڕ له‌تاوانی ، لادراوه و کراوه‌ته( کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی) که‌چی مانی گرتوه گوایه سوکایه‌تی پێ کراوه !!؟ ئاخر عومه‌ر فه‌تاح تۆ شایسته‌ی زیندانی نه‌وه‌ک ماڵه‌وه ، که‌چی مۆڕه‌ش ده‌که‌یت ؟؟؟
له‌چه‌ند ڕۆژی رابردو مالیکی له‌بریارێکی بوێرانه ، بریاری دا ، داهات ومولکی بۆ ده‌زگای (نه‌زاهه) ئاشکرا ب‌کات که‌به (427) هه‌زار دۆلار خه‌ملێنراوه ، ئه‌م هه‌لوێسته‌ی مالیکی ، نمونه‌یه‌کی جوان بوو نه‌ک له‌عیراق به‌لکو له ناوچه‌که ش . له‌بری ئه‌وه‌ی (تاله‌بانی) جیگری سۆسیال دیموکراتی جیهانی ، و(بارزانی) وشه بریقه‌دار ، وه‌ک وه‌لامدانه‌وه‌یه‌ک ، هه‌ڵوێستێکی جوان تر نیشان بده‌ن ،که‌چی(تاله‌بانی و حزبه‌که‌ی ، له‌سه‌ر بلاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تێکی(مایکل رۆبن) له‌ڕۆژنامه‌ی (هاولاتی) که (مولک و مالی) (تاله‌بانی) به 400 ملیۆن و (بارزانی) به 2 ملیار دۆلار خه‌ملاندوه . به‌بریاری دادگایه کارتۆنیه‌کانیان 130 وه‌ره‌قه‌ی سه‌وزیان غرامه کرد !!؟ . وه له‌ده‌یان به‌رپرسی کورد له‌به‌غدا ،جگه له یه‌ک وه‌زیر (عه‌لی مه‌حمود ئه‌حمه‌د) ئه‌وانی تر هه‌ر هه‌مویان ، وه‌ک نه‌عامه سه‌ری خۆیان له زه‌وی ناوه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی پاشه‌وه‌یان نابینین . له‌نمونه‌ی(د به‌رهه‌م و عارف ته‌یفور و هوشیار زیباری و .... که که‌سیان تا ساتی ئه‌م کاته ئه‌و بویریه‌یان تیا نیه ئه‌و پارچه وه‌ره‌قه‌یه پڕبکه‌نه‌وه که‌ئاماژه به‌وه ب‌کات ئایا پاره‌کانیان داهاتی دزراوی خه‌ڵکه یان ئه‌وه‌تا ئاراقه‌ی شین و مۆری نێو چه‌وان و ماڵی باوکیانه !!
له‌وه‌ش کارساتر به‌رپرسانی حکومه‌تی کوردستان جگه له (د زریان)که‌سی تر تائه‌وساته بۆ مێژوو ئه‌و بوێریه‌ی نه‌بردۆته‌وه ، که بڵیت منیش ئاماده‌م ، داهات و مولکه‌کانم ئاشکرا بکه‌م ، ئه‌مه باس له پارت وڕیکخروه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتیش ناکه‌ین له‌نمونه‌ی ( حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود ، قادر عه‌زیز و که‌مال شاکر وده‌یان به‌رپرسی تر که تائێستا پاکێتی خۆیان بۆمان به دیار نه‌خستوه !!؟
ئه‌وه‌ی بۆ به‌نده‌ش جێگای سه‌رسورمان بوو کۆمپانیای وشه‌یه ،که ئیستا ئاکتیڤترین گروپی ره‌خنه‌گری ده‌سه‌لاتن ، بوێرانه شه‌ری 2 بنه‌ماڵه ده‌که‌ن ، ترسیان له‌سه‌ر ده‌سه‌لات دروست کردوه ، که‌چی یه‌ک به‌رپرسی کۆمپانیای وشه له (نه‌وشیروان مسته‌فا وه بۆ مام رۆسته‌م) گوێ بیست نه‌بووین له‌یه‌ک که‌ناڵی میدیایی ، بلێت ئێمه ئاماده‌ین داهات و موڵک و ماڵمان ئاشکرا بکه‌ین !!؟؟
پێم وایه به‌رپرسانی پارتی و یه‌کێتی به‌ده‌گمه‌نیان نه‌بێت که‌سیان ئه‌و بوێریه‌یان تیا نیه ، که داهات و سامانه شاردراوه‌کانیان ئاشکرا بکه‌ن . به‌لام بۆ خه‌لکانێک که‌باس له (ریفۆرم و چاکسازی) ده‌که‌ن ده‌بێت نمونه‌ی جوان و پاکێتی خۆیانمان به‌دیار بخه‌ن تا وه‌کوو هه‌ست بکه‌ین ئه‌وان راستگۆن له‌گه‌ل ئه‌و پرۆژه‌ی باسی ده‌که‌ن .
له‌کۆتاییش ئه‌وه ده‌لێن ئه‌وه‌ی ده‌یبینن و گوێبیست ده‌بن ، له‌نوسین ، ده‌ربرینی ئازار ، که‌مپین،یادشتنامه .. پۆلێ ده‌نگ ، زیاتر و توڕه‌ترده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌و ملهوریه سیاسیه تان به‌رده‌وام بن . له‌وه‌ی ، خاکه‌که‌ی باشوری کوردستان تاپۆ و ملیار دۆلاره‌کانیشی هی گیرفانتان بێت .
به‌ڕیوه‌یه ئه‌و ده‌نگانه‌ی له رسوا بونه‌وه بۆ دادگایی‌کردنی ، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی تاوان له‌دوای تاوان ، ناپاکی له‌دوای ناپاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی ده‌یبین و گوێ بیست ده‌بن سه‌ره‌تایه ، سه‌ره‌تایه ، هه‌رسه‌ره‌تای هاتنه مه‌یدان و تێکشکانه‌کانیش ، گرنگ و قورسه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست